ڕووداوەکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ لە پەرەسەندن دان. توندوتیژی و کوشتن و ئازار و ئەزەیەتدانی ژنان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەتایبەتی لە کوردستان بۆتە دیاردەیەکی بەربڵاو و رۆژ نیە ھەواڵی دڵتەزێن لەسەر کوشتن و ئەشکەنجە و ئازاری ژنان لەو وڵاتە نەبیسین
و خەڵکی ناوخۆ شاهیدی نەبن. دوێنێ مەریوان و نەغەدە ئەمرۆکە سەقز و ھتد…..
ژینا ئەمینی خەڵکی شاری سەقز بەدەستی ھێزە سەرکوتگەرەکانی گەشتی ئێرشاد ئازارو ئەشکەنجە دەدرێت و بەداخەوە تووشی جەڵدەی مێشک دەبێت.
بە وتەی یەکێک لە کەسە نزیکەکانی بنەماڵەی ئەمینی، ژینا لە کاتی دەستبەسەرکران بە باتۆم لێی دراوە و سەری بە سەختی بریندار بووە. دوای گواستنەوەی بۆ زیندان باری تەندروستی تێک دەچێت و بە ئەمبوڵانس دەیگۆێزنەوە بۆ نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران.
مەهسا ناسراو بە ژینا سێ ڕۆژە لە خەستە خانە شەڕ بۆ ژیانی خۆی دەکات و هێشتا چارەنووسی مان و نەمانی نادیارە و یەکێک لە سەدان ژنی گەنجە کە بووە بە قۆربانی وەحشیگەری هێزەکانی گەشتی ئیرشاد!
بە پێی هەواڵەکان بنەماڵەی ژینا هەڕەشەی هێزە ئەمنییەتیەکانیان لە سەرە کە سەبارەت بەو کارەساتە بێدەنگ بن.
ئێمە کۆمەڵێک لە ژنانی چالاکوانی بواری مافی ژنان، لە دەرەوەی وڵات ئەو هەڵسوکەوتە نامرۆڤانەیە لەلایەن کاربەدستانی رێژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەرانبەر بە ژینا ئەمینی بە توندی مەحکووم دەکەین.
داوا لە خەڵکی ئازا و بوێری شارەکانی کوردستان بەتایبەت ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز دەکەین لە ئاست توندوتیژی بۆ سەر ژنان بێ دەنگ نەبن و پاڵپشت و هاودەنگی بنەماڵەی ژینا بن.
ژنان و پیاوانی ئازادیخواز!
ھەروەک ئاگادارن بە ھۆی سیاسەتی کۆماری نیگریسی ئیسلامی و ڕەنگدانەوەی لە کۆمەڵگاکەماندا گیانی کچان و ژنان هەر ڕۆژە لە مەترسیدایە . دەبێت ھەنگاوەکانمان بۆ وشیاری و ئاگا کردنەوەی تاکەکان لە کۆمەڵگادا بەرینتر کەینەوە. خەڵکی بوێر و ماڤ خوازی کوردستان بە کۆبوونەوە و دەربڕینی ناڕەزایەتی ڕێژیمی جەنایەتکار و دژە ژنی کۆماری ئیسلامی مەحکووم بکەن و بێنە سەر شەقامەکان. هەروەها داوامان لە رێکخراو و لایەن و حیزبە ئازادیخواز و یەکسانیخوازەکان ئەوەیە بە ڕاگەیاندن و کاری رێکخستن لە ناوخۆ ، یارمەتیدەری خەڵکی بوێر و ئازادیخوازی کوردستان بن.
ژینا و شلێر، یەکەمین قوربانی لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری پەتو سێدارەی ئیسلامی نەبوون، بۆیە ئەرکی هەموومانە بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵات و سیستەمی دژە ژنی کۆماری ئیسلامی ئێران تێبکۆشین.
ئێمە داوا لە ئازادیخوازان و یەکسانیخوازان و ڕێکخراوە سیاسیەکان دەکەین کە پشتیوانی خۆیان بۆ بەرنگار بوونەوەی توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان، بە واژۆی ئەم بەیانیەی ئێمە دەر ببڕن.
کۆمەڵێک لە ژنانی یەکسانیخواز و چالاکی بواری مافی ژنانی کوردستان/لە دەرەوەی وڵات
– کوێستان داودی
٢- فەریبا ڕەشیدی
٣- لەیلا سۆفی سوڵتانی
٤- شەوبۆ مۆرادی
٥- نادرپوور
٦- ڕۆژین دولبەر
٧- سۆلماز دروودی
٨- کوێستان فتوحی
٩- سنوور حەنیف پوور
١٠- سەدری فەتاح پووریان
١١-مفەوزیە عەلیالی
١٢- شەهناز شەهلایی
١٣- ژیان خۆش پەیام
١٤- نەهیە خۆشکەلام
١٥-مەهین شۆکرۆلاپوور
١٦ -لەیلا دیوبەند
١٧- سەرگوڵ خودایار
١٨- جمیلە رحیمی
١٩- ناهید بهمنی
٢٠- دلیلە سلیمی زند
٢١- کەوسەر فەتاحی
٢٢- تەڵا خۆشکلام
٢٣- سروە زند
٢٤- سوهەیلا بابەک
٢٥- خەدیجە حسن پور
٢٦- کژال بلوری
٢٧- ماپارە رەزایی
٢٨- هاجر هاشمیان
٢٩- شیلان بوکانی
٣٠- کەوسەر فەتاحی
٣١-دڵنیا ڕەحیمزادە
٣٢- بهناز مازوجی
٣٣- بەهار حسەینی
٣٤- گوڵاڵە هومایون
٣٥- حەلیمە بەرزنجی
٣٦- شەهلا دەباغی
٣٧- سەنا پیرخێران
٣٨- گوڵباغ سەلیمی
٣٩-گەلاوێژ موستەفا پوور
٤٠- سورەیا ساتووری
٤١- ئارێز موحەمەدی
٤٢- ئەسمەر گەوهەری
٤٣- کوێستان گادانی
٤٤- فەوریە ئەردەڵان
٤٥- هانا وریا
٤٦- خەیاڵ فتوحی
٤٧-شیلان سالحی
٤٨- ماپەرەی قەرەگوڵی
—
٤٩- فریدە قبادی
٥٠- گەلاوێژ رۆستەمی
٥١- خەیاڵ قادری
٥٢- فەریبا محەممەدی
٥٣- پڕشنگ محەممەدی
٥٤- شنۆمێهرپەروەر
٥٥- گوڵێ پەریزادی
٥٦- چیمەن جەوانروودی
٥٧- گوڵڕوخ قوبادی
٥٨- سنبل سادق وەزیری
٥٩- شادی مەزهەرپور
٦٠-شاهۆ فەرازمند
٦١- ئارەزوو نەعلی
٦٢- یەحیا دەوەنداری
٦٣- گەلاوێژ حەسەنزادە
٦٤- چنوور مێهرپەروەر
٦٥- بەهار گەوهەر
٦٦- کەریم ئەڵلا وەیسی
٦٧- ئازاد مستۆفی
٦٨- فەرزاد شەریفی
٦٩- شەهێن مورتەزازادە
٧٠- عەلا سەلاحیان
٧١- خالید محەممەدزادە
٧٢-سورەییا پەیرەوان
۷۳ـ پەروین شەکووری
٧٤- زیبا ئەحمەدی
٧٥- لەتیفە جەباری
۷٦ـ فەریبا وەیسی
۷۷ـ جەمیلە قادری
۷۸ـ لیمو بایزیدزادە
۷۹ـ شەماڵ ساموئێل سۆن
٨٠- سۆما نەبەوی
٨١- گوڵاڵە پیشنماز
٨٢- مەعسومە شافعی
٨٣- سنوور حەنیفی پوور
٨٤- ناهید موکری
٨٥- کاوە پەیرەوان
٨٦ -سەرگوڵ میرزایی
٨٧- نەمام زەڕین فام
٨٨- ئارەزوو حیسامی
٨٩ فروغ رەسووڵپوور
٩٠- فایەق لالە
۹۱ـ بێهروز مەلەکشا
۹۲ـ سەیران نەخشین
٩٣- ناسک نەسیری
٩٤- شلێر قادری
٩٥- هەتاو عەبدوڵاهی
٩٦- خەجیج قادرپوور
٩٧- ئارەزوو عەزیمی
٩٨- شەیدا فەلاحەت
٩٩- پرشنگ موحەمەدی
١٠٠- ئارام مودەرەسی
١٠١- عەلی خۆشنمەک
١٠٢- رەزا کەعبی
۱٠۳ـ شیوا عامڵی راد
١٠٤- سەعید ئاقایی
١٠٥- جهانگیر وریانی
١٠٦- ئەحمەد شەریفی
١٠٧- ئیبراهیم کۆنه پۆشی
١٠٨- پەرویز رەشیدی
١٠٩- حوسێن بەخشی
١١٠- فاروق مودەرسی
١١١- ناهید حسینی
١١٢- هادی رەسووڵزادە
١١٣- حاجی ئازاد
١١٤- برایم جەهانگیری
١١٥- فەرید لەتیفی
١١٦- شاسوار رەحمانی
١١٧- مێهدی مێهرپەروەر
١١٨- لەیلا موحەمەدی
١١٩- لەتیفە موحەممەدی
١٢٠- نیما بنی بەشەر
١٢١- مریەم بەهمەنی
١٢٢- حەیات خەازی
١٢٣- حەلی داوداوە
١٢٤- عەزیز عەزیزی
١٢٥- ئاکۆ ئەردەڵان
١٢٦- کاروان ئیوەری
١٢٧ ناسر سوبحانی
١٢٨- بێهروز لوتفی
١٢٩- ئازاد کەریمی
١٣٠- ئاسۆ موحەمەدی
١٣١- بەیان موراد خانی
١٣٢- بەختیار اتابک
١٣٣- کەریم ئیلخانی
١٣٤- سەیران بایەزید حوسەینی
۱۳٥ـ پەخشان ئەحمەدی
۱۳٦ـ کوێستان عومەرزادە
١٣٧- مستەفا ڕۆژهەلات
١٣٨- بەفرین تالانە
١٣٩- تەرزە نووری هەورامی
١٤٠- فروزان فەزلی
١٤١- موژگان پەریزادە
١٤٢- شەهلا یار
١٤٣- سوهەیلا تورکیە
١٤٤- شیوا ساعێدی
١٤٥- تریفە فاتحی
١٤٦- نیشتمان محەممەد پوور
١٤٧- توبا کەمانگەر
١٤٨- پەروین مورادی
١٤٩- زێنەب ئیلخانیزادە
١٥٠- مەستوورە سوڵتانی
١٥١- پەیام حوسەیی
١٥٢- ساڵە نەڵۆسی
١٥٣- حەمە حەریری
**