دوای بە خاک سپاردنی ژینا (مەهسا) ئەمینی بەشداربووانی رێوڕەسمەکە چوونە بەردەم قایمقامییەتی سەقز و دژی ئەم جینایەتە دروشمیان دا. دواتر هێزە دژی گەلیەکان بە تەقە کردن و گازی فرمێسک رێژ هێرشیان کردە سەر خەڵک بەو هۆیەوە گرژی لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو.
روداو: هاونیشتمانییە کە لە سەقزەوە لە رێگەی تەلەفۆنەوە بەشداری لە بوولتەی کاژێر 11:00ی تۆڕی میدیایی رووداو کرد، گوتی، “بەداخەوە لە کۆتایی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی، سەرەڕای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەموو شوێنێکیان گرتبوو، خەڵک بەرەو فەرمانداریی شاری سەقز بەڕێکەوتن، بەڵام رووبەڕووی تووندوتیژی و تەنانەت تەقەکردنیش بوونەوە، بارودۆخی نێوشار ئاڵۆزە و دەستگیرکردنی خەڵکی هەیە.”
هێزە ئەمنییەکان بە تەقەکردن و گازی فرمێسکڕێژ هەوڵیاندا بڵاوە بە خەڵک بکەن.
ئەو خانمەی رۆژهەڵاتی کوردستان هەروەها باسی لەوەش کرد کە خەڵک و بەشداربووانی رێوڕەسمی ناشتنی تەرمی ژینا ئەمینی، داخوازی ئەوە دەکەن کە نوێنەری سەقز لە پەرلەمان وەڵامی ئەو خەڵکە و هەموو ژنانی کورد و بنەماڵەی خاتوو ژینا ئەمینی بداتەوە.
هەروەها گوتیشی، خەڵک داوای روونکردنەوە دەکەن لەبارەی چۆنیەتیی روودانی ئەو کارەساتە و بەڵگە یاساییەکان و “داواش دەکەن کۆتایی بەو تاوانکارییە بهێندرێت.”
لەبارەی ئەوەی کەس تەرمی ژینا ئەمینی بینیوە، دەڵێت: “نەخێر، لەنێو ئەمبۆڵانسێکدابوو، بنەماڵەکەی رێگەیان نەدا زوو بەخاک بسپێردرێت، کاژێر 9 بۆ 10 بوو جەماوەرەکە کە کۆبوونەوە ئەوکات تەرمەکەیان لەنێو ئەمبۆڵانسەکە هێنایە دەرێ، هیچ کەسێک نەیدیت لەنێو تابووتێکدابوو.”
سەرچاوی هەواڵ، روداو و هەواڵدەریکانی تێلێگرام
بمرێ جاش