"an independent online kurdish website

محەممەدڕەزا بادبرووت، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە هێرشی مووشەکیی ڕۆژی ٢٣ی خەزەڵوەری سپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکراتدا بریندار بوو، شەهید بوو.

محەممەدڕەزا بادبرووت، پێشمەرگەی تازەلاوی خەڵکی ناوچەی مەلەکشاهیی ئیلام نیزیک دوو ساڵ بوو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی بۆ خەبات لەپێناو مافە نەتەوایەتییەکانی گەلەکەی هەڵبژاردبوو. ئەو لاوە شۆڕشگێرەی کورد بەرلەوەی ڕیزەکانی ئاشکرای حیزب بۆ خەبات هەڵبژێرێت، وەک ئەندامی تەشكیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات ماندوویی‌نەناسانە ئەرک و بەرپرسایەتییە حیزبییەکانی لە ناوچەکانی خوارووی کوردستان وەئەستۆ دەگرت.

 محەممەدڕەزا لە هێرشی مووشەکیی ڕۆژی ٢٣ی خەزەڵوەری سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکراتدا بەتوندی بریندار بوو، و پاش حەوتوویەک بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ، ئەمشەو دووشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەر دڵە گەرم و پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت و چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە.

ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەبارەت بە شەهیدبوونی محەممەدڕەزا بادبرووت سەرەخۆشی لە بنەماڵە، کەسوکار و هاوسەنگەرانی دەکات.

خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی هەتا وەدیهێنانی خەونی شەهیدان و دەستەبەری مافە نەتەوایەتییەکانمان بەردەوام دەبێت.

ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١

هاوڕێ بێهزادیش پێشتر گیانی فیدای نیشتمان کردبوو. روحیان شاد و رێگەیان بەردەوام بێ. 

تەرمی شەهید محەممەد بادبرووت بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا

ڕێکەوتی ١ی سەرماوز، تەرمی شەهید “محەممەدڕەزا بادبرووت” پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە هێرشی مووشەکیی ڕۆژی ٢٣ی خەزەڵوەری سپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات بریندار ببوو و دواتر بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو؛ بە بەشداریی بنەماڵە تێکۆشەرەکەی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

تەرمی شەهید محەممەڕەزا بە بەشداریی بنەماڵەی شۆڕشگێڕی خۆی، بەشێک لە ئەندامانی ڕێبەرایەتی، فەرماندە نیزامییەکان، کادر و پێشمەرگەکانی کوردستان لە گۆڕستانی شەهیدان لە تەنیشت هاوسەنگەرانی ئەسپەردەی خاک کرا.

دایک و باوکی شەهید محەممەدڕەزا لە بەخاکسپاردنی تەرمی کوڕەکەیاندا ئامادە بوون و

ئاپۆرای خەڵکی بەشداریش وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید محەممەڕەزا، پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

محەممەدڕەزا بادبرووت، پێشمەرگەی تازەلاوی خەڵکی ناوچەی مەلەکشاهیی ئیلام نیزیک دوو ساڵ بوو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی بۆ خەبات لەپێناو مافە نەتەوایەتییەکانی گەلەکەی هەڵبژاردبوو.

ئەو لاوە شۆڕشگێرەی کورد بەر لەوەی ڕێزەکانی ئاشکرای حیزب بۆ خەبات هەڵبژێرێت، وەک ئەندامی تەشكیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات ماندوویی‌نەناسانە ئەرک و بەرپرسایەتییە حیزبییەکانی لە ناوچەکانی خوارووی کوردستان وەئەستۆ دەگرت.

محەممەدڕەزا لە هێرشی مووشەکیی ڕۆژی ٢٣ی خەزەڵوەری سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات بەتوندی بریندار بوو، و پاش حەوتوویەک بەربەرەکانێ لەگەڵ مەرگ و سەرەڕای هەوڵی بێوچانی پزیشکەکان بۆ چارەسەری، ئەمشەو دووشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەر دڵە گەرم و پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت و چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی