"an independent online kurdish website

١

لەگەڕیدەیەک دەچم

کەماڵی نەبێ،

ھۆشی وێران وێران بێ.

٢

لەگەریدەیەک دەچم

کەسەراپای جەستەی

ئەنجن ئەنجن کرابێ.

٣

گەریدەیەک

ھەموو ڕۆژێک

بەتاوانی ماڵوێرانی

لەخاچ دەدرێ.

٤

گەڕیدەیەک

نزاکانی لای خوداش

گیر نابن.

٥

گەڕیدەیەک

ماڵیی لەباران

و

ڕۆحی لەھەور.

٦

گەڕێدەیەک

دەکرێت بەقوربانی کەوا و سەڵتەنەیەکی

دۆگما دۆگما.

٧

تۆ لە جنسی شەپۆلەکانی دەریایی و

وەک ھەور

بە شەقامەکانیی تەنیاییمدا

ھاتووچۆتە*.

٨

گەڕیدەیەک

لەشەقامەکانی تەنیاییمدا

خەریکی یاریکردنە

بەچارەنووسی ئاو.

٩

گەڕیدەیەک

لەڕۆژگاری ئاودا

خەریکی ھەڵدانەوەی لاپەڕە ڕەشـــەکانی

کەوا و سەڵتەنەتی دۆگمایی

ئایینە.

١٠

گەڕیدەیەک

لەتەنیاییمدا شەپۆل دەدات و

ھیندەی تەنیاییش تەنیایە.

١١

گەریدەیەک

دەیویســت لەگەڵ ژنێکدا

جێژوانێک لەدڵی بەرددا

دروست بکات.

١٢

گەڕیدەیەک

لەگەڵ خێڵ و نەریتدا

لەململانێ دایە،

تاببێتەوە بەخۆی.

١٣

گەریدەیەک

دەیەوێ لەگەڵ بادا

تۆفانێک ھەڵبکا.

١٤

سەرت بەرز بکەوە و

دییەکانت دابخە،‌

تاوێنەی من

بۆ ھەمیشە لەنیگاکانت ون نەبێ.

منیش وەک گەڕیدەیەک

بسکی ئاڵۆزت بۆ شانە

دەکەم.

٢٠\٦\٢٠١٣ –

رانیە

هاوار تەیب

* کۆپلە شیعرێکی خاتوو شیلان جەبارە، بە کەمێک دەستکارییەوە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی