دروشمێک کە لە کوردستانەوە سەری هەڵدا و دونیای لە جینایتەکانی ڕێژیمی جینایەتکار ودڕندەی کۆماری ئیسلامی ئێران تێگەیاند و بوو بە هەوێنی ڕاپەڕینێکی بەشکۆ کە، دەوڵەتان،
ان جی ئۆکان و کۆمەڵگای جیهانی هێنایە سەر خەت و شوێندانەرێکی بەربڵاو و ڕاستەو خۆی لە سەر بیر و زەینی دونیا هەبوو . ئەم دروشمە هەڵقوڵاو لە فەرهەنگ و کولتوری نەتەوەکەمان بوو .
شونیزمی ئێرانی دەیانهەوێ وا بنوێنن کە سەرچاوەی ئەو دروشمە دەگەڕێتەوە بۆ هزر و بیری ئەوان و کۆمەڵێکیان خەریکی درۆ ساز کردنی مێژوویین . هەر وەک بە درۆ مێژوویەکانیان تائێستا پێکهاتەو میژووی وڵاتیان چەواشە کردووە، بە تازەییش دەستیان داوەتە دزینی دروشمی “ژن ژیان ئازادی” .
ئەمیر تاهیری کە لە سەر دەمی دەسەڵاتدارەتی حەمەدەزا شادا سەر دەبیری ڕۆژنامەی کەیهان بووە لە دیمانەیەکدا بنەمای ئەم دروشمە “ژن ، ژیان ، ئازادی” دەگەڕێنیتەوە بۆ ساڵی 1342ی هەتاوی کەئەمە هەم درۆیەکی مێژووییە و هەم دزییەکی ئاشکرا. بۆڕەد کردنەوەی ئەم ئیدعایە ،وتوووێژێکی حەمەڕەزاشا لە گەڵ ڕۆژنامەوانێکی ئەمریکایی کەلە دەورانی دەسەڵاتدارەتییدا کە چەند ساڵێک لە دوای ئەو ڕێکەوتە کە ئەمیر تاهیری ئیدعای دەکات ئەنجامی داوە و شەهبانووش لە تەنیشتی دانیشتووە دەخەمە بەرچاوتان ، ناو براولەلایەن ڕۆژنامەوانێکی ئەمریکاییەوە ڕووبەڕوی پرسیارێک لە سەر بڕوا ی بەماف و توانای ژنان لەوانە خێزانی خۆی دەکرێتەوە کە لە وڵامدانەوەدا ،دەبینن چۆن دەمی تەتەڵە دەکا و تواناکانی ژنان ڕەد دەکاتەوە. ڕۆژنامە وانەکە ڕوو لە شابانوو، دەپرسێ تۆ چ دەڵێی ؟ شابانووش لە وڵامدا دەڵێ چ دەتوانم بڵێم!؟
کورتە فیلمێک لەم وتووێژە دەخەمە بەر چاوتان کە لەم کورتە فیلمەدا دەر دەکەوێت پاشاکەیان بڕوای بە ماف وتواناکانی ژنان نییە تا بگات بە چینی خوارەوەی کۆمەڵگاکەیان . لەم پەیوەندییەدا، پێویست بە گوتنە لە ساڵی 1324 ی هەتاوی لە کۆماری کوردستاندا بۆ ژنان ڕێکخراوی تایبەت بەخویان پێکهاتووە و ژنی کورد لە پرۆسە بەڕێوە بردنی کۆماری کوردستاندا بەشداربوون.بۆ ئاگاداری خوێنەران 17 ساڵ دوای ئەو ڕێکەوت واتە لە ساڵی 1341 ی هەتاوی مافی دەنگدان بەژنی ئێرانی ڕەوا بینرا و تا ئەو ڕێکەوتە ژنان مافی دەنگدانیان لە ئێراندا نەبووە.
لە ساڵانی دوای ڕوخانی کۆماری کوردستانیشدا و تا ئێستا ژنی کورد لە پرۆسەی خەباتی ئازایخوازانەی نەتەوەکەماندا بەشداربوون و لەو پەیوەندییەدا تێچووێکی زۆریان داوە، کە دوایینەکانیان، ژینا و نیکا و فریشتە و…….سەدانی دیکە شەهید ولە زیندانەکانی هەر دوو ڕێژیمی پاشایەتی و بەتایبەتی ڕێژیمی دڕندەی کۆماری ئیسلامیدا سەلمێنەری ئەم ڕاستییەن .
لە بەختی ڕەشی سەلتەنەت خوازەکان بەهۆی بوونی سوسیالمیدیاوە لەم سەردەمەدا ئەم دزی کردنەیان هەروا بە ئاسانی بۆناچێتە سەر و دزەکان و چەواشەکارانی مێژوو بە بەڵگەی مێژوویی لەقاو دەدرێن، کە ئەم کورتە فیلمەی وتووێژی شا تەنیا یەکێک لەو بەڵگانەیە، بۆیە دەڵێم، لەکۆتاییدا تەنیا ڕوو ڕەشی بۆ چەواشەکارانی مێژوو و دزەکان دەمێنێتەوە. ویدئۆکەی ئەمیر تاهیریشم داناوە.
ئەم نووسینەم بە شێعرێکی شاعیری گەورەی گەلەکەمان “مامۆستا هێمن” کە لە مێژ ساڵە لەبارەی ژنەوە هۆنیویەتییەوە کە ناوەرۆکی ئەم شێعرە هەر ئەم دروشمی “ژن ، ژیان ، ئازادی ” یە کۆتایی دێنم.
با هەزار زێو گادەرو لاوێنی ڕوونیشمان هەبێ
تاکو “ژن” “ئازاد” نەبێ، سەرچاوەکەی “ژین” لیخنە