من به فرێ نیم
به ڕێژنه‌ی بارانی دوژمن
بتوێمه‌وه.
گڵای دارنیم
به ڕه‌شه بای شوومی دوژمن
هه‌ڵبوه رێم.
دره‌ختیش نیم
به ئاگری ئه‌و بسووتێم.!
نێچیرێکی ده‌سته پاچه و
بێ ده‌سڵات نیم
به ئاسانی شکار بکرێم.!
من گه‌نم نیم
ببمه پاڕووی ئاشی دوژمن.
من گه‌لاوێژم، خاکه لێوەم، سه رماوەزم
من چیایه‌کی سه‌ر به‌رزم
من تیشکی ئاگری نه‌ورۆزم
جه‌سته‌ی زوحاکی زه‌مانه
ده‌سووتێنم.!
من ڕێبه‌ندانی پیرۆزم
ده‌ست و پێ‌ی دوژمن ده‌ڕچێنم.!
من بورکانم، بوومه له‌رزه‌م
مێشکی سه‌ری دوژمنه‌که‌م
ده‌تووچێنم.!
من لافاوم
چڵک و پیسی وڵاته‌که‌م
ده‌شۆمه‌وه.!
من ئاوێنه‌م
ڕێی ئازادی و دیموکراسی
ده‌نوێنم.!
من قامیشلێم
من ماردینم
من دیاربه‌کر و ده‌رسیمم.!
من هه ولێرم
من دهۆکم
من سلێمانی و من که رکوکم
من ئیلامم
کرماشانم
من سنە و ورمێ و بۆکانم
هەر چوار پارچەی کوردستانم
سه‌د هندەی کە دوژمن هەبێ
ده‌ی پارێزم نیشتمانم.!
2001-9-9 عێراق
ڕاوێـــــژ
@Rawezh35