"an independent online kurdish website

لە قۆناخی ڕێفۆرمی نمایشی و دەستکردی خودی ڕێژیم ڕا، پلان و بەرنامەی کۆماری ئیسلامی و بە تایبەتی دەزگاکانی ئەمنییەتی ڕێژیم لە شێوەی مێتۆد و تاکتیکەکاندا ئاڵوگۆڕێکی بەرچاوی بەخۆوە دیت،

بە چەشنێک کە دەتوانم بڵێم کە هەلومەرجی ئێستای ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیم لە دەرەوە ، تا ڕادەیەکی زۆر بەرهەمی ئەو پڕۆژە و مێتۆدانەی ڕێژیمە لە ۲٥ ساڵی ڕابردوودا. بەرنامەی عەمەلی دەزگاکانی ئەمنییەتی ڕێژیم لە دوو فازی سەرەکیدا بەڕێوە چوو و تا ئێستاش دڕێژەی هەیە:

بەشی یەکەم پڕۆژەی “دگردیسی اپوزیسیون” یا “استحالە اپوزیسیون”:

ناوی دگردیسی دەقیقەن ئەو ناویه کە لە ناو دەزگاکانی ڕێژیمدا بەکار دێت و بە واتای کوردییەکەی دەبێتە گۆڕانکاری لە شکڵ و ناوەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیم. کۆماری ئیسلامی لە دەیەی دووهەمی تەمەنی نەگریسی خۆی بەو ئاکامە گەیشتبوو کە ئەگەر نەتوانی ئۆپوزیسیۆنی خۆی بە شێوەی فیزیکی حەزف بکات، دەبێ پلانێکی بۆ گۆڕینی نەیارانی خۆی هەبێت. ئەو پڕۆژەیە لە دوو قۆناخدا جێبەجێ دەکرا و دەکرێت:

یەک: گۆڕینی بە قەول “ضدانقلاب محارب” بۆ ” مخالف فکری نظام” (دوورخستنەوە لە فازی چەکداری)

دوو: گۆڕینی “مخالف فکری” بۆ “موافق نظام”

هەر لەو چوارچێوەدا، مێتۆدی نفووز و تەخریب لە شێوەی تاک و گرووپی بچووک لە ناو ئۆپۆزیسیوندا گۆڕدرا بە لۆبی سازی و جەریانی دەستکرد لە نێو ئەواندا.

بەشی دووهەم: سازکردنی ئۆپۆزیسیۆنی دەستکردی ڕێژیم لە دەرەوەی وڵات. ئامانجەکان لەو پەیوندییەدا بریتی بوون لە:

یەک: وەرگرتن و لێدان لە بەستێنی کار و چالاکی ئۆپۆزیسیونی ڕاستەقینەی ڕێژیم لە دەرەوە.

دوو: ناساندن و پێناسەکردنی ئۆپۆزیسیۆنی دەستکردی خۆی بە دوونیای دەرەوە و کردنی بە بەردەنگی وڵاتانی نەیار .

سێ: پێشگرتن و تەخریبی ڕەوتی هاوکاری و هاوپەیمانی ئۆپۆزیسیون و ڕێگری لە ئێتلاف و بەرنامەی گشتگیر لە دژی ڕێژیم.

چوار: وەسلکردنی ئۆپۆزیسیۆنی دەستکرد بە ناوەندەکانی بریار، ناوەندەکانی داڕێژەری ستراتیژی، تینک تانکەکان و ناوەندەکانی لێکۆلینەوە، دەزگاکانی ئەمنییەتی دەرەکی، دەزگاکانی ڕاگەیاندن و …

پێنج: دانی زانیاری هەڵە لەسەر کۆماری ئیسلامی بە دونیای دەرەوە، خوێندنەوەی دەستی وڵاتانی نەیار و ڕەوتی ڕووخێنەر و گواستنەوەی ئەو زانیاریانە بۆ دەزگاکانی ئەمنییەتی ڕێژیم بە مەبەستی دارشتنی پلانی بەرگری.

شەش: سەرقاڵکردنی پۆتانسیلی دەرەوەی وڵات بە پلان و بەرنامەکانی دەستکردی ڕێژیم و کۆنترۆڵی پۆتانسیڵی بەرەندازی.

شەش: کۆمەڵێک لەو کەسانەش وەک مارکێر (دەرخەر) مەئموورییەتی شناسایی و شوێنپێگرتنی پەیوەندییەکانی ئۆپۆزیسیونیان لە ئەستۆیە.

حەوت:ناهومێدکردنی بزاڤی خەڵک لە ناوخۆ لە ئۆپۆزیسیون، بە هۆی قەیران و یەکنەگرتوویی و بێ بەرنامەیی و بە گشتی ڕێگری لە شکڵگرتنی ئاڵترناتیڤ.

تێبینی: لە ڕەوتی شۆڕشی ژن-ژیان-ئازادی زۆر بەڕوونی ئاکامی پڕۆژەکانی ڕێژیممان لەسەر ئۆپۆزیسیون بینی. ئێستا پرسیار ئەوەیە کە بۆ پێریۆدی داهاتووی شۆڕشی دژی ڕێژیم، چۆن خوێندنەوە دەکەین و پلانی بەرگری ئێمە چییە؟ یان هەروا لێدەگەڕێین کە ڕێژیم لە ڕمبازێنی خۆی بەردەوام بێت؟

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی