"an independent online kurdish website

ئەمریکا لە شەوی2023/02/03 27 بارەگای گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێرانیان لە ئەلبوکەمال، مەیادین و عەیاش لە دێرەزوور بۆردوومانکرد.

(روداو:جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند “ژمارەیەک فڕۆکە، لەنێویاندا بۆمبهاوێژی بی وەن کە لە ئەمریکاوە جووڵەیان پێکرا، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدار بوون، زیاتر لە 125 مووشەکی وردپێکێنیان لە ماوەی 30 خولەکدا وەشاند. شوێنە بەئامانجکراوەکان بریتیبوون لە؛ ناوەندی فەرماندەیی، بارەگا، ناوەندی هەواڵگری، کۆگەی رۆکێت، مووشەک و درۆن و کەلوپەلی لۆجستی و تەقەمەنی.” سەرچاوە خۆجێیەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، لانیکەم 23 چەکداری لایەنگری ئێران کوژراون و ژمارەیەکی  دیکەش بریندار بوون.)

 

ئەمریکا ماوەیەکی زۆرە کەتۆتە بەر هێرشی تاقمەکانی سەر بە ئێران و خۆشیان بە ئاشکرا لە ئێمە باشتر ئەوە دەزانن و دەیڵێن بەڵام لە جیاتی ئەوەی لە ئێران بدەن دەچن مووشەکەکانیان بۆ کوشتن و لاواز کردنی ئەو هێزە بچووکانە بە فیڕۆ دەدەن کە بۆ وڵامدانەوە نابن. وڵامی دروستی ئەمریکا دەبێ بۆ بەیتی رێبەری ئێران بێ و سەری مارەکە پان بکەنەوە. تا ئەم مارە زیندوو بێ بە قرتاندنی کلکی هەر دەتوانێ ئازاری دەوروبەری و ئەمریکا بدات.

تا ئێستا ئیسرائیل زۆر باشتر توانیویەتی زەربە لە هێزەکان و بەرپرسانی ئێرانی کە بۆ کاری تێرۆریستی لە سوریە بڵاوەیان پێکراوە بدات. تەنیا کارێکی سەرکەتوو کە ئەمریکا لە دەورانی ترامپدا کردی کوشتنی تێرۆریستی گەورە قاسم سلێمانی بوو.

ئەمریکا بە لێدانی بەکرێگیراوانی ئێران، تەنیا یارمەتی زۆرتری ئێران بۆ کاری تێرۆریستی و لاواز کردنی خۆی لە عێڕاق و سوریە دەکا . هەستی خەڵک دژی خۆی دەجوڵێنێ و وەک ” جۆ بۆچینۆ، گوتەبێژی پێشووی سێنتکۆم دەڵی “ئەم هێرشانە زۆر بێسوودن. ئەوان دەیانەوێت خەڵکەکە بزانێت چەند رۆژێک بەردەوام دەبن و مستی پۆڵایین لە ئێران دەدەن، کەچی لە راستیدا وا ناکەن. پێموایە ئێران پێمان پێدەکەنێت.”)

ئەمریکا یەک حەوتوویە هەڕەشە دەکات و شوێنەکانیش دیار بوون بۆ لێدان، ئەوە وای کرد کە هێزەکانی لایەنگری ئێران زۆر زەرەمەند نەبن، ئەوەش بە مەبەست بوو. ئەمریکا بۆ ئەوەی بە خەڵکی ئەمریکا بڵێ پشیوانی لە هێزەکانمان دەکەین و رای گشتی بۆ لای خۆیان راکێشن، ئێران ئەم کارەی بە دڵ بوو.

شەڕی ئێران و ئەمریکا لە ئێستا دا لە یاریەک زیادتر نیە، ئێران لە بنکەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی تری دژ بەری لە هەولێر و سولەیمانیە و بنەماڵەی پێشەڕەو دزەیی و شێخ باز کەریم دەدا و دەڵێ: ئەمە بنکەی مووسادی ئیسرائیلن، لە کاتێکدا مووشەکەکانیان دەتوانن لە ئیسرائیل بدەن. هەموو خەڵکیش دەزانێ درۆ دەکەن. ئەمریکاش لەم گرپانە دەدا و دەزانێ ئەم گروپانە لە کوێوە و دەستوور وەردەگرن و ناچێ لەو شوێنە بدات کە دەتوانێ هێرشی ئەم گروپانە بۆ هەمیشە راگرێ یان لاوزیان بکات. ئەم یاریە بە قازانجی ئێران و بە زەرەدی ئەمریکایە.

ئەمریکا خۆی لە شەر دەبوێرێ بەڵام زوو یان درەنگ دەبێ واز لەم یاریە فریودەرانەیە بێنێ و راستەوخۆ سپای پاسداران و لە سەرووی هەمانەوە بەیتی رێبەری خامنەیی بکاتە ئامانجی هێرشەکانی. ئەگەر ئەم کارە نەکات ئەمریکا چۆن لە ئەفغانستان هەڵات دەبێ لە هەموو رۆژهەڵاتی نێوەراستیش بچێتە دەرێ و ئەم کارەی دەبێتە سەرشۆڕێکی گەورە و سەرکەوتنی بەرەی تێرۆر و ئاژاوەگێڕی کۆماری ئیسلامی ئێران.

لە ئێستا دا کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناخۆ وەزعی زۆر شپرزەیە، لە باری ئیقتسادی و پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران زۆر لاواز و خۆشیان بە ئاشکرا باسی لێوە دەکەن و لە شۆڕشی ژیناشدا زۆر بە ئاشکرا ئەوە دەرکەوت. بۆ ئەم مەبەستە زۆر بە پەلە دەی هەوێ بە جۆرێک شەڕ یان فشار بخاتە سەر ئەمریکا بۆ ئەوەی بە گەلانی ناڕازی ئێران بڵێ کە هێزیان هەیە و ئەمریکا ناوێرێ خۆیان لێ بدات. بۆیە ئەمریکا دەبێ زوو یان درەنگ سەری مارەکە پان کاتەوە بۆ ئەوەی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا بمێنێتەوە.

بۆ ئەم بابەتە کەڵک لە هەواڵی روداو وەگیراوە

بابەتی پەیوەندی دار

تێرۆر

سپای تێرۆریستی پاسدارانی ئێران، هێرشێکی ترسنۆکانەیان کردە سەر هەولێر

بنکەکانی حدکا و کۆمەڵە هێرشی موشەکی کرایە سەر.

شێخ باز قسە بۆ کوردستان24 دەکات

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی