بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 31-7-2024 ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران کوژرا.
هەنییە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە تاران بوو و دەوروبەری کاژێر 2ی بەرەبەیانی چوارشەممە بەهۆی بەئامانجگرتنی بە موشەکێک لە ئاسمانەوە لە گەڵ پاسەوانێکی کوژرا. کۆماری ئاخوندی ئێران نەیتوانی بیپارێزێ و بانگی تارانیان کرد بۆ ئەوەی بە کوشتی بدەن و سوپای پاسداران لە هات و هاوار کردن چی تریان پێ نەما. تا ئێستا دەیان کەس لە بنەماڵەی هەنیە لە لایەن ئیسرائیلەوە کوژراون.
کۆماری ئاخوندی ئێران، رۆژانە هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و بەڵام دەبینین لە بەرابەر ئیسرائیل ناتوانێ و توانای هیچ کاردانەوەیەکی نیە.
کۆماری ئیسلامی ئەویشی بە هەموو هێزەکەیەوە کردە قوربانی دەسەڵاتی خۆی و بە ئیسرائیلی فرۆشت.
***
بیانیۀ حماس در پی ترور شهید اسماعیل هنیه در تهران
بسم الله الرحمن الرحیم
ولا تحسبن الذين قتلوا في سبيل الله أمواتاً بل أحياءٌ عند ربهم يرزقون
🔹جنبش مقاومت اسلامی حماس در سوگ فرزندان ملت بزرگ ما فلسطین، ملت عربی و اسلامی و همه آزادگان جهان است.
🔹برادر رهبر شهید مجاهد اسماعیل هنیه
رهبر نهضت پس از شرکت در مراسم تحلیف رئیسجمهور جدید ایران بر اثر یورش خائنانه صهیونیستها به محل سکونتش در تهران جان باخت.
***
ماڵپەڕی سبەی: ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی فەلەستین “حەماس” یەكەم سەركردەی فەلەستینی نیە تیرۆر كرابێت، پێش هەنیە، لیستێكی چەند سەد كەسی ئەو چالاك و سیاسیی و ڕۆشنبیرانەی فەلەستین هەیە، كە لە ناوخۆی وڵاتەكەیان یان لە وڵاتانی دیكە لە چوارچێوەی پڕۆسەی هەواڵگری و ئەمنییدا تیرۆر كراون.
تیرۆركراوانی دەیەی حەفتاكان
* لە 8ی تەمموزی 1972، غەسان كەنەفانی، نووسەر و ڕۆشنبیری دیاری فەلەستین لە بەیروت بە هۆی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەكەی لە لایەن مۆسادەوە تیرۆر كرا.
* لە 16ی تشرینی یەكەمی 1972، وائیل عادل زەعیتەر، نوێنەری ڕێكخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستینی “فەتح” لە شوقەیەكدا لە ڕۆما تیرۆر كرا.
* لە 8ی كانونی یەكەمی 1972، د. مەحمود هەمشری، نوێنەری بزوتنەوەی فەتح لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە ڕێگەی بۆمبڕێژكردنی تەلەفۆنەوە تیرۆر كرا.
* لە 24ی كانونی دووەمی 1973، حسێن ئەبولخەیر، نوێنەری فەتح لە قوبرس، لە ڕێگەی بۆمبڕێژكردنی ژووری مانەوەی لە هۆتێلێكی نیقۆسیا تیرۆر كرا.
* لە 6ی نیسانی 1973، د. باسل ئەلكوبەیسی، پڕۆفیسۆری یاسا لە زانكۆی ئەمریكی بەیروت لە لایەن چەند چەكدارێكەوە لە پاریس تیرۆر كرا.
* لە 9ی نیسانی 1973، بڕیاری كوشتنی هەریەك لە محەمەد یوسف نەجاڕ و كەمال عدوان، ئەندامی سەركردایەتی فەتح و كەمال ناسر، وتەبێژی فەتح دەركرا و مۆساد پڕۆسەكەی ناونا “بەهاری گەنجان”.
* لە 11ی نیسانی 1973، زەید مقسی، نوێنەری فەتح لە قوبرس لە ژورێكی هۆتێل لە ئەسینا كوژرا.
* لە 28ی حوزەیرانی 1973، محەمەد بودیە، فەرماندەیەكی چەكداری فەتح لە پاریس لە ڕێگەی بۆمبڕێژكردنی كوشنی ئۆتۆمبیلەكەی كوژرا.
* لە 22ی كانونی دووەمی 1979، عەلی حەسەن سەلامە، سەركردەی فەتح لە ڕێگەی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەكەی لە بەیروت تیرۆر كرا.
* لە 25ی تەمموزی 1979، فەرماندەی سەربازی فەتح، زوهێر موحسین، تیرۆر كرا.
دەیەی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو
* لە 23ی تەمموزی 1982، فەزڵ ئەلضانی، جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی فەتح لە پاریس تیرۆر كرا.
* لە 9ی حوزەیرانی 1986، خالید نزال، سەركردەی یەكەمی باڵی سەربازی بەرەی دیموكراتی بۆ ڕزگاری فەلەستین لە ئەسینا تیرۆر كرا.
* لە 14ی شوباتی 1088، لە قوبرس سێ سەركردەی فەتح بە ناوەكانی محەمەد حەسەن، باسم سوڵتان و مەروان كیالی تیرۆر كران.
* لە 9ی تشرینی یەكەمی 1981، ماجد ئەبو شرار، بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەلەستین و ئەندامی سەركردایەتی فەتح لە ڕۆما بە هۆی تەقاندنەوەی ژووری مانەوەی لە هۆتێلێكدا تیرۆر كرا.
* لە 16ی نیسانی 1988، خەلیل وەزیر ناسراو بە ئەبو جیهاد، كە كەسی دووەمی فەتح بوو دوای یاسر عەرەفات، لە تونس لە لایەن تیمێكی تایبەتی ئیسرائیلەوە تیرۆر كرا.
دەیەی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو
* لە 14ی كانونی دووەمی 1991، سەڵاح خەلەف، سەركردەی دیاری فەلەستینی و یەكێك لە دامەزرێنەرانی فەتح و هایل عەبدولحەمید دامەزرێنەری فەتح و ڕێبەری ڕێكخراوەكە لە دەرەوەی وڵات و ئەبو محەمەد ئەلعومەری، كەسایەتی دیاری هەواڵگری فەلەستین لە تونس تیرۆر كران. ئەمەی دواییان سی فیشەكی پێوە نرابوو.
* لە 16ی كانوونی دووەمی 1991، عەباس موسەوی، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان و دامەزرێنەری ئەو حزبە، لە ڕێگەی دوو هێلیكۆپتەرەوە ئۆتۆمبێلەكەی بۆردومان كرا.
* لە 8ی حوزەیرانی 1992، عاتف بسیسو، سەركردەی فەتح و بەرپرسی هەواڵگری ئەو بزوتنەوەیە لە پاریس تیرۆر كرا.
* لە 24ی تشرینی دووەمی 1993، عماد عەقل، سەركردەی كەتیبەكانی قەسام و دامەزرێنەری باڵی سەربازی حەماس، تیرۆر كرا.
* لە 30ی حوزەیرانی 1995، سەعید سەبع، ئەفسەر و سەركردەی فەلەستینی و هاوەڵی عیزەدین قەسام، لە ڕێگەی دەرمانخواردكردنەوە تیرۆر كرا.
* لە 26ی تشرینی یەكەمی 1995، فەتحی شقاقی، سەرۆكی ڕێكخراوی جیهادی ئیسلامی لە بەردەم هۆتێلێك لە ماڵتا تیرۆر كرا.
* لە 6ی كانوونی دووەمی 1996، یەحیا عەیاش، ئەندازیاری حەماس و سەركردەی ئەو ڕێكخراوە، لە كەرتی غەززە لە ڕێگەی بۆمبڕێژكردنی ئامێرێكی پەیوەندیكردنەوە تیرۆر كرا، ناوبراو سەركردەی كەتیبەكانی عیزەدین قەسام بوو.
* لە 25ی ئەیلولی 1997، ئیسرائیل لە ئوردن، خالید مەشعەل، یەكێك لە دامەزرێنەرانی حەماسی ژەهر خوار كرد، مەشعەل كەوتە حاڵەتی بێهۆشی، شا حوسێنی پاشای ئوردن هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێكەوتنەكانی ئاشتیی كرد ئەگەر مەشعەل بمرێت، هاوكات دوو سیخوڕی ئیسرائیل دەستگیر كران و بەو هۆیەوە مۆساد ناچار بوو، دەرمانی دژە ژەهرەكەیان گەیاندە مەشعەل و بەو هۆیەوە چاك بوەوە. نەك هەر ئەوە، بەڵكو ئیسرائیل ڕازی بوو، شێخ ئەحمەد یاسین، دامەزرێنەری حەماس ئازاد بكات، لە بەرامبەر گەڕانەوەی دوو سیخوڕەكەی.
دەیەی یەكەمی دوو هەزار
لە سەرەتای ئەم سەدەیەوە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل، هەوڵەكانی چڕتر كردوونەتەوە بۆ تیرۆری نەیارە فەلەستینییەكانی و لەو چوارچێوەیەدا لە ساڵی 2000 تا 2008،زیاتر لە بیست كەسایەتی سیاسی و ئەمنی و سەربازی و زانستیی فەلەستینی لە ناوخۆ و دەرەوەی فەلەستین تیرۆر كردووە، لە دیارترینیان:
* لە 22ی تشرینی دووەمی 2000، جەمال عەبدولڕەزاق، سەركردەی فەتح و سێ یاوەری لە غەززە تیرۆر كران.
* لە 31ی كانوونی دووەمی 2000 سابت سابت سەركردەی فەتح لە توڵكەرەم تیرۆر كرا.
* لە 31ی تەمموزی 2001، جەمال مەنسور و جەمال سەلیم دوو سەركردەی سیاسیی حەماس لە كەناری خۆرئاوا لە ڕێگەی ئاراستەكردنی موشەك كوژران.
* لە 27ی ئابی 2001، ئەبو عەلی مستەفا ئەمینداری گشتیی بەرەی میللی ڕزگاریخوازی فەلەستینی لە ئاكامی بۆردومانی نوسینگەكەی لە ناوچەی ئەلبیرە تیرۆر كرا.
* لە 14ی كانوونی دووەمی 2002، ڕائد ئەلكەرمی، فەرماندەی كەتیبەكانی شەهیدانی ئەقسا، لە توڵكەرەم كوژرا.
* لە 22ی تەمموزی 2002، سەڵاح شحادە، سەركردەی كەتیبەكانی عیزەدین قەسام، لە ماڵی خۆی بە بۆمبێكی یەك تۆن و 172 كیلۆگرامی بە فڕۆكەی ئێف16 بۆردومان كرا و بە هۆیەوە جگە لە خۆی، هاوسەرەكەی و هەر 9 منداڵەكەی گیانیان لەدەستدا.
* لە 22ی ئازاری 2004، شێخ ئەحمەد یاسین، دامەزرێنەری حەماس، لە ڕێگەی هێلیكۆپتەری ئەپاتچی، دوای گەڕانەوەی لە نوێژی بەیانی، لە كەرتی غەززە بۆردومان كرا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا، ناوبراو تەنیا سەری دەجوڵا و خاوەن پێداویستی تایبەت بوو.
* لە 17ی نیسانی 2004، عەبدولعەزیز ڕەنتیسی، دامەزرێنەر و شوێنگرەوەی ئەحمەد یاسین، بە موشەك و لە ڕێگەی هێلیكتۆپتەرەوە لەگەڵ كوڕەكەی تیرۆر كرا.
* لە 26ی ئەیلولی 2004 – عیزەدین شێخ خەلیل، لە دیمەشقی پایتەختی سوریا تیرۆرکرا.
* لە21ی تشرینی یەکەمی 2004 عەدنان ئەلغول، شارەزای چەک لە ڕێکخراوی حەماس و عیماد عەباس، کە بەهۆی مووشەکەوە کوژران کە لەلایەن فڕۆکەیەکی ئەپاچییەوە ئاراستەی ئۆتۆمبێلەکەیان کرا.
* لە 13ی کانونی یەکەمی 2004، ئیحسان شاوەحنا، فەرماندەی سەربازی لە ڕێکخراوی حەماس، لە شاری نابلوس بە گولەی هێزی تایبەت تیرۆرکرا.
* لە 23ی تشرینی یەکەمی 2007 جێگری ئەمینداری گشتی لیژنەکانی بەرەنگاربوونەوەی میللی لە فەلەستین و ڕاوێژکاری وەزیری ناوخۆ، موبارەک ئەلحەسەنات لە غەززە بە سێ مووشەک تیرۆرکرا.
ساڵی 2009
لەم ساڵەدا ئیسرائیل، بەراورد بە پێشتر هەوڵەكانی چڕتر كردەوە بۆ لەناوبردن و پاكتاوكردنی جەستەیی سەركردەی گروپ و ڕێكخراوە فەلەستینییەكان لە ناوخۆ و دەرەوە، بەگشتیی لەو ساڵەدا، حەوت سەركردەی فەلەستینی تیرۆر كران، كە بریتی بوون لە “عماد موغنیە لە سوریا، ئیبراهیم ئەبو عەلبە، دامەزرێنەری كەتیبەكانی بەرەنگاری نیشتمانی، نزار ڕەیان، لە جەبالیا، كە فەرماندەیەكی حەماس بوو، ئەبو زەكەریا جەمال، فەرماندە لە حەماس، سەعید صیام، وەزیری ناوخۆی حكومەتی حەماس و ئەندامی پەرلەمانی فەلەستین بوو، خالید شەعلان، فەرماندەی سەرەكی سریەكانی قودس بوو”.
2010 – 2019
لەو ماوەیەدا، ئیسرائیل لە كات و شوێنی جیاجیادا زیاتر لە 20 فەرماندەی سەربازی و ئەكادیمی و كەسایەتیی سیاسیی فەلەستینی سەر بە ڕێكخراوە سیاسییەكانی فەلەستینی لە ڕێگەی بۆمب و موشەك و ئۆپراسیۆنی هەواڵگری نهێنییەوە تیرۆر كردووە، لە دیارترینیان: “مەحمود مەبحوح لە دوبەی تیرۆركرا، عیسا بەتران، نەشئەت كەرمی، ڕائد عەتار، محەمەد ئەبو شمالە، جهاد عماد موغنیە، سەمیر قەنتار، (كە 28 ساڵ لە زیندانی ئیسرائیل بوو، دوای ئازادكردنی لە 19ی ئازاری 2015 بە دیمەشق لە ڕێگەی بۆردومانی فڕۆكەی جەنگییەوە بۆ سەر ماڵەكەی تیرۆر كرا)، محەمەد زواری، فادی بەتش، (دكتۆرای لە ئەندازەی كارەبا هەبوو، مامۆستای زانكۆی كۆلامپور بوو).
2021 – 2024
جەمال ئەلزبدە، لە 12ی ئایاری 2021، لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بە ئامانجگیرا، ناوبراو ئەندازیارێكی میكانیكی بوو، دكتۆرای لە ئەندازەی میكانیكی تایبەت بە فڕۆكەوانی مەدەنی هەبوو، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پێشخستنی موشەكی حەماس بوو.
جیهاد ئەلغنام، لە 9ی ئایاری 2023، لە ماڵی خۆی لە ڕەفەح، لەگەڵ هاوسەر و منداڵەكانی بۆردومان كرا، ناوبراو سەركردەیەكی بزوتنەوەی جیهاد بوو. ڕازگری سریەكانی قودسی باڵی سەربازی جیهاد بوو.
ساڵح عاروری، لە 2ی كانوونی دووەمی 2024، لە بەیروت لە تەمەنی 57 ساڵی تیرۆر كرا.