نهمر محهممهد قادری ناسراو به کاک حهمهدی سهروکانێ کاپیتانی کۆماری کوردستان یەکێک بووە لەو کادرە بە ئەمەگانەی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستان لە ڕۆژە سەختەکانی خەباتی نەهێنی دوای کۆماری کوردستان،
کاک حەمەدی سەروکانێ بە شاهیدی هەموو ئەو کادرانەی حیزب کە دەگەڵی لە زیندانی شای گۆڕ کراودا بوونە قارەمان و پاڵەوانی خۆڕاگری لە ژێر ئەشکەنجەی ساواک بووە. سەرەڕای ئەشکەنجەیەکی زاڵمانە، ناوی یەک کەسی لە ئەندامانی نەهێنی حیزب نەدرکاندوە. کاک حەمەد لە کاتی گەڕانەوە لە دیوی ئەشکەنجە کە خوێنی لێچۆڕاوەتەوە هاورێیانی خۆی حاڵی کردوە ”نەبمناسن نەدەوناسم” یانی من هیچم لەسەر ئێوە نەکوتووە ئێوەش هیچ مەڵێن. وتەی ”شەهید سەید ڕەسووڵی بابی گەورە”
شێوەی پاک و ڕووخۆشی کاک حەمەد سەرنج ڕاکێش بووە، هەر کەس دیبای پێ خۆش بووە بیدوێنێ.
ئەوکات بە هاوکاری ئەمریکا پادگانی پەسوێ ”دیارە بە پادگانی پەسوێ بە ناوبانگە ئەگینا لە شارەدێی گردکشانە هەڵکەوتووە” و جەڵدیان و خانێی دروست کردوە، سەروکانی کە دەکەوێتە نێوان پادگانی پەسوێ و جڵدیانێ، کاک حەمەد بە پێیان دەچێت بۆ نەغەدەی ماشێنێک بۆی ڕادەگرێ و سوار دەبێ، کابرای ئەمریکایی زۆر خۆشی لە ڕوخساری دێ و بە وەرگێڕەکەی دەڵێ: پێی بڵێ ئینگلیسی دەزانی؟ کاک حەمەدەیش دەڵێ: بەڵێ، کابرای ئەمریکایی: واتس یۆڕ نەیم؟” کاک حەمەدیش ڕاست وەک ئەو جوابی دەداتەوە، کابرای ئەمریکی بە وەرگێڕ دەڵێ: پێی بڵێ من هیچی لێ حاڵی نەبووم. کاک حەمەدی قسە خۆش و حازر جواب، دەڵێ: بۆ پێی وایە من لێی حاڵی بووم!!!
روحی کاپیتانی کۆماری کوردستان کاک حەمەد و هەموو ڕێبوارانی ئەو ڕێگایە شادبێ.
سەید عەلی هاشمی ٢٣/٥/٢٠٢٥
وێنە: گووگل ماپ