Hoppa till innehåll
Hem » شەڕی ئیسرائیل و تورک، دوای هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر، ئایا حەماس لە تورکیا دەکرێتە ئامانج؟ و. هەڵۆ بەرزنجەیی

شەڕی ئیسرائیل و تورک، دوای هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر، ئایا حەماس لە تورکیا دەکرێتە ئامانج؟ و. هەڵۆ بەرزنجەیی

وشەکان هی قەناعەت و بۆ نیشاندانی ئیرادەن: بنیامین ‎ناتانیاهۆ بە شێوەیەکی کوشندە سوورە لە سەر شەڕەکەی دژی حەماس و سەرکردایەتییەکەی ‎دوای دوو ڕۆژ لە لێدانی سەرکردایەتی ئیسلامی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر،

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: نیشانی دا دوژمنەکانی بزانن کە پشوو نادات تا هەموو کادرەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لەناو دەچن. ”هیچ پەناگەیەکی سەلامەت بۆ ئەو کەسانە نییە کە بەرپرسیارن لە کۆمەڵکوژییە ترسناکەکەی ٧ی تشرینی یەکەم”.
ناتانیاهۆ ڕایگەیاند: هیچ شوێنێکی پەناگەتان نییە. بە واتایەکی تر: بەرپرسانی حەماس لە هیچ شوێنێک سەلامەت نین. دەوڵەتی جولەکە دەتوانێت لە هەموو شوێنێک دوژمنەکانی لەناو ببات.

هێشتا نازانرێت ئایا ئەندامانی پلە باڵای حەماس کە بڕیار بوو دانوستان لەسەر ئاگربەست لە غەززە بکەن، ئایا بەراست لە هێرشەکەی دۆحە لە ٩ی ئەیلولدا کوژراون یان نا، هەندێک ئاماژە هەیە کە ئەم هەواڵە جارێ روون و دروست نییە.

سەرەڕای ئەوەش پێدەچێت سەرکردایەتی توندڕەوەکانی فەلەستین ئاگاداری ئەوە بێت کە ئیسرائیل ئامادەیە چی بخاتە گەڕ و بەکاربهێنێ بۆ لەناوبردنی ئەوان. تەنانەت نەتانیاهۆ بۆ گەیشتن بە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکەی، بە هاوبەشێکی وەک ڕۆژئاوا و ئەمریکا تەنانەت قەتەریش ناوەستێت.

بۆیە چاودێران نایانەوێت ئەگەری ئەوە بەدوور بگرن کە بەم زووانە وڵاتێکی دیکە بێتە ئامانجی ئیسرائیل ئەویش تورکیایە. ئەندامانی حەماس ساڵانێکی زۆرە تا ڕادەیەکی زۆر بێ دەستدرێژی و بە سلامەتی بۆ خۆیان لەوێ نیشتەجێن.

ئایا تورکیا هۆشداریی بە حەماس داوە؟..
‎ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پشتیوانی لە ئیسلامییەکانی غەززە دەکات.
‎ئەوان بە ڕێکخراوێکی ڕزگاریخواز ناو دەبات کە مافی ئەوەی هەیە بە هێزەوە بەرگری لە خۆی بکات لە بەرامبەر دەسەڵاتی داگیرکەری ئیسرائیل. نوێنەرانی بزووتنەوەی حەماس لە تورکیادا هەندێک ئیمتیازیان هەیە و دەستیان بە باڵاترین بازنەی سیاسی دەگات. تەنانەت نیازپاکی و بەڵێنەکانییان بەرانبەر بە پاراستنی حەماس، لەوە زیاتر تێیان پەڕاند – ببنە جێی ناڕەزایی گەورەی ئیسرائیل.
“ ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ” بڵاویکردەوە، هێرشەکەی دۆحە شکستی هێنا، چونکە ڕەنگە دەسەڵاتدارانی تورکیا پێشتر ئیسلامییەکان ئاگادار کردبێتەوە کە ئاگاداری خۆیان بن و ژیانیان لە مەترسیدایە و بەو هۆیەوە پێویستە ڕێوشوێنەکانی ئاسایش و سەلامەتییان توندتر بکەنەوە.
لەوانەیە دوای ئەمە ئەندامانی حەماس کە لە تورکیا نیشتەجێن، لە ترسی ئەوەی ئیسرائیل راویان نەکات، ڕێوشوێنی پاراستنی خۆیان گرتبێتەبەر. هورجان ئەسلی ئاکسۆی لە ئینستیتیوتی ئەڵمانی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و ئاسایش (SWP) ئاماژە بە دوو ڕاپۆرت دەکات کە بەلانی کەمەوە نزیکن لەم بۆچوونە.
یەکەم: هەواڵگری ئیسرائیل بەناو ئۆفیسی حەماس لە تورکیا تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پڕ لە تەقەمەنی هێرش بۆ سەر ئیتامار بن گڤیر Itamar Ben- Gvir وەزیری ڕاستڕەو ئامادە کرد بێت.
‎دووەم: هەواڵگری تورکیا ڕایگەیاندووە کە بریکارەکانی ئیسرائیل سیخوڕی بەسەر ئەو تاکانەدا دەکەن کە بە دوژمنییان دەزانن.
‎سەرۆکی ناوەندی ئەندامانی زیندووی حەماس دەڵێت: ”لە بەرامبەر ئەم پاشخانەدا، تەواو جێی بیرکردنەوەشە کە ئیسرائیل لە سەر خاکی تورکیاش لە دژی پێکهاتەکانی حەماسیش هەنگاو بنێت”. دواتر دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلیش ڕێوشوێنی بۆ پاراستنیان گرتەبەر. پێدەچێت لە ترسی ئەوەی ئیسرائیل ڕاویان بکات. هورجان ئەسلی ئاکسۆی لە ئینستیتیوتی ئەڵمانی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و ئاسایش ئاماژە بە دوو ڕاپۆرت دەکات کە لانیکەم پێشنیاری ئەمە دەکەن. یەکەم: هەواڵگری ئیسرائیل بەناو نووسینگەی حەماس لە تورکیا تۆمەتبار دەکات بەوەی کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پڕ لە تەقەمەنی بۆ سەر ئیتامار بن گڤیر وەزیری ڕاستڕەو هێرشێک ئامادە دەکات.
‎دووەم: هەواڵگری تورکیا ڕایگەیاندووە کە بریکارەکانی ئیسرائیل سیخوڕی بەسەر ئەو تاکانەدا دەکەن کە بە دوژمنی دەزانن.
‎لە بەرامبەر ئەم پاشخانەدا، تەواو جێگەی خەیاڵکردنە کە ئیسرائیل بتوانێت ڕێوشوێن لە دژی پێکهاتەکانی حەماس لەسەر خاکی تورکیاش بگرێتەبەر” بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی کارپێکراوی تورکیا (CATS) لە بەرلین دەڵێت.
‎بەڵام ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئاشکرا، وەک هێرشی ئاسمانی، بە دووری دادەنرێت، بە گوتەی ئەسلی ئاکسۆی – کەمترینیان بەهۆی ئەندامێتی تورکیا لە ناتۆدا نییە. ئەو زانا سیاسییە گومانی ئەوەی هەیە ”ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکان لەسەر بنەمای کوشتنی بە ئامانجی پێشوو زیاترە”.
‎هەروەها ستیفان ستێر، لێکۆڵەری ململانێکان، ئۆپەراسیۆنە ئامانجدارەکانی کۆماندۆ لە دژی چالاکوانانی بزووتنەوەی حەماس لە تورکیا لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلەوە زیاتر لە هێرشی ئاسمانی دەزانێت.
‎پرۆفیسۆری سیاسەتی نێودەوڵەتی لە زانکۆی بوندسوێر لە میونشن پێی وایە ئەمە هەواڵێکی خۆش دەبێت بۆ ناتۆ. ئەوا هاوپەیمانی پێویستی بە دەستێوەردان نەدەبوو بەپێی ئەو پابەندبوونەی کە پێی دەوترێت هاوکاری یەکتر. ئەمە سوودێکە: ”تواناکانی ناتۆ لە ئێستاوە لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە بە شێوەیەکی بەرچاو بەستراوەتەوە سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تۆڵە و تۆڵەکاری ڕووسیا”.
‎شارەزایانی ئیسرائیلی وەک گالیا لیندێنستراوس Gallis Lindenstrauss پێیان وایە حکومەتی قودس بە ئەگەرێکی زۆرەوە دوودڵ دەبێت لە هێرشکردنی راستەوخۆ لەسەر خاکی تورکیا.
‎توێژەری باڵای پەیمانگای توێژینەوەی ئاسایشی نا-هەرێمی لە تەلئەبیب پێی وایە ”پێدەچێت بژاردەیەکی لەو شێوەیە تەنها لە حاڵەتێکدا پەنای بۆ ببرێت کە ئەلتەرناتیڤێک نەبێت و هەڕەشەیەکی راستەوخۆ لە ئارادا بێت”. ئەگەر داوایەک لە دژی بەرپرسانی حەماس لە تورکیا ڕووبدات، لانیکەم یەکێکیان دەتوانێت پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و قودس تێکبدات.
‎ئەردۆغان هەوڵی بەدەستهێنانی خاڵی خۆشەویستی و قازانجی زیاتر دەدات لە
جیهانی عەرەبی و موسڵماندا
‎سەرۆک ئەردۆغان لە مێژە هەڵوێستی ڕووبەڕووبوونەوە بەرامبەر بە ئیسرائیل پەیڕەو دەکات. لەدوای کۆمەڵکوژیی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ و شەڕی دەرئەنجامی ئەو کوشتارە، چەندین جار دەوڵەتی جوولەکەی بە ئەنجامدانی جینۆساید لە غەززە تۆمەتبار کردووە. ڕاستەوخۆ دوای هێرشی دۆحە، چەندین جار دەوڵەتی جوولەکەی بە ئەنجامدانی جینۆساید لە غەززە تۆمەتبار کرد. هەر دوای هێرشی دەوحە، ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد کە تەنیا دروشمی تیرۆری بەرزکردۆتەوە وەک سیاسەتی دەوڵەت کاری پێ دەکات و ناساندووە. لە ڕابردووشدا لە پەستا ناتانیاهۆی بەراورد دەکرد بە هیتلەر. ئیسرائیل تۆڵەی ئەوە دەکاتەوە ئەردۆغان بە دیکتاتۆر ناوبرد.
‎بەڵام بۆچی ئەردۆغان بە ئاشکرا پاڵپشتی حەماس دەکات و لە هەمان کاتدا نەفرەت لە ئیسرائیل دەکات؟، هورجان ئەسلی ئاکسۆی زانای سیاسی شیکاریی دەڵێت: ”ئەو کاردانەوەی هەیە بەرامبەر بە هاودەنگیی بەرفراوانی ناو جەماوەری تورکیا لەگەڵ پرسی فەلەستین، کە بەشێوەیەکی بەرچاو بەهۆی ئەو وێنانەی لە غەززەوە چڕتر بۆتەوە ”. نزیکیی حەماس- کە لە تورکیادا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن نەکراوە- وەک هێمایەک خزمەتە بۆ سیاسەتێکی دەرەوەی دژە ڕۆژئاوایی کە ئەردۆغان هەوڵی جیاکردنەوەی خۆی دەدات و قازانجی لێ دەکات، بەتایبەتی لە جیهانی عەرەبی-موسڵماندا.
‎هەروەها شارەزا گالیا لیندێنستراوس ئاماژە بە پەروەردەکردنی ئەردۆغان و قەناعەتە شەخسیی و پەیوەندییەکانی ئاکەپەی لەگەڵ ئیخوان موسلیمین وەک هۆکارێک بۆ هەڵوێستی دژە ئیسرائیل دەکات. حەماس لقێکی فەلەستینیی ئیخوان موسلیمینی میسرییە. سەرەڕای ڕکابەرییەکانیان، شارەزایان تا ڕادەیەک بە دووری دەزانن کە ململانێیەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان تورکیا و ئیسرائیلدا سەرهەڵبدات. بەڵام ئەگەری رووبەرووبوونەیەکی ناوچەیی بەدەر ناکرێت لە هەژماردەکان دا – لەوانەیە ئەمە لەسەر خاکی سوریا روو بدات.
هورجان ئەسلی ئاکسۆی لە پەیمانگای ئەڵمانی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و ئاسایش (SWP) جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئاستەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەوێ بە شێوەیەکی بەرچاو کەمترە.لە دوای ڕووخانی حاکم بەشار ئەسەدەوە،ئەنقەرە و قودس لە ململانێی نفوزی ئەو وڵاتەدان کە پێشتر بە شەڕی ناوخۆوە تێوە گلابوون. ئیسرائیل متمانەی بە فەرمانڕەوا ئیسلامییەکانی دیمەشق لە سەردەمی ئەحمەد ئەلشەرع ڕێبەری پێشووی تیرۆریستیدا نییە و بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەشێک لە باشووری سووریای داگیرکردووە. هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل سەدان جار پێگە و ئامانجەکانی ئەو وڵاتەی دراوسێیان بۆردومان کردووە. بۆ نموونە بۆ ئەوەی چەک لە جبەخانەکانی ئەسەد نەکەوێتە دەستی گروپە لایەنگرەکانی ئێران یان جیهادییەکان.
‎هەوروەها: ترس هەیە کە ئەردۆغان بەنیازە سوریا بکاتە جۆرێک لە ناوچەی پارێزراو (پرۆتێکتۆرات )ئەمەش ڕێگری بکات لە ئیسرائیل هەرچی بیەوێت لەوێ بیکات.
‎هەروەها سوریا بۆ تورکیا گرنگییەکی تایبەتی هەیە. ئەردۆغان دەیەوێت لەوێ ڕێگری لە دەوڵەتی کوردی بکات.
‎هەروەها لە لایەکی ترەوە سووریا بەرژەوەندی ستراتیژی سەربازی دوور مەودای هەیە بۆ ئەنتارا. ئەمەش گومانی زۆری لای سەرانی قودس دروست دەکات.
‎ئەگەر ئیسرائیل بەڕاستی لە سەر خاکی تورکیا دژی حەماس هەنگاو بنێت، وەک ئەوەی لە قەتەر کردی، ئەوا دۆخی سوریا دەتوانێت بە خێرایی لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەربچێت. ستێتێر، لێکۆڵەری ململانێکان دڵنیایە و دەڵێت: ”تەلارسازی ئاسایشی ناوچەیی( نەخشەی سیاسی، هەڵۆ) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ژێر گووشارێکی بەرچاودایە”.
سەرچاوە رۆژنامەی تاگەسشپیگل

نووسینی کریستیان بۆهمە… و. هەڵۆ بەرزنجەیی