با له پێشدا له خودی هۆنراوه‌که‌ی شاملو بڕوانین: {بچه‌های اعماق ، سایت رسمی احمد شاملو تانه‌های کوچک غربت

گفتار برای یک ترانه، در شهادت احمد زیبرم
به علیرضا اسپهبد
در شهر بی خیابان می بالند
در شبکه‌ی مورگی پس کوچه و بن بست،
آغشته دود کوره و قاچاق و زردزحم
قاب ر‌نگین در جیب و تیرکمان در دست،
بچه‌های اعماق
بچه‌های اعماق
باتلاق تقدیر بی رحم در پیش و
دشنام پدران خسته در پشت،
نفرین مادران بی حوصله در گوش و
هیچ از امید و فردا در مشت،
بچه‌های اعماق
بچه‌های اعماق
بر جنگل بی بهار می شکفند
بر درختان بی ریشه میوه می آرند،
بچه‌های اعماق
بچه‌های اعماق
با حنجره خونین می خوانند و از پا درآمدنا
درفشی بلند به کف دارند
کاوه‌های اعماق
کاوه‌های اعماق
**
به داوای لێبوردن که ئێژم (من)
من وه‌رگێڕ نیم! لێره‌دا به‌س باس له ناوه‌رۆکی ئه‌و هۆنراوه ئه‌که‌م.
شاملو له‌و هۆنراوه‌دا باسی مناڵانێ ئه‌کات که دایک و باوک لێیان بێزارن، له ماڵ ده‌ریان کردوون، بێخانه‌ولانه‌ن، شه‌وانه له په‌نای (کووره‌خانه) یان (توونی حه‌مامه‌کاندا) ئه‌ژین، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ژیانه‌دا له‌گه‌ڵ که‌سانی نائاسای و شتومه‌کی زیانبه‌خش، وه‌ک شاملو ئاماژه‌ی پێکرده:
{(قاب)، قابی ره‌نگاوره‌نگ، (تیرکمان) – (تیروکه‌مان)، هه‌روه‌ها کار و کرده‌وه‌ی قاچاخ}.
با له‌و چه‌ن وشه بکۆڵینه‌وه
1 – (قاب)
قاب
قاب(قاپ) مه‌به‌ست قابی قومارخانه‌یه، قومار سه‌ره‌تای لادانی مرۆفه له ژیانی ئاسای، سه‌ره‌تای رۆچوونه له کاره زیانبه‌خش و به‌ده‌کان، وه‌ک درۆ، دزی، تاڵان و جه‌نگ و خوێنڕێژی. له کاری قوماردا مرۆڤ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی ئه‌یدۆڕێنێ، بۆ بژێوی ژیانی له ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێکی به‌د سڵ ناکاتاته‌وه. به‌هۆی ئه‌و کارانه‌وه‌ی رێگای ئه‌که‌وێته زیندان و به‌ندیخانه و …
(تیرکمان) یان (تیر و کمان)
باسی (تیروکه‌مان) ( Slangbåge) که به کوردی پێئێژن (دارلاسیق).
ئه‌و که‌سانه که دایک و باوک به‌و جۆره لێیان بێزار بوون و ئه‌بێ شه‌و له کوره‌خانه و توونی حه‌مامه‌کان رۆژ که‌نه‌وه و ژیانیان به یاری (قومارکردن) و (قاچاخچییه‌تی) ئه‌به‌نه سه‌ر، له‌و پروسه که (دارلاسیق) به ده‌سته‌وه بگرن، نه‌مان و که‌وتوونه‌ته سه‌ر رێبازێ که بۆ بچووکترین شت وه‌ها تووڕه ئه‌بن که (په‌نجه‌بۆکس) و (چه‌قۆ) … ئه‌گرن به ده‌سته، به داخه‌وه کۆمه‌ڵگایش نازناوی (لات و چه‌قۆکێش و …) بۆ به‌کار ئه‌بات.
**
به‌پێی سایته‌که‌ی (ئه‌حمه‌د شاملو) هۆنراوه‌ی (بچه‌های اعماق) بۆ رێزگرتن له‌و دوو که‌سه نووسراوه:
{(احمد زیبرم) و (علیرضا اسپهبد)
(ئه‌حمه‌د زیبرم) و (عه‌لیره‌زا ئه‌سپه‌هبد)}.
لێره‌دا با له ژیاننامه‌ی ئه‌و دوو که‌سه بڕوانین که به‌و جۆره‌یه:
احمد زیبرم
احمد زیبرم، زاده‌ی(1323)، بندر انزلی – درگدشت (1351) تهران عضو سازمان چریک های فدایی خلق ایران بود که در درگیر مسلحانه با مأموران ساواک در اویل دهه‌ی پنجاه در نازی آباد تهران جان باخت.
**
ئه‌حمه‌د زیبره‌م
ئه‌حمه‌د زیبره‌م له ساڵی (1323) له (به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی) له دایک بووه و ساڵی (1351) له تاران له کاتێکدا که ئه‌ندامی رێکخراوه‌ی (چریکی فدایی خلق ایران) بووه له جه‌نگی چه‌کدارانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی (ساواک) له گه‌ڕه‌کی (نازی ئاباد)ی تاران ئه‌کوژرێت.
ئه‌و ژیاننامه ئه‌وه‌مان بۆ باس ئه‌کات که (زیبره‌م) له‌و که‌سانه نه‌بووه که دایک و باوک لێی بێزار بوو بێی و له کوره‌خانه‌کانی بردبێته سه‌ر و گیرۆده‌ی قومار و قوماربازی و کاری قاچاچییه‌تی بووبێت.
**
علیرضا اسپهبد
علیرضا اسپهبد زاده (1330) در محله شاپور تهران – درگذشت (5) اسفند (1385) از نقاشان و طراحان معاصر ایرانی بود. اسپهبد پس از پایان تحصیلات در تهران راهی انگلستان شد و تحصیل را در این کشور به پایان برد. حاصل سالها نقاشی نمایشگاه‌های متعددی بوده است. یکی از مشهورترین آثار اسپهبد طرح جلد ثابت مجموعه اشعار احمد شاملو بود. وی همچنین طراح مجله (کتاب جمعه) به سردبیری شاملو بود.
**
عه‌لیره‌زا ئه‌سپه‌هبد ساڵی (1330) له گه‌ڕه‌کی (شاپور) له تاران له دایک بووه، له ساڵی (1385) – یه‌کێ له وێنه‌کێشانی ئێران بوو، پاشا کۆتایی خوێندن له تارانه‌وه ئه‌روات بۆ ئینگلستان و درێژه به خوێندن له به‌شی وێنه‌کێشیدا ئه‌دات، پاشان چه‌ن پیشانگاه له ئێران و ده‌روه‌ی ئێران رێکئه‌خات. یه‌کێ له کاره مه‌زنه‌کانی (وێنه‌یه‌که) بۆ کۆمه‌ڵه هۆنراوه‌کانی شاملو.
شێوه‌ی ژیان و به‌سه‌رهاتی (عه‌لیره‌زا ئه‌سپه‌هبد) که له‌ناو کاری هونه‌رییدا بووه، بۆ درێژه‌دان به‌و کاره چووته ئینگلستان و چه‌ن پیشانگای هونه‌ری دانه‌وه، له‌وه زیاتر ده‌رباره‌ی نه‌نووسراوه. ژیاننامه‌که‌ی ئه‌ویش ئه‌وه ئه‌دات به ده‌سته‌وه، که گیرۆده‌ی ژیانی په‌نا کوره‌خانه و قومار و قوماربازی و قاچاخچییه‌تی نه‌بووه.
**
با لێره‌دا ئه‌و پرسیاره له خۆمان بکه‌ین ناوه‌رۆکی هۆنراوه‌ی (بچه‌های اعماق) کوێی له‌گه‌ڵ ژیاننامه‌ی (ئه‌حمه‌د زیبره‌م) که که‌سێکی سیاسی بووه و به‌ده‌س ساواک کوژراوه، هه‌روه‌ها (عه‌لیره‌زا ئه‌سپه‌هبد) که هونه‌رمه‌ندێکی به‌توانای وێنه‌کێش بووه و له پێناو ئه‌و کاره‌دا ئه‌گاته ئینگلستان دێته‌وه.
**
با بڕۆینه سه‌ر وه‌رگێڕانه کوردییه‌که‌ی ئه‌و هۆنراوه که به‌و جۆره‌یه:
**
تێبینی: ئه‌و هۆنراوه‌م وه‌ک ئه‌وه‌ی که له کتێبی:
{(تا شکۆفه‌ی سووری کراسیک) ناصر حسامی کردوویه به کوردی}
چاپکراوه، نووسیوه‌تۆ!
هۆنراوه‌که:
مندالانی نیو قوولکه‌کان
گه‌لاله‌ی گورانی یه‌ک بۆ علی رضا اسپهند
له شاری بێ خیابان دا گه‌وره ده‌بن
له ڕایه‌ڵه‌ی لاکۆڵان و کووچه‌ی ته‌نگی به‌ربه‌ستراو دا
ئاوێته‌ی دووکه‌ڵی کووره و قاچاخچیه‌تی و زه‌رده برین
چه‌ن ده‌س که‌للا له گیرفان دا و قۆچه‌قانی به ده‌سته‌وه
منداڵانانی بێ نا و نیشان
منداڵانی نێو قووڵکه‌کان
لیته جاڕی چاره‌نووسی بێ به‌زه‌یی له پێشیان و
جنێوی باوکانی ماندوو له دوایان
نه‌فرینی دایکانی وه‌ڕه‌ز له گوێ یاندا و
هیچ له هیوا وله سبه‌ینێ له مستیاندا
منداڵانانی بێ نا و نیشان
منداڵانی نێو قووڵکه‌کان
به جه‌نگه‌ڵی بێ به‌هاره‌وه ده‌پشکوێن
به چڵی داری بێ ڕه‌گه‌وه به‌رده‌گرن
منداڵانانی بی نا و نیشان
منداڵانی نێو قووڵکه‌کان
پڕ به گه‌رووی خوێناوی یان ده‌چریکێن و
ئه‌و کاته‌ی که ده‌شکێنه‌وه
ئاڵایه‌کی به‌ژن به‌رزیان به ده‌سته‌وه
کاوه‌کانی نێو قووڵکه‌کان
کاوه ئاڵا هه‌ڵگره‌کان
**
به‌ڕێز حسامی
* سه‌ردێڕی هۆنراوه‌که واته (بچه‌های اعماق)
ئه‌کات به (مندالانی نیو قوولکه‌کان).
ئه‌و سه‌ردێڕه واته (بچه‌های اعماق) باس له ژیانی که‌سانێ ئه‌کات که بێ خانه‌ولانه و بێ یارویاوه‌رن!!
خۆتان رسته‌ی (مندالانی نیو قوولکه‌کان) بکه‌ن به فارسی بزانن ئه‌بێت به چی؟
* قاب ر‌نگین
کراوه به (ده‌س که‌للا)
ئاخر (که‌لا) و (ده‌سکه‌لا) و {(مێشێن) یا (هه‌ڵماتێن) که مناڵان له کوچه و کۆڵانه‌کانی خۆیان له پیش چاوی باوک و دایک و خۆشک و برا ئه‌یانکرد له کوێ و (قابی قومارخانه) له کوێ ؟!
* تیرکمان
تیرکمان (تیروکمان) کراوه به (قۆچه‌قانی)؟
(تیرکمان) یان (تیروکه‌وان)
(تیروکه‌مان) که به سویدی پیئێژن ( Slangbåge) کوردییه‌که‌ی ئه‌بێت به (دارلاسیق).
* قۆچه‌قانی یان (قه‌ڵماسک) فارسییه‌که‌ی ئه‌بێت به فلاخن.
**
تێبینی: تێکرای ئه‌و هۆنراوه فارسی و کوردییه‌م وه‌ک خۆیان نووسیوه‌تۆ.
10/11/2025
سه‌عی سه‌قزی – قایشی
Sai.saqzi@gmail.com