دادگا، (دادگای حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) و (رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران- ” کۆمه‌ڵه ”)

سه‌باره‌ت به‌و باسه پێویسته گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵی (1357 = 1978) که خه‌ڵک به دروشمگه‌لی :
{اجرای کامل قانون اساسی – آزادی زندانیان سیاسی – (اللاهو اکبر، خمینی رهبر) – (استقلال، آزادی، جمهوری اسلامی) …} هێرشیان کرده سه‌ر خانه‌واده‌ی په‌هله‌وی.
له‌و راپه‌ڕینه‌دا گه‌لی کوردیش به‌شدار بوو، به‌ڵام دروشمه‌کانی کوردستان ئه‌وانه نه‌بوون، دروشمگه‌لی سیاسی و ئابووری بوو.
رۆژی (22/10/1357) ئه‌رته‌ش واته (به‌شی سه‌ربازی ئێران) له راگه‌یاندنێکدا وتی:
(ئێمه وه‌ک هێزی (سه‌ربازی ئێران) ناچینه ناو کاروباری راپه‌ڕین که ئێستا له ئارا دایه).
هه‌ر به‌و رسته سیستمی پادشایی تێکشا. ئه‌و رۆژه وه‌ک رۆژی سه‌رکه‌وتنی شۆرش دیاری‌کرا.
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا خه‌ڵکی سه‌قز به خۆپیشاندان بۆ چه‌ککردنی (شاره‌بانی سه‌قز) واته (بنکه‌ی پولیس) ئه‌ڕۆن، له نزیک شاره‌بانی پاسه‌بانه‌کان ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران ئه‌که‌ن، که‌سێ به ناوی (محمدحسین کریمی- حه‌مه‌حسین که‌ریمی) بریندار ئه‌بێت، به برینداری ئه‌یگه‌ینه (نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز)، چوار پاسه‌بانیش له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه بریندار کران، ئه‌وانیشیان گه‌یانده هه‌مان نه‌خۆشخانه.
پاش چوار رۆژ، واته رۆژی {26/10/1357 (شا) ناچار بوو ئێران به‌جێ بێڵێت.
رۆژنامه‌کان به پیتی درشت نووسیان:
(شاه رفت)! شا رۆیشت !
به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه به‌و جۆره راستکرایه‌وه:
{(شاه در رفت) – (شا رای کرد).
به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌و رۆژه واته (26/11/1357) کاک (حه‌مه‌حسین) له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز ماڵئاوایی له ژیان ئه‌کات، چه‌ن که‌سی دڵڕه‌ق پاسه‌بانه‌کان له‌سه‌ر ته‌ختی بیمارستان ئه‌به‌نه ده‌ر و له سه‌ر جاده‌ی به‌ر نه‌خۆشخانه به برینداری ئه‌یانکوژن و به‌جێیان ئێڵن.
من له‌و ساڵانه‌دا له ته‌له‌فۆنخانه‌ی سه‌قز (ته‌له‌فۆنچی) بووم، ئه‌و رۆژه که ئه‌و پاسه‌بانانه کوژران بۆ شه‌وه‌که‌ی من شیفتی شه‌و بووم، کاتێ چوومه ته‌له‌فۆنخانه هاوکاره‌کانم به خه‌مبارییه‌وه باسی مه‌رگی کاک حه‌مه‌حسین و گوژرانی پاسه‌بانه‌کانیان کرد، هه‌روه‌ها وتیان:
(ئێژن، به‌یانی ئه‌و پاسه‌بانانه به ماشین به شاردا رائه‌کێشن).
زۆر نیگه‌رانی ئه‌و رووداوه بووین، پاشان هاتینه سه‌ر ئه‌وه که ئه‌بێ هه‌ر ئه‌مشه‌و پاسبانانه‌کان بنێژرێن، شیفته‌که‌ی منیان له ئه‌ستۆ گرت و کاری ناشتنی پاسه‌بانه‌کانیان به من سپارد، هه‌ر ئه‌و شه‌وه به یارمه‌تی چه‌ن که‌سیتر له خانه‌واده‌ی پاسه‌بانه‌کان و کاک حه‌مه‌سه‌عی سه‌ڵه‌واتی که له کۆڕستانی سه‌قز گۆڕکه‌ن بوو، کاره‌که ئه‌نجامدرا.
من به‌پێ توانا له راپه‌ڕینه‌کانی ساڵی (1357) به دژی شا و (1358) به دژی(کۆماری ئیسلامی) به‌شداریم ئه‌کرد، یه‌کێ له‌وانه له‌گه‌ڵ کاروانی سه‌قز به‌پێ و به (چه‌ک، کڵاشینکۆڤ)ه‌وه چووم بۆ ئوردوگای (کانی‌میران) بۆ پشتیوانیکردنی له خه‌ڵکی (مه‌ریوان).
هه‌ر ئه‌و رۆژه واته (26/11/1357) رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی به ناوی:
(کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران)
ده‌ستیکرد به چالاکی سیاسی و پێشمه‌رگانه.
**
(شاپور به‌ختیار) و پۆستی سه‌رۆکوه‌زیری ئێرانی ده‌ورانی په‌هله‌وی
شا پێش ئه‌وه‌ی له ئێران بڕواته ده‌ر، (دوکتۆر شاپور به‌ختیار) که پێشتر یه‌کێ له دوژمنانی سیاسی (خۆی) بوو چه‌ن جاریش خستبوویه زیندان، وه‌ک سه‌رۆکوه‌زیری ئێران ده‌سنیشان کرد.
(شاپور به‌ختیار) گه‌لی کورد
کاتێ (به‌ختیار) بوو به سه‌رۆکوه‌زیر، ناوه‌ی (مرغ توفانزا) واته (مه‌لی نێوتۆفان)ی بۆ خۆی دیاریکرد، پاشان
له دیدارێکی ته‌له‌وڤیزیۆنیدا هێرشی کرده سه‌ر (گه‌لی کورد). مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌لان که مافێکی ئاشکرایه له لایه‌ن به‌ختیاره‌وه خرایه ژێر چه‌کمه‌ی دیکتاتوری و ”فه‌رموویان”: {کردها تجزیه طلب هستند واته (کورده‌کان ئه‌یانه‌وێ ئێران پارچه پارچه که‌ن)}.
پاشان به فه‌رمانی {(ئایه‌توڵا خومه‌ینی) ده‌وڵه‌تی کاتی واته (ده‌وڵه‌تی موه‌قه‌ت) به سه‌رۆکوه‌زیری {(موهه‌ندیس (مه‌هدی بازرگان بۆ ئێران} دامه‌زرا.
به‌ختیاریش ناچار بوو خۆی بشارێته‌وه.
بازرگان ئه‌ڕوات بۆ شاری (ته‌برێز)، ته‌برێزییه‌کان به دورشمی:
(یاشاسن بازرگان) واته (بژی بازرگان)
پێشوازی لێئه‌که‌ن، به‌ڵام بازرگان له‌و دروشمه تورکییه تێناگات!
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تاران رۆژنامه‌ی (ئایه‌نده‌گان) له یه‌که‌مین لاپه‌ڕه‌دا به پیتی درشت نووسی بووی:
(نخست وزیری که زبان مادری خویش را نمی‌داند).
شاپور به‌ختیار خۆی شارد‌وه، پاش ماوه‌ێک رادیۆ (BBC) کوتی (به‌ختیار) گه‌یشته فه‌رانسه.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه رۆژنامه‌ی (ئایه‌نده‌گان) له یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌دا به پیتی درشت نووسی:
(به‌ختیار از مرز بازرگان گذشت) واته (به‌ختیار) له سنوری (بازرگان)ه‌وه ده‌رباز بوو)
ئه‌و رسته واته {(شاپور به‌ختیار) به یارمه‌تی (مه‌هدی بازرگان)} گه‌یشته فه‌رانسه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که به‌ختیار خۆی گه‌یانده فه‌رانسه، به‌ڵام له فه‌رانسه هه‌ر به ده‌س (ده‌وڵه‌تی ئێران) واته کۆماری ئیسلامی کوژرا.
کۆماری ئیسلامی ئێران
رۆژی (12/1/1358) خه‌ڵکی ئێران به‌پێی ده‌نگدان (جمهوری ئیسلامی)یان کرد به جێنشینی شا، زۆربه‌ی گه‌لی کورد به‌شداری ئه‌و ده‌نگدانه‌ی نه‌کرد. له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌ی (گه‌لی کورد)- رۆژی (28/5/1358) ئایه‌توڵا خومه‌ینی وه‌ک رابه‌ری شۆڕش له ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێرانه‌وه فتوای جهادی کوردی راگه‌یان و فه‌رمانیدا که هێرش که‌نه سه‌ر کوردستان، به‌پێی ئه‌و فتوایه کوردستان کرا به گۆمی خوێن.
ده‌ورانی پێشمه‌رگایه‌تی
پاشان حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان له شار چوونه ده‌ر و له دێهاته‌کاندا بنکه و مقڕیان دامه‌زران. یه‌کێ له مقه‌ڕه‌کانی کۆمه‌ڵه له دێی (تورجان) بوو له نێوان سه‌قز و بۆکان.
ده‌ورانی پێشمه‌رگایه‌تی کۆمه‌ڵه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه که کۆمه‌ڵه هیچ به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی نه‌بوو، له تورجان چوومه ریزی (کۆمه‌ڵه)وه.
ساڵی (1361) له‌گه‌ڵ په‌له پێشمه‌رگه‌یه‌ک له ئاوایی (تایه‌ربووغه) له گه‌ورگی سه‌قز بووین، به‌رپرسه‌که‌مان که‌سێ بوو به‌ناوی (ره‌حمان ئه‌رغوانی)، کاک ره‌حمان هه‌موومانی له مزگه‌ته‌که کۆکرده‌وه وتی:
{هاوڕێیان په‌یامێکی (بێ‌سیمی) هاته بۆمان، ئه‌بێ پێتان راگه‌ێنم له په‌یامه‌که‌دا نووسراوه:
(کۆمه‌ڵه) ئه‌یه‌وێت (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) دروست کات، په‌یامه‌که ئێژێ هه‌ر که‌س ئازاده دیدوبۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به دروست کردنی ئه‌و حیزبه به‌یان کات}.
من وه‌ک که‌سێ هه‌ر ئه‌و رۆژه له لاپه‌ڕه‌یه‌کی {A (4)} دا دیدوبۆچۆنی خۆم به‌یان کرد و ئه‌و کاره‌م به زیانی گه‌لی کورد و شۆڕشی کوردستان ده‌سنیشان کرد و دام به کاک ره‌حمان. هه‌ر له ده‌وروبه‌ری سه‌قز بووین به بێ‌سیم ئه‌و هه‌واڵه‌یان بۆ ناردین:
رۆژی (11/6/1362) رابه‌رایتی کۆمه‌ڵه (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)ی دامه‌زراند.
رابه‌رانی کۆمه‌ڵه پاش پێکهێنانی (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) ئه‌و (کۆمه‌ڵه) که رۆژی (26/11/1358) پاش مه‌رگی کاک حه‌مه‌حسین که‌ریمی له سه‌قز ده‌ستی کردبوو به چالاکی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، خۆیان فه‌رمووده‌نی:
(کۆمه‌ڵه را منحل کردیم)!
پاشان رێکخراوه‌یه‌کێان ساز کرد به‌ناوی:
(سازمان کردستانی حزب کمونیست ایران).
کوتیان: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوی (کۆمه‌ڵه) له کوردستان خۆشه‌ویسته ناوی (کۆمه‌ڵه)یشی بۆ به‌کار ئه‌به‌ین.
کاتێ حیزب دامه‌زرا، جار و بار ئه‌و پرسیاره له من ئه‌کرا تۆ له‌مه‌دوا ئه‌ته‌وێ چی بکه‌ی؟
وه‌ڵامی من به‌و جۆره بوو: من وه‌ک که‌سێکی کۆمه‌ڵه‌ی ئازادانه به‌پێ توانا کار ئه‌که‌م.
**
ژیانێکی تاڵ و شیرینی سیاسی
ساڵی(1364 یان 1365) له‌گه‌ڵ هه‌مان په‌له پیشمه‌رگه له ئوردووگای (مالوومه) سه‌ر به شاری (سلێمانی) بووین بۆ پاسه‌وانی کردن له (رادیو صدای انقلاب ایران- کۆمه‌ڵه).
ئه‌و باسه گه‌یشتبووه ناو رابه‌رایه‌تی {حیزب و (ریکخراوه‌ی کوردستانه‌که‌ی ”کۆمه‌ڵه”} که که‌سێ، به‌ناوی (سه‌عید قایشی) که خه‌ڵکی سه‌قزه، بڕوای به (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) نییه.
(سه‌ی برایم عه‌لیزاده) یه‌کێ له ئه‌ندامانی رابه‌ری {(حیزب) و رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزب} ئێژێ به کاک (ره‌حمان ئه‌رغه‌وانی) به‌رپرسی گشتی ئه‌و په‌له:
سه‌عی له‌گه‌ڵ خۆت بێنه بۆ ئێره با بزانین بۆچ نایه‌ته ناو (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران).
پێکه‌وه چه‌ن جار چووین بۆ چادره‌که‌ی (سه‌ی ئیبرایم- سه‌ی براهیم) ئه‌وان له‌و چه‌ن جاره‌دا باسی بیروباوه‌ڕی {کۆمۆنیستی) و رێبازی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران}یان بۆ کردم و ئه‌یپرسی بۆچ ناچمه ناو حیزبه‌وه.
له کۆتاییدا وه‌ڵامی من به‌و جۆره بوو:
کێشه‌ی من کێشه‌ی بیروباوه‌ڕ و ئیدئۆلۆژی نییه!
باسی من باسێکی سیاسییه و دووره له هه‌ر حیزبێکی (سه‌راسه‌ری).
ئه‌م دیدار و چاوپێکه‌وتنه له‌گه‌ڵ ئه‌وان کۆتایی پێهات.
پاش چه‌ن حه‌فته دوو که‌س به‌ناوه‌کانی (په‌رویز شافێعی به‌رپرسی سیاسی په‌ل) و (فه‌ره‌یدوون فاروقی به‌رپرسی پێشمه‌رگه‌یی هه‌مان په‌ل) که هه‌ر دوویان هاوشاریم بوون، داوایان کرد سه‌باره‌ت به‌و باسه که بۆچ ناچمه ناو (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) قسه بکه‌ین.
چه‌ن رۆژێ پێکه‌وه قسه‌مان کرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئه‌وان ئاگاداری ئه‌وه بوون که (سه‌ی برایم) چه‌ن رۆژ سه‌باره‌ت به‌و باسه قسه‌ی بۆ کرد بووم و منیش دیدوبۆچوونی خۆم باس کردبوو بۆیان، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر درێژه‌یان به باسه‌که ئه‌دا.
به‌داخه‌وه باسه‌که‌یشیان زۆر لاواز و بێهێز و بێبنه‌ما و بێپایه بوو، نه ئیدئۆلۆژی بوو، نه سیاسی!
دوایان کۆبوونه‌وه
پاش چه‌ن رۆژ وتیان: ئه‌مڕۆ دواین کۆبوونه‌وه‌مانه، کتێبێکی چکۆله‌یان له‌گه‌ڵ خۆ هێنابوو، پیشاندان دام و کوتیان ئه‌مه ئایننامه‌ی (هێزی پێشمه‌رگه‌یه)، کۆمیته ناوه‌ندی داویه به ئێمه که پێت بێژین به‌پێی ئه‌م ئایننامه ئه‌گه‌ر نابێ به حیزبی ئیتر نابێ لێره بیت.
له وه‌ڵامدا وتم: من وه‌ڵامی خۆم پێشتر به (سه‌ی برایم) داوه‌تۆ و له‌م چه‌ن جارریشدا به ئێوه خۆتان، من نابم به (حیزبی). پاشان وتیان:
کۆمیته ناوه‌ندی ئه‌و (25) دیناره‌ی نارده بۆت، پاشان چه‌که‌یان لێوه‌رگرتم و هه‌ردوویان بێکه‌وه به چه‌که‌وه تا ده‌وازه‌ی ئوردووگاکه له گه‌ڵم هاتن و کردمیانه ده‌ره‌وه.
له‌و (رۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ) بیر له‌و ژیانه (تاڵ و شیرینه سیاسییه‌ی) خۆم ئه‌که‌مه‌وه –
بیر له رێبازی سیاسی رابه‌رانی کۆمه‌ڵه و {(حیزبه کۆمۆنیسته‌که‌یان) و (رێکخراوه کوردستانی)یان} ئه‌که‌مه‌وه.
ئه‌م باسه که بۆم باسکردی، شانۆنامه نییه که بۆ شانۆیه‌ک نووسرابێت.
ئه‌م باسه فیلمنامه نییه که بۆ فیلمێک نووسرابێ و منیش بۆت بگێڕمه‌وه تا بڕۆی بیبینی.
ئه‌م باسه رووداوێکی راسته‌قینه‌یه.
جا ئێستا (تۆ) بیر له دادگاکه‌ی یه‌که‌م واته دادگای ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆری تورکییه بکه‌وه بۆچ (ئیسماعیل بێشکچی) خسته زیندان.
جا ئێستا (تۆ) بیر له دادگا دیکتاتۆرییه‌که‌ی (700) ساڵ پێشی فلورانس بکه‌وه بۆچ (دانته)ی له فلۆرانس ده‌رکرد.
جا ئێستا (تۆ) بیرله {(دادگاکه‌ی حیزبی کومۆنیستی ئێران) و ”کۆمه‌ڵه‌که‌ی”} که خۆیان به سیاسی و شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز ئه‌زانن بکه‌وه بۆچ (سه‌عی قایشی) ده‌رکرد.
جا ئێستا (تۆ) ناوی (سه‌عی قایشی) له‌م باسه ده‌ربێنه (خۆت) له جێگه‌ی ئه‌و (تاوانباره) دابنێ و تاوانه‌که‌یشت ئه‌وه بێت که ده‌نگت نه‌داوه به {حیزبی کۆمۆنیستی (ئێران)} حیزبێ که له کوردستانه‌وه دروست کرابێت، پاشان به‌و جۆره سزات بده‌ن.
++
له کۆتاییدا
چه‌ن تێبینی
1 – سه‌باره‌ت به دروستکردنی (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) که‌سێکی دیکه به‌ناوی (خالید عه‌زیزی) به نووسراوه‌یه‌ک دژی دروستکردنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو، کاک خالید پاش ئه‌و نووسراوه کۆمه‌ڵه‌ی به‌جێهێشت.
2 – کاک فه‌ره‌یدوون و کاک په‌رویز هه‌ر دوویان خه‌ڵکی سه‌قز بوون، به‌ڵام به‌پێ جیاوازی (ته‌مه‌ن) ئاشنایه‌کی وه‌هامان نه‌بوو پێکه‌وه.
3 – پاش رمانی ده‌سه‌ڵاتی (شا)، سه‌قز ماوه‌یه‌ک ئازاد بوو له‌و ده‌ورانه په‌رویز شافێعی له رێکخراوه‌یه‌کدا بوو به‌ناوی:
(جنبش مسلمانان مبارز سقز)
خانووی (عه‌لی فه‌رکیش) ره‌ئیس مخابرات (ته‌له‌فۆخانه)ی (سه‌قز) که له (بلواری بانه) ئه‌که‌ن به مقه‌ڕی ئه‌و رێکخراوه، واته (جنبش مسلمانان مبارز سقز).
++
وێنه‌کانی ئه‌م نووسراوه له فه‌یسبووکی به‌ڕێز (فه‌ریده ره‌زایی) و خۆم وه‌رگیراوه.
15/12/2025
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com
