Hoppa till innehåll
Hem » ڕاگەیەندراوی خەبەریی کۆبوونەوەی ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەندراوی خەبەریی کۆبوونەوەی ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی باڵای حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٥/١/٢٠٢٦) بەڕێوە چوو.

لەم کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی ئێران و دوا گۆڕانکارییەکان لە کوردستان خرایە بەر باس، پشتیوانی لە خەبات و ڕاپەڕینی سەراسەریی گەلان و پێکهاتەکانی ئێران کرا، و بڕیار لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش و بەرهەمدار بۆ بەهێزکردن و گوڕوتین بەخشین بە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی دژی کۆماری ئیسلامی درا.

ئەم کۆبوونەوەیە بە ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان و گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە لە ئێران و ناوچەکانی خوارووی کوردستان دەستی پێکرد. دواتر بەڕێز کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە بەرپرسی دەورەیی ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاریی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێرانە لە وتاری کردنەوەی کۆبوونەوەکەدا ئامانج لە دانیشتنەکەی شی کردەوە و تیشکی خستەسەر ئەو ئەرک و بەرپرسایەتییانەی لەو دۆخەدا پتر لەسەر شانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان قوورسایی دەکا. پاشان کۆبوونەوەکە بە ڕا و سەرنج و بۆچوونی بەشداران دەوڵەمەند کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتی، مانگرتن و خۆپێشاندانەکان دژی کۆماری ئیسلامی کە بەرهەمی دەیان ساڵ گەندەڵی، ناکارامەیی و سیاسەتی دژی گەلیی کۆماری ئیسلامییە بەرز نرخێندرا و؛ سەرکوتی خوێناویی ناڕەزایەتییەکان لە کرماشان، ئیلام، مەلەکشایی و لوڕستان بە بڕياری ڕاستەوخۆی خامنەیی کە دیسان مافخوازیی خەڵکی وەزاڵەهاتووی کوردستانی بە ئاژاوە ناو برد، مەحکووم کرا. هەروەها وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی ئەم دواییانە لە سەرانسەری ئێران لە مەلەکشایی و ناوچەکانی خوارووی کوردستان، پێداگری لەسەر پێویستیی یەکڕیزی و هاوخەباتیی هەموو ناوچەکانی کوردستانی ئێران و هەنگاوی جیددی و بەکردەوە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەتی دوژمنکاری و سەرکوتی سیستماتیکی بزووتنەوەی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر چرکردنەوەی هەوڵ و وتووێژەکان بۆ داڕشتنی گەڵاڵەی بنەمای هاوکاریی لایەنە سیاسیەکان، دیاریکردنی نەخشەڕێگا بۆ بە هێزکردنی بزووتنەوەی سیاسی و نەتەوەیی کورد لە ئێران درا.

لەو کۆبوونەوەیەدا کاک سەید برایم عەلیزادە، دەبیرئەوەڵی کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران؛ کاک عومەر ئیلخانیزادە، جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران؛ کاک ڕەزا کەعبی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان؛ کاک باباشێخ حوسێنی، سکرتێری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، کاک حوسێن یەزدانپەنا، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان؛ کاک ئەمیر کەریمی، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران؛ سەرۆکایەتیی هەیئەتی حیزبەکەیان کردبوو.

ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکانی ئێران

١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٥/١/٢٠٢٦)

****

🔵 اطلاعیه خبری نشست مرکز دیالوگ برای همکاری احزاب کوردستان ایران
نشست عالی احزاب سیاسی کوردستان ایران روز دوشنبه، ۱۵ دی ۱۴۰۴ (۵ ژانویه ۲۰۲۶)، برگزار شد. در این نشست، آخرین تحولات سیاسی ایران و وضعیت کوردستان بررسی شد، حمایت کامل از مبارزه و خیزش سراسری ملت‌های ایران اعلام گردید و ضرورت همکاری مشترک و مؤثر برای تقویت و نیروبخشیدن به جنبش‌های اعتراضی علیه جمهوری اسلامی مورد تأکید و تصمیم‌گیری قرار گرفت.
جلسه با ادای احترام به جان‌باختگان و شهدای اعتراضات اخیر در ایران و مناطق جنوبی کوردستان آغاز شد. سپس آقای مصطفی هجری، دبیرکل حزب دموکرات کوردستان ایران و مسئول دوره‌ای مرکز دیالوگ برای همکاری احزاب سیاسی کوردستان ایران، در سخنرانی افتتاحیه، اهداف نشست را تشریح کرد و بر مسئولیت و وظایفی که بر دوش احزاب کوردستان ایران سنگینی می‌کند، تأکید نمود. نشست با ارائه دیدگاه‌ها، پیشنهادات و نظرات شرکت‌کنندگان غنی‌تر و جامع‌تر شد.
در این جلسه، موج جدید اعتراضات، اعتصابات و تظاهرات علیه جمهوری اسلامی که حاصل ده‌ها سال فساد، ناکارآمدی و سیاست‌های ضد مردمی است، ارج نهاده شد.
سرکوب خونین اعتراضات در کرماشان، ایلام، ملکشاهی و لرستان، با دستور مستقیم خامنه‌ای که بار دیگر حق‌طلبی مردم کوردستان را «اغتشاش» نامید، محکوم گردید. ضمن ابراز همدردی با خانواده‌ها و بستگان شهدای اخیر در سراسر ایران، به‌ویژه در ملکشاهی و دیگر مناطق جنوبی کوردستان، بر ضرورت اتحاد و همبستگی تمام مناطق کوردستان ایران و اتخاذ اقدامات جدی و عملی برای مقابله با سیاست‌های دشمنی و سرکوب سیستماتیک جنبش کورد توسط رژیم تأکید شد.
در ادامه نشست، تصمیم گرفته شد تلاش‌ها و گفتگوها بر تدوین طرح مبنای همکاری جریان‌های سیاسی و تعیین نقشه راه برای تقویت جنبش سیاسی و ملی کورد در ایران متمرکز شود.
ریاست هیئت‌های احزاب در این نشست بر عهده آقایان زیر بود:
کاک سید ابراهیم علیزاده، دبیر اول کومله سازمان کوردستان حزب کمونیست ایران
کاک عمر ایلخانی‌زاده، معاون دبیرکل کومله انقلابی زحمتکشان کوردستان ایران
کاک رضا کعبی، دبیرکل کومله زحمتکشان کوردستان
کاک باباشیخ حسینی، دبیرکل سازمان خبات کوردستان ایران
کاک حسین یزدان‌پناه، رهبر حزب آزادی کوردستان
کاک امیر کریمی، رئیس مشترک حزب حیات آزاد کوردستان (پژاک)
کاک مصطفی هجری، دبیرکل حزب دموکرات کوردستان ایران
مرکز دیالوگ برای همکاری احزاب کوردستان ایران
۱۵ دی ۱۴۰۴ (۵ ژانویه ۲۰۲۶)