به درێژایی زیاتر له نه‌وه‌ت ساڵه.. به‌بێ دابڕان و وه‌ستان.. ساڵ له دوای ساڵ.. حکومه‌ته عه‌ره‌بییه شۆڤێنییه‌کانی یه‌ک له دوای یه‌کی عێراق.. به حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌مڕۆی نووری مالیکیشه‌وه.. بێ شه‌رمانه و به شێوازی جۆراوجۆر
ده‌ستیان له به‌عه‌ره‌بکردنی شاری که‌رکوکی کوردستانی هه‌ڵنه‌گرتووه.. به‌ڵکو زۆر به ئاشکرا و به جێبه‌جێکردنی نه‌خشه‌یه‌کی گڵاوی داڕێژراو.. به رۆژی رووناک، درێژه به‌م سیاسه‌ته شۆڤێنییه ده‌ده‌ن.. به مه‌به‌ستی گوڕینی دیموگرافیای نه‌ته‌وه‌یی.. بۆ سهنگهلاکردنی ڕێژه‌ی پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی له شاری که‌رکوکی کوردستانی‌دا، له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌بدا.. بۆ ده‌ست به سه‌راگرتنی سامانی نهوتو گاز وئاو زه‌وی به پیت و به‌رکه‌ت و جۆره‌ها کانزای به‌نرخی ئابووری.. سه‌ره‌ڕای بایه‌خ و گرنگی جیۆپۆله‌تیکی ناوچه‌ی که‌رکوک.. هه‌روه‌ها که‌رکوک پێگه‌یه‌کی مێژووی گرنگ و شوێنێکی ستراتیژی زۆر گرنگی له هه‌موو بواره‌کاندا هه‌بووه و هه‌یه.
له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له ساڵی( 2003) دا..هیوای ئه‌وه‌مان ده‌خواست که حکومه‌تێکی ئازادیخواز و دیموکراتیخواز و رهواخواز بێته کایه‌وه.. که برینی قووڵی سته‌م و ناڕه‌وایی و تاوانه‌کانی رژێمی عه‌ره‌بی شۆڤێنی پێشووتری عێراق ساڕ‌ێژ بکات.. به پراکتیزه‌کردنی ئازادی و دیموکراتی و دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی.. شه‌و و رۆژ نهنۆزن و له په‌رۆش و خه‌می گه‌لانی عێراقدا بن.. به‌ڵام به‌داخه‌وه ، وا نه‌بوو.. تا ئێستا هه‌ر له هۆڵی کورسی و پایه و گیرفان پڕکردن و ده‌سه‌ڵات دان.. ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵیاندا نایات، خزمه‌ت کرددنی خه‌ڵکی چه‌وساوه و سته‌ملێکراو و ره‌شوڕووت و نه‌بووی عێراقه.. راسته که : ” تێر ئاگای له برسی نییه “
من له چه‌ند نووسینێکی ترمدا باسی کوردستانیه‌تی که‌رکوک و سیاسه‌تی به‌رده‌وامی شۆڤێنی عه‌ره‌بیم کردووه بۆ به عه‌ره‌بکردنی که‌رکوک بۆیه دووباره نایمه‌وه سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه و گهواهانهی كه کوردستانیهتیکهرکوک ده‌سه‌لمێنن سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه نه‌زۆکانه‌ی داگیرکه‌ران بۆ چه‌واشه‌کردنی راسته مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی و جۆگرافییه‌کان.
با له ناونیشانه‌که‌مان دوور نه‌که‌وینه‌وه.. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بووین که شاڵاوی به‌عه‌ره‌بکردن و راگواستنه‌وه له شاری که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان بوه‌ستێت.. به ناردنه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌کان بۆ شوێنی خۆیان و، به گه‌ڕانه‌وه‌ی کورده ده‌رکراوه‌کانی شاری كه‌رکوک بۆ شاره‌که‌ی خۆیان.. برینی که‌رکوکییه‌کان قه‌تماغه ده‌گرێت و، هه‌قیش بۆ خاوه‌ن هه‌قه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.. ئیتر ده‌ستوور و یاسا و دادپه‌روه‌ری سه‌روه‌ر و باڵاده‌ست ده‌بن.. به‌ڵام بۆچوونه‌کانمان له شوێنی خۆیاندا نه‌بوون .. وه‌کو ده‌ڵێن ده‌شێ که با به پێجه‌وانه‌ی خواستی که‌شتییه‌وه هه‌ڵبکات.. وا زیاتر له حه‌وت ساڵه ، که‌رکوکییه‌کان و هه‌موو خه‌ڵکی ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان.. له چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌دان، که ماده‌ی ( 140) جێبه‌جی بکرێت.. به‌ڵام خه‌ڵکی ئه‌مڕۆ په‌ڕه‌ی سپی ده‌خوێننه‌وه و ده‌زانن که ئه‌م به‌ڵێنانه گاڵته پێ کردن و کات به فیڕۆدانه.. کورد له ناوچه داگیرکراوه‌کاندا.. بڕوایان به‌م به‌ڵێن و درۆیانه‌ی به‌رپرسانی عێراق نه‌ماوه.
ئه‌وه‌نده‌ی عه‌ره‌به هاورده‌کانی که‌رکوک له ماده‌ی (140) سوودمه‌ند بوونه و، هه‌ر له که‌رکوکیشدا ماونه‌ته‌وه.. نیو هێنده ئه‌و کورده که‌رکوکییانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه سوودمه‌ند نه‌بوونه و، تا ئه‌مڕۆش چه‌ندین خێزانی کوردمان ، بێ رێ و شوێنن و له‌به‌ر سه‌رما و گه‌رما و له ناو قوڕهلیتاودا به ناچاری ده‌ژین و، له ساده‌ترین پێویستییه‌کانی ژیان ، که ئاوی پاک و رووناکیی کاره‌بایه بێ به‌شن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه و هۆی نیگه‌رانیمانه.. شاڵاوی به عه‌ره‌بکردنی که‌رکوک نه‌وه‌ستاوه و سیاسه‌ته‌که‌ی ماڵیکیش هه‌مان سیاسه‌تی گۆڕبه‌گۆڕ سه‌دام حسێن ـه مالیکی ته‌نها به به‌عه‌ربکردنی شاری که‌رکوکه‌وه نه‌وه‌ستاوه.. به‌ڵکو وا خه‌ریکی به شیعه‌کردنی که‌رکوکیشه.. مالیکی سه‌دام ئاسایی ده‌یه‌وێت به هێز و چه‌ک و له‌شکر خۆی بسه‌پێنێ و، پێگه‌ی خۆی له که‌رکوکدا به‌هێزبکات و، له هه‌مان کاتیش‌دا هێز و ده‌سه‌ڵاتی کوردیش لاواز بکات له شاری که‌رکوکدا.. ماوهیهکبهر له ئێستا چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی پله‌داری عه‌ره‌بی شیعه‌ی بۆ تیپی دووی سوپا عێراق له‌که‌رکوکدا نارد ، له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌کێکی قورس و چه‌ندین زریپۆشی سه‌رباز هه‌ڵگر.. بڕیاریشی داوه که (500) عه‌ره‌بی شیعه‌ی سه‌ربه حیزبه‌که‌ی خۆی كه زۆربه‌یان دستوپێوهندی خۆین..به ئه‌فسه‌ر و پۆلیس له هێزی پاراستنی که‌رکوکدا دایان بمه‌زرێنێت و به خاو خێزانه‌وه له که‌رکوکدا جێنشینیان بکات.. رۆژانه‌ش چه‌ندین خێزانی کورد له جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌دا ده‌رده‌کرێن و له‌لایه‌ن عه‌ره‌به شۆڤێنییه هاورده‌کانه، به پاڵپشتی ئه‌و سوپایه‌ی له‌وێدایه، که زۆربه‌یان له کۆنه به‌عسییه‌کان پێک هاتووه و له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی بهعییهکان و له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی قاعیده‌دا هاوکار و هاونیاز گڵاون.. کورد ده‌کوژن و هه‌ڕه‌شه له کورد ده‌که‌ن که باربکه‌ن.. تا ئێستاش چه‌ندین کوردیان له‌و ناوچانه‌دا کوشتووه و به ده‌یان ماڵیش له ترسی کوشت زێدی هه‌زاران ساڵه‌ی باوباپیرانیان به‌جێ هیشتووه.. ئه‌مانه و چه‌ندین کاری تری مالیکی له دژی کورد به تایبه‌تیش به‌رانبه‌ر به که‌رکوک.. هه‌ر مالیکیشه سه‌رژمێری دانیشتوانی له عێراقدا په‌ک خستووه.. هه‌ر مالیکیشه بۆته هۆی ململانێ سیاسی و به‌زمی تایفه‌گه‌ری و.. قورخ کردنی ده‌سه‌ڵات.
به‌بێ ئاگاداری پارێزگار و ئه‌نجوومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی که‌رکوکیش.. هه‌ر وزیرێک و هه‌ر بهڕیوهبهرێک له به‌غدا، ئاغایه‌که و به هه‌وه‌سی خۆی بڕیار ده‌رده‌کا و، عه‌ره‌بی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق له که‌رکوکدا داده‌مه‌زرێنن.. به تایبه‌تیش له کۆمپانیای نه‌وتدا.. ئه‌مانه هه‌مووی به ئاگاداری و به هاندانی خودی مالیکی یه.. که‌چی به هه‌زاران لاوی خه‌ڵکی ره‌سنی شاری که‌رکوک، که به‌شێکی زۆریان ده‌رچووی زانکۆکانن .. بێ ئیش و کارن .
مالیکی له ئه‌وه‌شی له پلان دایه.. که کومه‌ڵیک ئه‌فسه‌ر و کاربه‌ده‌ستی کوردمان له ڕیزی پۆلیس له که‌رکوکدا لابدات و پله‌کانیان دابگرێت.. عه‌ره‌ب و تورکمان بخاته جێگایان.. ئه‌م کرده‌وه شۆڤێنییانه‌ی مالیکی ، سه‌لماندنی ئه‌و قسهیهیهتی ، که دوای لابردنی ( ئیبراهیم جه‌عفه‌ری) و، بوونی به سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق.. به دنگی کورد که ( وه‌کو پارسه‌نگی تای ته‌رازوو ).. که‌چی له جیاتی وه‌فاداریی بۆ کورد و، جێبه‌جێکردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که به کوردی دابوون ، وتی : ” ئه‌گه‌ر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری پۆسته‌که‌ی له پێناوی که‌رکوکدا له ده‌ستدا .. ئه‌وا من ئاماده‌م که خۆم له پێناوی که‌رکوکدا دابنێم ” ئه‌مه‌یه دووڕوویی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق.. له‌لایه‌که‌وه به‌ڵێنی به کورد دا که ماده‌ی (140) جێبه‌جێ ده‌کات ، له لایه‌کی که‌شه‌وه، ئه‌و شه‌کره‌ی ده‌رباره‌ی که‌رکوک شکاند.. کورد وته‌نی : ” خۆزگه به کفن دز “
هه‌ر کورد ده‌ڵێ: ” پیاو سه‌ر بدۆڕێنێ.. به‌ڵێن نادۆڕێنێ ..” مالیکی کوا به‌ڵێنت؟؟
جا نازانم چۆن سه‌رکرده‌کانی کوردمان بڕوایان به به‌ڵێنه درۆکانی مالێکی کرد ؟ ئه‌ی بۆ په‌ندیان له هه‌ڵه‌ی جاری پێشوو وه‌رنه‌گرت و.. بۆ جاری دووه‌م متمانه‌یان پێ به‌خشی و، دیسان به به‌ڵێن و درۆکانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تان..؟ چه‌ند خه‌تای مالیکی هه‌یه.. دوو هێنده‌ش خه‌تاکه ده‌که‌وێته سه‌ر سه‌رکرده‌کانی کوردمان.. چونکه په‌ند و وانه‌یان له شکستی و هه‌ڵه‌کانیان وه‌رنه‌گرت.
وا حه‌وت ساڵ زیاتره گاڵته به هه‌ستی کورد ده‌که‌ن و، ده‌ستی ده‌ستیمان پێ ده‌که‌ن له جێبه‌جێکردنی ماده‌ی( 140) دا.. کێشه‌ی که‌رکوک ، کێشه‌ی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی مادی ( پاره )نییه.. کێشه‌ی ناوچه‌یه‌کی فراوانی داگیرکراوی کوردستانه.. که رووبه‌ره‌که‌ی له رووبه‌ری هه‌موو وڵاتی لوبنان زیاتره.. ئه‌مڕۆ بێ یا سبه‌ی ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ باوه‌شی کوردستانی شیرینمان.
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه که سه‌رکرده‌کانی کوردمان تێی که‌وتن ، رازیبوونیان بوو به راپرسی له که‌رکوکدا.. ناوچه‌ی که‌رکوک که به‌شێک بێت له کوردستان.. ئیتر چۆن رازیبوون به راپرسی بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی..؟؟
ئایا ئه‌مه هه‌مان هه‌ڵه و تێکه‌وتنی رێکه‌وتننامه‌ی( 11 / ئادار /ی 1970) نییه؟؟
ئه‌ی خۆ سه‌رکۆمار مام جه‌لال بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌زا و ناحیه لێدابڕێنراوهکانی که‌رکوکی دا، که بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ سه‌ر که‌رکوک.. بڕیاره‌که گه‌یشته په‌ڕله‌مانی عێراق و.. په‌ڕله‌مانتارانی کوردمان به ده‌مێکی گه‌رمه‌وه..له که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه کوردییه‌کاندا ڵێدوانیان دا و ( به‌هاریان هێنایه ئه‌ژنۆ).. ئه‌ی کوا چیتان کرد ؟ ئه‌ی بۆ ئێستا بێ ده‌نگن و قوڕوقهپتان لێ کردوون..؟؟ ئه‌ی به‌ڵێنتان به ده‌نگده‌رانتان نه‌دا که پێشمه‌رگه‌یه‌کی گیان له‌سه‌رده‌ست بن و.. به هه‌موو توانایه‌کتانه‌وه شه‌ڕی ناو په‌ڕله‌مان بکه‌ن ؟؟ .. من ناڵێم هیچتان نه‌کردووه.. به‌ڵام پێویسته پێداگری له‌سه‌ر کێشه چارهنووسازهکانمان بکه‌ن.. ئه‌گه‌ر ئه‌م کێشهسهرهکییانهمان جێبه‌جێ بکڕێن.. ئۆتۆماتیکی چاره‌سه‌ری کێشانی تر به دوایا دێن.. که‌م ته‌رخه‌می و سارد و سڕی و دواخستن به زیانی گه‌له‌که‌مان و به سوودی نه‌یارانمان ده‌شکێته‌وه.
پێویستیشه کیتله‌ی کوردیمان له په‌ڕله‌مانی عێراقدا ئه‌وه بورووژێنن.. که رازینین به کڕینی فڕۆکه‌ی شه‌رکه‌ری ( ئێف ـ 16)ی ئه‌مریکی.. چونکه ئێمه‌ی کورد هه‌میشه قوربانیی تازه‌ترین چه‌کی کوشتن و کاولکردن و سوتاندن بووینه.. تا ئێستا داگیرکه‌رانی کوردستان.. تازه‌ترین چه‌کی کوشنده‌یان دهسکهوتووبێ.. له کوشتنی کورد و له کاولکردنی کوردستان تاقییان کردوونه‌ته‌وه.. بۆ نموونه : ( ناپاڵم ، فسفۆر ، حه‌وزی تیزاب ، گازی کیمیاوی ، چه‌کی میکرۆبی .. فرۆکه‌ی میگ ، میراج ، سه‌متی …هتد ).. ئه‌وه‌تا رژێمی شۆڤێنی تورکیا ( فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی ــ که له ئیسرائیلی کڕیون ) .. به‌سه‌ر کوردستاندا ده‌سووڕێنه‌وه.. له له کورد کوشتندا تاقییان ده‌که‌نه‌وه، به مه‌به‌ستی کورد کوشتنیش کڕییانیان.. به دووریشی نازانم ئه‌گه‌ر رژێمی کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی بتوانن بۆمبی ئه‌تۆمی دروست بکه‌ن.. بۆ یه‌که‌مین جار له کوردستاندا تاقیی بکه‌نه‌وه.
وه‌کو سه‌رۆکی کوردستان وتی ئێمه له فرۆکه‌ی ( ئێف ـ 16) ناترسین.. به‌ڵکو له‌و عهقلهییهتهی که ئه‌م چه‌که‌یان ده‌ست بکه‌وێت.
بۆیه تا ، نووری مالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق بێت و، خاوه‌نی ئه‌م عه‌قلیه‌ته قه‌ومچێتی و شیعهچێتی بێت.. خۆی له سه‌رووی یاسا و ده‌ستووره‌وه بزانێ و ، تاک ره‌وانه بڕیار بدات و عێراق به‌ڕێوه‌به‌رێت .. واش بزانێت به هێز و هه‌ڕه‌شه ده‌توانێت خۆی بسه‌لمێنێت و درێژه به تایفه‌گه‌ری بدات.. پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌م که عێراق به‌ره‌و ئاژاوه و هه‌ڵدێر ده‌بێته‌وه و حکومه‌تی عێراق شکستی ده‌هێنێت.. ئه‌وسا دابه‌شکردنی عێراق بۆ سێ به‌ش.. دووا چاره و باشترین چاره ده‌بێت.
به لای ێێمه‌ی کورده‌وه، که‌رکوک مهشخهڵیکی نه‌ته‌وه‌ییمانه و هێڵی سوورهمانه.. کێشه‌ی سه‌ره‌کی وستراتیژیان له باشووری کوردستادا.. هه‌رگیز سازشی له‌سه‌ر ناکه‌ین.. چونکه به‌شێکی گرنگ و شیرینه له کوردستان‌مان.
{jcomments off}