"an independent online kurdish website

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ کۆبونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆکی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی و گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانcaifer_hamidi

ده‌ستپێده‌کات له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکیه‌که‌ی ئێران.

ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌ی یوکییا ئامانۆ چ جۆره‌ خوێندنه‌وه‌یه‌ک هه‌ڵده‌گرن به‌ تایبه‌تی که‌ ڕۆژی 23 ی ئه‌م مانگه‌ تاران له‌گه‌ڵ هه‌ر 5 ئه‌ندامه‌ هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیاشدا له‌ به‌غدا کۆده‌بێته‌وه‌.

نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ جه‌عفه‌ری حامیدی ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌و زانیارانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان پێناچێت به‌ره‌وپێشچون له‌ هیچ یه‌کێک له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا بێته‌ ئارا ، چونکه‌ ئێران ناتوانێت متمانه‌ بدات تا نیگه‌رانیه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هێور ببێته‌وه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز حامیدی ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ هه‌بوونی گه‌مارۆ ئابوریه‌کان له‌سه‌ر ئێران ئه‌گه‌ر سزای سیاسیش بسه‌پێنرێته‌ سه‌ر ئێران ئه‌وا ده‌شێت کاریگه‌ریه‌کان زیاتر بن و تاران ناچار بکات تا مل بۆ داواکانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بدات.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیک کردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیە گوێ بگرن  کە ماوه‌که‌ی 7:05 خوله‌که‌.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی