"an independent online kurdish website

ماوەیەک لەمەوبەر سەردانی  کاووس عەزیزی و بنەمالەکەیم کرد لە وڵاتی دانمارک.kavos_teyan1

چەند ڕۆژیک پێکەوە بووین و بە دەرفەتم زانی چەند پرسیارێک لە کاووس و تەیان خانمی خێزانی بکەم .

ئەوەی خوارەوە ولامی پرسیارەکانمە بە ویدەئۆ .

saleh_nalosi-2012-0

سالە نەڵۆسی

کاووس عەزیزی هەر چەند لەو کاتی دا بە هۆی سەکتەیەک کە لە لاقی چەپی دابوو ، باری تەندوروستیی باش نەبوو ، بەڵام وەک جاری جاران دەم بە پێکەنین و هەوڵی دەدا سەری حاڵ بێ .

ئەو لە ساڵی ١٣٤٥ لە گوندی سوڵتانی سەر بە ناوچەی سۆمای شیمالی کوردستان سەربە شاری ورمێ هاتۆتە دونیا  و هەر وەک خۆی باسی دەکا بە هۆی نەبوونی مەدرەسە لە گوندەکەیان ، لە مناڵی دا نەچووتە مەدرەسە ، بەڵام لای براگەورەکەی تا پۆلی پێنجی سەرەتایی خوێندووە . دواتر لە مەدرەسەی شۆڕش دا ٢ ساڵ دەرسی کوردی خوێندوە و دوای ئەوەش بۆتە ئەندامی یەکیەتیی لاوان و پاشان پێشمەرگەی حیزب .

لە نێو حیزب دا لە لایەن هاوڕێ یەکی یەوە دەرسی بۆ گوتراوە و کلاسی یەک و دووی راهنمائی بە زمانی فارسی لای ئەو خوێندووە .

دوای هاتنی بۆ دانمارکیش لە مەدرەسەی گەورەساڵان دا  تا کلاسی ١٠ بە زمانی دانمارکی دەرسی خوێندووە و زمانەکانی ، کوردی بە هەردوو زاراوەی کرمانجی و سۆرانی ، فارسی ، تورکی و دانمارکی دەزانێ .

لە کوردستان ئەرکی جۆراوجۆری لە حیزب دا هەبووە ، وەک : بیسیمچی ، کاری ماڵی ، بەشی شەهیدان ، کاری تەشکیلاتی لە شیمال و بانە  ، ئامووزش وکادری سیاسی لک ، مامۆستایەتی بۆ فێرکردنی پێشمەرگەی نەخوێندەوار ، فەرماندە لکی ، بەرپرسی سیاسی دەستەی کۆماندۆی سەڵماس و دوای هاتنی بۆ دانمارک دیسان هەر کاری حیزبی دەکا  و ئێستا ئەندامی کۆمیتەی دانمارک و بەرپرسی ڕاگەیاندن و سایتی کۆمیتەیە.

کاووس بەشداری کۆنگرەکانی ١١ و ١٤ ی حیزب بووە ، و یەکێکە لە ئەندامانی چالاک و لە هەمان کات دا ڕەخنەگری نێو ڕیزەکانی حیزب و بە کەسێک ناسراوە کە شتی لە بیر ناچێ و حافیزەیەکی چاکی هەیە . ئەو زۆربەی رووداوەکانی رابردووی کە شاهیدیان بووە ، وەک خۆیان دەگێڕێتەوە و لە بیری ماون ، زۆر جار هاوڕێیانی کەلک لە حافیزەی ئەو وەردەگرن بۆ بابەت و بیرەوەریەکانیان . خۆشی دەستی نووسینی هەیە و دەتوانێ بابەت بە هەردوو زاراوەی کوردی بنووسێ .

لە دانمارک بۆ ماوەی ٦ ساڵ کرێکاری فابریکایەکی گەورەی ئەو وڵاتە بووە و دوای شکست خواردنی فابریکاکە ، کارەکەی لە دەست داوە و ئێستا چاوەڕیی کارێکی دیکە دەکات . هەر چەند لە ژیانی دوورە وڵاتی ماندوو و بێزارە .

…….

تەیان عەبدوللاهی ، لە دایک بووی ساڵی ١٣٥٦ لە گوندی ئستۆرەی شیپیرانی شیمالی کوردستان سەربە شارستانی سەڵماسە . ئەو تا کلاسی ٤ ی سەرەتایی دەرسی خوێندووە و ساڵی ١٣٧٣ بۆتە پێسمەرگەی حیزب  و لە دەورەی ٩٠ ی فێرگە دا بەشدار بووە .

پاشان لە گەل کاووس ژیانی هاوبەشیان پیک هێناوە ، هەرچەند پێش ئەوەی ببێتەوە پێشمەرگە ئاشنایەتیی لە گەل کاووس نەبووە ، ئێستا ٣ مناڵیان هەیە بە ناوەکانی : سەفین ١٥ ساڵ ، چیمەن ١٤ ساڵ و هێلێن ١١ ساڵ . تەیان خانم لە دانمارک نیزیک بە دوو ساڵ چووتە کلاسی زمانی دانمارکی و دوایە لە فابریکایەکی شووشە بۆ ماوەی ٣ ساڵ کاری کردووە و بە هۆی سەختیی کارەکەی تووشی دیسکی کەمەر دەبێ و لە لایەن کۆمۆنی شارەکەیانەوە  بازنشەست کراوە و ئێستا لە مالە .

helen_chimen_sefin_azizi_danmark

تەیان خانم ژنێکی ئارامە و لە گەل کاووس نیوانیان زۆر خۆشە و زۆریش ڕیز لە کاووس دەگرێ . ئەوان بە ژیانی خۆیان دڵخۆش و ڕازین .

تەیان خانم لە ساڵی ١٣٧٣ ڕا تا ئێستا ئەندامی حیزبە و چ ئەوکات لە کوردستان بووە و چ ئێستا لە دەرەوەی وڵات ، بە پێی مەجال و توانا بەشداری کار و چالاکیی حیزبی دەبێ و باوەڕێکی زۆری بە حیزبە و زۆر جاریش رەخنەکانی کاووس لە حیزب قەبووڵ ناکات و پێیوایە ئەو لە ڕەخنە گرتن دا توندە .

ئیستا ئەو بنەمالەیە لە شیمالی دانمارک دەژین و شارەکەیان شارێکی بچووک بەڵام دڵگیر و خۆشە . بێجگە لە خۆیان چەند بنەمالەیەکی دیکەی کوردیش لەو شارە دەژین.

ئارەزووی هەردووکیان وەک هەمووی ئێمە کە لە دەرەوەی وڵات دەژین ، گەڕانەوە بۆ زیدی خۆیانە و کوردستان بۆ ئەوان خۆشترین مەکانی دونیایە .

Video

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی