له گه‌رمه‌ی شه‌ری نێوان ئێران و عێراق دا به‌شێک له فه‌رمانده‌رانی سپای پاسداران که نه‌یانده‌وێرا خۆیان له قه‌ره‌ی شه‌ره قورسه‌کانی ئه‌و دوو به‌ره‌یه بده‌ن،باسی شه‌ڕی پارتیزانیان زه‌ق ده‌کرده‌وه که دواتر کێشه‌ی دوو باڵی نێوان سپای پاسدارانی لێکه‌وته‌وه
( لایه‌نگرانی شه‌ری منظم و شه‌ری نا منظم ) ئه‌م دوو باڵه هه‌رکام لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌ی به تاوانباری شکسته یه‌ک له دوای یه‌کاکانی هێزه‌کانی ئێران له به‌رانبه‌ر هێزه‌کانی عێراق ده‌زانی .ئه‌نجامی شکسته‌کانی دواتری هێزه‌کانی ئێران به قازانجی لایه‌نگرانی شه‌ری پارتیزانی شکایه‌وه و سه‌ره‌تا به دامه‌زرانی ناوه‌ندی شه‌ری پارتیزانی (ستاد جنگهای نا منظم ) و دواتر دامه‌زراندنی ناوه‌ندی جۆر واجۆر ده‌س به‌کار بون.
به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م ناوه‌نده دژی گه‌لی و داگیرکه‌ره له‌کوردستانه‌وه که‌وتنه چالاکی.مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م ناوه‌ندانه خۆگه‌یاندنه سنور له‌کوردستانه‌وه به هاوکاری حیزبه نارازیه‌کانی سه‌دام و ده‌رئه‌نجام چونه نێو خاکی کوردستانی ئێراق و شه‌ری دژی پێشمه‌رگه به هاوکاری چاشه‌کان.سه‌ره‌تا قه‌رارگای تازه دامه‌زراوی حه‌مزه که تامه‌زرۆی سه‌رکه‌وتن بو بۆ خۆ هه‌ڵکێشان له به‌رانبه‌ری لایه‌نی دیکه دا ،گه‌لاڵه‌ی هێڕش بۆ ناوچه‌ی مه‌ره‌خێلی دارشت.ئه‌مانجه‌کانی ئه‌م هێرشه وسهرکهوتنهکانی ده‌بویه هۆی وهراستگهڕانی بۆچونی لایه‌نگرانی شه‌ری پارتیزانی نێو ریزه‌کانی سپای پاسداران و پێچه‌وانه‌که‌شی به زیانیان ده‌شکایه‌وه ،هه‌ر بۆیه ئیمکانات و هێزێکی زۆریان ته‌رخان کرد بۆ ئه‌م هیرشه که ده‌بو له سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌م هێرشه به ته‌واوی دڵنیا بن
.خاڵه گرینگه‌کانی ئه‌م هێرشه بریتی بون
1/ گرتنی ناوچه‌ی مه‌ره‌خێڵ و به‌ربه‌ست کردنی چالاکی حدکا بۆ خواروی کوردستان(جوانڕۆ و داڵاهۆ و سه‌ر پێڵی زه‌هاو،،،).ئه‌م ناوچه‌یه دوا بنکه‌ی ئاشکرای رێکحستنهسیاسی و نیزامیه‌کانی حدکا بو بۆ خواروی کوردستان.پێکانی ئه‌م ئامانجه سه‌رکه‌وتن هێزه‌کانی ئێران و به‌رته‌سک بونه‌وه‌ی چالاکیه‌کانی حدکا ی بهدواوهدهبو
2/خۆ گه‌یاندنه سنوور و سه‌رئه‌نجام خۆئاماده‌کردن بۆ چونه ناو خاکی ئێراق
3/ به‌کار هێنانی هێزی زۆر و زه‌به‌ندی جاشه‌کانی ناوچه‌که له‌م هێرشه‌دا .ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر جاشه‌کانی هه‌ورامان و جوانرۆ که له به‌رده‌ستی قه‌رارگای تازه دامه‌زراوی حه‌مزه دا بون ئه‌وه‌ی بۆ سهلماندبون که بۆ ئه‌م هێرشه پێویستیان به‌هێزی غه‌یره بومی نیه و ئه‌م هێزه بومیهی شاره‌زای ناوچه‌که سه‌رکه‌وتنیان مسۆگه‌ر ده‌کات،که ده‌بو دڵنیا بن له‌سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی دروستی بۆچونه‌که‌ی خۆیان بۆ لایه‌نی دیکه بسه‌لمێنن.
سه‌ییاد شیرازی وه‌ک یه‌کێک له به‌رپرسانی قه‌رارگاکانی(لایه‌نگری سه‌ره‌کی شه‌ری پارتیزانی) سه‌ر به سپای پاسداران له بیره وهرییهکانی خۆیدا ده‌گێرێته‌وه که ناسر کازمی (فه‌رماندار و ئه‌ندامی سپای پاسداران له پاوه) بردویه‌تی بۆ باینگان.کاتێک ده‌گه‌نه ئه‌وی له هه‌بونی هێزێکی زۆری چه‌کداری بومی(جاش) سه‌رسام بووه ، دواتر کازمی پێی وتوه ،ئێمه بۆ هه‌مو چالاکیه‌کانمان ته‌نانه‌ت پێویستمان به یه‌ک که‌سی غه‌یره بومیش(پاسدار و سه‌رباز) نیه و ئه‌مانه( جاشه‌کان)کۆمه‌ڵێک توانای و زانیاری گرنگیان هه‌یه که سه‌رکه‌وتنه‌کانمان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن، به‌ڵام هێزی غه‌یره بومی ئه‌و تواناییه‌ی ئه‌مانی نیه.
سه‌رئه‌نجام پاش لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی ورد و هه‌مه‌لایه‌نه رۆژی 8/6/1361 له سه‌ر ئیزنی موسته‌فا چه‌مران وه‌زیری به‌رگری و به‌رپرسی سپای پاسداران به به‌شداری حه‌وت هه‌زار جاش ( به‌پێی زانیاریه‌کانی ئه‌و کات)عه‌مه‌لیاتی هێرش له ژێر ناوی ره‌مزی ره‌جایی و باهونه‌ر بۆ مه‌ره‌خێڵ ده‌ستی پێ‌کرد.
مه‌ره‌خێڵ له نێوان کێوه‌کانی گه‌زه‌ن و مله ماچهڵان(رۆژهه‌ڵات ) و ماکوان و کۆیڵه (رۆژئاوا) داههڵکهوتوه چۆمی مه‌ره‌خێڵ به نێو دامێنی ته‌نگه‌به‌ر و هه‌ڵدێره‌کان ئه‌م دوو کێوه دا ده‌رژێته سیروان و ناوچه‌یه‌کی چڕ و پڕ دارستانه.پاش فه‌رمانه به‌د ناوه‌که‌ی خومه‌ینی (جهاد) و هێرشی مه‌غول ئاسای سه‌ربازانی ئیمامی زه‌مان بۆ پاوه ،دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه په‌ریوه‌ی ئه‌ودیوی سنور بون و به‌شێکیش ئاواره‌ی شاره‌کانی جوانرۆ و روانسه‌ر و کرماشان بون و ئه‌م ناوچه‌یه وه‌ک ناوچه‌ی قه‌ده‌غه کراو وابوو.پاش شه‌ری سێ مانگه لکێک له پێشمه‌رگه‌کانی هێزی شاهۆ(لکی شه‌هید مه‌سته‌فا) و کومیته‌ی باینگان و چه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌کی لێ جێگیر بون .
.ئه‌و ده‌مه شه‌هید حه‌کیم ره‌زایی وه‌ک به‌رپرسی کومیته‌ی هه‌ورامان و کاک سابیر (سه‌روان سابیر) وه‌ک فه‌رمانده‌ری هێزی شاهۆ له‌گه‌ل په‌لێک پێشمه‌رگه به‌سه‌ردان هاتبونه مه‌ره‌خێڵ،ئێواره‌ی حه‌وت له سه‌ر هه‌شتی خه‌رمانانی 1361 هه‌واڵی هێرش بۆ سه‌ر ناوچه‌که ده‌گاته به‌رپرسانی حیزبی .به بیستنی هه‌واڵه‌که پێشمه‌رگه‌کان وه خۆده‌که‌ون. که‌متر له سه‌د پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاری حه‌وت هه‌زار چاش خۆیان سازمان ده‌ده‌ن. بیست که‌س به‌فه‌رمانده‌ی سه‌ر لک بۆ چهکڵه و به‌رزترین و حه‌ساسترین خاڵی شاخی کۆیڵه، بیست که‌س به فه‌رمانده‌یی فه‌رمانده هێز بۆ مله‌ی حه‌وا و بیست که‌س به فه‌رمانده‌یی جێگری لك بۆ که‌وچی سۆسمێ(ئه‌م سێ شوێنه هێڵێکی دیفاعی بو له به‌رزای کۆیڵهوه بۆ سه‌ر چۆمی مه‌ره‌خێل)پازده که‌س به فه‌رمانده‌یی شه‌هید سابیر جێگری فه‌رمانده‌ی هێز له ده‌گاسیاو وه‌ک هێزی پشتیوان بۆ ئه‌و سێ شوێنه‌ی پێش‌و ( شه‌هید سابیر حوسه‌ینی به پێی شاره‌زابونی له ناوچه‌که وه‌ک فه‌رمانده‌ی گشتی دیاری کرابو،)،بیست که‌سێکیش بۆ کاروباری ده‌رمانی و ته‌داروکات و خۆمپاره دیاری کرابون.
من ئه‌وکاته له به‌ر خراپی وه‌زعی ماڵی ئیجازه‌ی بنێشت کردنم وه‌ر گرتبوو، به‌ڵام وه‌ک شاره‌زای خۆمپاره دیاری کرابووم . تیمی خومپارهش دیاری کرابوو بۆ کلکه‌ی بانیه له به‌شی ملهماچهڵان که شوێنێکی گونجاو بو بۆ خومپاره هاوێشتن.به دوو هێسرکارو باری به‌ره‌یه‌کی به‌ر بڵاو و شاخاوی بێ ئاو جێ به‌جێ ده‌کرا، تیمی خومپاره ده‌بو چاوه روان بین پاش گه‌یاندنی نان و ئاو و ته‌قه‌مه‌نی به‌ره‌کان، هێسرهکان بنێرن بۆ ئێمه و خۆمپاره و ته‌قه‌مه‌نیه‌کانی بگوازینه‌وه بۆ کلکه‌ی بانیه. تا ده‌مه‌و به‌یانی چاوه‌روانیمان کرد و هێسرهکان نه گه‌یشتن، به ناچار به کۆڵ خومپاره و تهقهمهنیهکانمان گواسته‌وه بۆ شوێنێک له سه‌ر چۆم مه‌ره‌خێڵ له نزیک مه‌ڕی گه‌وری،تاریک و بومه‌لێڵی به‌یانی یه‌که‌م گوله‌ی ئار پی جی له که‌وچی سؤسمێ(نزیکترین شوین له‌ئێمه) وه دری به تاریکی شه‌و دا‌و شهر ده‌ستی پێ‌کرد ( له کۆیڵهوه شهر زوتر ده‌ستی پێکردبو به‌ڵام ئێمه له قوڵای چۆمه‌که و هاژه هاژی ئاوی چۆمه‌که گوێمان له ده‌نگی ته‌قه نه‌بو).
به به‌رز بونه‌وه‌ی ده‌نگی ته‌قه چه‌ند گوله خومپارهمان ره‌وانه‌ی که‌وچی سۆسمێ و چه‌می له‌شکرگا کرد. له گه‌ل بڵێچهی ئاوری خومپاره هاوێژه‌که دا دراینه به‌ر ده‌سرێژی گوله، کلکه‌ی بانیه که بریار بو ئێمه بچینه ئه‌وێ و زاڵ بو به سه‌ر شوێنه‌که‌ی ئێمه‌دا له لایه‌ن چاشهکانهوه گیرابو ،به رۆشن بونه‌وه‌ی هه‌وا ئیمه مه‌جالی مانه‌وه‌مان نه‌ما و به‌ناچار خۆمان ده‌رباز کرد.شه‌رێکی قورس له هه‌مو لایه‌که‌وه ده‌ستی پێ کرد . له پێنج قۆڵه‌وه پێنج هه‌زار جاش به‌پشتیوانی دوو هه‌زار جاشی ته‌داروکاتی و تۆپخانه و پشتیوانی گه‌مارۆی ناوچه‌که‌یان داب‌و.سه‌ره‌تا شه‌ری قورس و ده‌سته‌ویه‌خه له کۆیڵهوه (چهکڵه)له تاریکه شه‌ودا ده‌ستی پێ‌کرد.پاش به‌ره‌نگاریه‌کی بێ وێنه له گه‌ل لانی که‌می هه‌زار جاش به‌ناچار پاشه‌کشه‌ده‌که‌ن .
به داخه‌وه له‌و شه‌ره نابه‌رابه‌ره‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌کی قاره‌مان به‌ناوی محه‌مه‌د غه‌ریب ئیسمائیلی خه‌ڵکی ئاوای روان به‌برینداری ده‌که‌وێته ده‌ست چاشه‌کان که دواتر به هۆی کاری بونی برینه‌که‌ی و ئازار و شکه‌نجه‌ی نامرۆڤانه‌ی جاشه‌کان شه‌هید ده‌کرێت،پێشمه‌رگه‌یه‌کیش به ناوی حه‌سه‌ن فه‌تاحی به‌دیل ده‌گیریت که پاش سالێک ئازار و شکه‌نجه‌ی جه‌لاده‌کانی کۆماری ئیسلامی له زیندانی دیزلئاوای کرماشان له رێکه‌وتی 28/3/1983ئیعدام کرا. به گیرانی کۆیڵه له‌لایه‌ن جاشه‌کانه‌وه که به‌ته‌واوی زاڵه به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا و پێشره‌وی هێزێکی دیکه له لای درۆڵهوه که ده‌که‌وته باشوری رۆژئاوای مه‌ره‌خێڵ بالانسی شه‌ره‌که به قازانجی خۆفرۆشان گۆراو به ته‌واوی ناوچه‌که گه‌مارۆ درا .
سه‌ره‌رای هێزێکی زۆری جاش و ئاوری تۆپخانه‌ی قورس ته‌واوی ناوچه‌که به هۆی لێره‌وار و له‌وه‌ڕگه‌ی زۆره‌وه ئاوری تێ بهردرابو.یه‌کێک له تاکتیکی جاشه‌کان ئه‌وه بو که ئه‌و شوێنانه‌ی که پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ری لێ ده‌گرت ئاوری تێبه‌ر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ناچار بکه‌ن که شوێنه‌که‌یان چۆڵ بکه‌ن .به هۆی گوله‌ی گڕداری چه‌که سوک و قورسه‌کان ته‌واوی ناوچه‌که ئاورێ تێبه‌ردرا ،بڵێسه‌ی ئاور و چڕه دوکه‌ڵ به ته‌واوی ته‌نگی به پێشمه‌رگه هه‌ڵچنی و ده‌مه‌و ئێواره پێشمه‌رگه به‌ته‌واوی پاشه‌کشه‌ی کرد بۆ سه‌ر چۆمی سیروان( ئاوه مار).له به‌ره‌ی رۆژهه‌لات (مله ماچهڵان) جاشه‌کان له‌گه‌ل به‌ره‌نگاریه‌کی بێ وێنه‌ی چه‌ن پێشمه‌رگه‌یه‌ک روبه‌رو بونه‌وه و له‌م به‌ره‌یه‌ش پێشمه‌رگه‌یه‌کی قاره‌مان به ناوی ئیقبال حه‌یده‌ری شه‌هید کرا (،له سازان ته‌رمی پیرۆزی به‌خاک سپێردرا).
پاش داگیر کردنی مه‌ره‌خێڵ چاشه‌کان که به‌شێک له خزم و که‌سه‌کانیان له و شه‌ره‌دا کوژرابون که‌وتنه ئه‌زیه‌ت و ئازاری بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌کان و وه‌ک دیلی مه‌یدانی شهر ده‌س به‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی ئیتلاعاتی شاری پاوه کران ، له‌ولاشه‌وه که‌وتنه راو روتی که‌لو په‌لی ماڵه بێخاوه‌نه‌کان و ته‌نانه‌ت له‌پۆشاک و پێڵاوی ماڵه‌کان که‌مته‌رخه‌میان نه‌ده‌کرد و ئه‌وه‌ی بۆخۆیان گونجاو بو له‌به‌ریان ده‌کرد و ئه‌وه‌ش که بۆ ژن و منداڵه‌کانیان ده‌بو ده‌یان برد بۆ ژن و منداڵه‌کانیان.پاش حه‌وت ساڵ دابران که خێزانم بینی ده‌یگێرایه‌وه که سه‌ر جاش رهجهو ده‌ستێک لیباسی ره‌حمه‌تی کاک عه‌بدولخالق( یه‌کێک له سه‌رده‌سته دیاره‌کانی هێزی شاهۆ)ی له‌به‌ر کردبو (،کاک عه‌بدولخالق پێشمه‌رگه‌یه‌کی قاره‌مان و که‌ڵه‌گه‌ت و به‌خۆیه‌وه بو ،رهجهو گه‌مژه و کورته‌باڵا ) چه‌ن قه‌د ده‌رقاچه‌ی شه‌رواڵه‌که و قۆڵی که‌واکه‌ی ههڵدابویهوه که ببو بهجێکای پێکه‌نینی خه‌ڵک،رۆژێک له‌و پێکه‌نینانه‌ی خه‌ڵک دا به‌سه‌ر ژنێکی خزمی خوی‌دا ده‌شکێته‌وه و سوکایه‌تی پێده‌کات و شێرهژنیش لێی وه‌ده‌نگ دێت و ده‌لێت ئه‌و لیباسانه هی ئه‌و قه‌د و باڵیه نیه و ئه‌گه‌ر ناته‌وێ خه‌لک پێت پێنکهنن ئه‌و لیباسانه ده‌ربێنه و له‌وه زیاتر پیسیان مه‌که
.جاده‌ی سنوری دوو ئاو مه‌ره‌خێڵ بۆ سه‌رپێڵی زه‌هاو که‌وته ژێر کونتروڵی جاشه‌کان و له هه‌مو به‌رزای و شوێنه حهساسهکاندا سه‌نگه‌ر و مۆڵگه‌یان دامه‌زراند.ئه‌و ده‌م بنکه‌ی پێشمه‌رگه‌و ماڵه‌کانیان له خوار چادهکهوه بو که جاشه‌کان نه‌یان ده‌وێرا خۆی ڵێبدهن ،ژن و منداڵه‌کانیان به‌ده‌ستی خاڵی گواستبوه‌وه بۆ پشت جاده‌که‌و هه‌ر کات ویستبایان بۆ راو روت و کارێکی تایبه‌تی بچنه خوار جاده‌که به بیانوی هێنانی پێداویستی ناو ماڵ ژن و منداڵه‌کانیان وهپێس خۆیان ده‌دا و رێگاکانیان پێ تاقی ده‌کردنه‌وه و پاش جێ به‌جێ کردنی ئامانجه گڵاوه‌کانیان ژن و منداڵه‌کانیان ده‌دایه به‌ر ده‌سرێژی چه‌که‌کانیان و خومپاره‌باران کردنی ده‌ورو به‌ریان و به‌ده‌ستی خاڵی ناچار بهگهرانهوهیهن ده‌کردن.له یه‌کێک له‌م پیلانه بێشه‌رم و ترسنۆکانه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک ژن و مندال شه‌هید و بریندار کران که بریتی بون له
/ شه‌هیده‌کان 1/ نوقره خێزانی شه‌هید عه‌زیز فه‌تاحی (مانگێک پێشتر مێرده‌که‌ی شه‌هید کرا)
2/ جه‌یران حوسه‌ینی (دایکی سێ مندال )
3/ به‌یات حوسه‌ینی ده ساڵان(منداڵی گه‌وره‌ی جه‌یران)
/ برینداره‌کان 1/ ره‌عنا حوسه‌ینی دایکی چوار کچی سه‌رو پێچکه
2/ عه‌تا بارامی منداڵێکی ده ساڵان
به‌م جۆره ئه‌م ژن و منداڵه بێده‌سه‌ڵات و بێتاوانانه بونه قوربانی تۆڵه‌ی ره‌جای و باهونه‌ری ده‌ستی جاشه‌کان.
تێبینی
1< موحه‌مه‌د عه‌لی ره‌جایی کۆنه ژانداری سه‌رده‌می رژیمی پاشایه‌تی که له سه‌رده‌می هاتنه سه‌رکاری ده‌سه‌ڵاتی خومه‌ینی دا گه‌یشته پله‌ی سه‌رکۆماری و له 8/6/1360 دا له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی قه‌سری کۆماری دا له‌گه‌ل سه‌ره‌ک وه‌زیران(موحه‌مه‌د جه‌واد باهونه‌ر) و کۆمه‌ڵێک له به‌رپرسانی سیاسی و نیزامی کوژران. ساڵێک دواتر واته 8/6/1361 به تۆڵه‌ی کوژرانی ئه‌مانه له ژێر ناوی ره‌مزی ره‌جایی و باهونه‌ر هێرشێکی به‌ربڵاو کرایه سه‌ر مه‌ڕه‌خێڵ .
2/موسته‌فا چه‌مران له کاتی شه‌ری پاوه‌دا له‌رێکه‌وتی 15/8/1379 بۆ ماوه‌یه‌ک له‌گه‌مارۆی پێشمه‌رگه‌که‌نی حدکا دا مابویه‌وه و کونه مشکی لێ ببو به قه‌یسه‌ری،هه‌رچه‌ن دواتر توانی له ژێر سێبه‌ری فه‌رمانی جه‌هادی حومهینی و هێرشی به‌ربڵاوی هێزی یارمه‌تیده‌ر خۆی ده‌ربازبکات به‌لام مه‌رگی خۆی له نزیکه‌وه بینی ،بۆ یه رق و بێزاریه‌کی به‌رده‌وام بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به گشتی له پێشمه‌رگه‌کانی دیموکرات و به‌تایبه‌ت پێشمه‌رگه‌کانی هه‌ورامان له دڵیدا په‌نگی خواردبویه‌وه .
3/ئه‌وه‌ی که بۆ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی جێگای مه‌به‌ست بو که له‌م هێرشه‌دا هێزی غه‌یره بومیان به کار نه‌ده‌هێنا که ناچار ببن کۆمه‌ڵێک جه‌نازه‌ی کۆژراو و بریندار بگه‌رێننه‌وه بۆ شاره‌کانی دیکه‌ی ئیران ،شه‌ری کوردیان به‌کورد ده‌کرد و له‌هه‌ر لایه‌ک بکوژرایا یا بریندار ببوایا به قازانجیان ته‌واو ده‌بو ،
4/ به‌رپرسانی سپای پاسداران به خوێندنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی لاوازی جاشه‌کان توانیان له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا ناوچه‌که یان پێ بپارێزن و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ل پێشمه‌رگه‌ش شه‌ری سه‌رو ماڵیان پێ بکه‌ن و له‌و شه‌ره‌ش دا له سپای داگیرکه‌ر ده‌مار گرژتر و دواکه‌وتو تر ههڵسو که‌وتیان ده‌کرد، خیزانم و چه‌ند بنه ماڵه‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌یان وه‌ک دیڵی به‌ره‌کانی شه‌ڕ دابویه ده‌ست کۆمه‌ڵێک جاش که بیانبه‌ن بۆ ئیتلاعاتی پاوه،له رێگادا سه‌ر جاش بیانوی گرتبو که ئێوه کافرن و موی سه‌رتان به‌ده‌ره‌وه‌یه بۆیه نیه‌تی غه‌زاتان لێ دێنم و هه‌موتان ده‌کوژم.
5/ پێش هێرشه‌که ، له سێ به‌رزایی زاڵ به‌سه‌ر مه‌ڕه‌خێڵ دا مۆڵگه‌ی جاشه‌کانی له دامه‌زرابو ، له سێ لاوه رۆژانه چاوه‌دێری ناوچه‌کایان ده‌کرد( سه‌ر سورهوان، ماکوان و ملهماچهڵان)
له نزیک بونه‌وه‌ی ساڵوه‌گه‌ری شه‌هیدبونی ئه‌و خۆشه‌ویستانه دا سه‌ری ریز داده‌نه‌وێنم له ئاست رۆحی پاکی شه‌هیدان موحه‌مه‌د غه‌ریب ئیسماعیلی، حه‌سه‌ن فهتاعی، ئیقبال حه‌یده‌ری و نوقره و جه‌یران و به‌یات دا، به‌رده‌وام یادیان له دڵمدا زیندویه .
شەهیدان: محەممەد غەریب ئیسماعیلی و ئیقباڵ حەیدەری
مه‌رگ و نه‌مان بۆ کۆماری کۆنه‌په‌ره‌ست و دژی گه‌لی ئیسلامی ئێران.
روره‌شی و سه‌رشۆری بۆ خۆفرۆشانی خۆماڵی که بونه که‌وا سوری به‌ر له‌شکری داگیرکه‌ر و که‌رامه‌ت و خوێن و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان کرده قوربانی چڵکاو خۆری خۆیان.
یوتبوری١٩/٧/٢٠١٣