قامشلۆ له رووی ئیداری و سیاسییه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی به‌عس و له رووی ئه‌منیشه‌وه PYD ده‌یپارێزێ
(باس)هێمن ساڵح-
رۆسته‌م جه‌هانگیری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كانی رۆژئاوا، كه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئاماده‌كاریی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و راسپارده‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێردرابووه رۆژئاوا، له‌م دیمانه تایبه‌ته‌ی (باس)دا په‌رده له رووی راستییه‌كانی رۆژئاوا لاده‌دات و رای ده‌گه‌یه‌نێ كه قامشلۆ له رووی ئیداری و سیاسییه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی به‌عس و له رووی ئه‌منیشه‌وه PYD، ده‌یپارێزێ، له رووی ئابووریشه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌و دۆخه‌ی كه هه‌یه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، (فاتیحا)كه‌ی نزیك بووه.
(باس)- كه چوونه كوردستانی رۆژئاوا ره‌وشه‌كه‌تان چۆن بینی؟
رۆسته‌م جه‌هانگیری: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا له گوند و شاره‌كانی رۆژئاوای كوردستان پاشه‌كشه‌یان كردووه و له شوێنیان هێزه‌كانی PYD جێگیر بوون، ته‌نیا له شاری قامشلۆ نه‌بێت كه هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا و PYD به‌یه‌كه‌وه ئیداره‌ی شاره‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش روونه كه ئیختیلافی سیاسی له‌نێوان هێزه‌كانی كورد له رۆژئاوادا هه‌یه و ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێ كه ئه‌و دۆخه ئه‌منیه‌ی رۆژئاوا ره‌نگه هه‌روه‌كو ئێسته نه‌مێنێته‌وه و ده‌ستی ئه‌ملاوئه‌ولای تێبكه‌وێ، چونكه كوردستان دابه‌شی دوو پارچه بووه، هه‌موو لایه‌كی دژ به كوردیش ده‌یانه‌وێ ئه‌و ئیختیلافه توندتر بكه‌ن، هۆكاره‌كه‌شی په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی له سووریا هێزێكی نیزامی نییه، به‌ڵكوو PYD له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هێزێكی پێكهێناوه و رێگه به بوونی هیچ چه‌كدارێكی دیكه نادات له رۆژئاوا.
(باس)- ده‌گوترێ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێوه له رۆژئاوا كه‌سێك كوژراوه كه ئێوه چاوپێكه‌وتنتان له‌گه‌ڵ كردووه و ره‌خنه‌ی له‌و دۆخه‌ی سووریا هه‌بووه كه له‌لایه‌ن PYD كۆنتڕۆڵ كراوه؟
رۆسته‌م جه‌هانگیری: ئه‌وه‌ی راست بێت له قامشلۆ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له رۆشنبیرانی كورد كۆ بووینه‌وه و قسه‌مان كرد، دوای ئێمه له قامشلۆ رۆشنبیرێك تیرۆر كرا، قیافه‌كه‌ی بۆ من ئاشنا بوو كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌شدار بووه، ئه‌وان كۆمه‌ڵێ رۆشنبیر بوون و خۆیان به سه‌ربه‌خۆ ده‌زانی، له‌وێ گله‌یی و گازه‌نده له ئیداره‌ی رۆژئاوا كرا، له نه‌بوونی ئازادییه سیاسییه‌كان و بوونی زیندانی سیاسی و باس له‌و دۆخه كرا، كاتێك من كه‌سه‌كه‌م له ته‌له‌ڤزیۆن بینیه‌وه قیافه‌كه‌ی بۆ من زۆر ئاشنا بوو، به‌ڵام ئایا ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی كوژراوه، لایه‌نی كورد لێی داوه یان لایه‌نێكی دیكه بووه؟ ئه‌وه‌یان نازانم.
(باس)- باس له‌وه ده‌كرێ كه PYD، به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵی ناوچه كوردییه‌كانی كردووه و ناهێڵێ لایه‌نه‌كانی دیكه هه‌بن، ئێوه ئه‌و دۆخه‌تان به چاوی خۆتان بینی؟
رۆسته‌م جه‌هانگیری: به‌ڵێ ئه‌وه PYD خۆشی نایشارێته‌وه، لایه‌نی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی سووریا كه 22 حزب تیایدا به‌شداره، هه‌وڵیشمان دا كه ئه‌و لایه‌نانه له‌گه‌ڵ PYD دابنیشن، به‌ڵام ئه‌وان رازی نه‌بوون، بابه‌ته‌كه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه كه PYD به‌ته‌واوی ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر دۆخی رۆژئاوای كوردستاندا، هه‌ر له سنووره‌وه ئێمه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی PYD، پێشوازی كراین و پاراستنی ئێمه‌ش له ئه‌ستۆی ئه‌وان بوو، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش پاراستینیان و تاوه‌كو (سه‌رۆكانی) به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه، له ئه‌سڵدا حكوومه‌تێكی رانه‌گه‌یه‌ندراوی دامه‌زراندووه، خۆشیان نایشارنه‌وه ده‌ڵێن ئێمه مۆڵه‌ت ناده‌ین هیچ هێزێكی دیكه وه‌كو چه‌كدار بوونی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ده‌بێ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئێمه‌دا بێت.
(باس)- له رۆژئاوا حوكمی دادگه هه‌یه؟
رۆسته‌م جه‌هانگیری: دادگه‌یه‌ك له گۆڕێ‌دا نییه، له‌وێ ساڵی ٩٠-٩١ی هه‌رێمی كوردستانه، ئینقیلابێكه كه ده‌سه‌ڵاتێكی فه‌رمی له‌وێدا نییه، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ئابه و نائومێدیه‌ك له‌ناو خه‌ڵكیدا هه‌یه و وڵاتێكی داته‌پیوه، باری ئابووری به‌ته‌واوی ڕماوه، بێكاری زۆره، له زۆر شوێن ئاو و كاره‌با نییه، برسیه‌تی رووی له خه‌ڵك كردووه، ئه‌گه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌ك نه‌دۆزرێته‌وه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له رۆژئاوا فاجیعە دروست ده‌بێ.
(باس)- ئه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری چۆنه؟ كێ ده‌یكات؟
رۆسته‌م جه‌هانگیری: مانگی سوور رێكخراوێكی مرۆییه، به‌ڵام له رۆژئاوا سه‌ر به (PYD) و (PKK)یه، مانگی سوور له باكووریش هه‌یه، ئه‌وان كاری خۆیان ده‌كه‌ن، ئێمه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانمان كردووه، به‌ڵام سه‌ردانی زۆر شوێنی دیكه‌مان كردووه، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه گله‌ییان له كاروباره‌كانیان هه‌بوو، ره‌خنه‌یان هه‌بوو ئه‌گه‌ر داووده‌رمان و شیری منداڵان بێت زۆرتر بۆ خه‌ڵكانی سه‌ر به خۆیان واته PYD، دابه‌ش ده‌كه‌ن، واته له‌وه‌شدا نادادپه‌روه‌ری هه‌یه، ئه‌وانیش وتیان ئێمه لیستمان هه‌یه و هه‌رشتێك بێت به‌پێی ئه‌و لیستانه دابه‌شی ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه كورد له‌وێ به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش بوون كه یه‌كیان كۆنتڕۆڵی به‌ده‌ست گرتووه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش به‌و هۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه هاوكاریی ئه‌و دۆخه بكات.
(باس)- دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نیش هه‌ر به هه‌مان شێوه‌یه؟
رۆسته‌م جه‌هانگیری: به‌ڵێ له دابه‌شكردنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌ستكه‌وتیان زه‌حمه‌ته، خه‌ڵك گله‌یی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌و هاوكارییانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه دێنه رۆژئاوا نادادپه‌روه‌ری و نایه‌كسانی له دابه‌شكردنیان هه‌یه، مومكینه كه ئه‌وان (pyd) بانگه‌شه ئه‌وه بكه‌ن كه به‌یه‌كسانی دابه‌شی ده‌كه‌ن، به‌ڵام راستیه‌كه ئه‌وه‌یه كه لای خه‌ڵكه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیداره‌یه‌كی رێك‌وپێك نییه و خه‌ڵكی برسی چاوه‌ڕوانی ژیانه.
(باس) – ئه‌ی وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی، تا چه‌ند دركتان به سیمای سه‌نگه‌ربه‌ندیی نێوان ئێران و سووریا و PYD، كرد، شتی وا هه‌یه؟
رۆسته‌م جه‌هانگیری: تا قامشلۆم نه‌بینیبوو رۆژئاوای كوردستان‌م وه‌كو سه‌ره‌تای راپه‌رینی هه‌رێمی كوردستان ده‌هاته به‌رچاو، به‌ڵام كه چووم بینیم له قامشلۆ داموده‌زگه‌ی حكوومه‌تی سووری رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و هێزه نیزامیه‌كانی پۆلیس له شوێنی خۆیانن، به‌كورتی ئیداره‌ی شار له‌ڕووی سیاسییه‌وه به ده‌ستی حكوومه‌تی به‌عسه‌وه‌یه و له باری ئه‌منیه‌ته‌وه هێزه‌كانی YPG ده‌یپارێزن، ئه‌مه نه‌ك من، هاووڵاتیه‌كی سه‌ر شه‌قامیش دركی پێ ده‌كات كه رێككه‌وتنێك له نێوان حكوومه‌تی به‌عس و ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌وێ، به‌شێوه‌یه‌كی رانه‌گه‌یه‌ندراو هه‌یه.
(باس)- پێتوایه ئه‌و دۆخه‌ی رۆژئاوا وا بكات كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌به‌سترێ؟
رۆسته‌م جه‌هانگیری: هه‌موو ناكۆكییه‌ك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه كاریگه‌ریی رۆژئاوا زیاتر بێت، هیواداریشم نه‌یبێ، چونكه كوردانی رۆژئاوا هیوایه‌كی یه‌كجار زۆریان به به‌ستنی ئه‌و كۆنگره‌یه هه‌یه، پێیانوایه له رووی سیاسی و ئیداری و ئابووری و ئه‌منیه‌وه كاریگه‌ریی زۆر باشی له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌بێ و له‌و مه‌ینه‌تیه رزگاریان ده‌بێ.
بابەتی پەیوەندی دار
رۆژنامەی کوردستان ژمارە 612 کوردی