"an independent online kurdish website

لە چەند رۆژی ڕابردوودا ، پلونۆمی پێنجەمی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران کۆتایی پێهات و بۆ بە دواداچوون و روونکردنەوەی باس و خواستەکانی پلۆنۆم،

kak_mustefa12

رۆژنامەوان بەرێز سەلیم زنجیری دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی لە ” تیشک تیڤی” و لەگەڵ بەریز ” مستەفا هیجری”  سکرتێری گەشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان-ئێران پێکهێنا

بەرێز هێجری لەو دیمانەیەدا دەپرژێتە سەر هێندێک پرسی پەیوەندار بە ئێران و کوردستان و ناوچە .

لە پەیوەندی بە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و نوێنەرە کوردەکانی ناو پەرڵمانی ئێران و بەرێوەبەری ناوچە کورد نشینەکان لە لایەن کوردەکانەوە ، بەرێز هیجری هیچکام لەو نوێنەرانە بە هەڵبژێردراوی خەڵک و نوێنەری کوردستانیان نازانێ ، لەو بارەوە بەرێز هیجری گوتی :” ئێمە وەختێک باس لەوە دەکەین کە کورد لە ناوچەکانی خۆیدا دەسەڵاتی بەدەستەوە بێ ، بەو کوردانە دەڵەین کە خەڵک دیاریان بکات ، بۆ ئەوەی وڵامی خەڵک بدەنەوە . بەڵام ئەوانەی کە تا ئێستا دیاری دەکرێن ، لە هەموو ئێراندا ، ئەوان لەبەرانبەر خەڵکدا هیچ وڵامدەر نین. سەرۆک کۆمار لە رێگای شۆرای چاودێری( نگهبان) دیاری دەکرێ ، ئەندام پارلمان دەبەی لە هەموو پاڵوێنەکانی ئەنواعی دەزگاکانی پاڵاوتن تێپەر بن ، یانی لە راستیدا نوێنەری حکوومەت دەبن ، هەر بۆیەشە دەبینین لەو سی و چەند ساڵەدا بە نیسبەت داخوازییەکانی خەڵک نەک هەر هیچ هەنگاوێک بەرەو پێش هەڵنەگیراوە ، بەڵکوو رۆژ بە رۆژ فەزاکە بەستراوەتر دەبێ . سەرکوت توند و تیژتر بووە ، ژیان و گوزەرانی خەڵک خراپتر بووە . چونکە ئەوانە هیچ کام نوێنەری خەڵک نین ، نە وڵامدەری خەڵکن ، نە بایەخ بە ویست و خواستی خەڵک ئەدەن . ئەو کوردانەی دیاری دەکرێن ، بەس نییە بۆ ئەوەی نیشانی بدەن مافی کوردیان داوە”.

بەرێز مستەفا هیجری لە پەیوەندی بوونی جیاوازی لە نێوان ” ئەحمەدی نژاد ” و ” حەسەن رۆحانی”ش گوتی:” بە باوەری من ئەو دووانە هیچ جیاوازییەکیان نییە ، ئەوەی کە رۆحانی باس لە هێندێک شت دەکا ، وەک راستی هۆلوکاس و ناردنی پەیامی پیرۆزبایی بۆ جوولەکەکانی ئیسراییل ، تەنیا درۆیەکە و هیچتر ، لە ماوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامیدا زۆر جار لەو جۆرە قسانە کراون و تەنانەت لە وڵامی ئەو قسانەی رۆحانیدا ” نەتانیاهۆ”ش گوتی کە تەنیا درۆی بەرپرسانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامییە . بە بڕوای من “رۆحانی” بەو قسانە ویستی بڵێ کە لە نێوان خەڵکی ئیسراییل و حکوومەتدا ، جیاوازی هەیە ، بەڵام لە راستیدا وانییە ، بە پێچەوانەی سیستمی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ، لە ئیسراییل خەڵکە کە حکوومەت دیاری دەکا و هەر خەڵکیشە حکوومەت دەگۆرێ  و بە حکوومەتی خۆی دەزانێ و پشتیوانیشی لێ دەکا “.

 

لە وڵامی  پرسی پرۆسەی ئاشتی لە باکوور و بە گشتی پارچەکانیتری کوردستان لە دانیشتنی پلونۆمی پێنجی حیزبدا ، بەرێز هیجری گوتی:” ئەوەی کە باسی زۆری لێوەکرا لە پەیوەندی بە پرسی باکوور ، پرۆسەی ئاشتی بوو کە چەند مانگە لە نێوان حکوومەتی تورکیا و بەرێز ئۆجەلان دەستی پێکردووە . کاتێک ئەو پرۆسەیە دەستی پێکرد ، ئێمە وەک حیزبی دێموکرات خۆشحالی خۆمان دەربری و پێشوازیمان لێکرد ، هەرچەند بە دڵەڕاوکێوە سەرنجمان دایە ، بەڵام هیوامان دەربری کە ئەو پرۆسەیە بە قازانجی گەلی کورد تەواو بێ . ئێستاش هەر هەمان ئاواتمان هەیە ، بەلام وادیارە لە ئێستادا هێندێک ئاستەنگ و گیر و گرفت هاتۆتە پێشێ . بەشێک لە گریلاکان لە نێوخۆی تورکیا پاشەکشەیان کردووە، تورکیا دەڵێ پێویستە هەموو گریلاکان بەکشێنە دواوە، سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی کەجەکە دەڵێ کەحکوومەت پیویستە هەنگاوی دووهەم هەڵگرێ و لە هەمان کاتیشدا هەرەشەی ڕاگرتنی کشانەوەی هێزەکانی گریلا دەکات ، بەڵام من وەک خۆم پێموایە کە ئەو مەسەلەیە لە نیوان حکوومەتی تورکا و بەرێز ئۆجەلان بڕاوەتەوە و باوەرم وایە کە هەرەشەکانی سەرۆکی کەجەکە ناتوانێ ئەو پرۆسەیە ڕابگرێ و بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێ “.   

بەرێز هیجری باسی لە ڕوانگەی پلونۆم لەسەر رۆژئاوای کوردستان کرد و لەوبارەوە گوتی:” ئێستا دەرفەتێکی زێڕین بۆ کوردەکان هاتۆتە پێش تا بۆخۆیان لەو دۆخەی کە بۆ حکوومەت هاتۆتە پێشێ  بتوانن کەڵک وەرگرن ، ئیدارەی ناوچەیی خۆیان بکەن ، ناوچەکانی خۆیان بپارێزن ، لە شەر و لە کێشەکان خۆ ببوێرن و دەرفەتێکی زێرێنە. بەڵام ئەوە پێویستی بە یەکدەنگی و یەکگرتوویی هەموو هێزەکانی سیاسی کوردی ئەو بەشە هەیە کە بەداخەوە ئەو یەکگرتوویی و یەکدەنگییە نابیندرێ ، بە تایبەتی کە دەسەڵات خوازی و هێژموونی تەلەبی لایەنێک بۆتە ئاستەنگی گەورە لەسەر رێگای هاوکاری و پێکەوە ژیان و پێکەوە کارکردنی ئەو هێزانە کە ناچارن دەبەی پێکەوە کار بکەن، ئەگەر بیانهەوێ دۆخێکی نوێ بۆ وڵات پێک بێنن .

من هیوادارم ئەو کۆسپە نەمێنێ و هەموو هێزەکان بتوانن رێز لە یەکتر بگرن و بە یەکتر قبوول کردن بتوانن کارەکانی خۆیان بەرەو پێشەوە بەرن ، ئەگەر وانەکەن لەوانەیە ئەو زەمەنە کۆتایی پێ بێ و ئەوانیش نەتوانن کەڵکی لێ وەرگرن .”

فیلم

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی