"an independent online kurdish website

کۆتای خرامانانی ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی بوو، دەستەیەک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموککراتی کوردستانی ئێرانلە کۆمیتەی شارستانی بۆکان و هێزی ١١٠ی بەیان بریار بووpdki

گەرانێک بە مەبەستی سەردانی ناوچەکانی تورجان ، پیر محەممەد، ئەحمەدی کۆڵ و ئاڵەشین رێک بخەن و ئەرکەکانی حیزبییان کە بریتی بوون لە :” کاری رێکخستن، سەردانی بنەماڵەی شەهیدان و وریا کردنەوەی کۆمەڵێک خۆبەدەستەوەدەری ناوچکە وهەروەها سزادانی چەکدارە سەربزێوەکانی ریژیم لەو ناوچەیەدا “.

ئەوان تەنیا ٢٢ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لکی دووی هێزی ١١٠ی بەیان بوون کە لە ریزیاندا “سماییلی خورشیدی ” جێگری فەرماندەی لک ،” سلێمانی ئارامش” ، ” رەحمان مامش” ، “سەرهەنگ سدیق ئەحمەدی”،”محەممەدی حاجی ئابادی”،”قاسم فەیزی”،”هەمزەی ئیفتخاری”و” مەحموودی قۆتاغی” بوون کە چەکەکانیان ساڵها بوو وەک قریشکەی هەڵۆی جەمیان و بەیان لە گوێ دوژمنانی گەلەکەیاندا دەیان زریکاند.jhj

ئەو دەستە پیشمەرگەیە لە کۆتایی سەفەرەکەیاندا ئاوایی عەسکر ئابادیان بەسەر کردەوە و بەرەو لێرەوارەکانی چۆمی تەتەهوو نزیک ئاوایی حاجی ئاباد وەرێ کەوتن ، سەعاتی سێ و نیوی شەو لە پۆلێک قەڵەمە چناردا بۆ حەسانەوە خەوتن . ڕایان ئەسپاردبوو کە لە گوندی حاجی ئاباد ڕا پێداویستیەکانی حەسانەوەی بەیانیان بۆ دابین بکرێ . دڵنیا لەوەی خەڵکی حاجی ئابادی گەل و نیشتمان پەروەر و پێشمەرگە خۆشەویست لە باوەشی عەرز و ئاویاندا کورەکانیان دەحاوێنەوە ، ئەوە راستییەک بوو کە دەیان جار ئەزموون کرابوو ، بێ خەم و کەمتەر خەم پشتێنەکانیان کردە کەپر و سەیوان و پێڵاوەکانیان کردە سەرینی سەریان ، بە بێ چاوگێر و چاوەدێر لەسەر لێوار و باپەنای دێوارە رەز و چنارەکان چاویان چووە خەوی حەسانەوە ، بە درێژایی شەو هەموو تا بەیانی خەوتن.gggggggg

کۆمەڵێک مڵ و نۆکەری خۆفرۆش بۆ لێستنەوەی بەرماوی دوژمنانی گەلەکەیان و ماشتنەوەی پاش ئاخوری چارەوی ئاغاکانیان بۆنیان کردن.

چەند کەسێکیان لە ئاوایی حاجی ئاباد گرتن و بردیانن ، پێشخۆیان دان تا باخچەی حەسانەوەی رۆڵەکانی نیشتمان ، لەسەنەگەری نان و ئاودا و لە پشت پاڵ پشتەکانی پێشمەرگەکان خۆیان حەشاردا . سەعات دوازدەو نیوی نیوەرۆی رۆژی ١٣ی رەزبەری ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی ئەو گوللانەی نرخی خیانەت و خۆفرۆشیان بوو ، بە گشت پۆڵێک هەڵۆی ئارام گرتوویاندا کردن.

لەیەکم دەسترێژیاندا گەڵای تەمەنی شەش دار چناری چۆمی مەجیدخانیان هەڵوەراند. ئەوانەی لە وریاییدا سەدان جار لمبۆزی جاشیان لە لیتەکانی ئەو چۆمە وەردا بوو ، سماییل و حەمە حاجیائابادی ، مامەشە جاش بەزێنەکەی چوار دیوار ، قۆچاغییەکەی تۆڵەکە و شەمسەدین پێش ئەوەی چاوەکانیان هەڵێنن جارێکی دیکەش خەوتنەوە . بەڵام شێرێکی بریندار ڕاچنی و چاردە هاورێکەی تری وریا کردەوە.lklk

بە برینداری ئامبازی دوژمن بوو و تا دوا دڵۆپەکانی خوێنی دوا هەناسەکانی هاورێکانی پاراست و ژیانی پێ بەخشین . سەرهەنگ و قاسم زۆر بریندار بوون ،لەگەڵ چۆراوکەی خوێنیان بەژنیان کردە سەنگەری هاورێکانیان ،خۆفرۆشەکان بە برینداری چوونە سەریان و شەهیدیان کردن . ئەو دەمە بوو هێشتا رادیۆکەی سەرهەنگ بانگی ” ئێرە دەنگی کوردستانی ئێرانە”ی بە گوێی خاکی چۆمی مەجیدخاندا دەچریکاند.

خۆر لە چەقی ئاسمانەوە دادەچۆرێ بەسەر تەتەهوودا ، هەڵمی هەناوی رەز و چنارەکانی حەمەی حاجی ‌هەڵ دەچن بە روخساری دوملان و بەردە شکاوا ، بانگ دەکەن لە ئاڵە شین و پیر محەممەد ، داخوا چاکە چکۆلە دەنگی دەگاتە داغداغانی و سرایبابا؟ تاقە تەپی کاودان و تەختە بەشان و قوژاغلوو ، با هەواڵیک بگێرنەوە لە کانی شیرین و کانی قوبلەی غەوساباد ، لە کانی ساردی حاجیلەک ، لە خۆشگێلەی رەحیمخان ، گۆلی سمایل بەگ وکانی گوڵچینی سەراو بزانن ، دەنا بچنە کانی میرەی عەوڵاغا و من کورەکانم ون کردووە . هاوارێک بەرنە بەر برایمە شوان، بابی سەعید و مەولوودم، رەسوولی حەسەن ، حوسێنی بەدری ، سۆفی کەریم ، با ئێران و توورانم بۆ بگەرێن ، بچنە لای حاجی حەسەن ،لە قاڕنجە بابی فەتاح و سەلاح ، ماڵی خالید و سمایلان ، کاکە لاوە ، سەید قاسمی حاجی لەک ، بچنە لای باوکی سەغیر و کەبیرم لای حاجی ساڵەی رەحیمخان ، کاکە رەحیمی سالار ، لە عەلی جاسووسەکە بەپرسن، بلێن با بچێتە باغی قالە کۆزەڵ ، لە جانی کەریم ئەشکەوتی شێروان ، دار و باغەکەی کولاباد ، سەرێکی دارهەنجیرەکەی کانی داغداغانی بات ، کوان کورەکانم ؟ hjhl

کوان کورەکانم ؟ هاوارە لە من کوان کورەکانم ؟ کوا عەلی خەندان با بەندەکانی بگۆڕێ ! با تێ هەڵکا بۆ خانمە شێخانی چوار ، با تەزییە شۆرەکانی لە خەم نێ ، بیکاتە ئاڵا لە رەنگی مانگە شەوانی چۆمی تەتەهوو، لە رەنگی ئاڵاکەی دێموکرات ، ئاخێر خەمی ئەم ئێوارەیەمان گەلێک گرانە ، هەشت کورە پێشمەرگەی میسری و مەلا سپێد و خانمێ خانمم لێ دیار نین ، هۆ خەڵکی حاجی ئاباد! کوان کورەکانم ؟

فیلم ١

فیلم٢

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی