"an independent online kurdish website

 پاش ئەوەی لە بەشی پشکنینی پەساپۆرت، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر!.. دوو  مۆری سەرخڕیان بە ھێمای ھەرێمی کوردستانnejad-reshid

لە پەساپۆڕتەکەمان دا، نوسرابوو (چوونە ژوور) ڕووم لەکوڕەكەم کردوو بزەیەکی خۆشی بۆکرد. ئەویش لە لەیەن خۆیەوە لە من خۆشحاڵ تربوو.

.”لە لایەن خۆمەوە ھەستم کرد ،کۆتای بە بیست و پێنج ساڵی غەمی قووڵی تاراوگەو ھەندەران ھات

 ئەفسەرە گەنجە خوێن شیرنەکە بە ڕێزەوە گووتی:

تکایە بە زووترین کات بچن بۆ فەرمانبەری ئاسایشی سەردان و نیشتە جێبوون! دەزانن لە کوێیە؟

ئەگەر ئەرک نەبێت لە کوێیە؟

برام” لە ھەر شۆفێرێکی تاکسی بپرسی دەتان بات “لە ناو فرۆکە ھەردووک گوێیەکانمان وەکو ئەوەی پڕێ قووڕقشم کرابێ، نەک دەنگی کاکی ئەفسەر، بەڵکو دەنگی مێکرەفۆنەکانیشمان بەباشی نە دەبیست

تخوابەبێ ئەدەبی نەبێت،گووتت سەردانی چی دایەرەیەک بکەین؟

كاکە  بەکوردی خۆمان دایەرەی ئیقامە!بەڵێ بەڵێ تێگەیشتم.

زۆر ڕاستە پیرو پێشینان دەیانگووت (بنیادەم بوونەوەرێکی ئازادە سەری لە ژێر گڵدا نەبێت…. ڕۆژێک دادێت بە دیداری کەس و کارو زێدی بابو با پیران شاد دەبێتەوە) ھەرچەندی دەمکرد باوەڕم بە چاوەکانی خۆم نەدەکرد.خەوە، بێداریە…نابێت خەون بێت! ئەوەتا ھەر ھەموویان بە کوردی قسەدەکەن.

ڕاستە ئێرە مەفتەن و ووڵاتی خۆمە”بۆ خۆشم و کوڕە لاوەکەشم کە یەکەم جارە پێی لە سەر خاکی نیشتمانە ئازادەکە دەنێت” زۆر بە تامەزرۆییەوە گوێمان بۆ ھەموو قسەیەک ڕادەگرت! ھەموو پارچە جلێکی کوردی سەرنجی ڕادە کێشاین!.زۆردلمان خۆش بوو،غەمی گەورەمان نازانم چۆن چۆنی دایکم بدۆزمەوە؟خودای گەورە یارمەتیم بدە بۆ دۆزینەوەی دایکم.دایکم لەھەر ناخۆشییەک لەھەر تێگیراویەک،یەکسەر لە دووری ھەزاران کلۆمەتر دەفریام دەھات،بەس بەبیر لێ کردنەوەی وناو ھێنانی برینەکانم سارێژ دەبن.

مانەوەو ژیانم “یان ڕاستر حەزکردنم بە ژیان، تەنھا لەبەر چاوی دایکم بووە .ژیان بەبێ سۆزی  دایک،وەکو گۆڕێکی تاریک وایە”مرۆڤ ھەست بە پیری ناکات،ھەتا دایکی لەژیاندا مابێت

بەتایبەتی دایکی من.لەرۆژە سەختەکان باوکێکی چاونەترسی بەجەرگ بوو.کوڕم ئەتۆ پیاوی نێرینە(بەرخی نێر بۆ سەربڕین باشە) وەکو پیاوێک ھەڵسو کەوت بکە.ئەگەر مەسەلەکە دەھاتە سەر ھەستو خۆشەویستی،یەکسەر دەبوو بە یەکپارچە ھەستی ناسکی دایکانە..

 خۆئەگەر لە ژیانداما بێت ھەردەی دۆزمەوە؟ئەوکاتی بە جێم ھێشت نزیکەی( شەست ساڵێک) دەبوو!قەد مرۆڤی کورد ئەوەندە ناژیت،مەگەر دانە دانە.ھێشتا بەھاری تەمەنم نەگەیشتبووە ھەژدە”چەند ڕۆژێک بووخۆم شاردبووە نەدەبوکەس جێگاکەم بزانێت ، زۆر بە تووندی بەدوامدا دەگەڕان ،ھەرچۆنێک بێت بەدوای دایکم دانارد ،ماوەیەک نەم دەزانی چۆن چۆنی پێی بڵێم ،مەترسی لەسەر ژیانم ھەیە دەبێ بڕۆم بۆدەرەدوە.کاتێک بۆم باسکرد،شێرە ژن بو بە بورکانێک ئاگر،کوڕم ئەو ڕێگایەی ئەتۆ لەسەریدەڕۆی،شانازییەکە بە بەر ھەموو دایکێک ناکەوێت،ئەگەر بڕیاتدا بچیە سەرێ ببیە پێشمەرگە کارێکی چەند پیرۆزە،سەد ئەوەندە سەختو ناھەم وارە،ھەرکەس ڕیشن  ڕوتو قوت وبرسی بوو پێشمەرگە نیە.ھێشتا بۆنی شیری خاوت لە دەم دێت،بەڵام دەزانم چۆنم پەروەردەکردوی ،بڕۆ خوات لەگەڵ،ئەوە دوا دیدار بوولوگەڵ دایکم”بەڵام لە ھەر کونە شاخێک بام بۆخۆم وزۆرجار بۆ ھاوڕێکانشم،جلو پارەی دەنارد.

باشە ئەمن بۆ ئەوەندە غەم سارد بووم!ماوەی بیستو حەوت ساڵەلەدایکم نەپرسیوەتەوە،ئەوە باوک ھەتا زیندووش بوو بە باوک نەدەژماردرا،ئەدی دایکم چی؟

،ئەگەر نەخۆش بام لەگەڵ من نەخۆش دەبوو…غەمباربام شەو ھەتابەیانی خەو نەدە چووە چاوی،شێرە گیان چیتە؟،ئەوە قەد شێرکۆی من نیە شت لە داێکی خۆی بشارێتەوە،دە دەی بۆمی باس کە” لەھەر شوێنێک بخەوتبام ھەر لێفەم فڕێ دەداو ئە و زیاتر لێمی لوولدەدا،

پاش بریندار بوونم وقاچی ڕاستم بە مین پەڕی، زیاتر لەبەر دایکم ڕووم لە ھەندەران کرد،ھەتا بە وحاڵەیەوە نەم بینێ… چۆن چۆنی ھاتبامە بەر چاوی یەکسەر گیانی لەدەست دەدا”دەنگی ئاسۆسی کوڕم وەئاگای ھێنامەوە بابە ئاگات لە خۆت بێت،بە شە لە شەل بە بێ ئاگای خۆمکردبوو بە ڕاڕەوێکی کەدا،دەستی گرتم گەڕاندمیەوە.

لەتەنیشت من بڕۆ تاقەتم نیە بزرببی..باشە کوڕم باشە.

.بەلای ھەرکە سێک دا ڕادەبووردیین،سڵاو سەری ڕێزو نەوازشمان بۆی دادە نەواند،بە تایبەتی ئەوانەی جلکی بەڵەک بەڵە کیان لەبەر دابوو،وابزانم ناویان ئاسایشە .ئەوەی لەھەر ھەمووی زیاتر ختووکە ی دەدام،بەرزە دەماختردەبووم،ئەو ھەموو بێگانەیە ھیندی،پاکستانی،ئەفریقای،خەڵکەکە ھەموو ڕەشیک بە ھی یەک ووڵات دەزانن،وەکو لە ئەوروپا سەر ڕەش،ھەرسەرڕەشە،ئەو جاکوردی یان خەڵکی ھەسارەیەکی کەبیت،زۆر بە ئەدەبەوە بەکوردیەکی ھیندی یان بەھیندییەکی کوردی دەیان پرسی، کاکە کاکە دەتوانم جانتاکانتان لێرەوە بۆیان تەواو نەدە کرا،بەزمانی خۆیان یان بەئینگلیزی تەواویان دەکرد.بۆتان ..ببەمە دەرەوە؟

 پێوویست ناکا،بەڵام مادام وا حەز دەکەی فەرموو.لەبەردەرگای فڕۆکە خانە جمەی دەھات ئەوانەی لە سەفەر ھاتبوونەوە..کە سو کارو دۆستو برادەریان بۆ پێشوازی کردن ھاتبوون،پاشان لەبەر دەرگای سەرەکی تێگەیشتم”ئەوانە کەسوکاری بەرپرسەکان بوون”چونکە کەسی ئاسای نەدەگەیشتە ئەو شوێنە، زۆریش شیکو پۆشتەو پەرداخ بوون،ئۆتۆمبێلە گران بە ھاکانیان،زیاتر جێگای شک وگومان بوون

تەواو دڵم تووند ببو،وەرە لەو ووڵاتە گەورەو پانو بەرینە کەسێکت نەبێت بێتە پێشوازیت( خۆم بێکەس،دایک بێکەس ،باوک لە ھەمووکەس بێکەس تر،خەڵکی ئەو ئێرانو تورانە بوو)گریان لە ئەوکم گیربوو،جگەرە لەسەر جگەرە دەمکێشا،نازانم چەند بە بێدەنگی مابوومەوە،دەنگی ئاسۆسی کوڕم وەئاگای ھێنامەو.ە بابە ئەتۆ شەو ڕۆش باس باسی گەڕانەوەت !ئێستا بۆوا خۆت بێ تاقەت کردووە؟تێم ناگەیەنی مەسەلە چیە؟خۆ دووبارە تەندروستیت خراپ نەبۆتەوە؟

ناکوڕم،زۆرباشم کەسمان نیە بێت پێشوازیمانبکات!ـ

بابە خۆ ئێمە منداڵ نین”زمان زمانی خۆمان،ووڵات ووڵاتی خۆمان”بەو خەڵکەی بەچاوی خۆت دیتت ،دەڵێی چی؟ بە سەدان کەس کوردی نازانن وھەردەش ژین.یەک دوو ھەناسەی خۆشیو،ھەم غەمباریم ھەڵ کێشا.ئاسۆس زۆر بە تامە زرۆیەوە گووتی:: بابە کەنگێ دەگەیەن لای نەنکم؟.

کوڕم نەنکت لە شارێکی کەیە..ناگاتە ئێرە دەبێ بە دوایدا بگەڕێین بی دوزینەوە!خوادە زانێت ماوە مردووە،دە بێ پرسیار بکەم…؟

باشە بابە ئەتۆ گووتت نەنێ( لە قەڵادزێ) دەژی،وەکو باسی دەکەی شارێکی ئەوەندە گەورەنییە ھەر دەیدۆزینەوە!..بۆکوێ دەچێت..دڵم دەڵێ ماوە،دەیدۆزینەوە؟

.لەبەردەرگا چەند پاسێکی گەورە سەرییان لە دووی یەکتری نابو بۆگواستنەوەی خەڵکەکە.لە ڕێگا پاسەکە لە قەڵە باڵغییان جمەی دەھات”کابرای شووفێر وات دەزانی ڕاوی دەنێن،لە ھەموو سوڕانەوەیەک ھەموومانی بەسەر یەکدا دەشێلا”لەسەر خۆ کاکە لەسەر خۆ،بۆوا خێرا؟.

کاکە ئێرە ئەوروپانیە بە نووکی پەنجە بڕۆن

.كاکی شوفێرھاواریکرد ،دەزانن دەرگای سەرەکی چەند دوورە ..زیاتر لە چارەگێکە ؟

ھەرچەند خەڵکەکە زیاتر ھاواری دەکرد،زیاتر دەمارگیرتردەبو پێی زیاتر دادەگرت.دەزانم لە ئەوروپا شوفێری جۆرێکی کەیە،زوو زوو بە مسافیرەکانی دەڵێت”بە قووربانتان بم خۆتان بگرن جگەرەکانتان بکوژێننەوە گێڕدەگۆرم”قاقا پێدەکەنی.

ئەوە نەما فنیتۆ،ئێرە کوردستانە! پیاو گێل بێت بەبن دەستو پێی قاچاغ چییان دەکەوێت..

قسەی کاکی شوفێر ڕاست دەر چوو ھەر بڕۆ نەدەگەیشتین

ئەرێ کاک کەنگێ دەگەین؟بخەون بۆخۆتان،جارێ زۆری ماوە،

کاتێک گەیشتینە بەر دەرگا،فوولکەیەک بوو دووجار بە ناو فوولکەدا سوڕایەوە،ئەوجار پاشەو پاش بۆناو گۆڕەپانێکی گەورەی خۆڵاوی خەریک بوو چەند پیرە مێردو پیرێژنێک بشێلێت

ئاگاداربە برام ئاگاداربە.

ئەرێ ئەو شیڕە شیڕو نە ڕە نەڕەتان لە چییە؟.

.خەڵکی دەرەوە بە سەری زمان قسەدەکەن پییاویان لە ئافرەت ناسکترن !تێناگەم ئەمڕۆ دەنگاتان بۆ گەورە بوە بەسەر مندا..مادام وایە دەوە دەرگام ھەرنەکردەوە،کەوتە بێسیم کردن.

ئەلو، کەنگێ؟کاکە بۆگەڕێمەوە.

دەباشەئەوە ھاتمەوە.بۆکوێ ؟خەڵکەکە،كاکە لەگەڵ تۆمان نەبوولەنەکاوێک دەرگای کردەوە

 

،ھەر پیرێژنە بوو بابەڕۆی بو،

شەقەی ماچان لە ھەموو شتێک زیاتر دەبیسترا “لەناو تەپو تۆزو خۆڵدا بوو بە باوەش لێک دانو ماچو مووچ”دەبرا بڕۆنە ئەولای ماچ ماچین بکەن..

لەبەرامبەر پاسەکان کۆمەڵیك تاکسی وەستابوون،چاوەڕوانی نەفەرییان دەکرد،ھەر یەکەو ڕەنگێک بوون.زۆربەی شوفێرەکان بێگانە بوون!باشە ئەوانە چۆن،چۆنی شارەزابوون؟

یەکەم شوفێر زانی بەدوای تاکسی دادەگەڕێن بەرەو پیرمان ھات،فەرموون بۆلای من،فەرموو مامۆستا،ئەتۆ سەرکەوە جانتاکان بۆ منو ئەو پاڵەوانەی دانێ. دووجانتای دەستی بچکووک بوون ھیچی وایان تێدانەبوو(کاکی شوفێر) پاش بزەیەکی خۆش ئەو جا بە خێر بێن،جارێ بۆکوێ بڕۆین؟بۆ دایەرەی ئیقامە،سەیرێکی کات ژمێرەکەی دەستی کرد..باشە کات ماوە ئێستا یانزەیە

ئەرێ ئە وشوێنە دوورە؟،بە خوا دوورەو دوورێش نیە..

جەنابتان لە کوێوە ھاتوون،مەبەستم لە چی ووڵاتێک دەژیین؟لە ئەڵمانیا

….دەڵێن ووڵاتێکی زۆرپاکو خاوێنو خۆشە وایە مامۆستا؟مە سەلەی پاکو خاوێنی وەکو شووشە وایە ،نەک خانوو کۆشکو باڵەخانەکانی جادەو بانەکانیشی وەکوکەنیسە خاوێنن،ساختمانی چل نھۆمی لە شووشە دروستکراون.

.کابرای شووفێر فیکەیەکی درێژی لێدا،ئای باوکە نە ڕۆ.جا با قسەت بۆبکەم”مەسەلەی خۆشی بۆ کابراییەکی ئەڵمانی خۆشە،ووڵات ووڵاتی خۆیەتی،ئێمەو مانان چؤن چووین ئاوھاش

بەجێیدەھێڵین”شوو فێرەکە بە پێکەنینەوە گووتی..:دەمی کەمێک خوار کردەوە

شپرێشنزی دۆیچ*  ئەڵمانی دەزانی لەو کەسانەی لەدەرەوە دێنەوە لەھەرزمانەو شتێک فێربووم بژێوی ژیان قوڕسە ھا چۆنە،..ئەڵمانی دەزانـم بۆخۆشیو ئێمەش زۆرپێکەنین،

مامۆستا لەگەل ڕێزم بۆ قسەکەی جەنابت،”دە ڵێن لە وێ دکتۆر ھەموو شتێک بەلاشە،لێرە دەبێ ھێلکە لەبن ھەڵؤ بدزی،ھەتا بتوانی بژییت”دەتوانم .

.نوکتەیەکی ڕاستی یتان بۆ بگێڕمەوە”دەڵێن مامۆستایەکی وەکو جەنابتان،ھەوای ژنھێنان لەکەلەیدا ،زۆر لەبەری پاڕانەوە،کوڕە داکت چاک باوکت چاک.واز لە و کەلەڕەقییە بێنە.

لەو بارو دۆخە نالەبارە،.وەختی ژنھێنان نیە”زۆر حەزمدەکرد بزانم خەڵکی کوێیە.

.بەشێوازی قسەکردنت بە ھی ھەولێر ناچێت.کاکە قسەکەی خۆت لە بیر نە چێت

  کەمێک دەمو چاوی تێک چوو..نا خاڵؤ من گەرمییانم

ھەولێری ڕەسەن لە و شارە نەماون ئەوانیش وەکو خۆمان ئاسای پەڕاگەندەی شاروو،ووڵاتانن .باشە ئەدی بۆچی لە گەرمییان کاری تاکسی ناکەیت؟

.گەرمییان وادەزانی دوو ڕۆژە ئەنفال کراوە،

چۆن کاول کرا ھەر بە کاولی ماوەتەوە.ئەدی ئەو ھەموو قوربانیەی گەرماییان لە پێناوی چیدابو؟ کاکە مەسەلەکە ھەر گەرمیان نیە ،ھەموو میللەتی کورد لەبیرو ھزریدا ئەنفالکراوە

.!دەزانی ئەنفال چییە؟بەڵێ چۆن نازانم لە ئەنفالەکان پێشمەرگە بووم،قاچیكـم لەسەر دانا.

جابابگەڕیمەوە سەر قسەکەی خۆمان”کاکی مامۆستا تازە زاوا.بەرزە دەماغ زۆرلە خۆی ڕازی  بووڕۆژ لەدای ڕۆژیانی قوورسر دەبوو..لەپاش قووتابخانە لەلای دارتاشێکی برادەری کاری دەکرد

 قەنەفەوکانتۆر ئەو شتانەی دەکرد”گەیشتینە خاڵیكي پشکنین ڕایانگرتین، چەند پاسە وانێکی بەڵەک بەڵەک لەناو چەکو فیشەکدان ڕەشداگەڕابوون. یەکێکیان گۆچانێکی ئاسنی سەرپانی بە شێوەی سینی بە بن ماشیێنەکەدا ھێنا،چەند جار بە دەوری داسووڕانەوە.

.یەکێکیان سەری ھێنایە ژوورەوە،سڵاوێکی کرد،بۆکوێ دەچن؟

قووربان ئەوبرادەرانە لە دەرەوە ھاتوون دەیان گەیەنمە گەراج.باشە سەربە تاکسی کوردستانی؟

بەڵێ.ناسنامەکەی بەبەر سنگییەوە ھەڵواسرابوو بۆی بەرز کردەوە. ئەوێش لە دەفتەرێکی گەورە ناو ژمارەکەی یاداشت کردو بڕۆن خوا ئاگادارتان بێت

کاتێک وەڕێ کەوتینەوە کاکی شوفێر گووتی.ئەوە ھیچ نیە بۆ سەلامەتی خەڵکی دەرەوەیە

.ئێ کاکە لەکوێ نووکتەکەمان بە جێھێشت بوو

.ھا لە مەسەلەی دارتاشی

..ژیان ئاڵۆزتربوو ژنەکەی پێگووت خۆتۆ بەلای خۆی پیاوی بڕۆ بەدوای ئیشێکی کەدابگەڕێ.

مامۆستا ناچار شەوانە لە باڕێک کاری دەکرد، پاشان پاسەوانی کۆمپانیایەک ھەتا بەیانی.بەکوردیەکەی

ھەمووژیانی کار کردن بوو ژنەکەی لێی وەڕەز بوو وەرە تەڵڵاقم دە،کابرا ھیچ خۆی تێکنەدا.باوەڕبکە کاتم نیە بۆ تەڵڵاق دانت ،ئەگەر نا زۆر حەز دەکەم لەکۆڵم ببیەوە

.ھەروا بۆخۆشی پێمگووت..دەترسم ئەو شتە بە سەر خۆت ھاتبێت

.تەواوێک پێکەنین .ئەمن چەورەی ناوبازاڕم ئەو کەسە مامۆستابووبەدەم نووکتە گێڕانەوە

گەیشتینە چۆڵە وانییەک(کاکی شۆفێڕ)ڕای گرت. فەرموون ئەوکاولبووەی بەرامبەرمانە..

.کاکە ھەقەکەت چەندە؟برام ھەشت ھەزارە.بە دۆلار چەندە؟ دەوری دووازدە دۆلار.چل دۆلارم بۆڕاگرت.کاکە دەتوانی لەو چؤڵە وانیە بە جێمان نەھێڵی چاوەڕوانمان بێت؟پاشان ھەتا گەراجمانمان ببە،بۆخۆت دەزانی ناشارەزاین،

.مامۆستا گیان بیست دۆلارم بدەیەو ئەو ووڵاتە بەسەر تاکسی دا کاول دەبێت ئەوەندە زۆرن،دوای ئەو( ھەویرە چەند تەشت ئاو دەکێشێت) بڕۆ ژوورێ ئەوجار دەزانی چەند کەربازاڕییە.پاشان مامۆستا ئەوەندە خۆش باوەڕمەبە لەبەیانییە کەوە شێرو ڕێوی چیت بۆ باس دەکەم.ئەوە بیست دۆلارت دا بەمن،وەرمگرت لێمدا ڕۆیشتم لەکوێ بە دوامدا دەگەڕێت؟دەزانی

.پارەکەت خورا ھەر خورا.برا ئەگەر خواردت گەردنت خۆش وئازاد

.کاتێک لە دەرگا گەورەکەی دایەرە چووینە ژورێ،جمەی دەھات. دووئەوەندە چی بڵی دەئەوەندەی ناو فڕۆکە خانە بەس( تورک وئێرانی) لێبوون.وەرە خواییە لە ووڵاتی خۆت بە بێگانەت دانێن،لە .

ژووری کۆنتڕۆڵ دوو بارە پشکنینو برسیار دەستی پێکردەوە.دەست بەرزکەوە،ھەناسەمەدە، ھەرلەنوکی پەنجەوھەتا تۆقی سرەمان پشكێندرا.بچنە ژوورێکی کە

.نەخێر دڵیان ئاوی نە خواردەوە ئەوەی،ژوورێکی بچووكی پڕ لە مێزو کانتۆر،بەقەد یەک بارەدار

جلو بەرگ ھەڵدرابوونەوە.;ماوەیەک ھەڵیانگڵۆفین .نازانم لەو ھەموو پشکنینە مەبەستیان چی بوو

ا پاسەوانێک ڕووی لە ئاسۆسی کوڕمکرد…بلا مۆبایلی خۆ بتەمڕێن

ئاسۆس بە نیمچە پێکەنینێکەوە ڕووی لەمن کرد. بابە دەڵێ چی؟

ئەمنیش بە مۆبایل زانیم مەبەستی چییە.کاکە مۆبایلمان لە لا نییە..

.چاوەڕوانی ووڵامی نەکرد،یەكێکی کەلە تەنیشتی بەبەر پرسیارانی داین،چەقۆ دەمانچە،خەنجەر،ھەرچی ھەیە داینێن،پاکەتو چەرخیش،بەڵی. .شتەکانی ناو باخەڵتان

ھەموویمان دانا.ئێرە لە فڕۆکەخانە زۆر سەختر بوو.لە حەوشەیەکی تەڕەوە بە مەمەڕێکی باریکدا خۆمان کرد بە ژووردا،پیرەمێردێک بەرەو ڕومان ھات لە دەرەوە ھاتون. بەڵێ،دەمادام وایە،بەڕێگای باریکدا بگەڕێنەوە حەوشە،لە دەستی چە پ ھەتا خوارێ بڕۆن بۆلای عەرزو حاڵ چی.چووینە لای عەرزو حاڵ چی .لەوێ بڕۆن وێنە بگرن”کاکە وێنەمان پێیە بەبێ ئەوەی سەیری باکات،کاکە ئەوە کۆنە ڕەنگاکانی تەواونین”.چووین ھەتا وێنەی تازەمان گرت قیڕ سپی بو

، وێنەی تازە بەئاستەم بە خۆمان دە چوون ،تەڵخو ڕەش تۆپەڵێک مەرەکەب بوون،چەندە دەکات؟ سێ ھەزار. فەرموو دە دۆلار،گەڕاینەوە،فەرموو ئەوەش وێنەی تازە،ئەوە تەواوە بڕۆن کۆپی پاسەکانتان بکەن..

.کاکە کۆپەیەکان لە لامانە. ناخوات،ئەدی ئێمە بۆچی لێرە شین بووینەتەوە،باشە ڕۆیشتین بۆ کۆپی شەش ھەزار باشە کاکە ئەوە دە دۆلار.باشە ئەوەی کوردی نازانێت بە چی جۆرە شەیتانێک جێبە جێی دەکات.ھەموو شتێکمان تەواو کرد،گەڕاینەوە ژوور بۆ بەر سپریت خۆشتربوو،بڕۆ ژووری شازدە بۆ چوار بەگەڕێوە بۆ ژێرزەمین،قاتی دووەم،ئەوەندە سەرو خوارمان کرد سەرم گێژ بوو قاچم بە ژان کەوت ئەستوور ببو.چارنییە،ئەمڕۆ دەبێ تەواوی بکەین.

دوا شتە بڕۆن بۆ ئەفسەری ئاسایش.لە ژووری ژمارە یەکە،خۆمان بە ژووری ژمارە یەک داکرد،ئێرە باشترە چەند کەسێکی بیانی لێ بوو زۆر پرسیاریان لێنەدەکردن،وادیار بوو تۆڵەی (بانگلادیشی وسیریلانکیان) لە کوردەکردەوە.دوای تێگەیشتم کاکی ئاسایش لە کوردی سۆرانی تاقانە ھیچ زمانێکی کە نازانێت.لەگەڵ ژن وکابرایەکی سوورەفلی چاوشین لێک گیرببون لە یەکتری تێنەدەگەیشتن.چومە پێشەوە سڵاوێکم لێیان کرد قووربان ئەمن زمانیان دەزانم؟دەباشە وەرە لە دەست ئەوانە ڕزگارمکە!،وادەزانن ئەو ووڵاتە کاولبووەی ئێمە،ھەنگوینو گەزۆی لێڕژاوە.دەوەرە خواییە کابرایەکی شوفێر کەم کەمە زۆر زمان دەزانێت،کەچی ئەفسەرێک بەس دووکەس داماوە  .دووپرسیار بوو چەند دەمێننەوەو لەکوێ دەمێننەوە؟دوو ھەفتە لە ھوتێل شیڕاتۆن،

نۆرەی خۆم ھات دڵم خۆش بوو ھەر دوو پرسیاری کەیەو بۆلای پیرەدای بەڕێ دەکەوین.کاتێک ئەفسەر دوو دەستەوانی سپی قووماشی لە دەست بوون،بە وەش دڵی ئاوی نەدەخواردەوە .پەساپۆرتەکانی بە پەڕۆیەکی ڕەشی خاوێن پاک دەکردەوە،ماوەیەک ئەم دیو ئەو دیوی پێ کردن،

جەنابت ئاوارە پسدەری؟،نەخێر قووربان پشدەرییە،ئۆکەی لە پاسەکەت بەئینگلیزی باش بەڕوونی نەنووسراوە،بەڵێ ڕاستە..

ماوەی چەندە لە ئەلمانیا دەژیت؟

قووربان ماوەیەکی درێژە.

ـماوەیەکی درێژە! چەندە.مانگێک دوو مانگ،ساڵیك دەساڵ.؟

ئەوەی ڕاستی بێت.بیستوپێنج ساڵە.

ئەفسەرەکە فیکەیەکی درێژی لێدا،ھەلاو،ھەلاو،ئافەرم کورد بۆ خۆتو بۆ بیستو پێنج ساڵ..

پێش بیستو پێنج ساڵ،ھۆی چی بوو ھەڵاتی؟کاکی خۆم ئەمن ھەڵنەھاتم ڕاوییان نام

..لەبەر ئەوەی کورد بووم.

جاباشە خۆ ئەمنیش کورد بووم بۆ ئەمنیان ڕاو نەنا؟ئەوەیان پەیوەندی بە خودی خۆتوەیە.

باشە لە ئەڵمانیا چی کارەی؟خانە نشین.

.لێرە یان لەێ؟مەبەستت چییە کاکە؟چی مەبەستم چییە.لە کوردستان یان لە ئەڵمانیا خانە نشینی؟بەڵێ لە ئەڵمانیا.تەماشیەکی پاسپۆرتەکەی کردەوە،بەو تەمەنەوە.

ھەرکە گەیشتمە ئەڵمانیا خانە نشین کرام! بەتەمەنی بیستو دووساڵی،

چۆن چۆنی وبە ھۆی چی؟کاتی خۆی لە کوردستان لە ئەنفالەکان قاچێکم لە شەڕ بڕاییەوە.

ئێ خۆ جانابت لەسەر ئەڵمانیا بریندار نەبووی..بۆچی خانە نشینکرای؟کەم ئەندامم

لەوێ خوای دەکرد لە دژی ئەوان دەجەنگای وکەم ئەندام دەبووی یەکسەر خانە نشین دەکرێی وھەموو مافێکت ھەیە.بەڵام پێش ئەوەی پرسیاری کە بکەی ڕێگام بدە دانیشم،لە توانامدا نەماوە.دوای ئەو ھەموو پرسیارانە بۆ خۆتن یان بۆ کۆمپیتەر.

کاکە بۆ خۆم چیکارم بەو خورشدو خاوەرەیە.بەڵام جەنابتان ھیچی لە کۆمپیتەر نانووسن،کەمێک تووڕەبوو،نووسین،دوو پەنجەی لە کەلە سەری خۆیدا، ئەوەتا ھەر ھەمووی لێرەدایەا.تۆمارکراوە.

باشە فەرموو بەردەوام بە.

لە کوردستان لەلای کێ دەمێنیەوە..؟

لەلای دایکم.

لەکوێیە؟

لە قەڵادزێ.

ئەدرێس ناو وژمارەی تەلەفۆنی.

خوناو سلێمان.تەلەفۆنی نازانم .قەڵادزە گەرەکی شەھیدان.

دوومۆری لە پاسەپۆرتەکاندا،تەماشاکە ،بۆتان ھەیە سێ مانگ لە کوردستان بمێننەوە،پێشی ئەو سێ مانگە بە چەند ڕۆژێک دەبێ بێن تازەی بکەنەوە …دەنا سزای گەورەی لەسەرە،

کاکی خۆم ئەمن پێش ھەمووشتێک کوردم،ئەگەر کەسێکی باش نەبووبم،ئەوا قەد خراپەشم نەبووە

بیستو پێنج ساڵە بە ئاواتی ئەو ڕۆژە بووم سێ مانگ بەشم ناکات.

کاکی ئەفسەر ھەناسەیەکی قووڵی ھەڵکێشا،

جۆرێکی کەمان ھە یە بۆ پێنج ساڵ بمێنییەوە،بەڵام

.ئەوەیان پشکنینی ئایدز،میزو پیسای و لیکی دەوێت،

بۆچی ئە ھەموو شتە؟خەڵکی دەرەوە،ھەرچی نەخۆشی،ئایدز،سیلو،سێبەڕۆ ھەیە بە دیاری ھێناویانەتەوە،جاران خەڵكی لەو جۆرە نەخۆشیانەیان ھەر بەر گوێ نەکەوتبو،لەساییەی سەری خەڵکی دەرەوە،ھەموو شتێکان بە چاوی خۆمان دیت،کوردستانیان وەکو ئەفریقالێکردووە..

ھەرکە پاسەپۆڕتەکانم وەرگرتەوە، بەپەلە ھاتمە سەر جادەو تاکسیەکم بۆ گەراجگرت،ئاسۆسی کوڕم تەواو پەست ببو،ئەرێ بابە ئەوھەموو قسەییە چیبوو،مردین.

کاتێک گەیشتینە گەراج دوای نیوەڕۆیەکی درەنگ وەخت بوو،کابرایەکی سەرو سـمێل گەورەی دەموچاو تەڕ پرسی ھاکاکە،بۆکوێ ئۆغردەکەن؟بۆ قەڵادزێ.،ئەھا لەپشت مەرکانی ئاوەکە

ئەھا ئەو تاکسیە زەردو سۆرەی دەبینن، بەڵێ یەکەم تاکسی خێراکەن دوو نەفەری دەوێتن..

..کاتێک گەیشتینە لای تاکسی ..کابرا بانگی کردین بۆ قەڵادزی؟.بەڵێ،بەڵێ..دوو نەفەرن.بەڵی زۆر چاکە سەرکەون.سەرێکم بە ناو تاکسیەکە دا کرد،پیرەمێردێکی سەرو چاو بەستراولە لای چەپ،بۆخۆم لە ناوەڕاست،ئاسۆسی کوڕم لە لای دەرگا دانا ھەتا دەرەوە ببینێ توزێک ھەناسەیەک ھەڵ کێشێت.کاکی شوفێر ڕۆی بزر بو پاش ماوەیەک ھاتەوە،کووتە کاغەزێکی بە دەستەوە بو ھەڕای دەوە شاند.تخوا ئەوە ویژدانە ئەوە بە ھەشت ھەزار دینارکافرستانیە

.مام حاجی دەموچاوی بەستراو بەبێ ئەوەی جەمەدانیە شڕەکەی لەسەر دەموو چاوی لادات،کاکە بۆمحەسەنە ئەوەندە گرانکراوە. ؟

.کاکی شوفێر پێکەنینی گرتی( مام حاجی ) محەسەنێ چی!مامە گیان وەرەقەی نەقابەیە.حاجی زانی پرسیارێکی ناماقولێ كردوە بێدەنگ بوو.دایە حاجی لە پێشەوە پیرێژن ئاوڕێکی بەلای حاجی .دەحاجی وەرە بۆخۆت لە پێشەوە دانیشە؟

لەبەر چاوم نابێ ھەتاو لێم بدات،ئەتۆ وەرە دواوە

.وا ڕێککەوتین ئاسۆس چۆ پێشەوە پیرێژن ھاتە دواوە لای دەرگا،مام حاجی کەوتە ناوەڕاست.کاکی (شوفێر) پرسی ئێستا تەواوە،مام حاجی جێت باشە؟.بەڵێ .

کاکی شوفێر چەند دووعاو ئایەتولکورسیەکی خوێندو .کاسێتێکی قوڕئانی خستە سەرو بە ناوی خوای بەڕێکەوت.

.لە ناو گەراج عارەبانەی شێلم وکێشکەی کورای،لەگەڵ نۆکاو پاقلەی مێشاوی چندەھا ساڵە ئەو دیمەنانەم بزر کردوون،ھاتو ھاور بۆماستاوی ساردی پڕلە قەزوان..

ئەوجار بەبیرمان ھاتەوە لە دوێنێ شەوەوە ھیچمان نەخواردووە.

ئەمن لە لایەن خۆمەوە ئەوەندەم خەم خواردووە حەزم لە ھیچ شتێک نیە.

گریان بەری ئەوکی گرتبووم،ئەگەر لەشەرمی خەڵکی ناو ئۆتۆمبێلە کە نەبوایە لە ھاڕەی گریانم دەداوبەکەس ژیر نەدەبوومەوە

.،بە ڵام دانم بە خۆمدا گرتو بۆکاتێکی گونجاو ھەڵم گرت

.ئەو کاتەی پیرە دایک دەبینمەوە فرمێسکی چەندەھا ساڵەی بەسەر دادەبارێنم،نا دەبێ خۆڕاگربم،ئەگەر ئەمن وا بکەم پیرەدای دڵی لەخۆیدە بێتەوەو بەرگەی ئەو ساتە جەرگ بڕەناگرێت.بەس ئەو جارەی سەرم بەسەر ڕانەکانیدا کردبا،لەو کاتەیدا مردنم بە ئاوات دەخواست.

لەو خەیاڵانەدابووم،حاجی ھاواری لێ ھەستا،ھەتیوەینە جامان مەکەنەوە،چاوم بە ژان کەوت،

وامزانی ئاسۆس گەرمای بووەو جامی کردۆتەوە،کابرای شوفێر دەنگی کاسێتە کەی کزکردوو بەھاوارێکەوە گووتی.حاجی سەلامەت بی ھەوای ساردە لەبەر تۆ ھەڵم کردووە،بیکوژێنمەوە.

نا بەڵام کزی کە،دەڵێی سەری سادرییە،ڕەقبوومەوە.

لە ھەولێر بەرەو کۆیە دەرچووین لەھەربازگەیەک دابەزن ناوی خۆتان لەدەفتەر یاداشت بکەن

ھە تا بیتووێنێ بە وجۆرە بەردەوام بووین،کاتێک لە ڕانییەو دەربەندی تێپەڕین،دڵە خوور پەیەکم کرد،شینایو ئاو سەوزای بە دیارکەوت لێرەوە یادەوەریەکان دەستیان لە بینە قاوای نام،دەمو چاوم زەرد ھەڵگە ڕا،ھەستم دەکرد شتێکی نادیار لە ھەناومدا دەگەڕێ،بیرو مێشکی تێکدام، .

زۆر بیرەوەری خۆش وتاڵم وەبیر ھاتنەوە،بزانە دنیا چۆنە،ئەوکاتی شۆرشی کەرد بەرەو ئاوابوون دە چوو،لە کۆتای ساڵی ھەشتاو نۆ،ھاتو چۆمان لە بارەگاکانی سەر سەنوورھەر بە شەو

لە کۆتای ساڵی ھەشتاو نۆ.دەکرا ، ،لەترسی پاسدارو،سوپای ئێراقی وپاشان نەتەوەیەکگرتوەکانیشی ھاتبوە سەر،گوایە ئێران پێیانی گوتبو یارمەتیمان لەسەریان بڕیوەو نەماون

ھەر بۆ ھەوەس ،زوو زوو پاسدارە ڕیش بزنەکان خۆیان بەناوبارەگادا دەکرد

. لەوماوەیەی ژن بەژن دەکەین ھەر ھەمووتان داوەتی مەن،خێرە کام جەناب سەرھەنگ یان جەناب سەروان ژن دێنێت،ئەوی ڕاستی بێت لەگەڵ ڕژێمی فاشی ئێراق ڕێک کەوتوین گەورە بە گجکە ژن بەژن بکەین،ئێمە لە لایەن خۆمانە ڕادەستی بەعستان دەکەین ئەوانیش،ھەرچی جڕو جامشی کۆمەڵەو دیموکرات وچریک و موجاھید ھەیە دەماندەنەوە،

دەنگی کابرای شوفێر وەئاگای ھێنامەوە.کاکە ئێرە بازگەی دۆڵە بەفرێیە زۆر کەلەشەقن،پشدەرین ،ھەرچی گووتیان وڵامیان مەدەنەوە.لەبەردەم بازگەکە ڕاوەستاین، ھیچ کەسیان ئیزن نەدەدا. پشکنینی تەواویان دەکرد،لەبەر ئەوەی پاش چەند کلۆمەترێکی کە سنوری ئێران نزیک دەبێتەوە.پاسەوانەکان دەت گووت ھەڵۆن پڕچەک،یەکەم جار سەرێکی بەلای ئاسۆسی کوڕم داکرد،،ناوت ؟ئاسۆس پەنجەیەکی بۆ لای شاخی ئاسۆس ڕاداشت،ئەو ئاسۆسەی لای خۆمان،نازانم..چیە

خۆت نازانی مانای چییە؟خەڵکی کوێی؟

ترسم لێ پەیدا بوو،کە پرسیاری لێدەکەن خەڵک کوێی؟ دەڵێت،یەکەم جار لە ئەڵمانیا لە دایکبووم بووم،دوای داکم کوردی بەشی ئێرانە،لەبەر خاتری بابیشم قەڵادزەیم.ئاسۆس بێدەنگ بوو

،پاسەوان چاوەڕوانی ووڵامی نەکرد کە مێک چاوی زەقکردەوە

.ئەتۆ گۆڕانی؟ئاسۆس بە پێکەنینەوە گووتی.

،مامە ئەمن گۆڕان نیم!بەڵام ھەمووکەس بە بابم دەڵێن دەمو چاوت زۆر گۆڕاوی سپی بویت.

چەک دارەکە تووڕەبوو،ھەندێک بە ئەدەبەوە قسە بکە.ئاسۆس لێی شیوا کردیە ئەڵمانی.کابرا سەرێکی بادا،کامە بابتە،

بانگم کرد فەرموو کاکە ھەر پرسیارێکت ھەیە لە منی بکە.ئەتۆ بابی ئەو کوڕە لاوەی؟ .بەڵی

ئەتۆ گۆڕانی؟ئەمن بگۆڕێم،ئەمن ھەرکوردە سادەکەی جارانم لەژیانمدا جووتێک کڵاشو دەستێك جلی کوردی خۆمان بەھەرچی ئەدیداسو نایکی ئەمەریکی نادەم،کابرا پێکەنین گرتی.

لەوکاتە ناسکەی مام حاجی بە دەنگ ھات

.ئەرێ ئەتۆ ئەو فڵقە فڵقەت لە چییە؟گۆلانی گۆلانی،لە تەڵاقو تەسکەرەی خۆشتو ئەو کەسەش بەم  لێرەی دانای” دەمو فڵقت دەڵێی دەرپێی پرێژنانەو جیرەی شل بۆتەوە”لە تەنیشتەوە

.پیرێژن بۆکسیكی لە شانی حاجی دا،ھەتیوە نابی دوو قسەی جوان بکەی، دەک بەزیاد نەبی.کابرای پاسەوان دەنگی حاجی ناسیەوە،حاجی جەمەدانەکەی لەسەر دەمو چاوی لادا،

حاجی ڕەحمان ئەوە خێرە چاوت بەستراوە.؟

کوڕە دوو ڕۆژە چاوم حەمەلییات کراوە.چەڵتە ،چەڵتی تۆش لەوێ ڕاوەستێت.

کابرای پاسەوان بە پێکەنینەوە گووتی: بڕۆن کاکە لەگەڵ ئێوەمان نەبوو. مامۆستا گیان بمان بوورە.بەخواھەر وا بۆخۆشی پرسیارم کرد.

لەگەڵ لە ھەورازی ژاراوەی ئاوەدیو بووین،ڕوەو قەڵادزی شۆڕ بوینەوە.

قەلآت بە ھەموو جوانیەکەوە بەدیار کەت،لە ھەر دووک لای زێیە قەڵات لە ناوە ڕاستیان بۆیە ناوی قەڵای دوو زێیە،ھەردووک زێ ھەرچەندە زۆر لە کەمیان داوە،بەڵام بای ئەوەندە ماوە،ڕاستی شوێنەوارە دیرۆکیەکان بسەلمێنێت.

.زەردەپەڕی خۆری ئێوارە لەسەر دارەبەژن بەرزەکانی مابوو.

بە ناو شاردا ڕوەو گەراج ڕۆیشت،لە ڕێگا مام حاجی وپیرێژن دابەزین،فەرموویان لێمان کرد،بە دڵ حەزم دەکرد ئەوشە وبچمە لایان لە وێ بخەوم بەڵام شەرمم کرد،کابرای شوفێر بە مام حاجی گووت،بەڵام مامە گیان ھەقی منتان لە بیر چوو،مام حاجی زۆر شەرمە زار بوو بزانە نەخۆشی وئەو زۆڵوحەرامزادانەی دۆڵە بەفرە ناوی خۆمیان لەبیر بردمەوە،دەستی بە باخەڵی ناوەوی چؤغەکەیداکرد،بانگم کرد،مامە پارەکەت دراوە،چۆن کێ داوییەتی؟بۆ خۆتو پورێش میوانی من بوون،

.مام حاجی زۆر ھەوڵیدا،

کابرای شوفێر لە ترسی پارەکەی خۆی،زوو زوو دەیگووت.

کاتیك لە مام حاجی و خێزانی جوودابوینەوە :ئاخر مامۆستا سی ھەزارە زۆرە،کاکە ئەتۆ کاڵەک خۆری یان بێستان ڕنی..بەتایبەتی پیرێژن بۆنی دایکی لێداھات زیاتر ھەستم بە تەنیای کرد ھەقەکەت چەندە بە زییادەوەش وەری دەگری ،بەس بتوانی ھە تا گەڕەکی شەھیدانمان ببەی.کاکی شوفێر زۆر بە پاڕانەوە،مامۆستا سەرچاو سەرسەرم،بەڵام ئەمن شارەزانیم بۆکوێتدەوێت دەچم. بەبازاڕی گەورەدا ھاتینە خوارەوە،لەبەر خۆمەوە ھەر وڕێنەم دەکرد،ئەوە فولکەکە ھات،کاتی خۆی تەنھا یەک فولکە ھەبو ئێستاش ھەر ئەوە،کاکە لەدەستی چەپ بسووڕێوە،ئەوەتا ئەوە مامۆستایەکانە. کۆمەڵە خانووییەکی یەک لەدوای یەک سپی سادە لەمبەرولەو بەر،گەڕيکی

،پاش ئەو ھەموو ساڵە ھەروەکو خۆیان مابوون،لە گەڵ دیتنی خانووە سپیەکان وەکو منداڵ،دەستم کردبە چەپڵە لێدان،ئەرێ وەڵڵا دۆزیمەوە لێرەوە ھەستم دەکرد،ھەستو خۆشە وویستی دایکم ڕامدەکێشێت،پەل کێشم دەکات.

چۆن منداڵ تازە دارەدارە دەکات،دەی شێرەگیان یەک ھەنگاوی کە،ئافەرین وەرەلێم نزیک بەوە.کابرای شووفێر لەبەر من زۆر بەھێواشی وەکو مێرولە ڕێی دەکرد،

بەلای چەپدا ئاوڕێکم دایەوە، ساختمانی کارەباکە نەمابو،بەڵام کۆنە سینەما بە ھەندێک دەست کارییەوە لە جێگای خۆی بوو،ھەر چەند شەقاوێکی کەو ڕوخساری دایکم بە دییار دەکەوێت،دەستێکم لە سەرشانی کاکی شوفێر دا،ڕاوەستە براکەم ئێرەیە،ھەقەکەی خۆشمان و مام حاجی وخێزانیم دایەو ماڵئاوایمان لەیەکتر کرد،کاتێک لە تاکسی دابە زین،ھەرچەندە تەواو تاریک نەببو،بەڵام نەم زانی مەسەلە چیە تاکو تەرا خەڵک لەدەرەوە بوون.

لە لێواری جادە بەرامبەرکۆنەماڵ ڕاوەستام،خۆیەتی ھەندێک گۆڕاوە دیواری بەرزتر کراوون،پاش بیستو حەوت ساڵ،ئەوەتا سێ دارەکانی بەردەرگا ھەر وەکو خۆیانن،ئەوەی یەکەمیان لەبەر شاتو ڕەش دادەگەڕا،ئەوەی دووەمیان تووێکی سپی سپی پڕ شیری دەگرت،بەژن وباڵایان ئەوەندەی کە لەبەر چاوم بەرزترببون،لە ھەمویان سەرنج ڕاکێش تر دارتووی سێھەم بوو،ھەموودەمێک لە دوانەکەی کە جوانترو سەوزترو بە لقو پۆپتربو،لەبەر ئەوەی زڕبوو ھیچ بەری نەبوو نە شاتو نەتووەسپی،کەس بەردی تێنەدەگرت،بەردەوام لەبن ئەو دارە دەرسم دەخوێند حەوانەوە،یاری کردن،زۆر جار کوێستانی زڕ خوشکم پێیدە گووتم دەزانی شێرە ئەتۆ بۆحەز لەبن

ئەو دارە دەکەی؟،بۆچی

..لەبەر ئەوەی بۆخۆشت زڕی،ئەمن لەلایەن خۆمەوە کوێستانم لە سەد خوشکی ھەقیقی زیاتر خۆشدەیست،لەبەر ئەوەی لەمن بچوکتر بوو ،ھەموو دەمێک نەخۆش ونەساخ بوو،پاشان لەمن زیاترکەسی نەبو ، ئەمنیش کەسی کەم نەبوو،نەبرا نەخوشک،داکم لە سێ شوو تەنھا من وباوکم لە دووژن تەنھا کوێستان ھەبو ئەویش لە گەڵ ژنی یەکەمی ھاتبو،لە ڕاستیدا ئەمن لەگەڵ کوێستان ھیچی یەکتر نەبووین.نە باوکمان نەدایکمان.دایکی کوێستان ھەر نەم دەزانی کێیە،لەسەر حاڵەش بەیەکەوە باش ھەڵمان دەکرد،وادیار بوو ئاسۆس وەکو من ھیچ بیرەوەریەکی خۆش وناخۆشی نەبوو ئەو سەفەرەی زیاتر لەبەر من وداپیرەکرد،بۆیە خۆی پێڕانەگیرا بوو لە دەرگای دابو،کاتێک بانگی کردم بابە بزانە ئێرە ماڵی نەنکمە،خورپەیەک بە دڵمدا ھات،دڵم لە ناو قەفەسەی سینگم جێگای نەدەبۆوەو،چاوم بە چواردەوری خۆمدا دەگێڕا،بۆخۆشم نەم دەزانی بەدوای چی دا دەگەڕیم،ھەر ئێستا شتێکی گەورە لە ژیانم ڕوو دەدات،ئەو شتەنادیارەی چەندەھا ساڵە گیانم ئازاردەدات.

.وام ھەستدەکرد ھا ئێستا ھا کەمێکی تر بەسەر یەکدا دەکەوم

بابە بزانە ئەوانە نەنکم دەناسن،چەند ھەنگاوێک چوومە پێش،ژن و پیاوێکی کەمێک بە تەمەن،کابرا سەرو ڕیشی تەواو سپی بوو،لەدوورەوە دەستی بۆ ڕاداشتم تۆقەیەکی گەرمی لە گەڵ کردم

فەرموو مامۆستا فەرمو..ماوەیەک بەرامبەریان وەستام،لە دەمو چاو بەژنو بالآیان وورد بومەوە .ئەوی ڕاستی بێت،ئەمن ناوم شێرکۆیە ئاسۆس زۆر بەسەیری تەماشای دەموو چاوی کردم،

بۆیەکەم جارە ئەو ناوەی لە من گوێ لێدەبێت.

لە ھەموو ژیانیدا نەک ھەر خۆی بەڵکو ھەموویان،دایکو براکانیشی ھەر بە ئاوارەمنیان ناسیوە،بۆخۆشم ناوی ئاوارەم پێ خۆشترە،بە ناوی شێرکۆ قەد ووڵام نادەمەوە،کاکە ئەمن کوڕی بایزی ئەرزو حاڵ چیم.

.کوڕی بایزی عەرزوحاڵ چی بایزی پیرداود..کابرا ماوەیەک بیری خۆی گوشی،بایز بایز،ژنەکەی لەو لاوە ھەڵی دایە دیار بوو بیرەوەری لە کابرا بەھێزتربوو،کوڕە مێردی دایە خوناو،ھەر کە گوێم لە ناوی خوناو بوو،دڵـم پڕ بوو چاوم پڕبوون لە ئاو،کابرا کەمێک خۆی لە ژنکەی تووڕەکرد،جاباشە ئەگەر قسەی باش نازانی ھی خراپ بۆدەکەی خوناو چی پەیوەندی بە بایزی نازانم چی ھەیە،خوناو ژنی عەزەی مەی خۆربوو،ژنە کەمێک ڕەنگی تێک چو،ئاخر پیاوەکە،پێش عەزە خێزانی بایزی عەرزو حال چی بوو،ئەوەیان ئاگادارنیم.

فەرمو کارێکت ھەبوو،ھەروەک گووتم ئەمن کوڕی خوناوم،لە دەرەوەی ووڵات ھاتومەتەوە ھەواڵی دایکم بزانم،،ئێرەش خانوی خۆمانە ئەوەندەی ئاگاداربم،کاکە گوێ بگرە.سەردانو

ئەوەی جەنابت باسیدەکەی ئەمن ئەو خانووەم زۆردەمێکە بە تاپۆ بەئاگاری چەند کەس کڕیوە،کاکە خانو پیرۆزی خۆتان بێت، ئەمن بۆ ئەوە نەھاتووم لێتان بسەنمەوە،تەنھا ھاتووم بزانم دایکم لێرەیە لێرەنیە،چی بەسەر ھاتووە،کابرا ھەندێک ناو گوێی خۆی خوراند جا خۆ کاکە چەند ساڵیكە خوناو نەماوە،چۆن چۆن لەگەڵ گوێم لە ووشەی ناماوە بوو،بەسەریەک دا ڕمام قاچەکانم ھێزی واستانیان نەما،ئەژنوم دەلەرزی،قەد چاوەڕوانی شتی وام ندەکرد.

.کابرا زانی تێک چووم ،یەکسەر قسەکەی گۆڕی،دەمێکە لەو خانووە نەماوە.دەتۆ فەرموون وەرن وەرنە ژوورەوە لەو بەردەرگایە قسە ناکرێت.ھاتە بن پیلم بەرەو ژوو ڕاپێچی کردم،یاخوابە خێر ،میوان خۆشەویستی خودای،وەرن فەرموون ھەڵکشێن بۆ ژوورێ..

دیار بوو ئاسۆس لەمن زیاتر تامەزرۆی ھەواڵی نەنکی بو،باشە خاڵە گووتت نەماوە،کوڕم بابم جارێ بابۆڕینە ژوور بە دورو درێژی بۆتان باس دەکەم،کاتێك چووینە ژوورەوە خێرا ،خێرا بانگی دەکرد،کچێ ئافرەت،ئاویان بۆ بێنە ،نان ئامەدەیە،مامە تکایە بەڕاستی ووڵام بدەوە،داکم ماوە.

ڕاستی خوناو زیاتر لە ھەشت ساڵە نەماوە.

تەمەنی گەورەبوو پشتی چەمابۆوە،پاش ئەوەی مێردی بە عە زەی مەیخۆرکرد زیاتر نەگبەت تربوو،ئە ومەیخۆرە دەستی بڕی،ئەویش لە بەر بێکەسیو لۆمە خەڵكی مێردی پیێکرد،نەک ھەر داکت ،بەڵکو کچەکەشی ناوی چیبو..

بە ھێواشیەکەوە گووتم کوێستان،چوونکە ھەواڵی ئەویش بۆمن زۆر گرنگ بوو،ئا لەگەڵ کوێستانیش زڕبابێکی زۆر خەراپ بووپاش ئەوەی ئەو خانووەی ئێرەی بە زۆر بە داکت ،قسەکەیم پێبڕی.کاکە واز لە مەسەلەی ئەو بەرازەو خانو کوێستان بێنە،داکم کەنگێ بە چی مرد.گۆڕەکەی لە کوێیە،ئاسۆس لە تاوان ھەرلەبەرخۆیەوە دەیگووت،نا نەنکم ماوە،نەمردوە

.ناھەقی نەبوونە نەنک نە باپییر،نە خاڵ نە مام،نە پور کەسی نەدیتوە، ئەو شەوە کابرا بە دوورو درێژی باسی عەزەی زڕبابی بۆکردم ئەو سەگبابە نەگریسە ھەموو ژیانی خۆی لە مەیخانان بردەسەر

بەڵام عەزە ژیانی لەگەڵ..ئەمن یش تەمەنم گشت لە باڕ بردە سەر،بەڵام بۆکارکردن، زیاتر بۆبژ قومارچیو مەیخۆرو دزو تەرەسان بردە سەر،بەڵام بۆ قووتی ژیان نەبو،دەزانی چەند لە کارەیکە خۆم وەڕەز بووم،بەڵام چارم نەبوو.

.عەزەی بە ناو زڕباب،ئەل ھەق ھەتا لاو بو

ئارەق خۆرو قومارچی نەبوو،لە بنماڵەیەکی زۆر خانە دان بوو،لەگەڵ کۆمەڵێک دزو قومارچی تووش بو،لەگەڵ داکتو خوشکەکت زۆر خراپ بو بەسەر خۆشی پەڵپی پارەی قومارو ئارەقی لێدەگرتن،خوشکەکەت لە داخی عە زەی سەگباب ڕەدوی کابرایەکی ئێرانی کەوت لەو ساکەوە کەس ھەواڵی نە بە چاک نە بە خراپ نازانێت،چۆن سەری خۆی ھەڵگرت،نەگەڕایەوە،ھەتا داکت مابو بەردەوام،مێردە ئارەق خۆرەکەی لە کۆڵانو ژێرخانو بن پردان دەھێنایەوە،داکت ھەشت خەڵنۆساڵ پێش ئێستا نە خۆشیەکی قورسی پێوە نووسا،دەردی کاری بو،عە زە بە ناوی چارەسەر ئەو خانووەی لەبن دەست دەرھێنا،قەرزداری دنیاو قیامەت بو نیوەی دەفتەری نادی بە ناوی ئەوبو .خانوەکەی لە باتی قەرزەکانداو داکتی بۆ چارەسەر کردن نارد بۆ ھەولێر،ھەر ئەو ڕۆیشتنەبوو

 بە دوو ھێنانەوەی لاشەکەشی نەکەوت،پاش نەمانی.گەڕانەوەی لەدوانەبوو داکت،عە زە بەیەکجاری کەوتە کۆڵانان،شەوێک لە پشتی قەسابخانەی گیانی دەر چوبو دەیان گووت،سەگو گیان لەبەری دڕندە نیوەی لاشەکەیان خواردبوو،ئەو شەوە ھەر کابرا ڕێستی ئەمن لەبەر داکم ھۆشم بە سەر دینیاوە نەمابوو،جا گوێت لە مامی خۆت بێت ماوەیەکە خەڵکی زۆر قەرەبو دەکرێنەوە،مەخسەد ئەوەی ئاوارەبووە،ئەوەی ماڵی سووتاوە،ئەوەی ماڵی لافاو بردوویەتی.ھەیە چەند جار قەرە بووکراونەوە،بەبێ ئە وەی لەژیانیدا گەرمی وساردی دیتبێت،ئەوە چەند جارە لە لایەن حکومەتو دایەرەی تاپۆ،ناوی چیە،،ئەوەیکە

.ئا باج زەرییبە،دەڵێن کەسێک میرات گری داکت بێت،بی سەلمێنێت کەسی ئەوە قەرە بودەکرێت

بەھەناسەیەکی قووڵ گووتم.

جا مامە گیان “ئەمن ئەگەر داکم نەما تازە چی لە پارەو ماڵی دنیا بکەم”وامەڵی كوڕم قەد وا مەڵێ،وابزانم خانو پارەیەکی باشیان بۆت داناوە،دەزانی چەند دەوڵە مەندن،بە خوای ئەوەندەیان لەبن دایە بەشی نەک دەپشت،بەڵکو ھەزار پشتیان دەکات،دووجار نانیان دانا،یەک پارو چیە نە چووە سەر زارم،ئاسۆس لەمن خراپ تر،ئەوەندە بۆ نەنێی نەدیتو گریا،ھەر دووک چاوی وەکو دو گۆمی خوێنیان لێ ھاتبوو،خۆ ئەمن تاسابووم نەمدەزانی چی ڕوودەدا،مامە پیر ھەستاو گووتی،مامۆستا داکتان جێو ماوەی بەھەشت بێت،تەمەنی درێژی بۆ خۆتو منداڵەکانت جێ ھێشتبێت.بخەون بەیانی زوولە دایەرەکان بە خۆ دەکەوین،ئەو شەوە لەبەر ئازاری قاچم و ھەواڵی نەمانی داکم و،ئەوەندە دووبارەکردنەوەی مامە بۆ دایەرەکان ھەتا بەیانی خەو نە چووە چاوم،بەڵام ئاسۆس وەکو جووجکە ھەر سەری لەسەر سەرین داناو لە خەو ڕاچو

..بەیانی پاش ئەوەی بە زۆر بەرچایمان کرد،دەستمان دا جانتاکانو لە ماڵ دەرکەوتین،مامە پیرە ھەر چەندی گووتی،جانتاکان لێرە بە جێ بێڵن،بە ڵام ھەر لەگەڵ خۆمان بردمان.یزۆرپاڕایە وە

بە چاوساخی مامە پیر چووینە دایەرەی تاپۆ پرسیارمان کرد ھەموو کۆنە دەفتورو شتیان دەرھێنا،تەواوەو ھەموو شتێک بە ناوکراوەو ھیچ گرفتی نیە بڕۆنە دایەرەی باج.

کاتێک چووینە دایەرەی باج،ناسنامەکەت،فەرموو ئەتۆ کوڕی

ؤعەزیز خدر ئەحمەدی)نەخێر قووربان،ھەر ناشی ناسم.مامەی خانە خوێ بە دزی پێمی گووت ئەتۆ بڵێ بەڵێ،باشە خۆ دایکی من شووی پێنەکردبوو…خوناو سابیرخدر دایکت نەبوو،بەڵێ ڕاستە،ئێدە کەواتە ئاسانە،ئەو کە سە بەیارمەتی دایکت قۆڵی عیساوموساو میری و باج وماجو دنیای بڕیوە،ئێستاش دوو ڕێگات لە پێشە یان ئەوەتا شەش مانگ ھەتا ساڵێک دە چییە زیندان بۆ ڕەشكردنەوەی قەرزەکان یان بیست گەڵا لەسەر مێز دادە نێیت،کاکە حەپسی چیووگەڵای چی، ئاگام لەمەحمودی بێ زەواد نیە،بۆچی ھاتم توشی چی بووم.ئەو پارەم لە لانیە، لە بەندین خانە ،ماوەیەک بیرم کردەوە،باشە دەچم بۆتان پەیدا دەکەم،باشە ئەو کوڕە کوڕی خۆتە،بەڵێ دەکەواتە لێرە بەجێی بھێڵە ھەتا بۆخۆت دەگەڕێیەوە

.ناچار دەستم بە باخەڵم داکرد و دووھەزار دۆلارم ژمارد پسوولەیەکی بە ناوی،شرکۆ عەزیز بۆکردم،ئەوەندەی کە لە ناوەکە توڕەبووم،کاکە ئەوە ناوی من نیە.

،.لەلای ئێمە ڕاستە برؤ بۆخۆت لە لایەکی تر ڕاستی بکەوە،لەو ناوەی مامەی پیر بزربوو،لەبەرخۆمەوە گووتم.ئەو ھەموو میوانداریە بە بەلاش نەبوو.

ھەر ئەوڕۆژە لەگەڵ ئاسۆس چوومە گەراج”پاشان بۆ ھەولێر یەکسەر بۆ نووسینگە فرۆکە خانە”کاکە بە زووترین کات دەمەوێت بلیتەکانو سەفەرەکەمان پێش بخەم،دەکرێ بەڵام ئۆکەی کراوە بۆ سێمانگ پاشتر بۆ گۆڕینی سبەی نیوەڕۆ دەبێت،سێسەد دۆلار بدەن،تەماشایەکی ناو باخەڵم کرد .کاکە ڕاستی بەس سەدوو پەنجا دۆلارم پێماوە.

جاباشە ئەدی چۆن چۆنی سێمانگ لە کوردستاندەمانەوە، ڕاستی بە بێ ئەو سێسەدە دۆلارەھیچ ناتوانم بیگۆڕم.باش بوو ئاسۆس دووسەد دۆلاری لە لابوو،کارەکەمان مەیسەر بوو،سەفەرەکەمان گۆڕی بۆ سبەی.

ھەر لەوێ تاکسیەکمان گرت بۆ فڕۆكەخانە ،ھەتاسبەی لەوێ ماینە وە کاتێک چووینەوەبۆ بەشی کۆنتڕۆڵ،کاکی ئەفسەرسەیرێکی پاسەپۆرتەکانی کرد سەرێکی بادا،بەس بۆ سێ ڕۆژ،ئەویش ڕۆژی ھاتنو ڕۆژی دەرچوون فت.

،تەنھا یەک ڕۆژ ماونەوە.یان ئەوەتا کوردستانتان بەدڵ نەبووە! ئەڵمانیا لەسەر ئێوە پەکی کەوتوە ھیچ ووڵامان پێنە بوو.لەگەڵ فڕینی فڕۆکە،بەدڵێکی شکاوەوە.

بۆھەتا ھەتایە ئەوجارەیان بە ویستو ئارەزوی خۆما ن باوەشمان بە غەموو ئازارەکانی تاراوگەداکرد.

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی