"an independent online kurdish website

بە داخ و پژارەیەکى یەکجار زۆرەوە ئاگادار کراین کە فەماندەرى پێشوى حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران،heme-xan-lehuni-shehid

کەسایەتى ناسراوى ناوچەى هەورامان، قارەمانى شەڕەکانى هانەگەرمێڵە، کەمەرە بەتاڵ، ملەى نجار ، سەرکۆ … و دەیان شەرى گەورە و چکۆلەى دیکەى ناوچەکانى هەورامان لە رۆژى شەموو ٢٧ى بانەمەڕى ٢٧١٤ى کوردى چاوى لە سەر یەک دانا و لە گەڵ کورد و کوردستان بۆهەمیشە ماڵ ئاوایی کرد.

کاک حەمەخانى لهونى ناسراو بە حەمەخانى مستەفا بەگ لە ساڵى ١٣٢٧ى هەتاویی لە ئاوایی هانەگەرمیڵە لە دایک بووە وەک بۆ خۆى بۆ نوسەرى ئەم دێڕانەى باس کردوە ” لە ساڵى ١٣٤٧ هەتاویی لە گەڵ ژمارەیەکى خەباتگێرى دیکەى هانەگەرمێڵەیی و نودشەیی پەیوەندى بە حیزبى دێموکراتەوە دەگرن و کوردایەتى بە نەهنیی دەست پێ دەکەن ناوى نەهێنى کاک حەمەخان عەباس دەبێت “بە دواى روخانى ریژیمى شایی لە ئێران یەکەم کەس بوو کە بە چەکى  (سەمینوف) ى خۆى قۆڵى لە پێشمەرگایەتى هەڵماڵى و لە گەڵ ژمارەیەک ناسراوى دیکە وەک لالو ئەسکەندەرى نودشەیی و شەهید حەمەسەعید کاڵ کاڵ، حیزبى دێموکراتیان لە ناوچەکانى هەورامان دامەزاند بە هوى پێگەى کۆمەڵایەتى جێی ڕێز و ئیحترامى خەڵکى ناوچە بوو خۆشەویستى و ناسراوى کاک حەمەخان بووە هۆى ئەوە کۆمەڵیكى زۆر لە خەڵکى ناوچە هەورامان لە دەورى ڕیزەکانى حیزبى دێموکرات کۆ بکاتەوە.

 هەر وەک چۆن کەسایەتى پیشەوا قازى محەممەد، شەهید دوکتور قاسملوو و کاک دوکتور سەعید لە بە ناوبانگ کردنى حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئیراندا حاشا هەڵنەگرە، ناساندن و تێکەڵ کردنى ئەم حیزبەش لە ناوچەکانى هەورامان بە کەسانیک وەک کاک حەمەخانى لهونى، شەهیدان مستەفا و سابیر ئیناخى، حەملە رووش ، توفیقە رەش … پیوەندى راست و خۆى هەیە.

گرتنى پێگە و پاسگاى ژاندارمرى هانەگەرمیڵە کە لەو دا ٧٤ ئەرتەشى بەدیل گیران لە ژێر فەرماندەرى  کاک حەمەخان لیهونى ئەنجام درا ئەم عەمەلیاتە بووە هوى ئەوە قۆناغێکى نوێ لە شورشى کورد لە ئێران دەست پێ بکات و لە نیهایەت دا شکستى ریژیمى کۆمارى ئیسلامى لە کوردستان بە دواى خۆى هینا.

ئازایەتى حەمەخانى سەفا بەگ (کاک حەمەخانى لهونى) وێردى زمانى گەورە و چکوڵەى خەڵکى ناوچە بوو، ئیستاش دەنگى عەینەدینى گۆرانى بێژى ناوچەکانى هەورامان  کە بە گۆڕانیى ئازایەتى و قارەمانەتى کاک حەمەخانى دەڕزاندەوە، لە گۆیی دانیشتوانى ناوچەى هەورامان هەر وا دەنگ دەدەنەوە.

بەشێکى بەرچاو لە بەگزادەکانى ناوچەى هەورامان هەر لە کۆنەوە نیشتیمان پەروەر بوون شۆڕشى جافیر سان دژى دەوڵەتى رەزا شاە لە لاپەرەکانى مێژوى کورد تۆمار کراوە کاک حەمەخانى لهونى و جافیر سان و وەکیڵ جاف، سەر چڵى بەگزادە نیشتیمان پەروەرکانى ناوچە کانى هەورامان بوون.

کاک حەمەخان قسە خۆش و تێ گەیشتوو بوو، خەباتگێر و شورشگێر بوو، قارەمان و فەرماندە بوو، ماندوو نەناس و کۆڵنەدەر بوو، بە کورتى چگواراى هەورامان بوو. لێهاتویی و قارەمانەتى کاک حەمەخان شیاوى ئەوە هەن کە دەیان و سەدان لاپەرەیان لە سەر بنوسرى.

کاک حەمەخان جگە لە ئازایەتى لە بوارى نیزامیەوە، شاعیرێکى بە تواناش بوو، بە شێک لە شێعرە جوانەکانى لە کتێبى مێژوى هەورامان لە چاپ دراون.

وەک دۆست و هاوسەنگەرێکى کۆنى کاک حەمەخان بە چاوى پڕ لە فەرمێسکەوە، پڕ بە دڵ لە بنەماڵە سەر بەرزەکەى سەرەخۆشى دەکەم ، سەبووریان بە بونەى ئەم کارەساتە جەرگ بڕەوە بۆ بە ئاوات دەخوازم.

 

ع ـ شریف زادە ـ ١٨ى بانەمەڕى ٢٧١٤ى کوردى ـ ئاڵمان

 

 

 

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی