"an independent online kurdish website

ڕەخنە لە وتووێژەکەی من و ڕوونکردنەوە و وەڵامی پێویست، دوو هاوڕێ ڕەخنەیان لە وتووێژەکەی من گرتووە و بە نووسراوە بۆیان ناردووم. زۆر سوپاسیان دەکەم لەوەی ئەوان بە ڕەخنەکانیان بوون بە هۆی دەوڵەمەندکردنی نووسینەکە.Faramarz-Almassy

سەرەڕای وەڵامدانەوەی یەکێک لەو هاوڕێیانە بە نووسراوە، وام بە باشتر زانی کە بەبێ ناوهێنانی ئەوان لێرەدا پوختەی ڕەخنەکانیان باس بکەم و بەپێی توانا وەڵامیان بدەمەوە. بەو هیوایەی توانیبێتم هەم تیشکی زیاتر بخەمە سەر ئەو بەشانەی لای ئەوان پرسیار و ڕەخنەیە و هەم خوێنەران بە خوێندنەوەی ڕەخنە و وەڵامەکان کەڵکی زیاتر لە نووسینەکە وەرگرن. لێرەدا گرنگ ئەوەیە کە من دوای باسکردنی پوختەی ڕەخنەکان یان ڕەخنەکان قەبووڵ بکەم، یان بەپێی توانا ڕوونکردنەوەیان لەسەر بدەم، بەبێ ناوهێنانی کەسێک و بەبێ ئەوەی بچمە ناو وردەکارییەکانەوە. لێرەدا مەبەست ڕوونکردنەوەی زیاتری باسکەیە نەک ئەوەی کام لە ئێمە زیاتر ڕاستییەکانی لەسەر ئەم بابەتە لە لایە و کێ لە هەڵەدایە.

ڕەخنەی سەرەکی ئەوەیە کە گوایە من لەو وتووێژەدا مێژووم چەواشە کردووە و بۆ خۆهەڵکێشان خۆم لە باسکردنی رۆڵی حیزبی

دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ئۆردووگای ڕومادی بە گشتی و، شوورای مامۆستایان بەتایبەتی نەداوە. 

بۆ خوێندنەوەی سەرجەم 6 بەشەکە بە PDF ئێرە کلیک بکەن کە هەمووی کۆ کراوتەوە. 

بۆ خوێندنەوەی بابەتەکانی تری نووسەر ئێرە کلیک بکەن.



نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی