"an independent online kurdish website

لە یادی چلەمین رۆژی کۆچی نابەوەختی ئەستێرەی پڕشەنگداری ئاسمانی خەبات و بەربەرەکانی، سەرکردەی بێوێنەو خەباتکاری لە مێژینەو ماندوویی نەناس،kawe-rehimi-_

ڕۆڵەی وەفاداری حیزب و گەل، ئومێدو هیواو پشتیوانی بە ئەمەگی هاوسەنگەران و دڵسۆزانی گەل و ولآت، مامۆستاو سەروەرمان، هاورێ و برای هەمیشە لە دڵدا زیندومان، کاک سەروان چەکۆی سەربەرزو قەت لە یاد نەچوو

 کاکە گیان بە کۆچی ناوەختت خەم و خەفەتێکی گرانت خستە دڵی هەمو ئەویندارانی ڕیگای ئازادی و رزگاری کوردستانەکەت. دیارە هەموو کۆچێک بە دەردە بەڵام خەم و بارگرانی ئەم کۆچەی تۆ بێ سنوورە

بریا دیبات مناڵ و پیر هەموو خەڵکی ژێر، نزیک و دوور هەموو بە کۆچی ناوەختت ماتەمین بوون، دڵ پڕ لە خەم ، چاو بە فرمێسک. لە مەهاباد شاری پێشەوا و شوینی لە دایک بوونت، لە سنە و لە شنۆ شوێنی فەرماندەهیت، لە هەر چوار پارچەی کوردستان، لە هەندەران، هەر پەیمان نوێ کردنەوەبوو بە دڵگەرمی و وەفاداری و ئەمەگناسی بە رێبازت

 تۆ مژدە بووی، تۆ هیوا بووی، تۆ ورە بووی، تۆ هەمیشە وەک باران بە پیت و بەر، پڕ لە بەرهەم، وەک کێوەکانی کوردستان سایە خۆش و دڵنشین بووی. تۆ لە ئەخلاق و کرداردا نموونە و لە سەر بووی.

باوەڕت بە خەبات و سەرکەوتنی شۆڕش وەک قەندیل قورس و قایم، تۆ وەک هەڵۆ بەرزەفڕی و ئاوێنەی باڵانوێنی “چۆن بژی نەک چەندە بژی”. تۆ نامری، تۆ لە مردن بەهێزتری.

 منالە شیرینەکانت، هاوسەرە بە  ئەمەگەکەت، زۆر بە ورەن و وانەکانی خۆڕاگری و ئەوینداری و وەفاداری بە نیشتمان دەڵێنەوە.

ئەمڕۆکە بە پانایی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، قوتابیە پێشمەرگەکانت بە نرکەی شێرانە و ورە بەرزانە بە خوێنی گەشیان، “جەزیرەی بە ناو ئارامیشی” دڵڕەشان تێک دەدەن و خەو و ژیانیان دەشێوێنن. دڵنیا بە گەلەکەت هەرگیز ڕێگا نادا کەسانی بێ ئیرادەو سست مەرام ئەو رێبازەی تۆ گرتووتە، لاری بکەن و ڕێگا و ڕێبازی تۆ و ڕێبەرانی شەهید هەر بەردەوام و دەڕێژەی هەیە و دەبێ

 

تۆ نامری تۆ لە مردن بەهێزتری  پڕشنگدار و سەرکەوتوو بێت خەباتی ڕەوای نەتەوەی کورد بۆ ئازادی و رزگاری.

کاوە ڕەحیمی

20160620

سوید.

بابەتی پەیوەندی دار

ڕاگەیەندراوی دەفتەری سیاسی بە بۆنەی کۆچی دوایی هاوڕێی تێکۆشەر چەکۆ ڕەحیمی


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی