رۆژی (26/10/1357 = 16/1/1979) (محه‌ممه‌دره‌زا په‌هله‌وی، شای ئێران) که به‌هۆی زه‌ختی شۆڕشی خه‌ڵک و به دروشمی {(ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ر، خومه‌ینی رابه‌ر) – (ئیستقلال، ئازادی، جمهوری ئیسلامی)} ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازی له ده‌ست دابوو، ئێرانی به‌جێهێشت.
دروست یه‌ک مانگ پاش رۆیشتنی شا له ئێران واته (26/11/1357 = 15/2/1979) رێکخراوه‌یه‌ک به‌ناوی:
(کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران)
خۆی به گه‌لی کورد و … ناساند و شانبه‌شانی حیزب و رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ده‌ستی کرد به چالاکی سیاسی و پێشمه‌رگانه. کۆمه‌ڵه له به‌هاری (1358= 1979) رێکخراوه‌یه‌کی به‌ناوی: (یه‌کیتی جوتیاران) دامه‌زران، ئه‌و رێکخراوه بۆ ئه‌وه دروستکرا که پشتوانی جوتیاران بێت له به‌رانبه‌ر هه‌ر هێرش و دهسدریژییهک بۆ سه‌ر ماڵ و ژیانی جوتیاران.
چه‌ن مانگ پاش دروستکردنی (یه‌کیتی جوتیاران) رابه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه که‌وته سه‌ر ئه‌و رێبازه که (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) دامه‌زرێنێت، (حیزبی کۆمۆنیست) بۆ خه‌ڵکێ که تینووی ده‌سه‌ڵاتی ئایین بوو، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له چوارچێوه‌ی (جمهوری اسلامی ایران) دا هێنایه سه‌رکار و ئاماده‌یه له پێناویدا سه‌روماڵی دابهنێت، چۆن ئه‌بێت و چۆن ئه‌گونجێت؟!
به‌داخه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئێران‌دا به‌ڕێز {فوئاد مستهفاسوڵتانی وه‌ک (یه‌کێ) له رابه‌رانی کۆمه‌ڵه له شاری مهاباد له کۆڕێکدا له به‌شی {(پرسیار و وه‌ڵام) له نێوان خۆیان و به‌شدارانی کۆڕه‌که} باسی دروستکردنی (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) ئه‌کات و به‌و جۆره ئێژێ:
{(پرسیار: نه‌زرت له مهورد حیزبێکی کوردستان؟
کاک فوئاد: حیزبێکی کوردستانی حه‌قیقه‌تی ئه‌وه‌سه ئه‌و مه‌سه‌له به‌ته‌ور کولی له ناو خۆماندا حه‌ل نه‌بوه، حاڵی هه‌ی یانی دوو نه‌زه‌ر له ناو خۆماندا له ناو خۆماندا وهجودی هه‌یه من بۆ خۆم عه‌قیده‌م به‌وه ( یانێ له‌ویدا عه‌قیده‌ی شه‌خسیم ئێژم برا) عه‌قیده‌م ئه‌وه‌سه که ئه‌ساسه‌ن ئه‌شێ حیزبی کۆمۆنیستی ئیران به‌وجود بێ مونته‌ها حه‌قی موسه‌له‌می خه‌ڵکی کوردیشه که حیزبی کۆمۆنیستی کوردستانی بێ و ئه‌وه تهحهوڵات و شهراێهت تاریخی ته‌عینی ئه‌کات که حیزبی موستهقلی کۆمۆنیستی کوردستان دروست بکا یا نه‌یکا، که وایه مه‌سه‌له‌ن ئه‌وه یه‌کێک له مهوزوعاتیکه که له بینماندا هه‌یه ئه‌شێ له ناو خۆماندا به نه‌وعێک حه‌ل بێ). سه‌رچاوه کتێبی (کاک فوئاد رێبه‌ر، سیاسه‌تمه‌دار و زانایه‌کی سیاسی لاپه‌ڕه (330) ره‌شاد مستهفاسوڵتانی}.
**
هه‌ر سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران با له‌و رسته بڕوانین:
(زمانی که آفتاب حزب کمونیست ایران طلوع کند ی‌خ مرتجعین ذوب خواهد شد).
ئه‌و رسته فارسییهم له مقه‌ری کۆمه‌ڵه له شاری سلێمانی بینیوه که له ژێر وینه‌یه‌کی کاک فوئاد نووسرا بوو.
هیوادارم له نووسینهوهکهیدا هه‌ڵه‌م نه‌کرد بێت، شاید به‌و جۆره‌یش نووسرا بێت:
(روزی که خورشید حزب کمونیست ایران طلوع کند ی‌خ مرتجعین ذوب خواهد شد).
**
دامه‌زراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
رابه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه پاش چه‌ن ساڵ تێکۆشان له روژی (11/6/1362 = 2/9/1983) به‌و ئامانجه گه‌یشت و له گوندی مێشکهپهی سه‌رده‌شت (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)ی دامه‌زراندن. ئه‌م حیزبه بۆ رابه‌رایه‌تیکردنی کرێکارانی ئیران که‌وته چالاکی، به‌ڵام چالاکییه‌که بوو به‌وه که له ساڵی (1991) دا باڵێکی به‌ناوی:
(حزب کمونیست کارگری ایران)
لێ‌دروست بوو، ئه‌م حیزبه تازه‌یش که‌وته چالاکی له ئاکامی چالاکییه‌کاندا چه‌ن باڵی به‌ناوی:
(حزب کمونیست کارگری ایران، حکمتیست)
(حزب کمونیست کارگری ایران، حکمتیست خط رسمی) …
لێ‌دروست بوو.
به‌هۆی چالاکییه‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران له مانگی یه‌که‌می ساڵی (2022) دا باڵێکیتر له‌و حیزبه دروست بوو، به‌ڵام ئه‌م باڵه تازه هه‌ر به‌ناوی (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)ۆ کار ئه‌کات.
پله و پایه‌ی (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) و (باڵه‌کانی)
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بۆ رابه‌ریکردنی کرێکارانی ئێران دروستکرا تا حکومه‌تی کرێکاری له ئێران‌دا دامه‌زرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ تاکه رۆژێکیش نه‌یانتوانی له ئێران به‌گشتی و به‌یایبه‌تی له نێو کرێکاراندا رۆڵێ بگێڕێ، ئه‌و حیزبه له تابلؤیهک زیاتر نه‌بووه و ئه‌و تابلۆیش به‌سه‌ر شانی گه‌لی کورده‌وه له (مالومه) و (زڕگوێز) بووه که دوو گوندی کوردستانن. به‌داخه‌وه رابه‌رانی ئه‌و (دوو حیزبه کۆمۆنیسته‌ی ئێران) تا ئێستا هه‌ستیان به‌و نه‌کرده که له کۆمه‌ڵگایه‌کی ئایینی‌دا باسی (کۆمۆنیست) نه‌ک نامۆیه، به‌ڵکۆ بێپایهیه!
**
تێبینی: سه‌باره‌ت به باسی (دوو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) سوودم له (2) وتووێژی به‌ڕێزان {(ئه‌دیب وه‌ته‌ندوست) و (محه‌ممه‌د نه‌به‌وی) نوێنه‌رانی ئه‌و دوو حیزبه که له رادیۆی فارسی (هه‌مبه‌سته‌گی) له ستۆکهۆڵم ئه‌نجامیاندا}، وه‌رگرته.
*
کرێکار
کرێکارم
کرێکاری ئێرانم
گه‌لێ شاد و خه‌ندانم،
خاوه‌نی دوو حیزبانم،
چاوه‌روانی فه‌رمانم،
فه‌رمانی رابهرانم
فه‌رمانی ئیبراهیم و حهسهنانم
– –
کرێکارم
کرێکاری ئێرانم
گه‌لێ شاد و خه‌ندانم،
خاوه‌نی دوو حیزبانم،
چاوه‌روانی فه‌رمانم،
فه‌رمانی بزرگپورانم،
فه‌رمانی عهزیزپورانم
به‌ڵام، ئه‌ی رانما و پێشه‌نگ و سه‌روه‌رانم
فه‌رمانی (کام حیزب) بێته تۆشه‌ی کاروانم؟!
***
دوو تێبینی:
یه‌که‌م تێبینی – ناوه‌کانی (ئیبراهیم و حه‌سه‌ن و بزرگپور)
* ئیبراهیم، سه‌ی ئیبراهیم عه‌لیزاده رابه‌ری حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی ساڵی (1984)
* حه‌سه‌ن، حه‌سه‌ن ره‌حمانپه‌نا ئه‌ندامی هه‌مان حیزب
* بزروگپور، جه‌ماڵ بزورگپور ئه‌ندامی هه‌مان حیزب.
**
حه‌سه‌ن و عه‌زیزپور
حه‌سه‌ن، سه‌ی حه‌سه‌ن شه‌مسی
عه‌زیزپور، ره‌حیم عه‌زیزپور. پیش‌تر هه‌ر دوویان له هه‌مان حیزبی کۆمۆنیستی ساڵی (1984) دا بوون، به‌ڵام ئێستا له حیزبه تازه‌که‌ی ساڵی (2022) دان.
**
ساڵی(1997) رادیۆیه‌کی کوردی به‌ناوی (په‌نجێره) وتووێژێکی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌سه‌ن شه‌مسی ئه‌نجامدا، وێژه‌ری رادیۆ ئه‌و پرسیاره‌ی کرد:
بۆچ له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران نایه‌نه ده‌ر و حیزبێکی کوردستانی ساز که‌ن؟
به‌و جۆره وه‌ڵامیان دایه‌وه:
(باشه، ئه‌و که‌سانه که ئه‌یانه‌وێ حیزبێکی کوردستانی ساز بێت، ئه‌و حیزبه نابێ چالاکی بکات؟ باشه له کوێ چالاکی ئه‌کات؟).
**
وتووێژه‌که‌ی ئه‌وانم کرد به نووسراوه‌یه‌ک به‌ناوی:
(بانێک و دوو هه‌وا) که به لوتفی به‌ڕێز دوکتۆر (که‌مال میراوده‌لی) له ساڵی (1998) دا له ژماره (20 و 21)ی مانگنامه‌ی (هه‌تاو) چاپ‌کرا.
**
ساڵی(2006) رۆژنامه‌ی (چاو‌دێر) وتووێژێ له‌گه‌ڵ به‌ڕیز ئیبراهیم عه‌لیزاده ئه‌کات، له وتووێژه‌که‌دا، ئه‌پرسێ: بۆچ له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران نایه‌نه‌ده‌ر و له حیزبێکی کوردستانی‌دا چالاکی بکه‌ن؟
عه‌لیزاده به‌و جۆره وه‌ڵام ئه‌داته‌وه:
(کۆمه‌ڵه‌ێک بییه‌وێ سوسیالیزم له ئێران‌دا پیاده کات، چۆن ئه‌توانێ له‌و کوردستانه بچکۆله‌دا خۆی قه‌تیس کات).
سه‌باره‌ت به‌و وه‌ڵامه‌ی به‌ڕێز عه‌لیزاده له رێگای چه‌ن سایتی کوردییه‌وه ره‌خنه‌م خسته به‌رده‌ستیان.
به‌رێزان حه‌سه‌ن شه‌مسی و ئیبراهیم عه‌لیزاده له کاتێکدا ئه‌و وه‌ڵامانه ئه‌ده‌نه‌وه که له‌و رۆژه‌وه حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیان له گوندی مێشکه‌په دروست کرده، ئێرانی نه‌بینوه و هه‌ر له مالومه و زرگوێز ژیاون.
– –
دووهه‌مین تێبینی:
خاوه‌نی دوو حیزبانم
رسته‌ی (دوو حیزبان) له ده‌ستووری زماندا نادروسته. دروسته‌که‌ی (دوو حیزبه)!
به‌ڵام تا ئه‌و جێگه‌ی ئاگادارم، له‌و جۆره نووسینانه‌دا ئازاده، منیش له ژێر سایه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی پێشوودا،
به‌و جۆره‌م نووسیوه.
**
18/2/2022
سه‌عی سه‌قزی