رۆژی 30/8/2014 به‌شی ده‌نگوباسی ” بی بی سی ” هەواڵێک که پێوه‌ندی به ئاواره‌کانی شنه‌گاڵه‌وه بوو، په‌خش کرده‌وه. هه‌واڵه‌که‌یش به‌و جۆره‌یە: باوکی مناڵه ئیزه‌دییه‌که پاش مردنی مناڵه‌که گه‌یشته نه‌خۆشخانه.
ژیار گوڵ
هه‌واڵده‌ری (BBC)
هه‌واڵێکی نوێ 17 /10 گرینویچ شه‌ممه 30ی ئابی 2014
جه‌لال به‌دربێسوو چه‌ن کاتژمێر پاش مردنی عه‌زیز، گه‌یشته لای کوڕه‌که‌ی.
ناوی (عه‌زیز) بوو، باوکی مناڵه (بێ ناوه) ئیزه‌دییه‌که پاش چوار کاتژمێر له مردنی مناڵه‌که‌ی گه‌یشته نه‌خۆشخانه.
جه‌لال به‌دربێسوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی له کاتی راکردتن له‌ده‌س داعشییه‌کان ناچار بوون کوڕه چوار ساڵه‌که‌یان به‌ناوی عه‌زیز که له‌باری ته‌ندورستییه‌وه ناته‌واو بوو، به‌جێ بێڵن.
کاتێک که وێنه و به‌سه‌رهاتی عه‌زیز له رێگای (BBC)یه‌وه بڵاو کرایه‌وه، باوک و خزم و که‌س و کاری ئاگاداری هه‌واڵه‌که ده‌بن، جه‌لال به‌په‌له به‌ره‌و سوورییه رێکه‌وت به‌و هیوایه مناڵه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بباته‌وه بۆ کوردستانی ئێراق.
به‌ڵام کاتێک گه‌یشته جێ، کارله‌کار ترازا بوو
عه‌زیز هه‌ر ئه‌و رۆژه ماڵئاوی له ژیان کردبوو.
هه‌زاران ئیزه‌دی له کاتی را‌گرتن به‌لای عه‌زیزدا ده‌رباز ده‌بن و که‌س له‌گه‌ڵ خۆی نایبات.
پێشمه‌رگه کورده‌کانی سوورییه سێ هه‌فته پێش عه‌زیزیان له کێوه‌کانی شه‌نگاڵ ده‌دۆزییه‌وه، عه‌زیز چه‌ن کاتژمێر یا بگره چه‌ن رۆژ له ژێر تیشکی به‌تینی هه‌تاودا که‌وتبوو، هه‌ر به‌و هۆیه کاسه‌ی چاوی وشک هه‌ڵگه‌ڕا بوو، گلێنه‌کانی چڵکیان کرد بوو. عه‌زیزیان گه‌نانده نه‌خۆشخانه‌ی شاری (دێرێک) له کوردستانی سوورییه. تیپی هه‌واڵده‌ری(BBC) بۆ یه‌که‌مین جار چاویان به‌و مناڵه که‌وت و هه‌واڵه‌که‌یان په‌خش کرده‌وه.
دوکتۆر و په‌ره‌ستاره‌کانی نه‌خۆشخانه مناڵه‌که‌یان ناونا بوو، (بێ ناوه‌که) و زۆر تێکۆشان تا مناڵه‌که له‌و بارودۆخه دژواره ده‌رباز بکه‌ن. عه‌زیز به راده‌یه‌کی وه‌ها ترسا بوو ته‌نانه‌ت نه‌یده‌توانی چاو بتروکێنێت، هه‌روه‌ها نه‌یده‌توانی بدوێت و شتیک بڵێت. جاروبار دڵۆپه فرمێسکێ له سووچی چاوه قرچاوه‌کانییه‌وه ده‌ڕژیایه خوار.
یۆسف شوکری دوکتۆری عه‌زیز ئه‌یوت عه‌زیز وه‌ها بێهۆش ببوو که ئێمه جاروبار تربه‌ی دڵیمان ئه‌بیست، ئه‌ویش زۆر لاواز و بێهز. له نه‌خۆشخانه‌که که‌س نه‌یئه‌زانی ئه‌و مناڵه ناوی چییه، هه‌ر به‌و هۆیه به مناڵه (بێ ناوه‌که) ناو ده‌برا. دوکتۆر یوسف تێئه‌کۆشا تا چاوی عه‌زیز چاک بێته‌وه و بتوانێت دووباره ببینێت.
جه‌لال به‌دری باوکی عه‌زیز له ناوچه‌ی شه‌نگاڵ پۆلیس بوو، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی و سێ مناڵه بچکۆله‌که‌ی توانای ئه‌وه‌یان نه‌بوو که به پێ بڕۆن. چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نزیک ببونه‌وه، ئه‌وان ناچار بوون کارێکی زۆر تاڵ و دژوار ئه‌نجام بده‌ن. کاره‌که‌یش ئه‌وه بوو که کوڕه چوار ساڵه‌که‌یان به‌جێ بێلێن تا مناڵه‌کانی دیکه‌یان ده‌رباز بکه‌ن.
جه‌لال به گریانه‌وه ئه‌و کاته ناخۆشه‌ی بۆ رۆژنامه‌وانه‌کانی (BBC) ده‌گێڕایه و ده‌وت:
که‌پرێک له که‌نار جاده‌که‌دا بوو، به هۆی ئه‌وه‌ی عه‌زیز زۆر قورس بوو له‌ناو که‌پره‌که دامانا، ئه‌م بریاره زۆر گران و ناخۆش بوو}.
**
ئه‌و بابه‌ته له به‌شی فارسی (BBC) وه‌رگیراوه.
**
ئه‌وه به‌سه‌رهاتی عه‌زیز و باوکی عه‌زیز بوو، ئه‌م هه‌واڵه له فه‌یسبووک به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو دانراوه، تێبینی جۆراوجۆریش ده‌باره‌ی نووسراوه.
کێ تاوانباره له‌م رووداوه دڵته‌زێنه‌دا؟
له فه‌یسبووکدا زۆر هێرش کراوه‌ته سه‌ر باوکی عه‌زیز و ئه‌ویان به دڵره‌ق … ده‌سنیشان کردووه.
به‌سه‌رهاتی عه‌زیز و باوکی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێرشی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و شام) بۆ سه‌ر شاری شه‌نگاڵ.
داعش چۆن دورست بووه، کێ دورستی کردووه، بۆچ دورستکراوه؟
ئه‌وانه چه‌ن پرسیارێکه و ….. .
ئایا {(داگیرکردنی شارێکی گه‌وره‌ی وه‌ک موسڵ و ده‌وروبه‌ری که ده‌یانهه‌زار سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری ئێراقی به تانگ و تۆپ و هێلیکۆپته‌ره‌وه چاودێری ئه‌و ناوچه‌یان ئه‌کرد، له لایه‌ن هێزێکی بچکۆله‌ی وه‌ک (داعش)، (هه‌روه‌ها ده‌سگرتنی داعش به‌سه‌ر شاری تکریت و پادگان و سه‌بازخانه‌کانی ئه‌و ناوچه) و (ده‌سگرتن به‌سه‌ر پادگانی که‌رکوک) به‌بێ به‌رگریکردن له لایه‌ن له‌شکر و سپای ئێراقه‌وه که بۆ پارێزگاریکردنی ئه‌و ناوچانه مانگانه مووچه‌یان وه‌ر ئه‌کرد و بودجه تایبه‌تیان بۆ دیاری‌کرا بوو}، جگه له داڕشتنی پیلانێک شتێکی دیکه بووه و هه‌یه؟؟؟!!!
کاتێک به‌رنامه‌یه‌کی وه‌ها پیاده ئه‌کرێت و هێزوتوانایه‌کی به‌و جۆره له داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و شام) له لای خه‌ڵکی ناوچه دێننه ئاراوه، چ که‌سێک هه‌یه نه‌ک گیانی (عه‌زیز) کوڕی، به‌ڵکو گیانی خۆیشی لێ نه‌بێت؛ به سه‌ربار.
راستی باوکی (عه‌زیز) تاوانباره یا داڕێژه‌رانی ئه‌و پیلانه بۆ ئاواره‌کردن و کوشتاری به کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه به کورد و ئاسۆری و مه‌سیحییه‌وه به ده‌س داعش.
**
پاش داگیرکردنی (موسڵ و تکریت و… له لایه‌ن داعشه‌وه، هوشیاری (“حکومه‌تی” هه‌رێمی کوردستان) چۆن و له چ راده‌یه‌کدا بوو؟
هه‌موومان له ژیاندا ئه‌وه‌مان بینوه، له ناوچه‌یه‌ک گورگێک په‌یدا ئه‌بێ و ئه‌دات به مێگه‌له مه‌ڕی ماڵێکدا، خه‌ڵکی ناوچه‌که به‌په‌له ئه‌که‌ونه خۆ به پارێزگاریکردنی له مه‌ڕ و ماڵاتی خۆیان، به‌ڵام له کوردستان ئه‌و پیلانگێڕییه دێته ئاراوه، کاردانه‌وه و هه‌ڵوێستێک له لایه‌ن (“حکومه‌تی” هه‌رێمی کوردستان)ه‌وه به‌دی ناکرێت.
نه‌ته‌وه‌یه‌ک که هه‌ستی هوشیارییه‌که‌ی له‌و پله‌وپایه‌دا بێت له بری ئه‌وه‌ی {حکومه‌ت ده‌سه‌ڵاتدار بێت و حکومه‌ت حکوم بکات، (سه‌رۆکی) ببێت و (سه‌رۆک هه‌مه کاره‌ی بێت)} هه‌ر ده‌بێت (چاره‌نووس و دوارۆژمان) به‌و جۆره بێت!
**
عه‌زیزه‌کانی دیکه‌ی کوردستان
پاش داگیرکردنی کووه‌یت له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێراق و هێرشی ده‌وڵه‌تی ئێراق له ژێر چاودێری (ده‌وله‌ته گه‌وره‌کانی جهان) بۆ کوردستان له ساڵی 1991، کوردی شار و شارۆچکه و گونده‌کانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک … بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌ونه‌وه ژێر بوومبارانی شمیایی ده‌وڵه‌تی ئێراق به کۆمه‌ڵ ماڵ و مه‌ئوا و شوێنی ژیانی خۆیان به‌جێ هێشت و به جاده و کوێره‌رێدا که‌وتنه رێ تا گیانی خۆیان ده‌رباز بکه‌ن. له‌و کۆڕه‌وه گشتییه‌دا به سه‌دان مناڵ یان له باوک و دایک و خزم و که‌سیان دابڕان، یان وه‌ک عه‌زیزه‌که‌ی(BBC) توڕ درا بوون.
ئه‌گه‌ر عه‌زیزه‌که‌ی(BBC) به‌خت یاریکرد و له ژیان ئه‌ونده‌ی پێ‌بڕا که بۆ ماوه‌ی چه‌ن رۆژێک له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری دوکتۆردا بێت و پاشان ماڵئاوی له ژیان بکات، ئه‌گه‌ر باوک و دایکی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ری عه‌زیز له ژیاندا ئه‌ونده‌یان پێبرا که بزانن کۆره‌که‌یان له کوێ مردووه، خۆ ئه‌وانه‌ی کۆره‌وه‌که‌ی 1991 به‌و جۆره به‌خت یارمه‌تی نه‌دان و له شی‌و و دۆڵه‌کانی کوردستان له په‌نا به‌رد و ژێر دار و ده‌واندا مردن و ته‌رمه‌کانیان بوو به خۆراکی قه‌ل و داڵ … و باوک و دایکیان ئێستایش به‌و خه‌مه‌وه ئه‌تلێنه‌وه و نازانن مناڵه‌کانیان چی‌یان به‌سه‌ر هاتووه، له کوێ مردوون.
تا ئه‌و جێگه له یادم بێت یه‌کێک له {پێشمه‌رگه‌کانی (رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، کۆمه‌ڵه)} مناڵێک که له کۆڕه‌وه‌که له دایک و باوکی هه‌بڕا بوو، یا وه‌ک عه‌زیزه‌که‌ی(BBC) توڕ درابوو، ئه‌دۆزێته‌وه.
پاش ده‌سنیشانکردنی ناوچه‌ی(36) پله‌یی له ساڵی 1991 له کوردستان، ئاواره‌کان به‌ره‌به‌ره گه‌رانه‌وه شوێن ژیانی خۆیان. له‌و ده‌ورانه‌دا {(رادیۆیی ده‌نگی گه‌لی کوردستان- رادیۆیی یه‌کێتی نیشمانی کوردستان) وه‌ک زمانی به‌ره‌ی کوردستانی} له چالاکیدا بوو، هه‌واڵ و ده‌نگوباسه‌کانی په‌خش ئه‌کرده‌وه. پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگوباسه‌کان به‌شێکی گرنگ له کاتی ئه‌و رادیۆ ته‌رخان کرابوو بۆ مناڵه ونبووه‌کانی کۆڕه‌وه‌که.
که‌سانێک که مناڵیان ونببوو نامه‌یان ئه‌نارد بۆ رادیۆ، پێناسه‌ی مناڵه‌که‌یان چ جۆره، ته‌مه‌نی چه‌نده، ناوی چییه، ناونیشانی ده‌موچاو و قه‌د و باڵایان ده‌سنیشان ئه‌کرد و ئاماژه‌یان به‌وه ئه‌کرد که جلوبه‌رگی چوون بووه.
رادیۆ ئه‌و نامانه‌ی ئه‌خوێنده‌وه، هه‌روه‌ها که‌سانێک که مناڵیان دۆزیبووه ناو و ناونیشانی مناڵه‌که‌یان ده‌نووسی له رێگای هه‌مان رادیۆوه خزم و که‌س ئه‌و مناڵه‌یان ئاگادار ده‌کرده‌وه، ئه‌م پڕۆسه ماوه‌ی چه‌ن مانگی خایاند، خۆشبه‌ختانه هه‌م مناڵه‌کان به دایک و باوک خزموکه‌سی خۆیان شاد بوونه‌وه، هه‌م باوک و دایک مناڵه‌کانیش له ده‌رد و خه‌می دووری مناڵه‌کانیان رزگار بوون.
ئه‌و به‌رنامه هه‌م سه‌رچاوه‌ی شادی و خۆشی بوو، هه‌م کانگای خه‌م و خه‌فه‌ت! کاردانه‌وه‌که‌ی بۆ من وه‌ک گوێگرێکی ئه‌و به‌رنامه بوو به‌و چه‌ن دێڕه‌ی خواره‌وه:
**
بۆ مناڵه ونبووه‌کانی کۆڕه‌وه‌که‌ی 1991ی باشووری کوردستان
پێناسه
له‌سه‌ر سنگه ره‌ق و ته‌قه‌كه‌م
هه‌ڵكه‌نن، ناوی شار و گوند و گه‌ڕه‌كه‌م
پێستی قۆڵه باریكه‌كه‌م بگرن به مقاش
به‌داخ بنووسن ناوی باك و دایكه‌كه‌م
ناوم لێ بنێن ئاواره
هه‌ڵیكه‌نن، له هه‌نیه خه‌مباره‌كه‌م
گوروی خوێن بۆ من هیچ سوودی نییه
چونکه هه‌ر خوێنی منه، ئه‌چێته ده‌ماری دوژمنه‌كه‌م
بۆ ناوی وڵاته‌که‌م هیچ که‌سێ دانامێنێ
به ئاواره‌یما ئه‌زانێ، کوردستانه وا له ناو ناخی دڵه‌که‌م
من كه ئاواره‌ی سه‌د شار و گوند و دۆڵ ئه‌بم
با له پێست و ئێسقانا- بنووسرێت، پێناسه‌كه‌م
با كه مردم له بێكه‌سیدا
یه‌كێ بڵێت، به دایك و باوكه هه‌ژاره‌كه‌م
با جهانی موته‌مه‌دن شانازیكا به ژیانی
منیش، با وه‌ها بێ ژیانه‌كه‌م
با ئه‌وان بكه‌ن چه‌ژنی رۆژی مناڵ
منیش ئه‌كه‌م، (تف) له رۆژی له دایك بوونه‌كه‌م.
**
{ئه‌و چه‌ن دێڕه( پێناسه) هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له گوندێکی (رانییه) خوێندمه‌وه.
ساڵی (1998)یش به یارمه‌تی کاک (ئاسۆ موکریانی) به چه‌ن نموونه‌ی فیلمی هه‌مان (کۆڕه‌و) ده‌وڵه‌مه‌ند کرا و له کاناڵی (ته‌له‌ڤیزیۆنی تێڤێ ئازاد)- (TV AZAD ) له ستۆکهۆڵم خشکرایه‌وه.
ساڵی (2010)یش له کتێبکدا به‌ناوی: (له یادی هه‌ڵه‌بجه تا هه‌ڵواسینی سه‌دام) چاپکراوه. ئه‌و کتێبه (240) لاپه‌ڕه‌یه و سه‌رتاپای باسه‌کانی به به‌ڵگه و دێکۆمێنته‌وه ئاماده‌م کردووه.! ئه‌و کتێبه له‌لایه‌ن ماسمێدیای کوردییه‌وه (بایکۆت) کرا}!
**
(ئه‌گه‌ر له رێگای (Google chrome ) برۆیته (youtube) و بنوسید (kurdistan korew 1991) ئه‌توانی ئه‌و به‌رنامه‌ی (ته‌له‌ڤیزیۆنی ئازاد) ببینیت.
**
کاک (دیلان داسوک) ئه‌و دیلانه‌ی که فۆندی کوردی دیلانی بۆ کامپیوته‌ر (PC) دورست کرد، ئه‌و به‌رنامه‌ی کۆره‌وه که له (TV AZAD ) په‌خش کرابووه، له‌گه‌ڵ چه‌ن به‌رنامه‌ی دیکه که چه‌ن ساڵ بوو له ماڵه‌که‌مدا که‌تبوو، ئاماده‌ی کرد و به‌ناوی و sai saqzi خستنیه (youtube) یه‌وه.
**
سپاس بۆ کاک ئاسۆ و کاک دیلان!
3/9/2014