ئەوە بۆ ماوه‌ی زیاتر لە مانگێکه شەڕی قورس و گران لە نێوان داعش و گریلاکانی “پ ی د” بەردەوامه.
داعش لە دوای سه‌رکه‌وتنه یەک لە دوای یەکەکانی پلانی دانا کە دەسەڵاتی خۆی بە سەر کۆبانیش دا درێژ بکاتەوە. کۆبانی کە هەم وەک خاڵێکی گرینگی ستراتیژیکی پێوەندیکردن بە تورکیە و دونیای دەرەوەیه بۆ ئەو گروپە و هەم خاڵێکی مەترسیداریش لە شێواز و هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کە لەسەر بنەمای سێکولاریزم دامه‌زراوه. لە به‌رامبه‌ریشیدا پ ی د وەک هێزێکی سێکولار کە لەسەر بەرنامە و پرۆگرامەکانی پ ک ک و پێوه‌ندی و بەرژەوەندییه سیاستەکانی پ ک ک دامه‌زراوە، بە تەواوی هێزیەوە به‌ربه‌ره‌کانیی دەکات بۆ مان و نەمان. سەرکه‌وتن و شکان له‌و شەڕەدا تەنیا سەرکه‌وتنی پ ی د نابێت، بەڵکو راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ لە سەرهاوسەنگیی پ ک ک لە تورکیە کاریگه‌ریی داده‌نێت. خەڵکیش وەک لایه‌نی سێهه‌م لەو کێشانه‌ی تا ئێستا لە وەڵاتی سووریە بە تایبەت و بە گەشتیی لە ناوچەکەدا رودەدات بێدەسەڵات ماوەتەوە و هەر جاره‌ی حیزب و لایه‌نێک بە زۆری چەک و توندوتیژی و توقاندن دەسەلاتی خۆی بەسەر خەڵکدا دەسەپێنێت.ئەو گروپانە بە زەبری هەرشە و توند‌و تیژی هاوکاریان لی وەردەگرن، باجی شەرەکانیان لی دەستینن و تەنانت گەنجە و لاوەکانیان چەکدار دەکەن. لە ئەولاشەوە سوریە یەکم ولاتە لە زورینەی خەلکی ئاوارە و دەربەدەر بە نزیک شش و نیو ملیون کەس.
هێزە نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و به‌تایبه‌ت وڵاتانی رۆژئاوا هه‌وڵیان داوه که هێزێکی دیموکراتیک بدۆزنه‌وه و هاوکاریی بکه‌ن هه‌تا هەم دواڕۆژێکی دیموکراتیکیی لێ چاوه‌ڕوان بکرێت و هەر وەها بۆ ئه‌وه‌ی لە دژی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندا نبێت. رووسیا و ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانیش بۆ مانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان که له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا له ناوچه‌که و به‌تایبه‌تیی له سووریه له‌ده‌ستیان داوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
ئه‌مریکا و کوالسیونه‌کانی له شه‌ڕێکی دژوار دان بۆ کۆنترۆڵکردنی مه‌ترسییه‌کانی داعیش له‌سه‌ر ناوچه‌که و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان که ئه‌و گرووپه هه‌م له ئاستی ناوچه و هه‌م نێونه‌ته‌وه‌ییدا سازی کردووه. له شه‌ڕی کۆبانیدا به‌ربه‌ره‌کانیی و خه‌باتی پ ی د وایکرد که داعیش هێزێکی زۆر بنێرێت بۆ گرتنی شاره‌که. ئه‌مریکاش ئه‌وه‌ی به هه‌لێک زانی که زبری توند و کاریگه‌ر له هێزی چه‌کداری داعیش بوه‌شێنێت که به هۆی سه‌رکه‌وتنه‌کانی پێشتری سه‌رمه‌ست ببو. ئێستا هێزی داعیش له کۆبانی کۆبۆته‌وه و ئه‌مریکاش به فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی به خه‌ستی بۆردومان و شێکاریان ده‌کات. ئه‌وه له ئێستادا هه‌لێکی ساز کردووه که به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریکا وه‌ک زلهێزترین وڵات له دنیادا هاوپه‌یوه‌ندی بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کۆبانی و کوردی رۆژئاوا که به خه‌ونیش نه‌ده‌بیندرا. کورد به درێژایی مێژوو به هه‌ر 40 ملیۆنه‌وه قه‌ت گرینگی پێنه‌دراوه، که‌چی ئه‌مڕۆکه ناوی شارێکی بچووکی وه‌ک کۆبانی له سه‌ر زاری هه‌موو دنیایه، له ئه‌فریقاوه بگره هه‌تا ده‌گاته ئه‌مریکای لاتین و له که‌نه‌داوه هه‌تا ئوسترالیا باس و لیکدوانی لە سەر دەکریت.
پ ی د و سرۆکه‌که‌ی له ژێر زه‌ختێکی زۆری ئه‌م راستیانه دایه که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا رووده‌دات، نه‌ک هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه، به‌ڵکو هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌تا ئێستا له ناوچه کوردییه‌کانی خۆی ده‌سه‌ڵاتی باڵای هه‌بوو، حکومه‌تی سووریه و داعیش و نه‌یاره‌کانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باسیان نه‌ده‌کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆخۆیان دژ به یه‌کتری شه‌ڕیان ده‌کرد. به‌ڵام له ئێستا به‌ولاوه شه‌ڕ به‌رده‌که‌ی پێگرتووه و ده‌بێت له بیری درێژه‌دان و مانه‌وه‌ی ده‌سسه‌ڵاتی خۆی دابێت.
ساڵح موسلیم سه‌رۆکی پ ی د، له یه‌که‌م رۆژه‌کانی شه‌ڕی کۆبانیدا بو جەولەیکی پشتیوانی وەرگرتن چوو بۆ ئه‌وروپا و هه‌وڵێی زۆری‌دا هه‌تا یارمەتی له وڵاتانی رۆژئاوا و هه‌روه‌ها رێکخراوه خێرخوازه‌کان وه‌رگرێت. ئه‌و ئاگاداری ئه‌م راستییه‌یه که یارمه‌تیی وه‌رگرتن له سیستمی ئه‌مڕۆی دنیادا به بێ مه‌رج و به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نی یارمه‌تیده‌ر نابێت. به‌ڵام ده‌سکه‌وتێکی ئه‌وتۆی نه‌بوو و کۆبانیی ئه‌و شوێنه نییه که بتوانێت قازانجێکی ئابووری یان سیاسیی هه‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی وڵاتانی دنیا که یارمه‌تیی بۆ بنێرن. هه‌روه‌ها به‌رنامه سیاسی و ئایدیۆلۆژییه‌کانی پ ی دش سه‌رنجیان راکێش نیێە . سالیح موسلیم له دوایین هه‌وڵیدا گه‌ڕاوه بۆ تورکیه بۆ رازیکردنی ئه‌و وڵاته بۆ هاوکاریکردن، به‌ڵام مه‌رجه‌کانی تورکیه بۆ یارمه‌تیدان زۆر زیاتر بوو له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داعیش به‌سه‌ر کۆبانیدا. تورکیه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پ ی د-ه‌ی له ناوچه‌کانی دیکه‌ش ده‌کرد.
له دوایین قۆناغی سه‌فه‌ری دیپلۆماسیی ساڵح موسلیم، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بانگهێشتی کرد بۆ دهۆک بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ ئێستا و دواڕۆژی رۆژئاوای کوردستان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی که ده‌رکه‌ی به کوردی رۆژئاوا گرتووه، هه‌ر بۆ کۆبانی کۆتایی نایه‌ت و مه‌ترسیی گه‌وره‌تر هه‌یه بە ناوچە کوورد نشینەکانی دیکەش له لایه‌ن داعیش و هه‌روه‌ها حکومه‌تی سووریه و لایه‌نه‌کانی دیکه که هیچ بڕوایه‌کیان به مافی کورد نییه . تورکیه‌ش که له هه‌موویان پیلانداڕێژتره و رەق و دوژمنکاری خوی جار بە جار ئاشکراتر دەردەخات.
باشوری کوردستان و حوکمەتی هەریم ئێستا پشتیوانیی گشت لایه‌نه‌ی وڵاتانی رۆژئاوایی له‌پشته، که ئه‌گه‌ر بتوانێت پرۆسه‌ی به‌ره‌و دێموکراسیی به‌ره‌وپێش ببات و سه‌قامگیرتر بێت، ئه‌وه پشتیوانیی زیاتری لێده‌کرێت و زیاتر له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها ناوچه‌ییه‌وه گرینگیی پێده‌درێت. هه‌روه‌ها خه‌ڵکی باشووری کوردستان بۆخۆیان ئه‌م ئازار و ناخۆشییانه‌یان چێشتووه و ده‌یانهه‌وێت ئه‌زموونه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش به خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستان بکه‌ن و یارمه‌تییان بده‌ن.
ئیستا که ئه‌م دێڕانه ده‌نووسم، ساڵح موسلیم، سه‌رۆکی پ ی د له نێو کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی فکریی دایه که ئایا راستییه‌کانی ئه‌مڕۆ قبووڵ بکات یان هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ما و ئایدیۆلۆژییه ئاڕمانجییه‌کانیدا بمێنێته‌وه؟
له‌مێژوودا کورد شه‌ڕ و قاره‌مانێتیی زۆری له‌خۆی نیشان داوه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک مێژوو که باسی ده‌کات، کورد پاڵه‌وانی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ بووه، به‌ڵام له سیاسه‌تدا بڕشتی نه‌بووه و دۆڕاوه. چه‌ندین جاری دیکه‌ش هه‌لی بۆ ره‌خساوه هه‌تا بتوانێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌بێت و چاره‌نووسی خۆی هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام به هۆی ئاڕمانجخوازیی نه‌یتوانیوه هه‌له‌کان بقۆزنه‌وه. به‌ڵێی ساڵح موسلیم ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه که به خوێن‌و پاڵه‌وانییه‌تیی کوڕان و کچانی رۆژئاوا و خه‌ڵکی کۆبانیی ساز بووه ، به قازانج و بۆ سه‌روه‌ریی کوردی بقۆزێته‌وه؟ بڵێی دهۆک ببێته شوێنی ئه‌و بڕیاره مێژووییه‌ی کورد که رۆژئاوا دواڕۆژی گه‌ش و روون به خۆیه‌وه ببینێت و له ژێرده‌سته‌یی و دیکتاتۆڕیی رزگاری بێت؟
وه‌ڵامی ئه‌وانه و ده‌یان پرسیاری دیکه‌ش، له بڕیاری کۆبوونه‌وه‌کانی دهۆک و جێبه‌جێکردنیان دایه.
جه‌عفه‌ر کوردپوور 20.10.201