زۆر جار ئەم پرسیارە دەکرێتو وەڵامێکی سەرپێی دەدرێتەوە. ئەمڕۆ هاوڕێیەک کە وەک خۆی دەڵی لە ئەمەریکا خوێندکاری دوکتۆرایە، هەمان پرسیاری بۆ ناردبووم،
چونکە دەڵێ خەریکی توێژینەوەیەکە بۆ زانکۆ لەسەر ئەو بابەتە. پاش وەڵامدانەوەی، هەستم کرد بەکەڵکی ئەوە دێت وەک وتارێک بڵاوی بکەمەوە. بە هیوام سوودی هەبێت.پێش هه‌موو شتێك نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه داعش‌و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت، هه‌موو وڵاته ئیسلامییه‌كان به به‌شێك له ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت دهزاننو ئامانجی ستراتیجییان ئه‌وه‌یه هه‌مووی بگرن. بۆیه شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه كه هه‌ر كاتێك بۆیان بكرێ‌و به گونجاوی بزانن، په‌لاماری هه‌موو شوێنێك بده‌ن كه ده‌ستیان بیگاتێ. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، بۆ له‌و كاتهداو بۆچی كوردستان؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، ده‌بێ هه‌ندێك شت وه‌بیری خۆمان بێنینه‌وه:
یه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی نه‌خشه‌ی پارێزگای مووسڵ بكه‌ین، ده‌بینین شهنگالو ناوچه‌كانی تر كه ئه‌و كاته له‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دا بوون، ده‌كه‌ونه پشتی مووسڵ‌و نێوانی مووسڵ‌و سنووری سووریا. بۆیه له‌رووی ستراتیجی سه‌ربازییه‌وه، وه‌ك ئه‌وه وابوو هێزی پێشمه‌رگه پشتی له داعش گرتبێ‌و هه‌موو كاتێك ده‌كرا له‌پشته‌وه هه‌ڕه‌شه له قه‌ڵه‌مڕه‌وی داعش بكات. جگه له‌وه‌ش، گرتنی ئه‌و ناوچه‌یه‌و به‌تایبه‌ت ره‌بیعه كه خاڵی سنووری نێوان عێراق‌و سووریایه، بۆ ئه‌وان ده‌سكه‌وتێكی ستراتیجی بوو، هاتوچۆی هێزه‌كانیانی له‌نێوان دوو وڵاته‌كه‌دا ئاسان‌و نزیك ده‌كرده‌وه.
دووه‌م، هه‌ر له‌هه‌مان چوارچێوه‌دا، ئاشكرایه كه ئه‌و سنووره، رێگای سه‌ره‌كیی هاتوچۆی هێزه‌كانی په‌یه‌ده‌و په‌كه‌كه‌یه له باشووره‌وه بۆ رۆژئاوا‌و به‌پێچه‌وانه‌وه. داعش‌یش له‌مێژبوو شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی په‌یه‌ده له رۆژئاوا هه‌بوو، بۆیه گرتنی ئه‌و رێگه‌یه، وه‌ك ئابلوقه‌دانی ته‌واوی په‌یه‌ده‌یه له‌رۆژئاوا.
سێهه‌م، ته‌نها چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌هێرشه‌كه‌ی داعش، له‌میدیای كوردیدا هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه كه گوایه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ ههرێمو به‌غدا پێكبێنێ بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌و له‌یه‌ك كاتدا په‌لاماری داعش بده‌ن. دوور نییه داعش ئه‌مه‌ی به جدی وهرگرتبێو ویستبێتی ده‌ستپێشخه‌ری بكات.
چواره‌م، نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێ كه به‌شێكی زۆری لایه‌نگرانی داعش‌و ته‌نانه‌ت خودی ئه‌بوبه‌كری به‌غدادیش، عه‌ره‌بی سوننه‌ی ناسیونالیستنو دانیشتووی ئه‌و ناوچانه‌ن كه هاوسنووری هه‌رێمن (زۆربه‌ی سه‌ركرده‌و چه‌كداره عێراقییه‌كانی داعش، ئه‌و جهنهڕاڵو ئه‌فسه‌رو سه‌ربازانه‌ن كه له‌سوپای به‌عسدا بوون، هه‌ر ئه‌مانیش داڕێژهرو جێبه‌جێكه‌ری ئه‌و تاكتیك‌و ستراتیجه سه‌ربازییه سهركهوتووانهن كه داعش به‌كاریان دێنێ. ده‌شێت هه‌ر ئه‌مه‌ش یه‌كێك بێ له‌و هۆكارانه‌ی ته‌فسیری ئه‌و دڵڕهقیو خوێنڕێژییه‌ی داعش بكات، كه زۆر له دڵڕهقیو خوێنڕێژیی به‌عس ده‌چێت به‌هه‌ردوو نموونه سووری‌و عێراقییهكهشیهوه). به‌دووری نازانم ئه‌مانه گوشاریان له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی داعش دروست كردبێ بۆ په‌له‌كردن له‌په‌لاماردانی هه‌رێم. چونكه وه‌ك بینیمان، دوای ئه‌وه‌ی داعش مووسڵ‌و ناوچه‌كانی تری گرت، ده‌سه‌ڵاتی ههرێمو هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌رفراوان بوو، زۆربه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كان كهوتنهدهست پێشمه‌رگه، شتێك كه به‌دڵنیاییه‌وه مایه‌ی نارهزاییو ناره‌حه‌تییه‌كی زۆر بووه بۆ ئه‌و عه‌ره‌به ناسیونالیسته سوننانه، كه هه‌موو ناوچه ته‌عریبكراوه‌كان به‌موڵكی خۆیان‌و عه‌ره‌ب ده‌زانن. ئه‌مه‌ش شتێكی سه‌یر نییه، چونكه پێم وایه یه‌كێك له‌پایه سه‌ره‌كییه‌كانی ژێرخانی فكریی ئیسلامی توندڕه‌و، ناسیونالیزمی عه‌ره‌بییه. له‌م رووه‌وه لێدوانی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كه وتبووی كورد مهجووسینو ده‌بێ له‌سه‌رزه‌مینی عه‌ره‌ب ده‌ریان بكه‌ین، زۆر مانادار‌و جێگه‌ی تێڕامانه. هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تیشدا بڵاوبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی ئیسلامی، لهبهشێكیدا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر شكستی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌دا كه عه‌ره‌ب به كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیانی ده‌زانن، وه‌ك “رزگاركردنی فه‌له‌ستین له‌ده‌ست ئیسرائیل”. بێگومان ئه‌مه بابه‌تێكی جیاوازه‌و ئێره شوێنی باسكردنی نییه.
پێنجه‌م، ره‌نگه یه‌كێكی تر له‌هۆكاره‌كان، گه‌یشتن بێت به سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت. وه‌ك ئاشكرایه هه‌ندێك له‌و ناچانه‌ی ئێستا كه‌وتوونه‌ته ده‌ست داعش، شوێنی به‌رهه‌مهێنانی نهوتنو نه‌وتیش یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی داهاتی داعش. نه‌وتی داعش به قاچاغ ده‌گاته توركیا‌و سووریای ئه‌سه‌دو به‌نرخێكی زۆر هه‌رزان به‌و دوو ده‌وڵه‌ته ده‌فرۆشرێت. له‌م دواییانه‌شدا ئاشكرابوو كه به‌شێك له‌و نه‌وته له‌رێگه‌ی هه‌ندێ بهرپرسو قاچاخچی كوردیشه‌وه ساغ ده‌كرێنه‌وه.
شه‌شه‌م، گه‌یشتن به سنووره‌كانی توركیا، هه‌میشه یه‌كێك بووه له‌ئامانجه‌كانی داعش. ئاشكرایه له‌ماوه‌ی رابردوودا توركیا رێگه‌ی سه‌ره‌كیی هاتوچۆی داعش‌و په‌یوه‌ندی ئه‌و رێكخراوه بووه به جیهانی ده‌ره‌وه. له‌وێوه چهكو هاوكاریی پێدهگاتو هه‌ر له‌وێش برینداره‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
حه‌وته‌م، یه‌كێك له دروشمه سه‌ره‌كییه‌كانی داعش بریتییه له “الدوله الاسلامیه باقیه وتتمدد”! واته ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌مێنێته‌وه‌و به‌رفراوان ده‌بێت یان ده‌كشێت. هه‌موومان له‌بیرمانه، پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا داعش به‌ده‌یان شار‌و شارۆچكه‌ی داگیركرد، له‌سنووری شاری سامه‌ڕا، پێشی لێ‌گیراو ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت، ئه‌و شاره سوننه نشینه‌ی بۆ نه‌گیراوه. دوور نییه په‌لاماری ههرێمو ناوچه دابڕێنراوه‌كان به‌و شێوه كتوپڕ‌و له‌ناكاوه كه هێزی پێشمه‌رگه چاوه‌ڕێی نه‌ده‌كرد، وه‌ك هه‌وڵێك بووبێت بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و جمودو وه‌ستانه‌ی له ناوه‌ڕاستی عێراق تووشی بووبوو، بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كشانی ده‌وڵه‌ته‌كه به‌رده‌وامه‌و راناوه‌ستێت، بێگومان ئه‌مه‌ش گوڕێكی تره بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی چه‌كداره‌كانی.
هه‌شته‌م، هه‌ڵبژاردنی شهنگالو ناوچه یه‌زیدی نشینه‌كانی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌مین شوێن بۆ په‌لاماردان، ده‌شێت هۆكارێكی ئایدیۆلۆجی له‌پشته‌وه بووبێت. به مه‌نتیقی داعش، یه‌زیدی كافرن، كافره‌كانیش ده‌بێ ئه‌نفال بكرێن. واته پیاوه‌كانیان بكوژرێن یا بكرێنه كۆیله، ژنه‌كانیشیان بكرێنه جاریه‌و سه‌بایا! گومانیشی تێدا نییه كه به‌شێك له‌هۆكاری سه‌رسه‌ختیی چه‌كداره‌كانی داعش له‌شه‌ڕه‌كاندا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێنی كه هه‌ردوو غه‌ریزه‌ی مهرگو غه‌ریزه‌ی جنسییان تێر بكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌هیچ ئازارێكی ویژدانی بكه‌ن، چونكه به “غه‌زاو جیهاد”و مافی “شه‌رعی”ی خۆیانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نه‌ك تاوان. له‌مه‌شدا لێكچوونێكی تر ده‌بینم له‌گه‌ڵ به‌عسدا. به‌عسیش هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی كوردی ناو نا (ئه‌نفال)، بۆئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی زۆر به خوێن ساردی لووله‌ی تفه‌نگه‌كانیان ئاڕاسته‌ی هه‌زاران پیاوی بێچهكو دیل‌و، ژن‌و منداڵ‌و په‌ككه‌وته‌ی بێده‌سه‌ڵاتی كورد بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ راچڵهكینێك بن!
سەرچاوە: ئاوێنە