ژنان هەمیشە سەرەکی ترین قوربانیانی زۆربەی خەسارەکان و گرفتە کۆمەڵایەتییەکانن کە ماددە هۆشبەرەکان یەکێ لەو گرینگترین خەسارانەیە.
بە راستی ژنان قوربانیی ماددە هۆشبەرەکانن و رۆژبە رۆژ رێژەی ژنانی گیرۆدە بە ماددە هۆشبەرکان ڕوو لە زیادبوونە. هۆکارگەلێکی زۆر هەن کە کاریگەرییان هەیە لە سەر گیرۆدە بوونی ژنان بە ماددە هۆشبنەرەکان و لەوانە:
١_ نەبوونی ئازادی و ئاسایش لە کۆمەڵگا دا .
٢_ نەبوونی ئیمکاناتی پەروەردەوفێرکاری بە شێوەیەکی دروست و دوور لە دەست تێوەردانی ئسلامی سیاسی .
٣_ نەبوونی هیوا بە داهاتوو .
٤- لێک هەڵوەشانی پیکهاتەی بنەماڵەیی .
٥_ نەبوونی دەرەفەتی گونجاو بۆ بەسەربردنی کات لە دەرەوە بە شێوەیەکی گونجاو.
٦- درز کەوتنەنێو جیلی کۆن و جێلی نوێ.
٧- پەرە سەندنی تنودوتیژی بنەماڵەیی و بێ باوەڕی لە ناو بنەماڵەدا.
٨-ژیان کردن لە گەڵ هاوسەری گیرۆدە بە ماددە هۆشبەرەکان.
٩-نەبوونی رێکخراوی شارەزا بۆ یارمەتی دانی هاووڵاتیان.
لە واقیع دا دەتوانین بڵێین کە نیوەی ژنانی گیرۆدە بە ماددە هۆشبەرەکان لە رێگای هاوسەرەکانیانەوە تووش دەبن .
پیاوانی گیرۆدە بۆ ئەوەی پێش ڵە نارەزایەتیی ژنەکانیان بگرن بە هەر شێوازێک هەوڵ دەدەن ژنەکانیان گیرۆدە بکەن .
بە پێی ڵیکۆڵینەۆەکان ،ژنانی گیرۆدە بە ماددە هۆشبەرکان لە بواری فیزیۆلۆژی و دەروونی خەساری زۆرتر دەبینن بە نسبەت پیاوان .
لەبواری کۆمەڵایەتیەوە ژنانی گیرۆدە زیاتر تووشی پەراۆیز خستن دەبن ،بەتایبەتی لە لای بنەماڵە و نیزیکەکانیانەوە .
لە بەر ئەوە گیرۆدە بوونی ژنان وەک نەخۆشی چاوی لێناکرێت ، بەڵکوو وەک بابەتی بەڵاڕێدا چوونی ئەخلاقی چاوی لێدەکرێ.
ژنانی گیرۆدە بە هۆی نەبوونی سەربەخۆیی ئابووری ، بۆ سەندنی ماددە هۆشبەرەکان تووشی بەڵاڕێدا چوون دەبن، وەک لەشفرۆشی یان بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکانی تر کە ئەمانە دەبنە هۆی گیران و زیندانی کردنیان ، و لە ناو زیندانەکانیشدا بە هۆی نەبونی بارودۆخێکی گونجاو و نەبوونی پێداویستیی دەرمانی و پێوێست و بەکار هێنانی هاوبەشی دەرزی ،تووشی نە خۆشییەکانی ئیدز و هیپاتیت دەبن .
لەواقیع دا مەسەلەی ماددە هۆشبەرەکان لەکۆماری ئسلامیی ئێراندا لە گرفتێکی کۆمەڵایەتی ڕا بۆوە بە گرفتێکی سیاسی .
سوپای پاسداران و وزارەتی ئیتڵاعات گەورەترین بەرهەم هێنەرو بڵاوکەرەوەی ماددە هۆشبەرەکانن ، و زیاتر لە شارو گوندە کوردنشینەکان .
پێشترماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتانی دەرەوە و ئەفغانستان دەهاتە ناو ئێران ،بە ڵام ئێستا شارو گوندەکانی ناوخۆ بوونەتە ناوەندی بەرهەم هێنانی ماددە هۆشبەرە دەستکردەکانی وەک کراک و شیشە .
زۆربەی ئەو مەوادانە لە تاقیگاکانی ناو خۆی ئێران بەرهەم دێت .بە داخەوە زیاتر لە ناوچە کوردنشینەکان وەک سەردەشت کە دەوڵەت هیچ هەنگاوێکی بۆ داخستنی ئەۆ ناوەندانە هەڵ ناگریت .
کۆماری ئسڵامی دەیهەوێ بۆ سەرکوت کردنی دەنگی نارەزایەتیی خەڵک ،پێکهاتەی کۆمەڵگا لێک بترازێنێ و بۆ گەیشتن بەم ئامانجە دەست لە هیچ پیلانیک ناگێرێتەۆە و پەرەپیدان بە ماددە هۆشبەرەکان یەکێک لەو پیلانانەیە .
کۆماری ئسڵامیی وڵاتی ئێرانی کردۆوەتە زیندانێکی گەورە کە کەس مافی رادەربرینی نیە و هەر جۆرە چالاکیەکی فیکری و سیاسی قەدەغەنە و بە گشتی خەڵک لە مافی ئنسانییەکانی بێبەشە .
بیرێک لە خەڵک بۆ ئەوە لەو گرفتانە دەرباز بن، دەکەونە رێگایەک کە کۆماری ئسلامی بۆی هێشتۆتەوە .ئەویش ماددە هۆشبەرەکانە بە رێژەیەکی زۆر و بە نەرخێکی کەم.
بەڵام نابێ دست لە سەر دست دانێین و تەسلیمی ئەو بارودۆخە دڵتەزێنە بین .
ژنانی کۆمەڵگای ئێمە هەروەها کە لە مێژوودا و بە تازەگی لە کۆبانی بەتەواوی بە دونیایان سەڵماند کە لە دژوارترین بارودۆخەکاندا بەردەوامن و شان بە شانی پیاوان تێکۆشاون و هیچکات کۆڵیان نەداوە .
ئێستایش پێوێستە کۆڵ نەدەین و نەکەوینە داوی ماددە هۆشبەرەکان کە بە راستی ماڵ ۆیرانکەرە .
بەڵکۆ دەبێ بۆ دەرباز بوون لەو بارودۆخە دڵتەزێنە و بۆ ژیانێکی تەندروست و ئازاد و بنیادنانی کۆمەڵگایکەی دێمۆکرات شانە بە شانی یەک هەوڵ بدەین .