"an independent online kurdish website

بنیتۆ موسولینی دەبوو بە ١٩ ساڵان کاتێک لە مانگی ٦ی ساڵی ١٩٠٢دا دێکەی خۆیان، واتە “پەرداپیو” کە لە رۆژهەڵاتی باکووریی وڵاتی ئیتالیا هەڵکەوتووە، بە نیازی چوون بۆ ئۆتریش، بە جێ هێشت. مەبەستی لەم سەفەرەش نە پشووی هاوینی و نە کار کردن بوو، بەڵکوو بەو جۆرە دەیویست خۆی لە خزمەتی سەربازی بدزێتەوە.hamid_drudi

موسولینی هەرچەندە بۆ مامۆستایەتی خوێندبووی، بەڵام هێندیک کاری سەیر و سەمەرەی لێرە و لەوێ بۆ خۆی پیدا کردبوو، لەوانە وەک بەنا کاری دەکرد. ژیانی غەریبی ئەو لە چەند شوێن و ماڵ و کارگەدا لە فریبۆرگ، ژنێڤ و بێرن دەرباز بوو.

ئەم لاوە کە دەبوو بە رێبەری داهاتووی فاشیستەکانی ئیتالیا، لە سەرەتادا سوسیالیست بوو، ئەو ماوەیە کە لە ئۆتریش مایەوە بە شێوەیەکی چالاکانە لە حیزبی سوسیالیستی ئیتالیادا هەڵسووڕ بوو، دەستی بە ناردنی نووسینەکانی بۆ رۆژنامەی ئیتالیایی زمانی سوسیالیستەکان بە ناوی “Lavvenire dei Lavoratori” (داهاتووی کرێکاران)، کرد و بوو بە سکرتێری کۆمەڵی کرێکاران لە لۆزان. بەڵام کابرایەکی ئیتالیایی کە ببوو بە سوسیالیستێکی شۆڕشگێڕ و پڕوپاگەندەی سوسیالیستی بڵاو دەکردەوە، شتێک نەبوو کە بلکێ بە دڵی دەسەڵاتدارانی ئۆتریشەوە.

رۆژی ١٩ی مانگی ٧ی ساڵی ١٩٠٣ بنیتۆ موسولینی لە لایەن پۆلیسەوە گیرا، هۆکاری گیرانەکەشی نەبوونی بەڵگە و کاغەزی رەسمیی راگەیەندرا، بەڵام لە راستیدا هۆکارەکەی ئەوە بوو کە گوایە موسولینی کرێکارانی ئیتالیایی بۆ مانگرتن و سەرهەڵدان هان داوە، هەر بۆیەش بڕیاری گرتنی لە لایەن پۆلیسەوە درابوو.

دوای دوو حەوتوو زیندانی کردن، موسولینی نێردرایەوە بۆ ئیتالیا. بەڵام توانی دیسانەوە بە دزیەوە بگەڕێتەوە بۆ ئۆتریش، دیسان گیرا و ساڵی ١٩٠٤ دەرکرایەوە. سەرەڕای ئەوەی پێشتر موسولینی سەرپێچی لە چوون بۆ سەربازی دەکرد، ساڵی ١٩٠٥ ـ ١٩٠٦ ئەرکی سەربازی خۆی بەجێ گەیاند.

لە نێوان ساڵانی شەڕی جیهانیدا بنیتۆ موسولینی بوو بە ئانتی سوسیالیست و ساڵی ١٩١٩ یەکەم رێکخراوی فاشیستی ئیتالیای بە ناوی “Fasci di Combattimento” پێک هێنا. سێ ساڵ دواتر لە لایەن پادشای ئەو کاتەوە Viktor Emanuel III بوو بە بەرپرسی حکومەت و لە هەڵبژاردنەکەی  ساڵی ١٩٢٤دا کە گەندەڵکاریەکی زۆری تێدا کرا، بوو بە هۆی سەرکەوتنی فاشیستەکان. لەبەر ئەوەی لە ساڵانی دەسەڵاتی موسولینیدا باری ئابووری ئیتالیا بۆژایەوە و ئیتالیا خۆی گرتەوە، لە لایەن ئوروپا و ئامریکاوە موسولینی بە چاوی رێزەوە سەیر دەکرا. بەڵام لایەنی شٶڕشگێڕی موسولینی ساڵی ١٩٣٦ کاتێک پەیمانی دۆستایەتی خۆی لەگەڵ هیتلەر بەست رووی لە کزی کرد و چەند ساڵ دواتر ئیتالیای کێشایە نێو شەڕی جیهانیەوە و چەندین جار ویستی سنووری وڵاتی ئیتالیا بەرینتر بکات و هەموو جارێکیش تووشی شکست دەبوو.

ساڵی ١٩٤٣ لە کودتایەکدا موسولینی لە دەسەڵات لابرا، لە کاتێکدا ساڵی ١٩٤٣ دەیهەویست بە دزییەوە بگاتە سویس لە لایەن پارتیزانەکانی ئیتالیاوە گیرا و دوای دادگاییەکی کورت ئیعدام کرا.

سەرچاوە: Allt om historia

hamid_droudi10

وەرگێڕان: حامید درودی

رێکەوت: ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی 


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی