د.ئەرسەلان بایز دەنووسێ: هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ڕۆژی 15/12/2014 دوای ئه‌و ساڵانه، بۆ یه‌كه‌مین جار كورته وتارێكم له‌ژێر ناونیشانی چه‌پكه گوڵ بۆ كوردستانی نوێ نارد.
به حوكمی ئه‌وه‌ش كه چه‌ندین ساڵ داڕێژه‌ری سیاسه‌تی ڕاگه‌یاندنی «ی.ن.ك» و سه‌رنوسه‌ری ئه‌و ڕۆژنامه‌یه بوم و ده‌سته‌ی نوسه‌رانیش هه‌موویان هاوڕێمن، بۆیه زۆر له‌خۆ ڕادیتیانه داوام كرد وه‌كو هه‌ڤاڵانی تر له لاپه‌ڕه‌ی ژماره یه‌ك بۆم بڵاو بكه‌نه‌وه. به‌ڵام پاش دوو سه‌عات پێیان ڕاگه‌یاندین كه نه‌ك هه‌ر له لاپه‌ڕه (یه‌ك) بڵاوی ناكه‌نه‌وه، ………. دوا وته‌شم، مام له كوێیی خۆت وته‌نی: (چۆله‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به چۆله‌كه‌ی دوێنێ ئه‌ڵێ جووك جووك).
…..
دەقی 2 بابەتەکەی د.ئەرسەلان بایز وەرگیراو لە کوردستانی نوێ
تكایه ڕێگاكه‌م پیشانده‌ن..!!، د.ئه‌رسه‌لان بايز
ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵه ته‌نیا وته‌یەك، وشه‌یەكم له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن و، ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و سایته‌كان به كوردستانی نوێ و PUKmedia شه‌وه بڵاو نه‌كردۆته‌وه. چه‌ندین جاریش داوایان لێكردوم گۆشه‌كه‌م زیندو بكه‌مه‌وه، به‌ڵام هه‌ر نه‌مكردووه. چونكه تاڵی و سوێرییه‌كانی ململانێ ناڕاسته‌كانی نێو خودی حیزبه‌كه‌ی خۆم و، نێوان هه‌موو حیزبه‌كانی كوردستان. مێژوویه‌كی پڕ له ئازار‌و سوێ و هه‌ڵه بوون. ته‌نانه‌ت زیانی گه‌وره‌شیان به بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و ئه‌زمونه حوكمڕانیه‌كه‌ی گه‌یاندوه. بۆیه ویستومه له‌نێو ئه‌و ململانێیانه‌دا، گونجی قه‌ناعه‌ت بگرم و به‌هێمنی ڕۆژانه له ته‌لاری مه‌كته‌بی سیاسی «ی.ن.ك» له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان ده‌وام بكه‌م و، به پێی توانا كاری كادیره‌كان ڕایی بكه‌م. له‌و ماوه‌یه‌شدا (مه‌كته‌بی سیاسی)ی به‌ڕێز هه‌ر كارێكیان پێ سپاردبم درێغیم نه‌كردووه‌و گورج جێبه‌جێم كردووه. به‌ڵام كاتێ چاره‌نووسی حیزبه‌كه‌م ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، كاتێ هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاینده‌ی كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان، یان كاتێ شه‌ڕ ده‌رگای ماڵت پێ ده‌گرێت. ناچار ئه‌بیت ئه‌گه‌ر به چه‌ند وشه‌یه‌كیش بێت بێیته گۆو هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی خۆت بده‌یت.
هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ڕۆژی 15/12/2014 دوای ئه‌و ساڵانه، بۆ یه‌كه‌مین جار كورته وتارێكم له‌ژێر ناونیشانی چه‌پكه گوڵ بۆ كوردستانی نوێ نارد. به حوكمی ئه‌وه‌ش كه چه‌ندین ساڵ داڕێژه‌ری سیاسه‌تی ڕاگه‌یاندنی «ی.ن.ك» و سه‌رنوسه‌ری ئه‌و ڕۆژنامه‌یه بوم و ده‌سته‌ی نوسه‌رانیش هه‌موویان هاوڕێمن، بۆیه زۆر له‌خۆ ڕادیتیانه داوام كرد وه‌كو هه‌ڤاڵانی تر له لاپه‌ڕه‌ی ژماره یه‌ك بۆم بڵاو بكه‌نه‌وه. به‌ڵام پاش دوو سه‌عات پێیان ڕاگه‌یاندین كه نه‌ك هه‌ر له لاپه‌ڕه (یه‌ك) بڵاوی ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو له لاپه‌ڕه دوو و تێبینی نووسینی ڕای سه‌ربه‌ستیش له‌سه‌ر ئه‌نووسن. دیاره په‌رۆشیم بۆ وه‌زعه‌كه‌و هه‌ر چۆنێ بڵاوكردنه‌وه‌ی وتاره‌كه وای لێكردم. به هه‌موو شتێ ڕازیبم. هه‌ر باشتره له‌وه‌ی په‌نا بۆ ڕۆژنامه‌كانی تر ببه‌م.
هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌واڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌م له ژێر ناوی ڕای سه‌ربه‌ست، بیر له وتاره‌كه‌م ئه‌كه‌مه‌وه‌و، له‌گه‌ڵ چه‌ندین كادیری «ی.ن.ك» و ته‌نانه‌ت دۆسته‌كانی «ی.ن.ك» یش گفتوگۆم كرد. ئاخۆ تۆ بڵێی من له ڕێبازی «ی.ن.ك» و جه‌نابی مام جه‌لال لام دابێ، ئاخۆ وتاره‌كه‌م زیانی به «ی.ن.ك» گه‌یاندووه…؟!
زۆرم پێ سه‌یره، ڕۆژانه چه‌ندین وتاری بچوك و درێژ. چاوپێكه‌وتن، ڕاگه‌یاندن، سه‌ردان له كوردستانی نوێ بڵاو ئه‌كرێته‌وه. تۆ بڵێی ئه‌و هه‌ڤاڵانه هه‌موویان له به‌نده شاره‌زاتر بن له ڕێبازی سیاسی «ی.ن.ك» و خه‌تی مام جه‌لال…؟ دواتر له‌به‌ر خۆمه‌وه ئه‌موت: دیاره شاره‌زاترن بۆیه وتار‌و چاوپێكه‌وتن و كاره‌كانی ئه‌وان ناخه‌نه ژێر ناوی ڕای سه‌ربه‌سته‌وه. ئاخر كاتێك بیریش ئه‌كه‌مه‌وه منێك كه له ته‌مه‌نی 16 ساڵیه‌وه تاكو ئه‌مڕۆش ته‌نیا بۆ سه‌عاتێكیش نه‌ك هه‌ر له «ی.ن.ك» دوور نه‌كه‌وتومه‌ته‌وه، بگره ڕێبوارێكی نزیكی مام بووم. به‌نده له حزوری مام جه‌لال ماوه‌ی 8 ساڵ لێپرسراوی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی «ی.ن.ك» بووم له شاخ، له شاریش ئه‌ندامێكی ئه‌ساسی بووم له دامه‌زراندنی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و چه‌ندین ساڵیش هه‌ر سه‌ر نووسه‌ر بووم. ساڵانی تریش چه‌ندین جار بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ و ساڵیش هه‌ر كاری ئه‌و مه‌كته‌به‌یان پێ سپاردوم. زیاتر له ده ساڵیش خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری (ڕێبازی نوێ) بووم كه ئاڕاسته‌ی فكری ڕێكخستنه‌كانی «ی.ن.ك»م ئه‌كرد. زیاتر له ده ساڵیش لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی «ی.ن.ك» بووم. ئه‌ی ئه‌بێ ئه‌و مه‌ته‌ڵه چی بێ..؟!
جارێ شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م كه وتاره‌كه‌یان له ژێر ناوی ڕای سه‌ربه‌ست بۆ بڵاوكردمه‌وه. چونكه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه خاوه‌ن ڕاو ئیراده‌و هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆم و، سه‌ر به هیچ گروپێكی ململانێكانی ناو «ی.ن.ك» نیم، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان و، هه‌موشیانم خۆش ئه‌وێ به‌ڵام ڕایده‌گه‌یه‌نم، له دوای گه‌وره‌یی مام جه‌لال جیا له «ی.ن.ك» هیچ لایه‌ن و كه‌سێك به مرجعی خۆم نازانم. خۆم مرجعی خۆمم.
ده‌ڵێن ماوتسی تۆنگ له دوا ساڵه‌كانی ژیانی خۆیدا وتویه‌تی ته‌نیا یه‌ك دڵۆپ له ده‌ریای زانستی ئه‌م دونیا فێربووم. ئه‌ی ئه‌بێ هه‌ژارێكی وه‌ك من چه‌ند فێربووبم، عه‌یبیش نیه تا ئه‌م ته‌مه‌نه‌ش له ته‌واوی ڕێبازی سیاسی «ی.ن.ك» و مام جه‌لال تێ نه‌گه‌یشتبم. بۆیه داواكارم له‌و هه‌ڤاڵانه‌ی خۆیان پێ له به‌نده شاره‌زاترو دڵسۆزتره بۆ «ی.ن.ك» و خه‌تی سیاسی مام جه‌لال، با‌نگم بكه‌ن و (ڕێنماییم بكه‌ن). تاكو جارێكی تر هه‌ڵه نه‌كه‌م. به‌ڵام هه‌قی خۆشمه بپرسم ئایا چه‌پگه گوڵ خراپه.. ئایا یه‌كڕیزی «ی.ن.ك» و ته‌بایی خراپه. پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاره‌ق و ماندووبوونی هه‌ڤاڵان و به گه‌وره‌یی هێشتنه‌وه‌ی خوێنی شه‌هیدان دووره له ڕێبازی «ی.ن.ك». ئایا ده‌ست و ده‌می یه‌كتر ماچ بكه‌ین باشتر نیه تاكو په‌نا بۆ ئه‌م و ئه‌و ببه‌ین..؟
دوا وته‌شم، مام له كوێیی خۆت وته‌نی: (چۆله‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به چۆله‌كه‌ی دوێنێ ئه‌ڵێ جووك جووك).
بڵاو کراوە لە رای سەربەست، کوردستانی نوێ
17/12/2014
….
چه‌پكه گوڵ
د.ئه‌رسه‌لان بايز
15/12/2014
ئه‌م وتاره بیروڕای تایبه‌تی نووسه‌ره‌كه‌یه‌تی‌و له‌ڕوانگه‌ی (رای سه‌ربه‌ست)ه‌وه بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه كوردستانی نوێ
هه‌ر دوێنێ بوو، هێشتا هه‌ر له‌یادمانه‌و شوكر زۆری به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیوه، له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و دانیشتن و وتاره‌كانیدا، مام جه‌لال سه‌دان جار باسی له چه‌پكه گوڵ كردووه له سیاسه‌تی ناوخۆیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هه‌رێمی كوردستاندا، چه‌پكه گوڵیش هه‌مه ڕه‌نگ و هه‌مه بۆن و بێ بۆن و هه‌مه قه‌واره‌و، جار جاره‌ش گوڵه‌كان دڕكیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه. ئه‌م وته‌یه‌ی مام به‌مانای ئه‌وه‌یه كه چه‌پكه گوڵێك له ته‌نیا گوڵێك جوانتره. هیچ باخچه‌یه‌كیش به‌ته‌نیا گوڵێك ڕازاوه‌و دڵگیرو دڵڕفێن نابێت. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش مام جه‌لال یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی دامه‌زراند، كه بێگۆمان سیاسه‌تێكی نوێ بوو له كوردستاندا. به‌مه‌ش شه‌قلی تاك حیزبی شكاند. ڕاستی و دروستی ئه‌و ڕێبازه سیاسیه نوێیه‌ش له‌وه‌دا خۆی به‌ر جه‌سته كرد كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا «ی.ن.ك» بوو به حیزبێكی گه‌وره‌ی خاوه‌ن ڕێكخستن و جه‌ماوه‌رێكی به‌ر فراوان و هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی له شكان نه‌هاتوو له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێبازه سیاسیه نوێیه له‌ناو خودی «ی.ن.ك»یش خورد بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه چه‌ند ڕێكخراوێكی هه‌مه قه‌واره‌ی جیاواز‌و هه‌مه ڕه‌نگ و جۆری وه‌كو كۆمه‌ڵه، بزووتنه‌وه‌ی سوسیالستی كوردستان، لیژنه‌ی ته‌حزیزی، خه‌تی گشتی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ر له ژێر چه‌تری «ی.ن.ك» و جه‌نابی مام جه‌لال كۆبووبوونه‌وه، كه خۆی له سیمای چه‌پكه گوڵ ئه‌نواند. هه‌موو كه‌سێكیش ئه‌زانێ پێكهاته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی «ی.ن.ك»، له جۆره كه‌سانێك پێكهاتبوو (بێ كه‌م كردنه‌وه له خه‌بات و ماندوو بوون و دڵسۆزی و شۆڕشگێڕێتی هیچ كامێكیان) كه به‌راورد له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئاسمان و ڕێسمانیان له‌نێواندا بوو، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكێشه‌ی یه‌كتر نه‌بوون له بواری كاریگه‌ری حیزبی و كه‌سایه‌تی و توانای سیاسی و ڕووناكبیریدا. هه‌موویان به توافق به‌یه‌كه‌وه كاریان ئه‌كردو كێشه‌و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر ئه‌كرد. ڕاسته ئه‌و ڕێكخراوه‌ش وه‌ك هه‌ر حیزبێكی ئاسایی بێ كه‌م و كوڕی و كێشه نه‌بوو. به‌ڵام به حزوری مام كێشه‌كانی له كێشه‌ی حیزبه‌كانی تر زیاتر نه‌بوو.
ئه‌مڕۆش «ی.ن.ك» له دوای نه‌خۆشیه‌كه‌ی مام جه‌لال تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناوخۆ بۆته‌وه، كه سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵ و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و دۆست و لایه‌نگرانی گیرۆده‌ی ناڕه‌حه‌تی و دوو دڵی كردووه، كێشه‌كه‌ش بۆچوونی چه‌ندین بیروڕای جیاوازه له‌سه‌ر هه‌ندێ بابه‌ت و مه‌سه‌له‌كان. ئه‌گه‌ر هه‌موومان وه‌كو یه‌كێتیه‌كی ڕه‌سه‌ن، رق و كینه له دڵی خۆمان ده‌ربكه‌ین و، به‌یه‌كه‌وه كاركردن و ڕێگای توافق بگرینه به‌رو، دڵسۆزی ڕێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال بین، پێویسته ڕێگا چاره‌یه‌كی زانستی سه‌رده‌میانه‌ی دوور له به‌رژه‌وه‌ندیه شه‌خسیه‌كان بگرینه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
من ڕاشكاوانه له‌م مینبه‌ره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی ڕێبازی حیزبایه‌تی مام جه‌لالم. وه‌كو خۆی وته‌نی كه‌سمان لێ زیاد نیه‌و جێی هه‌مووان ئه‌بێته‌وه. له هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشدا خاڵی هێزو لاواز هه‌یه‌و، هیچ كامێكیشیان هه‌موو راستی و هه‌موو هه‌ق و خاڵی به‌هێزیان لا نیه، ڕاستی و هه‌ق و خاڵی هێزو، ناهه‌قی و لاوازیش له‌نێوانیاندا به ڕێژه‌یه‌ك دابه‌ش بووه. لایه‌نه‌كانیش هه‌موویان وه‌كو یه‌كن بۆ من، چونكه هه‌موویان هه‌ر «ی.ن.ك»ن. به‌ڵام ڕاو سیاسه‌تی حه‌سم له كاری ڕۆژانه‌و كۆنگره‌ی داهاتوودا «ی.ن.ك» تووشی هه‌ڵدێرو كاره‌ساتێكی گه‌وره ئه‌كات، كه باشترین سه‌ره‌نجامی دوو حیزبی بچكۆڵه‌ی بێ ده‌ره‌تان ئه‌بێت و، كه‌س ئیره‌یی پێ نابات و، له‌سه‌د لاوه شه‌پا زلله‌ی پیا ئه‌كێشن. به‌لای منه‌وه ئه‌وساش هه‌ڵسانه‌وه (مستحیله). به تایبه‌تی كه كه‌سایه‌تی و كارێزماو سێبه‌ره گه‌وره‌كه‌ی مام جه‌لال وه‌كو خۆی نه‌ماوه، تاكو قۆڵ و باسكی لێ هه‌ڵبكات و هه‌ر ڕۆژه‌و له شار‌و ده‌ڤه‌رێك بێت و، ڕیزه‌كانی «ی.ن.ك» ڕێك بخاته‌وه‌و بیخاته‌وه سه‌ر سكه‌ی خۆی. جا بۆیه به‌رز ڕاگرتنی ڕێبازی سیاسی مام جه‌لال و به گه‌وره‌یی هێشتنه‌وه‌ی خوێنی ئه‌و چه‌ندین هه‌زار شه‌هیدو برینداره‌ی له پێناوی گه‌ل و نیشتمان و پاراستنی «ی.ن.ك» به‌خشرا، ئه‌و یه‌كێتیه‌ی چه‌ندین ساڵه داینه‌مۆی ئازادی و دیموكراتیه له كوردستاندا ئه‌ركێكی نیشتمانی گه‌وره‌یه.
لێره‌وه وه‌ك و پێشمه‌رگه‌یه‌كی دانه‌بڕاوو ئه‌ندامێكی «ی.ن.ك»، خاوه‌ن دوو شه‌هید داوا له‌سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و فه‌رمانده سه‌ربازی و كادیر‌و هه‌ڤاڵان ده‌كه‌م، له ئاستی به‌ر پرسیارێتی قۆناغه‌كه‌دا بن، داوا له كه‌س و كاری شه‌هیده نه‌مره‌كان ده‌كه‌م نه‌هێڵن ئه‌و ده‌سكه‌وته مه‌زنانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به خوێنی شه‌هیده‌كانیان له بواری سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی به‌ده‌ست هاتووه هه‌روا به ئاسانی به هه‌ده‌ر بڕوات.
پێویسته ئه‌و هه‌ڤاڵ و برایانه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پله‌ی لێپرسراوێتیان هه‌یه له مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیدا له ئاستی به‌رپرسیارێتی مێژوویی خۆیاندا بن، له بری په‌نا بردنه به‌ر ئه‌م و ئه‌و حیزب و ده‌وڵه‌ت و لایه‌نانه وا باشه یه‌كتر قبوڵ بكه‌ن و ڕێز له هه‌ڤاڵانی ده‌یان ساڵه‌ی خۆیان بگرن، نه‌هێڵن تیره‌كه له كه‌وان ده‌رچێت ئه‌گینا دواتر په‌نجه شكانه‌وه‌و په‌شیمانی دادیان نادات. داواكارم هه‌موومان ڕێگا نه‌ده‌ین شیرازه‌ی «ی.ن.ك» له یه‌كتر بترازێت.
…
سەرچاوە کوردستانی نوێ
…………..
کورتەیەک لە سەر دوکتۆر ئەرسەلان باییز
پێَشمەرگەی دێرین و ئەندامی سەركردایەتی ناوی تەواوی ئەرسەلان باییز ئیسماعیل لە دایكبووی ساڵی 1950 ی گوندی كاریتان لە ناحییەی دیبەگەی سەر بە پارێزگای هەولێر , لە ساڵانی شەستەكان دا پەیوەندی بە باڵی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردووە , ساڵی 1969 لە بەشی زمانی كوردی كۆلێژی ئادابی زانكۆی بەغدا وەرگیرا , پایزی ساڵی 1970 كاتێك لە پولی دووی زانكۆ بووە , پەیوەندی بە كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستانەوە كردووە , ساڵی 1973 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زمانی كوردی بە دەست هێنا , ساڵی 1974 لەگەڵ دەسپێكردنەوەی شەڕ لە نێوان كورد و ڕژێمی عێراق پەیوەندی بە شۆڕشەوە كردووە و بووە بە مامۆستا لە ڕِەواندوز .
پاش ئەوەی هێزەكانی عێراق رەواندزیان گرت لە چۆمان گیرسایەوە لە بەشی ئینسات كاری كردووە , دوا بە دوای هەرەس هێنانی شۆڕش لە ساڵی 1975 گەڕایەوە بۆ سلێمانی و یەكسەر وەك سەرباز ڕەوانەی ناسریە كرا و پاش مانگ و نیوێك تەسریح كراووە , لەمانگی حوزەیراندا بە فەرمانبەر لەكۆمپانیایی پەلەوەری هەولێر دامەزرا , دوا بە دوایی ئەوە پەیوەندی بە ڕێكخستنەكانی كۆمەڵەوە كردووە و بووە بە لێپرسراوی ئەو ئەندامانەی كۆمەڵە كە لە شاخ پێَشمەرگە بوون , و لە ڕووی ڕێكخراوییەوە پەیوەندی راستەوخۆی بە جەعفەر عەبدولواحیدەوە هەبووە ,
پاش دەسپێكردنی شاڵاوی دەزگا ئەمنییەكان لەدژی كۆمەڵە جەعفەر عەبدولواحید لێپرسراویەتی ڕێكخراوی هەولێری بەم و بە عەبدولرەزاق ئەحمەد سپارد, بەڵام زۆری نەبرد, فەرمانی گرتنی دەرچوو , ناسنامەێكی ساختەی دەركرد و بەهۆییەوە چوو بۆ كەركوك ماوەێەك لەوێ خۆی حەشاردا و پاشان چوو بۆ سلێمانی, لەوێ لەگەڵ هەریەك لە ئیحسان نەجم محێدین و ئازاد هەورانی و عوسمانی نانەوا لەسەر ئەوە ڕێكەوت كە خۆی و ئاوات عەبدولغەفور بچن بۆ ئێران بۆ لای ئەندامانی سەركردایەتی كۆمەڵە بۆ ئاگاداركردنەوەیان لە خراپی ڕەوشی ڕێكخستنەكان و پەیدابوونی ژمارەێكی زۆری فراكسیۆن لەناو ڕِێكخستن پاش چونییان بۆ ئێران بەڵام لەسەر سنور ڕێوشوێنێكی مسۆگەریان بۆ گەیشتن بە سەقز چنگ نەكەوت بۆیە لە گوندی چەمپاراوا خۆیان رادەستی پاسگایەی ئێرانی كرد و پاشان ڕەوانەی بانە كران و لەوێوە برانە سەقز , لەوێ لە زییندان لەگەڵ شەهاب شێخ نوری شێخ ساڵح و فەرەیدون عەبدولقادر و عومەر سەید عەلی و جەعفەر عەبدولواحیید و عەلی بچكۆل یەكیان گرتەوە , لە ئێوارەی دوایین ڕۆژی ساڵی 1975 هەر حەوتییان رادەستی عێراق كرانەوە , ساڵی 1986لەبەغدا بە 6 ساڵ زیندانی حوكم درا , ساڵی 1979 بە لێبوردنی گشتی ئازاد كرا , لەمانگی كانونی یەكەمی ئەو ساڵە لە ڕِێەی قەڵادزێوە خۆی گەیاندی ناوزەنگ و ژیانی پێشمەرگایەتی دەستپێكرد ,
لە سەرەتایی حوزەیرانی 1980 وەك كادیر رەوانەی دەشتی هەولێر و دەشتی كۆیە كرا , لە مانگی ئابدا گواسترایەوە بۆ ناوچەی سەركردایەتی و كرایە لێپرسراوی رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان لە تۆژەڵە كە لەو سەردەمە دا وەك بۆردێكی دەزگای ڕاگەیاندن كاری دەكرد , لە پایزی ساڵی 1981 كرایە لێپرسراوی دەزگای راگەیاندن و تا ساڵی 1988 ئەم لێپرسراویەتییەی لە ئەستۆدا بوو .
ساڵی 1982 كاتێك خولی سێیەمی رێبازی نوێ بە شێوەی گۆڤار دەستی پێكرد ئەركی سەرنوسەریی گرتە ئەستۆ و لەم خولە دا پێنج ژمارەی لێدەركرد ,
لە خولی پێنجەمدا بووە بە سەرنوسەری رێبازی نوێ كە تێیدا رۆژنامەكە لە بەر گەڵوی دۆڵی جافایەتی لەماوەی نێوان 1985/ 1988 دەرچوو , لە خولی شەشەمیش كە تێیدا رێبازی نوێ لە شاری سەقز دەرچوو تا مانگی ئەیلولی 1988 خۆی سەرنوسەری بووە .لە ئەیلولی 1988 دا وەك نوێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ڕاگەیاندنی بەرەی كوردستانی , بو َگوندی راژان گوێزرایەوە لەوێ بەشداربوو لە دەركردنی رۆژنامەی بەرەی كوردستانی .
ساڵی 1992 بووە بە یەكەم سەرنوسەری رۆژنامەی كوردستانی نوێ كە یەكەم رۆژنامەی رۆژانەیە پاش راپەرین , لە كو،نگرەی یەكەمی یەكێتی لە ساڵی 1992 بە ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی هەڵبژێردرا , هەر ئەو ساڵە بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان هەڵبژێردرا .
لە ماوەی نێوان 1993/1995 لێپرسراەیەتی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری گرتە ئەستۆ , لەماوەی نێوان 1997/1999 بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ وەزیری پەروەردە بوو لە ئێدارەی سلێمانی .
حكومەتی هەرێمی كوردستان, لە كۆنگرەی دووەمی یەكێتی بە ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی هەڵبژێردرایەوە لە ماوەی نێوان 1999/2009 بۆ ماوەی 10 ساڵ لێپرسراوی مەكتەبی رێَِكخستن بووە , ساڵی 2000 بڕِوانامەی ماستەر و ساڵی 2003 بڕِوانامەی دكتۆرای لە ئەدەبی كوردی لە زانكۆی سلێمانی بە دەست هێنا ,
لەماوەی نێوان 2009 /2012 جێگری سەروكی پەرلەمانی كوردستان بووە , لە كۆنگرەی سێیەمی یەكێتی لە ساڵی 2010 بۆ جاری سێیەم بە ئەندامی سەركردایەتی هەڵبژێردرایەوە لە دانیشتنی 15ی شوباتی ساڵی 2012 بە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا
دیارترین بەرهەمەكانی فاشیزم 1988 ڕاگەیاندنی شۆڕش و بزوتنەوەی شیعری كوردی 2001 ڕۆژانی سەخت 2002 .
سەرچاوە
ئینسكلۆپیدیای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان