کاتێک پەڕپەڕی لاپەڕەکانی مێژوی نەتەوەکەمان هەڵدەدەینەوە دەبینین کە زۆرن لەو ڕۆژانەی هەڵگری ڕوداوێکی مێژویین کە ئەو ڕۆژانە تەعبیر لە ستەمی زاڵمانی حاکم بەسەر خاکی کورداندا دەکەن.
یەکێک لەو ڕۆژانەی کە نزیکەی حەوت دەیە لە بیرەوەری خەڵکی کوردستان دایە ڕۆژی مێژویی دەی خاکەلێوەیە لە ساڵى ١٩٤٧.
بە هۆی ئەمەوە لەم ڕۆژەدا یەکەم سەرکۆماری کوردستان لە دوای ۱۱ مانگ دەسەڵاتی سیاسی لەوپەڕی فەرمانڕەوایی دێموکڕاتیک واتە قازی محەمەد و دوو لە هاوڕێکانی حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.
بە هۆی ئەم ڕوداوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ لە دوای لە سێدارە دانی پێشەوا قازی و هاوڕێکانی لە ماوەی ئەو حەوت دەیەی کە ڕۆیشتووە گەلێک حوکمو نیزام دەسەڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتونو ڕۆیشتون.
لە هەموو ئەوانەدە تەنیا دەرسێک کە دەتوانین لەو ڕوداوە وەرگرین کە گەلی کورد ماڵی خۆی یەک بخات و یەک ڕێز و یەک هەڵوێست بێ. جێی داخە لە دوای کۆستی ساڵی ۱۹۴٧ نەمان توانی دەرسی پێویست و ئەزمونی باش لەو ڕوداوە وەرگرین.
جێی داخە کە سەرەڕای ڕوخانی ئەو دەسەڵاتەی کە پێشەوا تێیدا لە سێدارە درا دوای ئەوەی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی سواری شەپۆلەکانی شوڕشی ئێران وو ویستی بە هۆی داپڵۆسان بەسەر نەیارانی دا سەرکەوێ.
جارێکیتر ڕوداو بۆ ئێمە دوبارە بۆوە و یەکێک لە بە تواناترین ڕێبەرانی کورد کە دەیتوانی دەسەڵاتی کوردستان نەک لە کوردستان بەڵکو لە ئێران بگرێتە دەست بە ناوی وتو وێژەوە دکتۆر قاسملوویان شەهید کرد.
بەداخەوە جوڵانەوەی کورد نەیتوانی لەم ڕوداوە تاڵەش ئەزمونی پێویست وەرگرێ و دیسان چۆوە داوی داگیرکەران و یەکێکیتر لە ڕێبەرانی خۆی بە ناوی دکتۆر سادقی شەڕەفکەندی لە دەست دا.
پێشەوا ، قاسملوو ، شەڕەفکەندی سێ ناوی ئاشنا بە بیرو هزری نەتەوەیی کورد کە ئەگەر توانیبامان ئەو ڕێبەرانەمان بە پێی پێویست بپارێزین ئێستا پەنامان بۆ ئاخ و خۆزیاکان نەدەبرد، دەمانتوانی بە کەڵک وەرگرتن لە بیری ئەم بیرمەندانە خوێندنەوەیەکی سیاسی مەنتقی لە جۆڵانەوەی گەلی کورد هەبێ.
خاڵق مەنافی