رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش چه‌ندین ده‌یه به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، پێشنووسی رێککه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ وڵاتانی 1+5 واژۆ کرد. واژۆکرانی ئه‌و رێککه‌وتنه له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی دانووستانکاردا
له کاتێکدا هاته ئاراوه که رێژیم له‌ژێر گوشاری هێرشی نیزامی و گوشاری ناوخۆیی و هه‌روه‌ها هێزی خه‌ڵکدا بوو، ئه‌مه چه‌ندمین جاره رێژیم ئه‌و هێره‌ش و مه‌ترسییانه ده‌گه‌یه‌نێته لووتکه و هه‌ر جاره به هێنانه ئارای به‌زمێکی نوێ له‌باری بردووه، ئه‌م جاره و له حاڵی دانووستاندا ته‌شه‌نه‌ی زیاتری کردووه‌ته ناوچه‌که و ته‌نانه‌ت له‌شکه‌ر کێشیشی کردووه‌ته نێو چه‌ند وڵاتێک. هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامی بۆسه‌ر ئێران گه‌یشتووه‌ته لووتکه، به‌ڵام رێژیم به داساچانێک و نواندنی نه‌رمییه‌کی له راده‌به‌ده‌ر به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوو، ئاوێکی ساردی به‌سه‌ر رۆژئاوا و ئه‌مریکادا رژاندووه و خۆی لێ ده‌رباز کردووه و سه‌لماندوویه‌تی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی هه‌ر چه‌شنه نه‌رمی و ئینعتافێک ده‌نوێنێ.
رێژیم ئیسلامی به وردبینییه‌وه و به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان و ئه‌و هه‌موو هه‌ڕشه و گوڕه‌شه که‌له سه‌ریه‌تی، به به‌شێکی زۆر له ئامانجه‌کانی خۆی و به‌ره‌وپێشبردنی ئایدیۆلۆژیاکه‌ی له ناوچه‌که‌دا گه‌یشتووه. ئه‌و رێژیمه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه که له‌گه‌ڵی دانیشتوون، به رێژیمێکی تیرۆرۆستپهروهر و پاڵپشتی تیرۆریزم له جیهان و ناوچه تاوانبار ده‌کرێ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌موو ئیدیعایه، له‌گه‌ڵی داده‌نیشن و ده‌گه‌ن به رێککه‌وتنیش. ئه‌م نه‌رمی نواندنه‌ی ئێران و رۆژئاوا و ئه‌مریکا (دوژمنی ژماره یه‌ک) له‌گه‌ڵ یه‌کدی، ده‌مانهێنێته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته که له‌ئه‌گه‌ری پاراستنی بهرژهوهندهییهکانیان ئه‌م رێککه‌وتنه سه‌ر بگرێ و هه‌ر وه‌کوو له سیاسه‌تدا ده‌گوترێ: ”دۆستی ئه‌مڕۆ دوژمنی سبه‌ینێ و دوژمنی دوێنێ دۆستی ئه‌مڕۆ”، بۆ که‌مڕه‌نگ کردنه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌ی وڵاتێکی رکابه‌ری وه‌کوو عه‌ره‌بستانیش له ناوچهکهکدا بووبێت، هیچ به دوور نییه، ببنه هاوپه‌یمانیش. چونکه ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهانیش له‌م دوایییانه‌دا ئه‌وه‌یان نیشان دا. وڵاتانی رۆژئاوایی مادام که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان پارێزراو بێت، ده‌توانن له‌گه‌ڵ دیکتاتۆرترین وڵاتیشدا رێک بکه‌ون و هاوپه‌یمانیشی له‌گه‌ڵ پێک بێنن (ئاماژه به عه‌ره‌بستانی سعوودی). رێژیم به‌و ئاکامه گه‌یشتووه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی نه‌رمی نیشان بدا و ئه‌مه‌ش دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئه‌و رێژیمه به چه‌کی ناوکیی لێ ده‌که‌وێته‌وه. به‌و مانایه مانه‌وه‌ی زیاتری رێژیم، یان دوورکه‌وتنه‌وه و ته‌نانه‌ت وه‌لانانی به‌کارهێنانی بژارده‌ی نیزامی له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانییه‌وه. مانه‌وه‌ی رێژیم له وه‌ها حاڵه‌تێکدا که به‌هێزترین ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه دایه، به واتای ده‌ستێوه‌ردانی زیاتری رێژیم له ناوچه، پشتیوانیی زیاتری گرووپه تیرۆریستییه‌کان و له هه‌مووشیان گرینگتر، زیاتر لاوازبوونی کورد به‌تایبه‌ت له کوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا. هه‌ر وه‌ک ئاشکرایه زیاتربوونی زه‌خت و گوشاره‌کان بۆسه‌ر خه‌ڵک له ئێران نابێته گرفت بۆ رۆژئاوا و ئه‌مریکا، مادام که به‌رژه‌وه‌ندیی و ئاسایشی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ته‌کانیان نه‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه. ئێستا عه‌ره‌بستانی سعوودی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ئیسلامی و عه‌ره‌بیی ئه‌مریکایه. زه‌رفیه‌تی ئێران له بواری مافی مرۆڤه‌وه وه‌کوو وڵاتێکی ئیسلامی له‌مه‌ڕ گێڕانی ئه‌و رۆڵه (هاوپه‌یمانی ناوچه‌یی) له عه‌ره‌بستان ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێ، که‌متر نییه، چونکه ئه‌و پێشێلکارییه‌ی که‌له عه‌ره‌بستان له بواری مافی مرۆڤدا ده‌کرێ هیچ کات که‌متر له ئێران نه‌بووه و ئه‌مه‌ش بۆ هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان نه‌بووه‌ته به‌ربه‌ست.
وێکچوونێکی دیکه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودی و رێژیمی ئیسلامی له ئێران پشتیوانیی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته که له‌لایه‌ن دوو وڵاته‌وه به ئاشکرا ئه‌نجام ده‌درێ. عه‌ره‌بستان پاڵپشتی له گرووپه تیرۆریستییه سوننه‌کان و رێژیمی ئیسلامی له ئێران پشتیوانی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی شیعه وه‌کوو حیزبووڵڵا و حوسهییهکان و … ده‌کات.
له‌م حاڵه‌دا که رێژیمی ئێران و وڵاتانی 1 + 5 ده‌گه‌ن به رێککه‌وتنی ناو‌کی، هه‌ر وه‌کوو ئاماژه‌ی پێکرا مافی مرۆڤ و مافه‌کانی گه‌لانی ئێرانیش نابێته گرێکوێره بۆ رۆژئاوا و ئه‌مریکا، ئێمه‌ی کورد ده‌بێ چ بکه‌ین؟ ئایا رێبه‌رانی کورد هیچ به‌رنامه‌یه‌کیان بۆ وه‌ها وه‌زعیه‌تێک هه‌یه؟
بۆ گۆڕانگاری له هه‌ر سیسته‌مێک پشتگیریی ده‌ره‌کی پێویسته، به‌ڵام کورد نابێ چاوه‌ڕوانی ئه‌و بێ که مێژووی عێراق له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووخانی رێژیمی سه‌دام، له ئێران دووپات بێته‌وه، گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌ت گه‌لی کورد، ده‌توانن باشترین رۆڵیان له گۆڕینی سیسته‌می سیاسی له ئێران‌دا هه‌بێت.
کورد له‌م قۆناغه‌دا پێویستیی به گۆڕانکاریی سیاسی به هێزی سیاسه‌تڤان و حیزبه‌کان هه‌یه به شێوه‌یه‌ک که گۆڕانکاری له دۆخی سیاسی و هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌یی پێک بێنی، سیاسه‌ت به مانای راسته‌قینه‌ی خۆی که به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی کورد له کوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا بپارێزێت، ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه رێبه‌رانی کورد له رۆژهه‌ڵات یه‌ک سیاسه‌تی نه‌گۆڕ پێڕه‌و ده‌که‌ن، ئه‌ویش چاوه‌ڕوانیی هاتنی ئه‌مریکا و رووخاندنی ئه‌و رێژیمه، ئه‌مه‌ش وه‌کوو تاکه رێگای رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌ر چاو ده‌گرن، کاره‌سات کاتێک خۆی ده‌رده‌خات ئاخۆ هیچ ئالترناتیڤێکی دیکه بۆ کورد له ئه‌گه‌ری نه‌هاتنی ئه‌مریکا له‌به‌ر چاو گیراوه، یان تاکه رێگا، ئه‌مریکای رزگارکه‌ره!.
رێککه‌وتن و نه‌رمی نواندنی دوو لایه‌نی دانوستانکار، ده‌بێ ئێمه‌ی کورد بهێنیته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته که نابێ چاوه‌ڕوانی رزگارکه‌ری ده‌ره‌کی بین و له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی 20 ساڵی رابردوومان به‌رده‌وام بین. پێویسته خۆمان قۆڵی هیمه‌تی لێ هه‌ڵماڵین و هاوشانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران که ئێستا ئه‌وانیش ئه‌و ئامادهیییهیان تێدا ده‌بینرێ، لانیکه‌م ببینه به‌شێک له هاوکێشه‌کان و کاریگه‌ریمان له‌سه‌ر ره‌وت و رووداوه‌کاندا هه‌بێت.
ره‌شبینانه‌ترین حاڵه‌تی لوا‌و بۆ ئێمه‌ی کورد ده‌بێ ئه‌وه بێ که رێژیم واز له به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی خۆی ده‌هێنێت و پێش به روودانی هه‌ر هێرشێکی نیزامی بۆسه‌ر ئێران ده‌گرێ، چونکه تیۆریسیه‌نه‌کانی رێژیم زۆر له‌وه زیره‌کتر و سیاسییانه‌تر بیر ده‌که‌نه‌وه که ئێمه به ساویلکه له قه‌ڵه‌میان بده‌ین. کورد ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سیاسه‌ت بکا و بتوانێ هێز و پوتانسیه‌لی خۆی به مه‌به‌ستی کاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر هاوکێشه‌کان به ده‌ست بێنێته و به قورسایی خۆی له ئاڵوگۆڕه‌کاندا پشکی هه‌بێ. به کورتی کورد نابی دڵی به رزگارکه‌ری ده‌ره‌کی خۆش بکا، خۆ له‌وانه‌شه رێککه‌وتن سه‌ر نه‌گرێت و رزگارکه‌ری ده‌ره‌کیش بیڕووخێنێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌بوو ده‌بێ چ بکات؟
له راپرسییه‌کدا که‌له خه‌ڵکی ئه‌مریکا کراوه، له‌سه‌دا 59ی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته، رێککه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئێران پێ باشتره، هه‌نووکه‌ش ئه‌گه‌ری واژۆکرانی رێککه‌وتنێکی 10 ساڵه نزیکتر بووه‌ته‌وه، واته ئه‌گه‌ر کوردی رۆژهه‌ڵات چاوه‌ڕێی رزگارکه‌ری ده‌ره‌کی بێت ده‌بێ 10 ساڵی دیکه‌ش له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی 20 ساڵه به‌رده‌وام بێت.
کورد له به‌رنامه و سیاسه‌تێکی دیکه‌دا له‌مه‌ڕ وازهێنان له‌و هه‌ڵه بیست ساڵه‌یه، پێویسته ببێ به ناوه‌ندی هێز و واز له سیاسه‌تی قه‌هری خۆی بهێنێت.
ئه‌گه‌ر کێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیم بۆ جیهان چاره‌سه‌ر بکرێ، هه‌ر وه‌کوو گوتمان چلۆن پرسی مافی مرۆڤ له عه‌ره‌بستان نه‌بووه‌ته کێشه له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێرانیش نابێت، به‌ڵام ئێمه وای دانین که ئه‌مریکا و رۆژئاوا له بیاڤی مافی مرۆڤیش‌دا گوشار بخاته سه‌ر ئێران و ئه‌و رێژیمه هه‌ر وه‌کوو به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی ناچار به هه‌ندێ ئاڵوگۆڕ بکات، لێره‌دا کورد دیسانه‌وه نابێ ساویلکانه بۆ مه‌سه‌له‌که بچێت، چونکه رێژیمی ئیسلامیی ئێران ده‌توانێ بۆ به‌لاڕێدابردنی بیروڕای گشتی ده‌یان فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی دیکه بکار بهێنێ.
بۆ نموونه ده‌توانێ له کوردستان یه‌کێک له لایه‌نه‌کان وه‌کوو ”ئیسلامییه‌کان و پژاک” که نزیک به خۆی ده‌زانێ به فه‌رمی بناسێت، یان حیزبێکی دیکه‌ی نێوخۆیی دابمه‌زرێنێ ــ هه‌ر وه‌ک له‌م دوایییانه‌شدا باسی هاتبووه ئاراوه ــ و وه‌کوو نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ چاره‌سه‌ریی پرسی کورد له‌گه‌ڵیان دابینشێت و نمایشێکی دیکه بۆ گه‌وجاندنی رۆژئاوا و ئه‌مریکا و به‌لاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی بخاته رێ. نه‌ته‌وه‌ی کورد که چه‌ندین ساڵه له‌ژێر زه‌خت و گوشار دایه به چکۆله‌ترین کرانه‌وه ــ لانیکه‌م بۆ ماوه‌یه‌ک ــ رازی ده‌بن و پێشوازیشی لێ ده‌که‌ن. به له‌به‌ر چاو گرتن و هاتنه ئارای ئه‌و دۆخه ئوپۆزسیۆنی کورد له ده‌ره‌وه‌ی ده‌بێ به‌رنامه‌ی چی بێ و چ ده‌توانێ بکا؟
به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م دۆخه و سیاسه‌ت و ستراتیژیی وڵاتان له ناوچه، به‌رده‌وامیی کورد له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی بیست ساڵه له قازانجی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتدا نییه و ته‌نیا به‌هێزبوونمان ده‌توانێ ببێته هۆی کاریگه‌ریمان له هاوکێشه‌کاندا. به‌هێز بوونیش کاتێک مسۆگه‌ر ده‌بێت که کورد:
1 ــ خاوه‌نی هێزی نیزامیی پۆشته و په‌رداخ بێت که‌له هه‌ر ئه‌گه‌رێکدا بتوانێ وه‌کوو هێزی گوشار که‌ڵکی لێ وه‌رگرێ
2 ــ ئابوورییه‌که‌ی باش و به‌هێزی له‌مه‌ڕ لابی دروست کردن له هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکدا هه‌بێ.
3 ــ هێزی جه‌ماوه‌ر له پشت بزووتنه‌وه‌که‌دا بێت و هه‌رکات ویستی شه‌قام بجووڵێنی
4 ــ له سیاسه‌تی تاک ره‌هه‌ندی دووره‌په‌رێز بێت و که‌ڵک له هه‌موو پوتانسییه‌له‌کان وه‌ربگرێت
له غه‌یری ئه‌وه‌دا کورد له رۆژهه‌ڵات رۆژ له دوای رۆژ لاوازتر و کزتر ده‌بێت و له ئه‌نجامیشدا له هاوکێشه سیاسییه‌کاندا وه‌لا ده‌نرێت و لانران له هاوکێشه سیاسییه‌کان بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی مافخواز و حیزبه سیاسییه‌کانی، واته که‌مڕه‌نگ بوونه‌وه و توانه‌وه.