جیاوازی نێوان نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست و سه‌رده‌ست له ڕاپه‌ڕینه‌كانی سه‌د ساڵی ڕابردووی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆ ده‌نوێنێت كه هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتیی، ئازادیی و مافه‌كانی مرۆڤ بووه،
دوایین ئاماژه‌ی ئازادیخوازیی و ویستی دادپه‌روه‌رانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، هه‌ڵوێستی بووێرانه‌ی سی و پێنج ساڵی ڕابردووی گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه كه مكهچی ڕژیمی ئێران نه‌بووه و به‌رده‌وام له خه‌بات و تێكۆشاندا بووه و وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن هه‌ڵوێست به‌ربه‌ره‌كانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژیمه ملهوڕه‌دا كردووه. كۆماری كوردستان ئاماژه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی به‌رخۆدانی ئازادیخوازیی كورد له ماوه‌ی سه‌دساڵی ڕابردووه بووه كه تاكوو هه‌نووكه‌ش سیسته‌م و حكوومه‌تێكی دیموكراتیكی له‌و چه‌شنه نه‌هاتووه‌ته كایه‌وه.
ئێران؛
كۆمه‌ڵگای ئه‌و وڵاته له ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانی سی ساڵی ڕابردوودا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه كاتێ ده‌رفه‌تی شۆڕش پێكهاتووه وه‌ك پێویست به‌شداریی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان نه‌كردووه و ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له‌ئاست كۆمه‌ڵ هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له دژی ئه‌و ڕژیمه درووشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و بەشداریی ڕێپێوانەکانیان کردووە. ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕێژه‌ش كه ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان درووشمه‌كانیان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گۆڕانكاری ڕووه‌كیی پێوە دیار بووه نه‌ك بنه‌مایی و بنه‌ڕه‌تیی، وه‌ك ئاماژه؛ چه‌ند ساڵ پێش ئیستا كاتێ كه مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نژاد دووباره به سه‌رۆككۆمار هه‌ڵبژێردرایه‌وه، به‌شێك له خه‌ڵك پێیان وابوو كه چه‌واشه‌كاری كراوه و له كاتی هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، درووشمه‌كانیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا بوو كه گۆڕانكاری له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردندا بكرێت و براوه‌ی ڕاسته‌قینه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر شانۆ، واتا ئامانجیان ڕۆخاندنی ڕژیم نه‌بوو و ته‌نانه‌ت داوای گۆڕانكاریی لاوهكیشیان له بنه‌ماكانی “وه‌لایه‌تی فەقی”دا نه‌كرد.
گه‌رچی له مێژووی سی و پێنج ساڵی ڕابردوودا ئه‌مه یهكهمیجاره كه خه‌ڵك به‌و ڕێژه زۆرە ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له دژی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌و وڵاته درووشم به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی درووشمه‌كان هه‌ڵگری گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تیی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ڕژیمی ئێران‌دا نه‌بوو. یانخود كاتێ كه ڕژیمی ئێران تۆمه‌تبار یانخود تاوهنبارێك له سێداره ده‌دات، ڕێژه‌یه‌كی زۆر لە خەڵک بۆ سه‌یركردنی دیمه‌نه‌كه له مه‌كۆی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه كۆ ده‌بنه‌وه و له گیانكێشانی هاوڵاتییه‌كی خۆیان تام و جێژ وه‌رده‌گرن. جاری واش هه‌یه كه هاوڵاتییه‌ك له‌ناو ئاپۆره‌ی خه‌ڵكدا و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌چه‌قۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر هاونشتیمانییهكی خۆی و له‌ناوی ده‌بات و كه‌سیش ده‌ستی ناگرێت و ڕێگری لێناكات، ته‌نیا وێنه و فلیمی لێ هه‌ڵده‌گرن.
ئه‌م چه‌شنه له هه‌ڵسووكه‌وت ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ڕۆمییهكانم بیر ده‌خاته‌وه كه كاتێ له شه‌ڕه‌كاندا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست ده‌هێنا و كۆمه‌ڵێك چه‌كداریان به دیل ده‌گرت، دواتر دیله‌كانیان پێكه‌وه به‌شه‌ڕ ده‌دا، تاكوو یه‌كتر بكوژن و ئه‌وانیش له‌و دیمه‌نه خوێناوییانه تام و چێژیان وه‌رده‌گرت. هه‌مووی ئه‌م كرده‌وه و دژكردهوانه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و كولتووری به‌رزی مرۆڤدا ناگونجێن و پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن و له‌گه‌ڵ ئایینی پیرۆزی ئیسلامیشدا ته‌با نییه. كه‌واتا ئه‌مه به‌و واتایه دێ كه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته یان باییخ به گۆڕانكاریی له ژیانی سیاسیی خۆیاندا ناده‌ن یانخود ڕژیمی هه‌نووكه‌یی ئێران هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه كه خه‌ونیان پێوه بینیوه.
دیاره به‌شێك له كۆمه‌ڵگای ئه‌و وڵاته له ڕووی سیاسییه‌وه پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، وه‌ك ئاماژه؛ كاتێ كه فه‌ریناز خسرهوانی له شاری مه‌هاباد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌وته‌به‌ر هێرشی ئاژه‌ڵانه‌ی یه‌كێ له ئه‌ندامه‌كانی ڕژیم، ناوبراویش بۆ پاراستنی شه‌ره‌فی له ده‌لاقه‌ی ئه‌و بینایه‌ی كه تێیدا نشته‌جێ بوو و هێرشی كرایه‌سه‌ر خۆی خسته‌خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست دا، ئه‌و كچه نه‌چووه ژێر باری هێرشی ئاژهڵههوهسانهی ئه‌و به‌كرێگیراوه. پاش ئه‌وه‌ش خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد ڕژانهسهر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه داخوازییه‌كانیان به‌گوێی ڕژیم گه‌یاند، به‌ڵام كاتێ كه هه‌ستیان كرد ڕژیم باییخ به داخوازییه‌كانیان نادا، بێ هه‌ڵوێست نه‌بوون و هێرشیان كرده‌سه‌ر شوێنی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه. یانخود دوو ساڵ پێش ئیستا كاتێ كه ڕژیم ویستی لاوێكی كورد له شاری ڕوانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دار بدات، له‌گه‌ڵ دژكرده‌وه‌ی گه‌لدا به‌ره‌وڕوو بووه‌وه و گه‌ل له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و حوكمه ڕێگریان كرد.
به‌ڵام له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران و به‌تاییبه‌ت له ناوه‌ند و پێته‌ختی ئه‌و وڵاته كاتێ كه لاوێك له‌دار ده‌درێ خه‌ڵك به كۆمه‌ڵ و به‌كۆ ده‌چن بۆ سه‌یركردنی چۆنێتی كێشانی گیانی هاوڵاتییه‌كی خۆیان. یانخود كاتێ كه له شاری مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كراسی ژنانه‌یان له‌به‌ری تاوهنبارێك كرد و سیپالی ژنانه‌یان وه‌ك سه‌ركۆنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و تاوه‌نباره ئه‌ژمار كردبوو و به‌ناو شه‌قامه‌كانی شاردا گهڕاندبوویان، زۆربه‌ی لاوانی كورد و به‌تاییبه‌ت خه‌ڵك له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دژی ئه‌و كرده‌وه‌ی ڕژیم هه‌ڵوێستیان گرت و ڕژانهسهر شه‌قامه‌كان و به‌شێكی زۆریش له لاوان سیپاڵی ژنانه‌یان له‌به‌ر كرد و دژكرده‌وه‌یان پێشان دا. كه‌واتا نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندووه و هاوكات نوێخواز و ئاشتیخوازه و به‌كرده‌وه‌ش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه و قوربانیشی بۆ داوه. لێره‌دایه كه جیاوازیی نێوان نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست و سه‌رده‌ست ده‌رده‌كه‌وێت.
گه‌لی چه‌وساوه‌ی كورد له ماوه‌ی سه‌دساڵی ڕابردوودا چه‌ندین شۆڕشی مه‌زنی له دژی داگیركاریی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست ساز كردووه و ده‌یان جووڵانه‌وه‌ی دیموكراسیخوازیی و ئازادیخوازیی هێناوه‌ته‌به‌ر و له ماوه‌ی سی و په‌نج ساڵی ڕابردووش‌دا وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی نوێخواز و پێشكه‌وتووخواز ملی بۆ سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی ڕژیمی ئێران دانهنوواندووه و هه‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به لانكه‌ی شۆڕش و به‌رخۆدان هه‌ژمار كراوه و هه‌میشه له دژی سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووه. به‌ڵام به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێران له ئاست نادادپه‌روه‌رییه‌كانی ڕژیم سڕ و بێ هه‌ڵوێست و بێ هێز و لاواز بوونه.
له وڵاتانی داخراو به هه‌مان شێوه خه‌ڵكی ئه‌و كۆمه‌ڵگانه له پێوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی وڵاته‌كه‌یان بێڕان و باییخ به كرانه‌وه‌ی سیاسیی ناده‌ن و خۆیان له به‌شداریی كردنی سیاسه‌ت و چاره‌نووسی خۆیان به‌دوور ده‌گرن، وڵاتانی كوبا، كۆریای باكوور و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ش كه هه‌نووكه به سیستەمی كۆمۆنیستی و دیكتاتۆری به‌ڕێوه ده‌چن، ئازادییان سنووردار كردووه و كرانه‌وه‌ی سیاسیی ئه‌و پرسه‌یه كه له‌و وڵاتانه‌دا باسی لێوه ناكرێت و باییخیشی پێ نادرێت. وه‌ك ئاماژه؛ وڵاتێكی وه‌ك وێنۆزووێلا تازه هێڵی ته‌له‌فۆنی ڕاكێشاوه و خه‌ڵكی ئاسایی تاكوو هه‌نووكه‌ش ناتوانن موبیل به‌كار بهێنن، له‌وانه‌یه تۆڕی جیهانیی ئینترنێت و كرانه‌وه‌ی ڕایه‌ڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبووك، توێتر، ده‌یان ڕایه‌ڵه و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی دیكه بۆ چه‌ند ده‌یه‌ی دیكه‌ش نه‌گاته به‌رده‌ستی خه‌ڵكی ئاسایی ئه‌و وڵاته. له‌و وڵاتانه‌ش جێگیربوونی دیموكراسیی دژواره، له‌به‌ر ئه‌وه كێشه‌كه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و ده‌سه‌ڵاتخوازیی هه‌لپه‌ره‌ستان نییه، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵیش به‌شێكی سه‌ره‌كیی له به‌ربه‌سته‌كان پێك ده‌هێنێت.
له ڕاستیدا دیموكراسی پتر له‌و كۆمه‌ڵگانه به‌باشی جێگیر ده‌بێت كه هۆشیاری سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییان له ئاستێكی به‌رز دایه و بهدواوهچوون بۆ ڕووداوه‌كانی نوێ ده‌كه‌ن و ده‌یانهه‌وێت به‌شێكی كاریگه‌ر و كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێزی پێشكه‌وتن و ڕێكاری هاتنه گۆڕێی ڕووداوی نوێ بن. له‌و پێوه‌ندییه‌دا زانست به‌هه‌موو چه‌مكه‌كانییه‌وه ڕۆڵ و ده‌وری گرینگ و كارامه ده‌گێڕێت، به‌ڵام به‌هۆی داخرانی سیاسیی و ناله‌باریی دۆخی ئابووریی و ژیان و گووزه‌رانی ئه‌و كۆمه‌ڵگانه، خه‌ڵك له زانستی ڕۆژ بێبه‌شه و باییخی پێ نادات و ده‌سه‌ڵاتیش به ڕێگری سه‌ره‌كیی هه‌ژمار ده‌كرێت و دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاتیش له پێوه‌ندیی به نوێبوونه‌وه‌ی كولتووری سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی، ده‌یان هۆكار و به‌ربه‌ستیی گشتیی و به‌كۆ له‌خۆ ده‌گرێت كه له ئه‌ڵقه‌كانی پێشووتری ئه‌م وتاره‌دا ئاماژه‌یان پێكراوه.
تێبینی؛ شه‌ره‌ف له‌م وتاره‌دا به واتای مه‌زنێتیی كه‌سایه‌تیی دێ
درێژه‌ی هه‌یه…