هێرشی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆسه‌ر حیزبی دیموكرات خیانه‌ته له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كرێت
ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕاست بێ و په‌كه‌كه هێرشی كربێته سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كوژراو و بریندار هه‌بێ، وه‌ك هه‌میشه خیانه‌ت و گێچه‌ڵێكی دیكه‌ی مێژوویی له كارنامه‌ی خۆیدا تۆمار كرد. ئه‌مه یه‌كه‌میجار نییه كه په‌كه‌كه گێچه‌ڵ به پارته‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌فرۆشێت و هه‌رجاره و له‌ژێر ناونیشانێكی هه‌ڵبه‌ستراو و جیاوازدا هێرش ده‌ستپێ ده‌كات.
شایانی وتنه كه تاكوو هه‌نووكه په‌كه‌كه گێچه‌ڵی به پارتی، یه‌كێتی، پارتی ئازادی، كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیی سیاسیی و ڕووناكبیری باكووری كوردستان فرۆشتووه و ئه‌مڕۆش به حیزبی دیموكراتی فرۆشت. ئه‌مه هیچ پاساوێكی نییه و په‌كه‌كه شه‌ڕ ده‌فرۆشێت و كڕیاری ده‌وێت.
من مرۆڤ كوشتن به هێڵی سووری ده‌زانم و پێم حه‌رامه، چونكه پێم وایه كه ته‌نیا خودا مافی گرتنی گیانی مرۆڤه‌كانی هه‌یه. به‌ڵێ، ئه‌م شه‌ڕه‌ی كه ئه‌مرۆ په‌كه‌كه ده‌یفرۆشێت ناحه‌قییه و ده‌بێ ڕووناكبیرانی كورد هه‌ڵوێست بگرن و پاشه‌كشه به سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی په‌كه‌كه بكه‌ن. په‌كه‌كه ده‌بێ له‌وه تێبگات كه تاكه هێزی كوردستان نییه، په‌كه‌كه ده‌بێ له‌وه تێ بگات كه هێزێكی ئیدۆلۆژیخوازه و نه‌ته‌وه‌یی نییه.
په‌كه‌كه ده‌بێ له‌وه تێ بگات كه كوردستان هه‌ر وه‌ك چۆن موڵكی حیزبی دیموكرات و حیزبه‌كانی دیكه نییه، به‌هه‌مان چه‌شن موڵكی په‌كه‌كه‌ش نییه. په‌كه‌كه ڕۆژئاوای كوردستانی وه‌ك موڵكی خۆی چاو لێ ده‌كات و خاوه‌ندارێتی خۆی له‌و به‌شه‌ی كوردستان ڕاگه‌یاندووه، ڕێ له به‌شداری حیزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌گرێت و ئیزن به به‌شداریی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییان نادات. په‌كه‌كه له ماوه‌ی ئه‌م پانزده ساڵه‌ی ڕابردوودا شه‌ڕی به زۆربه‌ی هێزه‌كانی كوردستان فرۆشتووه و هه‌نووكه‌ش ده‌یهه‌وێت شه‌نگاڵ له باشووری كوردستان دابڕێت.
ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان له باشوور سه‌بری نه‌بووبایه ده‌مێك بوو په‌كه‌كه وه‌ك ڕابردوو شه‌ڕی هه‌ڵگیرساندبوو و لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌ی نامۆی براكووژی له مێژووی خۆیدا تۆمار كردبوو. دیاره دیموكرات له‌لایه‌ن زۆربه‌ی هێزه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه شه‌ڕی پێ فرۆشراوه، به‌ڵام ئه‌وه وه‌ك مێژووێكی كاره‌ساتبار ئه‌ژمار ده‌كرێت و هه‌موو هێزه‌كانی سیاسیی كوردستان بڕیاری ئه‌وه‌یان داوه كه شه‌ڕی براكووژی هێڵی سوور بێ و هیچ لایه‌نێك نه‌یبه‌زێنێت. به‌ڵام په‌كه‌كه چونكه هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی نییه و پێچه‌وانه ئیدۆلۆژیخوازه، ئه‌مه وه‌ك هێڵی سوور هه‌ژمار ناكات. بۆ په‌كه‌كه ماركسیزم هێڵی سووره. من پێم وایه كه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای باكووری كوردستان له‌وه تێبگه‌ن كه په‌كه‌كه پارتێكی ماركسیستییه و نه‌ته‌وه‌یی نییه و ئیدۆلۆژیكه كه‌س پشتیوانی و پێشوازیی لێناكات. به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵگای باكووری كوردستان له‌و پێوه‌ندییه‌دا كه‌مكووڕیی زۆره و په‌كه‌كه‌ش ئه‌وه‌ی قۆستووه‌ته‌وه.
ڕاسته په‌كه‌كه شۆڕش و به‌رخۆدانی له باكووری كوردستان زیندوو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام نابێ هه‌موو سیاسه‌ت و ستراتیژیی و ئامانجه‌كانی به هێز و وزه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌یار بێ، بۆیه ئه‌ركی ڕووناكبیرانی كورده كه ڕێ له سه‌ره‌ڕۆیی هه‌ر هێزێكی سیاسیی بگرن كه بیهه‌وێت داهێنان له پاشكه‌وتنی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی بكات و هه‌وڵی سه‌پاندنی خۆی به‌سه‌ر گه‌ل و نیشتماندا بدات. من كێشه‌م له‌گه‌ڵ ستراتیژیی سیاسیی ئه‌مڕۆی حیزبی دیموكراتدا هه‌یه و پێم وایه كه له ڕێی نه‌ته‌وه‌یی لای داوه و به‌لای ئێرانیچێتیدا ده‌ڕوات، ئه‌م سیاسه‌ته‌شم پێ هه‌ڵه‌یه و پێم وایه كه ده‌بێ حیزبی دیموكرات به ڕاشكاوانه له میدیاكانییه‌وه به كوردی و فارسی و به ڕوونی ئاماژه به‌وه بكات كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازه و هه‌ركات دۆخ و هه‌لومه‌رجه‌كه له‌بار بێ خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات، هه‌روه‌ك چۆن پێشه‌وا قازی وه‌ك دامه‌زرێنه‌ری حیزبی دیموكرات ئه‌وه‌ی كرد. كورد خاوه‌ن نیشتمان، زمان، ناسنامه‌ی كولتووریی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و مێژوویی خۆیه‌تی و شه‌رمكردن له داوا كردنی ئه‌و مافه كاره‌ساتباره.
به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه‌ی كه ئه‌مڕۆ پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌ڵیگیرساندووه، وه‌ك سه‌ره‌تای شه‌ڕێكی گشتگیر له نێوان په‌كه‌كه و حیزبی دیموكرات هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر حیزبی دیموكرات وه‌ك ڕابردوو دان به‌خۆیدا نه‌گرێت، ده‌بێته شه‌ڕی براكووژی و ئه‌مه‌ش كاره‌ساتباره و به‌زیانی بزووتنه‌وه‌ی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌شكێته‌وه. من پێم وایه كه هه‌موو پارته‌كانی سیاسیی كوردستانی گه‌وره به‌ده‌ر له په‌كه‌كه له ناسكیی و هه‌ستیاربوونی دۆخ، قۆناغ و هه‌لومه‌رجی سیاسیی ناوچه‌كه و جیهان تێ ده‌گه‌ن، بۆیه شه‌ڕی براكووژی له‌گه‌ڵ بوونی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كانی سیاسیی كوردستان ئه‌سته‌مه بێته كایه‌وه. به‌ڵام په‌كه‌كه وه‌ك هێزێكی ئیدۆلۆژیخۆاز باییخ و گرینگیی به هه‌ستیاریی دۆخی سیاسیی كوردستان نادات. ئه‌مه‌ش ته‌نیا پێویستی به شه‌قاڵته یانخود سكه‌ڵ هه‌یه كه نیشتمان و كوردستانی پێ گڕ بدرێت. به‌داخه‌وه ئه‌م تاییبه‌تمه‌ندییانه‌ش له خوێن و هزری په‌كه‌كه‌دا به‌دی ده‌كرێن و مێژووی په‌كه‌كه كۆمه‌ڵێك له‌و ڕووداوانه‌ی نه‌خوازراوی تۆمار كردووه و زه‌ینی مێژوو زیندووه.
بۆیه من ئه‌م هێرشه‌ی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزێكی حیزبی دیموكرات به خیانه‌ت له كورد و كوردستان هه‌ژمار ده‌كه‌م و وه‌ك به‌زاندی ئه‌و هێڵه سووره ناوی ده‌به‌م كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێكردووه.
كوردستان موڵكی هیچ لایه‌نه‌كی سیاسیی نییه و له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكیش تاپۆ ناكرێ.
ته‌نیا گه‌ل ده‌توانێ خاوه‌ندارێتی له نیشتمان و وڵات بكات.
ڕێگرتن له تێكۆشانی پارته‌كانی دیكه بێ پاساوه.
شه‌ڕی براكووژی هێڵی سووره و نابێ له‌لایه‌ن هیچ هێزێكه‌وه ببه‌زێنرێ.
هه‌ر هێزێك هه‌ڵگیرسێنه‌ری شه‌ڕی براكووژی بێ ده‌بێ گه‌ل، مێژوو و پارته‌كانی دیكه سه‌ركۆنه‌ی بكه‌ن.
ئه‌ركی ڕووناكبیرانی كورده كه هه‌ڵوێست بگرن و په‌كه‌كه سه‌ركۆنه بكه‌ن.
ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی هه‌ر كێشه و به‌ربه‌ستێكی سیاسیی و ئیدۆلۆژیك گفتوگۆ تاكه ڕێگه بێ.