سەردەمێک کە داوای وڵاتی کوردستانی یەکگرتووی دەکرد هەر لە کەنداوی فارسەوە هەتا دەریای میدیتەرانە وە بەیەک مەتر کەمتر ڕازی نەدەوبوو ، بە جۆرێک کە لە نەخشە ڕێگاکەیدا خەڵکانێکی دڵسۆز و هەزاران منداڵی ناهۆشیاری بە کوشتن دا و ئێستە لە ئەوپەڕی خۆیدا لوتکەی کوردستانی گەورە بوەتە بە کۆدار و کانتۆن درووستکردن و خەباتکردن دژی دەوڵەت نەتەوە ، کە خەڵکانێکی داڕماوی سیاسی پشتگیری لێدەکەن . پێغەمبەرەکەیان لە زیندانەوە پەیامیان بۆ دەنێرێت و پێیوایە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسکردی ئیمپریالیزمە و خەنجەرێکی بەر پشتێندە وەک وڵاتانی عەرەب . ساڵی ١٣٧7 کە ئۆجەلان دەسبەسەرکرا ، خەڵکی رۆژهەڵات ڕژانە سەر شەقامەکان بەڵام ڕاگەیاندنی پ ک ک خەڵکی سەرشەقامی بە گێرەشێوێن و ئیسرائیلی بوون تۆمەت بار کرد .
هەر ئەو کات ئۆجەلان لە ناو فڕۆکەدا وتی : من دایکم تورکە و داوای لێبوردن لە دایکە تورکەکان دەکەم کە بۆ هۆی شەڕ لەگەڵ پ ک ک کوڕەکانیان کوژراوە .ئۆجەلان سەردەمایەک کە لە سوریا هاوپەیمانی حافز ئەسەد بوو دەیوت : کوردەکانی سوریا بە ڕەچەڵەک خەڵکی باکوری کوردستانن و لێرە میوانن ! ئەم عەقڵانیەتەی شاخ ئەیه وت ڕۆژهەڵات وەک ڕۆژئاوا لێ بکەین ؛ بیکەین بە حەوشەی خەڵوەتی بازرگانی کردن و ڕاوڕووتکردن. بنەما فکری و فیزیکی پ ک ک بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات نامۆیە وە هەر کات لە ڕۆژهەڵات شۆرش بڵێسەی سەندوە ، پ ک ک هەوڵی لەبار بردنی داوە . عەقڵیەتی چەپ ، سەرۆک و خێڵ ، کتیبه ئاسمانیه کانی سەرۆک، خۆ سووتاندن بۆ سەرۆک ، کوشتنی زۆربه ی دامەزرینەران و نەیاری سیاسی وەکو کەماڵ شاهین و کانی یەڵمازەکان….بۆ هزری سیاسی ڕۆژهەڵات نامۆیە .
ئەم کوێخایە بە دوای بیانوودا دەگەڕا هەتا بیسەلمێنێت کە داردەستە و هەلی بۆ هەڵکەوت و پەلاماری دیموکراتی دا . ئەم عەقڵیەتە ملهۆڕ و پاوانخوازە باشتروایە لە دیاربەکر و وان هەرێمی پاراستنی میدیا درووست بکات . بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە کە چەپە چەپ کردوەکانی نیشتەجێی روژئاوا لە وێیه که کاپیتالیسم سنعتی گه یشتوته لوتکه، بەرخۆدانی کرێکاران بەرگری ناکەن! و لە پاریسەوە ئامۆژگاری بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن دژی بەڕێوەبەرانی بزوتنەوەی سەرمایەداری بن و ئادرێسی هەڵە مەدەن وە ڕێگە خۆشکەر بن بۆ ڕووخاندنی پەیوەندیەکانی سەرمایەداری و پەیوەندیەکانی کار و وەبەرهێنان لە کوردستان بن… سه یر ئه ویه ئه م فەیلەسوفه شاعیرانه کوردستان پێیانوایە کە بەس ئەوانن کە لە کاپیتال و…ئەزمونی چەپ تێدەگەن .
ئەو فەیلەسوفەی کە پێیوایە کەس ئاگاداری مێژوو نیە و بەس ئەوە دەبێ وەبیرمان بێنێتەوە کە ڕابردووی پارتی چ بووە ! ئەو یه کە لەم ساڵانەدا لە ناوچەی سەوز و مەلا بەختیار دەرهەق بە ڕۆژهەڵاتیەکان بێڕێزی کردوە که متر له رابردۆی پارتی نیه. چه په ئۆرتۆدۆکسه کیبۆرد دسته کان ڕەخنە لە هێزە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات دەگرن کە ئەوان لە چەپ لایانداوە که چی خۆیان دۆستایه تی و رسم گرتن له گه ڵ فارسا به ده سکه ۆت ئه زانن و شانازی به هەدەپ ده که ن که چی رخنه یک ئاراسته ی سەرۆک ناکه ن بۆ چی دولتی کوردی فه شه لی هینا و کاریکاران رزگار نه کران. بەڵام لە ئەندێشەی چەپی پ ک ک ی سەرۆک ئاپۆدا ، کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک بە پیرۆز دەزانن . ئەوەی کە مارکس نەیتوانی لە ئەڵمانیا و فەرەنسا جێبەجێی بکات هیوادرین ئەوان لە کۆبانێ دایمەزرێنن.