دەستخۆشی بۆ بەڕێز عارف وه‌ڵزی بۆ ئەو لێکدانەوە جوانەی لە ژێر سەردێڕی “لەسەر ئیزنت بەڕێز حاجی ئەحمەدی” لەسەر بەڕێز عەبدوڕەحمان حاجی ئەحمەدی و پژاک کردوویەتی
و بۆ ئەو ڕێنوێنییە دڵسۆزانەیەی خستوویەتە بەردەم ئەو و میدیاکارەکانی پ. ک. ک. بەڵام هەر تەنیا حاجی ئەحمەدی نییە کە دۆ و دۆشاو تێکەڵ بکات، بەڵکوو کەسانی لەو چەشنە زۆرن.
سەرەڕای ڕێزم بۆ بەڕێز حاجی ئەحمەدی کە تەمەنێکی هەیە و باشتر بوو کەمێک حورمەتی بپاڕێزرێت، بەڵام خۆی لێ ناگەڕیت و خەڵک لە خۆی دێنێتە دەنگ، بۆیە منیش دەمەوێت شتێکی کورتی لەسەر بنووسم.
لەوانەیە بەڕێز حاجی ئەحمەدی لە زۆر بواری تردا لێهاتوویی هەبێت کە ئێمە لێی ئاگادار نین، بەڵام لە سیاسەت و قسەکردن و وتارداندا لە ژێر خەتی سیفەرەوەیە. لەوانەیە گرفتی حاجی ئەحمەدی و زۆر بەناو سیاسەتوانی کورد ئەوە بێت کە پێێان وابێت ئەگەر کەسێک خوێندنی زانکۆی تەواو کرد، هیچ فەرق ناکات مادام خوێندنێکی هەیە، ئەوا دەتوانی سیاسەتوان و سیاسیکار و قسەبێژیش بێت. هیوادارم ئەندازیار حاجی ئەحمەدی لە پیشەکەی خۆیدا، ئەگەر سیاسەت لەبیری نەبردبێتەوە، ئەندازیارێکی باش بێت.
لەڕاستیدا جاری وەها هەڵکەوتووە کە من گوێم لە بەڕیزیان گرتووە، ئەوەندەی من تێگەیشتووم شێوەی ئاخاوتنی و ناوەڕۆکی قسەکانی لەو جۆرە قسانەیە کە هاوڕێیان و کەسوکاری نزیکی ئارەقەی شەرمی پێ بکەن. خۆ لە بواری کۆمەڵایەتیشدا کەسانی وەها زۆر هەبوون کە کوڕ و کەسوکاریان نەیویستووە لە ناو خەڵکدا دەم بکەنەوە، نەکای شەکرێک بشکێنن و ئەوانی پێ شەرمەزار ببێت.
من پێموایە بۆ بەرپەرچدانەوەی کەسانی وەک حاجی ئەحمەدی، ئێمە وەک کورد زۆر پاسیڤین و دەست بە کڵاوی خۆمانەوە دەگرین تا با نەیبات. یان ئەوەیە گوێ بۆ قسەکانیان ناگرین و نازانین بە خێروشەڕ باسی چی دەکەن و خۆمانیان لی تێناگەیەنین، یان ئەوەیە سەرەڕای گوێ بۆ ڕاگرتن ناتوانین باش لێیان تێبگەین و هەڵوێست ناگرین، یان وەک زۆربەی خەڵکەکەمان پێی ڕاهاتووە نامانەوێت بیانشکێنینەوە و لێیان دەگەڕێین ئەسپی خۆیان تاو بدەن. ئەمە لایەنێکی تەمبەڵیشی هەیە و نامانەوێت بە هەڵوێست گرتن لە بەرانبەر کەسانی وەهادا کار و سەرقاڵی و گرفت بۆ خۆمان درووست بکەین. دەڵێین چ پەیوەندییەکی بە منەوە هەیە و من بۆ خۆمی تێکەڵ بکەم. بەبێ ئەوەی لێکی بدەینەوە کە کابرا بە ناوی ڕێبەری حیزبێکی سیاسی، هەر نەبێت خۆی بە نوێنەری بەشێک لە حەشیمەتی کورد و لەوانەیە بە نوێنەری منیش بزانێت. چۆن ئەو و هەر ڕێبەرێکی تری حیزبە سیاسییەکان خۆیان بە نوێنەری کورد دەزانن و ئەو حەقە بە خۆیان دەدەن، کەوایە هەر کوردێکیش بۆی هەیە لەوان بپرسێتەوە و ڕەخنەیان لێ بگرێت.
هەڵبەت ئەم شێوە هەڵوێستە و بێدەنگی کردن و خەڵک لە خۆ زویرنەکردن و بەڵی قوربان وتنی بە ناحەقە، تەنیا پەسنی نەرێنی ئێمەی کورد نییە، بەڵکوو زۆربەی گەلانی دەوروبەرمان، بەتایبەت فارسەکان، لەم بوارەدا لە پێش ئێمەوەن. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو کەسانە پێیان وابێت قسەکانیان نرخێکی هەیە و گوێگریان هەیە. لە ئاکامی بێدەنگی خەڵکدا ئەوان لەسەر کاری خۆیان بەردەوام دەبن و ئەسپی خۆیان تاو دەدەن و جەسوورتر دەبن.
من پێموایە بێدەنگی کردنەکە تەنیا لە بەرانبەر حاجی ئەحمەدیدا نییە، بەڵکوو ئێمە لە بەرانبەر ژمارەیەکی زۆر لە ڕێبەرانی حیزبەکان و ئەندامانی بەڕێوەبەرییاندا بێدەنگی دەکەین. کەسایەتی وەک حاجی ئەحمەدی لە ناو ڕیزی حیزبەکانی تردا یەکجار زۆرن، جا لەوانەیە ئەوان بە قسە خۆیان دەرنەخەن، بەڵام ناکارامەیی ئەوان لە بوارەکانی تردا دیارە. لە ڕێزی بەڕێوەبەری حیزبە سیاسییەکانی تردا زۆرن ئەوانەی کە نەک وەک حاجی ئەحمەدی خوێندنی زانکۆیان نییە، بەڵکوو تەنیا ڕۆژێکیش لە هیچ قوتابخانەیەکدا دەرسی سیاسی‌یان نەخوێندووە. ئەوان بە هەندێک خوێندنەوە و موتالاکردن لەسەر دەستی خۆیان بڕیک زانیاری پچڕپچڕیان وەسەر یەک ناوە و کردوویانەتە دەستمایەی کاری سیاسی خۆیان. زۆر جار ئەوان پێیان وایە مامۆستای سیاسەتن و شیکردنەوە لێکدانەوەکانیان لەگەڵ سیاسەتوانە ناونەتەوەییەکاندا هەڵدەسەنگێندرێت و پێویستە خەڵکی دەوربەر تەسلیمی زانستی ئەوان ببێت. لە حیزبە سیاسییەکاندا معیارێکی زۆر ڕوون و دیاریکراو بۆ وەرگرتنی پلە و پایەی بەرزی سیاسی دیاری نەکراوە. لەوانەیە وەک بە زمانی خەڵکی دەگوترێت ئەوەندەی کەسێک لە خەڵکانی دەوروبەر بە دەمتر بێت و پاڵەوانی قسە بێت و بتوانێت داکۆکی لە خۆی و هاوڕییانی بکات لە ڕیزی ڕێبەرایەتی حیزبێکدا جێگەی خۆی بکاتەوە.
……………………………….
“لەسەر ئیزنت بەڕێز حاجی ئەحمەدی” ـ عارف وه‌ڵزی
دووای ئه‌وه‌ی كه ئاخرین جار له‌سه‌ر شاشه‌ی تێلوزیۆن ده‌ركه‌وتی، گوێم له وته سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی جه‌نابت وه‌كوو هاوسه‌رۆكی پژاك گرت‌و بڕیارمدا كه هه‌ر وه‌كوو جاره‌كانی پێشوو له ته‌نیشت ئه‌م فه‌رمایشه سه‌یر‌و سه‌مه‌رانه‌ی جه‌نابتدا ده‌رباس بم، تاكوو توانیبێتم وه‌ك تاكێكی كوردی ڕۆژهه‌ڵات به بێده‌نگیی، وه‌ڵامێكی گونجاوم دابێته‌وه به جه‌نابت. به‌ڵام كه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سازمانه‌كه‌تم بیست په‌شیمان بوومه‌وه‌و وتم با به‌و چه‌ند دێڕه له‌گه‌ڵ هاوبیران‌و جیابیرانت بدوێم.
به‌ڕێز هاوسه‌رۆكی پژاك !
له‌و چه‌ند ساڵه‌ی ته‌مه‌نمدا كه له‌نێو دونیای پڕ هه‌وراز‌و نشێو‌و هاوكات كه‌متر تاڵ‌و زۆرتر شیرینی سیاسه‌ت‌و كوردایه‌تیدا ده‌رباز بووه، زۆر سه‌ركرده‌و كه‌سی یه‌كه‌می حیزب‌و ڕێكخرای جۆراوجۆره‌ی كوردم له حاڵی حه‌یاتدا بینیوه،و كه‌م تا كورتێك موتالعه‌ی نیسبیم له‌سه‌ر سه‌ركرده شه‌هید‌و كۆچكردووه‌كانیش كردووه،و یا خۆد به لایه‌نی كه‌مه‌وه جێ په‌نجه‌و ئاسه‌واری پۆزتیڤ یا نیگه‌تیڤی سیاسه‌ت‌و كوردایه‌تی كردنیان له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا به‌رچاو ده‌كه‌ون‌و منیش به نۆبه‌ی خۆم بینیومن.
ئه‌گه‌ر زۆر دوور نه‌كه‌وینه‌وه‌و ته‌ماشای حیزب‌و ڕێكخراو‌و سه‌ركرده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه به‌شخوراوه‌كه‌مان بكه‌ین، ده‌بینین كه هه‌ر یه‌كه‌و له جێگه‌ی خۆی‌و به نۆره‌ی خۆی، خاوه‌نی هه‌ندێك ده‌سكه‌وتی نه‌ته‌وی‌و حیزبی به‌ڵام له چوارچیوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌ل دا بوون،و هه‌ر هه‌مووشیان له چه‌په‌وه بگره تا ڕاست‌و دیمۆكرات‌و ئیسلامی، خاوه‌نی هه‌ندێك پره‌نسیپپ‌و نۆرمی سیاسی‌و دیپلۆماسی‌و حیزبی‌و ته‌نانه‌ت مرۆڤی بوون،و هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئه‌م حیزب‌و ڕێكخراو‌و سه‌ركردانه كه‌م‌و زۆر جه‌زابییه‌ت‌و مه‌حبووبییه‌تێكی ئه‌گه‌ر كه‌میش بووبێت ته‌نانه‌ت له‌لای لایه‌نگرانی خۆیان بووبێتیان.
یه‌كێك له‌و رێكخراو‌و سه‌ركردانه‌ی كه له ڕۆژی دامه‌زرانییه‌وه تاكوو ئێستا هه‌میشه سرنجی من‌و به‌شێك له خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی به سیاسی‌و خه‌ڵكی ئاساییه‌وه بۆ لای خۆی ڕاكێشاوه، جه‌نابت وه‌كوو سه‌ركرده‌و رێكخراوه مه‌شكووك‌و جێگه‌ی گۆمانه‌كه‌ت به ناوی “پژاك”ه، كه هه‌ڵبه‌ت به فه‌رمایشی جڵه‌ویان داوه‌ته ده‌ستی جه‌نابت.
لێره‌دا نامه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌وه بڕۆم كه بۆچی‌و چۆنه كه چه‌كداره‌كانی ڕێكخراوه لێڵه‌كه‌ی جه‌نابت كه به “گریلا” یان “ئاپۆچی” ناسراون‌و به هه‌ندێك هۆكار جار نا جارێك له‌به‌ر چاوی بیرووڕای گشتی نه‌ك له واقیعدا، جڵه‌ویان داوه‌ته ده‌ستی به‌ڕێزت، له سه‌رانسه‌ری سنووره‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌لات له ڕۆژی دامه‌زرانیه‌وه تا كوو ئێستا، حزووری فیزیكیان هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت خاوه‌نی بنكه‌و باره‌گای سابیتیشن،و ته‌نانه‌ت به ڕۆژ‌و به شه‌و به بێ كه‌مترین هه‌ڕه‌شه به‌نێو شار‌و گونده‌كانی كوردستاندا ده‌خوڵێنه‌وی،و به‌ناو شه‌ڕی كۆماری په‌ت‌و سێداره ده‌كه‌ن‌و هه‌ر وه‌ك خۆتان فه‌رمووتان، له پلانتاندا هه‌یه كه له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن‌و كوردستانی گه‌وره‌مان بۆ ڕزگار ده‌كه‌ن،و له به‌رانبه‌ردا حیزبه‌كانی وه‌ك حیزبی دیمۆكرات‌و كۆمه‌ڵه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه به سه‌دان مایل له سنووره‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دوورن، هێشتا ناتوانن به ڕاحه‌تی هاتووچۆ بكه‌ن‌و له‌وێشه‌وه‌و ته‌نانه‌ت له نێو خاكی وڵاتێكی تریشه‌وه له تیغی تیرۆری كۆماری ئیسلامی ئێران‌و دوور‌و پارێزراو نین.
به‌ڵام به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی!
ئه‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێ له‌م چه‌ند دێڕه‌دا له‌سه‌ری بوه‌ستمه‌وه‌و كه‌مێك بۆی بدوێم، نه‌بوونی هه‌ر چه‌شنه هێما‌و سیما‌و توخمێكی سه‌ركرده‌بوونه له وجوودی جه‌نابتدا. چوونكه هه‌ر وه‌ك جه‌نابت خۆتان له تێلوزیۆنی نه‌ورۆزدا كه به زاهیر زمانحاڵی ڕێكخراوه‌كه‌تانه‌و له ڕاستیدا تریبوونی پێنجه‌می حیزبی دایكتان واته “پ ك ك”یه، ئیشاره‌تان پێ كرد كه ساَلی جارێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌و هه‌ڕه‌شه له حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات كه جه‌نابیشت ده‌زانی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتن، ده‌رده‌كه‌وی‌و به‌و ئه‌ده‌بیاته ناشیرین‌و كووچه بازارییه‌ی كه زیاتر به ئه‌ده‌بیاتی چێواران ده‌شوبهێ (له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌ن)،و پڕه له قسه‌ی دوور له ئه‌ده‌ب‌و نزاكه‌ت‌و دوور له پرستیژی پێشمه‌رگه‌یه‌كی ساده‌ی كورده، چ بگاته به‌نێو سه‌ركرده‌یه‌كی كورد.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه مێژووی سه‌لمێندراوی شوڕش له جیهاندا كه شۆرشه‌كانی كوردیش له خۆ ده‌گرێ، نیشانیداوه كه ئه‌رك‌و هێما‌و سیمای حیزب‌و سه‌ركرده ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌ڕای پێداگری به‌رده‌وام له‌سه‌ر پێكه‌وه هه‌ڵكردن‌و خه‌بات له پێناوی ئازادی‌و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه نه‌ته‌وتیه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی، دبێت به ته‌حلیل‌و شرۆڤه‌و ئانالیزه‌كردنی رووداوكانی هه‌رێمیی‌و ناوچه‌یی‌و جیهانیی، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك‌و به‌تایبه‌ت له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌وڵی تێگه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌و بردنه‌سه‌ری ئاستی شعووری سیاسی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی بدات و، هاوكات بۆ خۆ گونجاندن له‌گه‌ل گۆڕانكارییه خێراكانی ده‌ورووبه‌ری به تێئۆری‌و به پراكتیك تێ بكۆشێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه بینیمان‌و له كه‌سیش شاراوه نه‌بووه‌و نییه كه له ڕۆژی دامه‌زرانتانه‌وه تاكوو ئێستا ڕێكخراوه‌كه‌ت (به هه‌مان تێبینی‌و دێڕه‌كانی سه‌ره‌وه) به هه‌موو هێز‌و ئیمكاناته‌وه بێجگه له چه‌واشه كردنی خه‌ڵك‌و هاوكات به‌كاربردنی زمانی زبر‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئامانجدار به‌رانبه‌ر به حیزبه‌كانی دیمۆكرات‌و كۆمه‌ڵه‌و به‌گشتی ئازادیخوازانی ڕۆژهه‌ڵات كه هه‌میشه بۆنی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی براكووژی لێ هاتووه، هیچ هه‌نگاوێكی له ڕاستای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌ویدا نه‌هاویشتووه. هه‌ر بۆ سه‌ڵماندنی ئه‌م قسه‌یه‌شم ئیستناد به تازه‌ترین ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌تان ده‌كه‌م كه به‌و شێوه داڕشتنه‌و به‌كاربردنی ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی كه ته‌نیا له قامووسی گوماناوی ئێوه‌دا ده‌ست ده‌كه‌ون، چه‌نده به ئاشكرا له‌لایه‌ك ئه‌وه‌نده‌ی دیكه هێمای پرسیاری (علامت پرسش) سه‌ر كار‌و كرده‌وه‌كانتان بۆ خه‌ڵكی كوردستانی گه‌وره‌تر كرده‌وه،و له لایه‌كی دیكه‌وه بۆ جاری چه‌نده‌م ده‌ستكردبوونی خۆت‌و سازمانه‌كه‌تی دووپاتده‌كاته‌وه.
ئێستا كه ده‌بینم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له هیچ كوردێكی وریا‌و هووشیار شاراوه نییه كه دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كه‌ی جه‌نابت‌و دیاریكردنی جه‌نابت وه‌ك كه‌سی به‌ناو یه‌كه‌میی بێ ڕكابه‌ری ئه‌و سازمانه، ده‌ره‌نجامی ڕێكه‌وتنێكی ستراتژیكی نێوان هێزێكی كوردی به نیوی “پ ك ك”ه‌و هێزێكی داگیركه‌ری كوردستان به نێوی كۆماری ئیسلامی ئێرانه، به‌ڵام جاڵب ئه‌وه‌یه كه هێشتاش به‌وپه‌ڕی متمانه به‌خۆوه (ئیعتماد به نه‌فسه‌وه) به ئاشكرا له نێو ده‌ریای فانتزیای درۆدا مه‌له ده‌كه‌ی‌و خۆتان وه‌كوو سه‌ركرده‌یه‌كی خاوه‌ن پێگه‌و نفووز‌و ڕێكخراوه‌كه‌شت وه‌كوو ڕێكخراوێكی به زاهێر سه‌ربه‌خۆ‌و ئازادیخواز نیشان ده‌ده‌ن، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی كه هه‌ر ئه‌و قسه‌و لێدوانانه‌ی كه جه‌نابت له مێداكاندا ده‌یكه‌ی داریان داوه به ڕۆحی جه‌نابت‌و ڕێكخراوه‌كه‌ت. بۆیه پێم باشه لێره‌وه‌و له ڕێگه‌ی ئه‌م نووسینه‌وه پێشنیاری ئه‌وه‌تان پێ بكه‌م كه له ڕاگه‌یه‌نه جه‌معی‌و گشتیه‌كاندا خۆتان له قسه‌ی نابه‌جێ‌و دوور له ئه‌خلاقی سیاسی‌و میدیایی بپارێزن و، له‌مه به دوواوه ڕاسته كه جانتای سیاسی‌و زانیاریتان به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 2004وه له لووتكه‌ی سه‌ركردایه‌تی پژاك دان، به‌ڵام هێشتا هه‌ر به‌تاڵه، ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ خۆپاراستن له لۆمه‌ی نه‌یارانی كوردیش بێت، له درێژایی ساڵدا ئه‌و یه‌كجاره‌ش ده‌رمه‌كه‌وه‌و یا خود پێدا چوونه‌وه‌یه‌ك به‌و ئه‌ده‌بیات‌و شێوه قسه كردنه‌دا بكه‌ن.
له كۆتاییدا ده‌مه‌وێ ڕه‌خنه‌یه‌كی برایانه‌ش له ستافیی كاری تێلوزیۆنی نه‌ورۆز تیڤی‌و به تایبه‌ت پێشكێشكاره‌كانی ئه‌م كاناڵه ماهواره‌ییه بگرم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌ی وه‌ك مێوان تێیدا به‌شدار ده‌بن پێشتر ڕێكۆرد ده‌كریت، له‌كاتی میكس‌و مۆنتاژدا هه‌وڵ بده‌ن كه له به تێبینییه‌وه پێدا چوونه‌وه به وته‌كانی به‌ڕێزیاندا بكه‌ن‌و پاشان بڵاوی بكه‌نه‌وه‌و یا خود ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه ڕاسته‌وخۆ بڵاو ده‌كرێته‌وه، هه‌میشه ئاماده‌گی ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه هه‌ركات ئه‌ده‌بیات‌و شێوه‌ی قسه‌كردنی به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی له ڕێڵ ده‌رچوو، به خستنه به‌رباسی مژار یا خود پرسیارێك یا ئیشاره‌یك كه له‌وانه‌یه خۆیان باشتر شاره‌زای بن، ڕێگری بكه‌ن له درێژه‌دان‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وتانه‌ی كه به‌ڕێزیان به‌رده‌وام ساڵانه به درێژایی به‌رنامه‌كه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه.
له كۆتاییدا هیوام تێگه‌یشتن‌و پێگه‌یشتنی زیاتری جه‌نابتان‌و ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌تانه بۆ ناسینی هه‌رچی زیاتری واقیعی سیاسی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.
بابەتی پەیوەندی دار