"an independent online kurdish website

ئەمڕۆ لە پەیجی تایبەتی دکتۆر عەلی قەرەداغی لە فەیسبووک چاوم بە نووسراوەیەک کەوت کە جەنابی سەبارەت بە تەقینەوەکانی وەڵاتانی کووەیت و توونس بە زمانی عەرەبی لە لاپەڕە تایبەتەکەی خۆیدا داینابوو و منیش بە ئەمانەتەوە بە وێنە بڵاوی دەکەمەوە.aref-shexahmadi-

دکتۆر عەلی قەرەداغی لەم پەیامە کورتەیدا ھیچ باسێکی لە کووبانی یان بە وتەی ئەوان “عین العرب” نەکردبوو کە گرووپی توندئاژۆ و مرۆڤ کوژی داعش لە ھەمان ڕۆژ و  ساتەوەختی تەقینەوەکانی کووەیت و توونس و لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا کە خوداوەندی مێھرەبان دەرگای دۆزەخی داخستووە و تەنانەت بێ دینەکانیش ڕێزی موسڵمانیان دەگرن، چەتەکانی عەڕەب و عەجەم لەم شارە کوردەی ڕۆژئاوای کوردستان، زیاتر لە 200 ژن و منداڵیان شەھید کرد و بە دەیانی دیکەشیان بریندار کرد.

ali-qeredaxi-facebook

زۆر لە مێژە جەنابی پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی لە ڕیگەی کتێب و نووسراوەکانیەوە دەناسم و بە پێی تواناش بۆچوونەکانی دەخوێنمەوە، جەنابی لەمڕۆدا لە پۆستی ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیھان دا قسە دەکات جگە لە چەند پۆست و ئەرکی دیکەی ئیسلامی -جیھانی کە لێرەدا باسیان ناکەم، خزمەتی کردووە بە ئایینی ئیسلام و جیاواز لەو ھەموو ڕەخنە و تانە و تەشەرانەی ڕووبەڕووی دەکرێتەوە.

بەڵام من وەک خوم باسی دەکەم، نە وەک ڕوانگەی نەیارانی ڕەشبینانە و نە وەک دۆستانی خۆی بە سەریدا ھەڵدەڵێم و گوڵبارانی دەکەم.

ساڵی 2012 بۆ درێژەدان بە خوێندن لە فیقھی ئیسلامی ، نامەیەکم ئاڕاستە کرد کە پێویستم بە پشتگیری بوو لە یەکێک لە زانکۆکانی وەڵاتانی عەڕەبی، زۆر بەڕێزەوە وەڵامی دایەوە و گوتی” جەنابەت داواکەت تەقدیم بکە منیش تەزکیەت دەکەم“.

کاتێک دکتۆر عەلی قەرەداغی بووە ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسڵمان ئیتر خەمم تەواو بوو و زۆر خۆشحاڵ بووم کە ئیتر ئێمەی کورد نابێت چاوەڕوانی لە کەسایتی وەکوو “قەرزاوی” و “زەرقاوی”،” قیناوی” و…ھتد، بکەین کە فتوامان لە سەر دەر بکەن کە ڕاستە یان نا کە وەک دۆژمنانی کورد دەڵێن سەرەتای مێژووی بوونمان جنۆکە بووین، خوێنمان حەڵاڵ دەکەن یان خود حەرام، ئەنفال دیسان دەمانگرێتەوە یان نا، خوێن پاکین یان بە حەوت غوسڵ و تەیەموم پاک نابینەوە بۆ برایانی موسڵمانی عەرەب و عەجەم!.

بەلام لەم ماوەیەی دوایدا کە دکتۆر عەلی قەرەداخی سەفەری خۆی بۆ چەند وڵاتێک لەوانە ئینگۆشیا و قەوقاز و تورکیە دەست پێ کرد، ھەستم کرد بەڕاستی ئەم کابرایە مەزلومیەتی نەتەوەکەی خۆی پێ گرینگ نیە، وەک ڕەخنەگرانی دەڵێن لە ھەر وەڵاتێک بە جۆرە بۆینباخ و قاتێکەوە قسە دەکات و ھاوکات جۆرێک تەقیە و دوو ڕوویی لە قسە و خیتابەکانیدا دووپات دەبێتەوە و تەنانەت لە پەیجەکەی خۆشیدا لە ئەنتڕنێت ناتوانێت دیزە بە دەرخۆنەی بکات.

زۆر جاران ھێندێک موسڵمانی عەڕەب و عەجەم دەڵێن قەرزداری برا کوردە موسڵمانەکانین کە بە بوونی پیاوانی وەک سەلاحەددین ئەیوبی، شیخ الاسلام ابن تیمیە، ابن خەلەکان، …ھتد و دەیان نووسەر و مامۆستای ئایینی دیکە خزمەتیان بە ئیسلام کردووە، ئێمەش دەڵێن لە سەردەمی ڕابردوودا کە ھەر موسلمانێک گرنگی دەدا تەنیا بە ئیمان و بوونی کیانێکی ئیسلامی و برایەتی ڕاستەقینە ھەبوو، باپیرانی ئێمەش لەم ڕێچکەیە دەرنەچوون.

بەڵام تا ڕادەیەکیش بە ئینسافەوە دەبێ بڵێین سەلاحەددین ئەیوبی سنووری کوردبوونی گەیاندە میسر و سوودان ئەگەرچی بە ناوی ئیسلامیش بووبێت، ئێستاش لە میسر زۆر کەس بە ناسنامەی “کردەوانی” بوونیان ھەیە و ئەسڵی خۆیان بە کورد دەزانن، لە سوودان بەشێک لە کوردەکان ساڵانە جەژن و شادی کوردی خۆیان ھەیە و ڕێز لە مێژوو و کلتووری باپیرانیان دەگرن.

بەڵام لە لایەکی دیکەشەوە نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لەخوانایە، بە دیان و سەدان کارەساتی دڵتەزێن و جەرگبڕ و نەھامەتی زۆر ناخۆش لەم سەدەیەدا بە ناوی ئیسلام و لە لایەن عروبە و عەجەمەوە لە دژی نەتەوەی کوردا ئەنجام دراوە، ڕێژیمی بەعسی ڕووخاو سوورەتی “الانفال”ی بە کردەوە بە سەر کوردا تەفسیر کرد، خومەینی حوکمی “جھاد” و کوشت و بڕ کردنی بە فیتوای زۆربەی مەرجەعیەتی شیعە بە کردەوە دەرھێنا و تا ئەمڕۆش درێژەی ھەیە، تورکە فاشیستەکان و حیزبی داد وگەشە پێدانی ئۆردۆغان ھیچ سنوورێک بۆ ژینۆسایدی نەتەوەی کورد ناناسنن و بە کافریان ناو دەبەن.

کەوابوو جەنابی قەرەداغی مرۆڤ نابێت نان و خوێن پێکەوە بخوات، پێویستە سنوورێکی لۆژیکی ھەبێت لە نێوان موسڵمان بوون و کورد بوونمان دا، پێموایە ھیچ سوورەتێک لە قورئان لە دژی ھیچ نەتەوەیەک نەھاتووە و تەنیا عەڕەب و عەجەم بۆ سەر خستنی خواستە چەپەڵەکانیان و بۆ قازانجی سیاسی و نەتەوەیی خۆیان تەفسیری دەکەن، جەنابت و ئەوانەی لە خوانی ڕێبەرایەتی سیاسی تورکیەی ئیخوانی دەخۆن دڵنیا بن ڕۆژێک دەبێت دەبێ وەڵام بە خودا و نەتەوەکەتان و مێژوو بدەنەوە.

جەنابی دکتۆر قەرەداغی ئەگەر ئایینی پیرۆزی ئیسلام و قورئان وەک موعجیزەی پێغەمبەری سەروەرمان موحەممەد د.خ لێ بێت بە زمانی عەڕەبی بووە وەک قورئان دەفەرمێت”إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ” (سورة یوسف) یان لەم شوێنەدا خودای گەورە مەبەست لە عەرەبی بوونی قورئان ئاوا باس دەکات ” وَ کَذلِکَ أَوْحَیْنا إِلَیْکَ قُرْآناً عَرَبِیًّا لِتُنْذِرَ أُمَّ الْقُرى وَ مَنْ حَوْلَها”(سورة شوری)،بەڵام وەک جەنابت باشتر ئاگاداری بە ھۆکاری ئەوە بووە کە زمانی عەڕەبی زۆر زەرافەتی ئەدەبی تێدایە و عەڕەبی جاھیلی و ڕەگەز پەرەستی ئەو سەردەم و ئێستاشی لەگەڵ بێت زمانەکانی دیکەیان بەلاوە گرنگ نەبوو، ئەگینا سەبارەت بە  ناردنی پەیامبەر و ئامۆژگار بۆ ھەر نەتەوەیەک قورئان ئاوا دەفەرمێت”وَ ما أَرْسَلْنا مِنْ رَسُول إِلاّ بِلِسانِ قَوْمِهِ لِیُبَیِّنَ لَهُمْ”(سورة ابراھیم).

لەمڕۆدا ڕاستە “خەتمی نبووەت” کراوە، و ھیچ نێردراوێکی دیکە لە لایەن خوداوە نایەتە سەر زەوی بە مەبەستی ئامۆژگاری کردنی مرۆڤ، بەڵام ئەوە کەسانێک ھەر دەمێنن کە حەقیقەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بە خەڵکی بگەیێنن، مامۆستایانی ئایینی و بانگخوازە ئیسلامیەکان ئەرکێکی زۆر گرینگیان لە سەر شانە کە وەک شمشێرێک وایە، ئەگەر جوان کەڵکی لێ وەرنەگرن و ئەنجامی نەدەن دڵنیا بن خۆیان دەبڕێت و جەنابیشت لەم بازنەی لێپێچینەوە و لێپرسینەوەیەی خودای خاوەن حیساب بەدەر نابیت. بەڕێز کاک دکتۆر قەرەداغی ئەرکێکی قورست لە سەر شانە و وەک ئاگاداری ھیچ پلە و پایەی سیاسی و ئایینی نیە کە لە ڕۆژی جەزا و لێپرسینەوەدا لە خوداوەند شارەوە بێت و خاوەن پۆست و کورسی دەبێ زیاتر ئاگاداری قەول و کرداریان بن، وەک شاعیری فارس سەعدی دەڵێت:” معصیت از هر که صادر شود ناپسندیده است و از علماء ناخوبتر که علم سلاح جنگ است…”  واتە گوناە و خەتا لە لایەن ھەر کەسەوە بێت ناپەسەندە بەڵام ئەگەر لە لایەن ئەھلی عیلم و زانستەوە کردەی خراپ ڕوو بدات زۆر خرابترە چونکە زانست سیلاحی شەڕە و ڕێ پێشاندەرە

دکتۆر قەرەداغی، پێموایە کەس نیە بزانێت ئەوەی لەمڕۆدا بە ناوی ئیسلامەوە دەکرێت جگە لە شەرمەزاری و درووست بوونی گومان و ئیھانە کردنی ئیسلام ھیچ قازانجێک دیکەی ھەبێت، گرووپی مرۆڤ کوژ و وەحشی داعش، مەلا شیعەکانی ئێران کە خۆیان بە نوێنەری خودا دەزانن، ئۆردۆغانی مونافیق و پارتەکەی کە لە سەر بەرماڵی ئیخوان گەورە بوون، شێخ قەرزاوی و سەماحەتی سیستانی، و دەیان کەسایەتی سوونی و شیعە، سەلەفی و مەدخەلی و …ھتد، ھەر قسە و کردەوەیەک بکەن لە لایەن یاران و نەیارانی ئەم ئایینەوە کە ڕەحمەتە بۆ گشتی جیھانیان، لە سەر حیسابی ئیسلام دەنووسرێت، چونکە ئەوانە لەمڕۆدا دمڕاستی ئایینن.

دوکانداری بە ناو دینەوە مەکەن، ئیسلام حیزب نیە لەپاوانی کەس و خێلدا بمێنێتەوە، لێمان مەبنە موغەکانی ئایینی زەردەشت کە وایان سەر لە خەڵک شێواند کە سەرەڕای شارستانیەتی ئیمپڕاتۆری ساسانی، بەڵام لەمەڕ کردار خراپی پیاوانی ئایین و قێزەون کردنی ئایینەکەیان، خەڵکی ئەم ئیمپڕاتۆریەتە حازر بوون عەڕەبی دشداشە لەبەر ھێرش بکەنە سەر وەڵاتەکەیان، بەڵام دەیانزانی عەڕەب دوورن لە شارستانیەت بەڵام پەیامەکەیان کە ئیسلام و قورئانە ڕزگاری دەرە لە ڕەنج و مەینەتی و بەختەوەری ئەم دونیا و ئاخرەتیانە، ھەر بۆیە موسڵمان بوون.

دواتر بۆچی خەڵکی ئێران داوای جۆرێک ئیسلامی ئێرانیان دەکرد، چونکە عەڕەب مێژووی ئیسلامیان بە درۆ قۆرخ کردبوو بۆ خۆیان، کلتووری دواکەوتووی خۆیان بە شارستانیەتی ساسانی نەدەگۆڕیەوە و ئەمەش  بە دەیان شۆڕش و سەرھەڵدانی وەکوو شۆڕشەکانی “ئەبو موسلیم خۆراسانی” و “بابەک خوڕەمدین” لێ کەوتەوە.

لە ئێستاشدا نەتەوەی کرد پێویستی بە ئیسلامی کوردیە، ئیسلامێک کە جەنابت عەبا و جبەی عەڕەبی و ئیخوانیت دابنێیت و بە جل و بەرگی جوان و ڕازاوەی کوردەواریەوە بە بێ تەقیە کردن شانازی بکەیت بە کوردایەتی خۆتەوە و ڕیز لە ھەموو ھێما نیشتیمانیەکان بگریت و سەری ڕێز بۆ شەھیدانی ئەنفال، ھەلەبجە ، ئیندرقاش و قوومقەڵا و ڕوبۆسکی و کۆبانی بگریت.

  

تەقیەی پڕۆفیسۆر عەلی قەرەداغی و پێویستی ھەبوونی ئیسلامی کوردی

عارف شێخ ئەحمەدی

ئەمڕۆ لە پەیجی تایبەتی دکتۆر عەلی قەرەداغی لە فەیسبووک چاوم بە نووسراوەیەک کەوت کە جەنابی سەبارەت بە تەقینەوەکانی وەڵاتانی کووەیت و توونس بە زمانی عەرەبی لە لاپەڕە تایبەتەکەی خۆیدا داینابوو و منیش بە ئەمانەتەوە بە وێنە بڵاوی دەکەمەوە.

دکتۆر عەلی قەرەداغی لەم پەیامە کورتەیدا ھیچ باسێکی لە کووبانی یان بە وتەی ئەوان “عین العرب” نەکردبوو کە گرووپی توندئاژۆ و مرۆڤ کوژی داعش لە ھەمان ڕۆژ و  ساتەوەختی تەقینەوەکانی کووەیت و توونس و لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا کە خوداوەندی مێھرەبان دەرگای دۆزەخی داخستووە و تەنانەت بێ دینەکانیش ڕێزی موسڵمانیان دەگرن، چەتەکانی عەڕەب و عەجەم لەم شارە کوردەی ڕۆژئاوای کوردستان، زیاتر لە 200 ژن و منداڵیان شەھید کرد و بە دەیانی دیکەشیان بریندار کرد.

زۆر لە مێژە جەنابی پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی لە ڕیگەی کتێب و نووسراوەکانیەوە دەناسم و بە پێی تواناش بۆچوونەکانی دەخوێنمەوە، جەنابی لەمڕۆدا لە پۆستی ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیھان دا قسە دەکات جگە لە چەند پۆست و ئەرکی دیکەی ئیسلامی -جیھانی کە لێرەدا باسیان ناکەم، خزمەتی کردووە بە ئایینی ئیسلام و جیاواز لەو ھەموو ڕەخنە و تانە و تەشەرانەی ڕووبەڕووی دەکرێتەوە.

بەڵام من وەک خوم باسی دەکەم، نە وەک ڕوانگەی نەیارانی ڕەشبینانە و نە وەک دۆستانی خۆی بە سەریدا ھەڵدەڵێم و گوڵبارانی دەکەم.

ساڵی 2012 بۆ درێژەدان بە خوێندن لە فیقھی ئیسلامی ، نامەیەکم ئاڕاستە کرد کە پێویستم بە پشتگیری بوو لە یەکێک لە زانکۆکانی وەڵاتانی عەڕەبی، زۆر بەڕێزەوە وەڵامی دایەوە و گوتی” جەنابەت داواکەت تەقدیم بکە منیش تەزکیەت دەکەم”.

کاتێک دکتۆر عەلی قەرەداغی بووە ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسڵمان ئیتر خەمم تەواو بوو و زۆر خۆشحاڵ بووم کە ئیتر ئێمەی کورد نابێت چاوەڕوانی لە کەسایتی وەکوو “قەرزاوی” و “زەرقاوی”،” قیناوی” و…ھتد، بکەین کە فتوامان لە سەر دەر بکەن کە ڕاستە یان نا کە وەک دۆژمنانی کورد دەڵێن سەرەتای مێژووی بوونمان جنۆکە بووین، خوێنمان حەڵاڵ دەکەن یان خود حەرام، ئەنفال دیسان دەمانگرێتەوە یان نا، خوێن پاکین یان بە حەوت غوسڵ و تەیەموم پاک نابینەوە بۆ برایانی موسڵمانی عەرەب و عەجەم!.

بەلام لەم ماوەیەی دوایدا کە دکتۆر عەلی قەرەداخی سەفەری خۆی بۆ چەند وڵاتێک لەوانە ئینگۆشیا و قەوقاز و تورکیە دەست پێ کرد، ھەستم کرد بەڕاستی ئەم کابرایە مەزلومیەتی نەتەوەکەی خۆی پێ گرینگ نیە، وەک ڕەخنەگرانی دەڵێن لە ھەر وەڵاتێک بە جۆرە بۆینباخ و قاتێکەوە قسە دەکات و ھاوکات جۆرێک تەقیە و دوو ڕوویی لە قسە و خیتابەکانیدا دووپات دەبێتەوە و تەنانەت لە پەیجەکەی خۆشیدا لە ئەنتڕنێت ناتوانێت دیزە بە دەرخۆنەی بکات.

زۆر جاران ھێندێک موسڵمانی عەڕەب و عەجەم دەڵێن قەرزداری برا کوردە موسڵمانەکانین کە بە بوونی پیاوانی وەک سەلاحەددین ئەیوبی، شیخ الاسلام ابن تیمیە، ابن خەلەکان، …ھتد و دەیان نووسەر و مامۆستای ئایینی دیکە خزمەتیان بە ئیسلام کردووە، ئێمەش دەڵێن لە سەردەمی ڕابردوودا کە ھەر موسلمانێک گرنگی دەدا تەنیا بە ئیمان و بوونی کیانێکی ئیسلامی و برایەتی ڕاستەقینە ھەبوو، باپیرانی ئێمەش لەم ڕێچکەیە دەرنەچوون.

بەڵام تا ڕادەیەکیش بە ئینسافەوە دەبێ بڵێین سەلاحەددین ئەیوبی سنووری کوردبوونی گەیاندە میسر و سوودان ئەگەرچی بە ناوی ئیسلامیش بووبێت، ئێستاش لە میسر زۆر کەس بە ناسنامەی “کردەوانی” بوونیان ھەیە و ئەسڵی خۆیان بە کورد دەزانن، لە سوودان بەشێک لە کوردەکان ساڵانە جەژن و شادی کوردی خۆیان ھەیە و ڕێز لە مێژوو و کلتووری باپیرانیان دەگرن.

بەڵام لە لایەکی دیکەشەوە نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لەخوانایە، بە دیان و سەدان کارەساتی دڵتەزێن و جەرگبڕ و نەھامەتی زۆر ناخۆش لەم سەدەیەدا بە ناوی ئیسلام و لە لایەن عروبە و عەجەمەوە لە دژی نەتەوەی کوردا ئەنجام دراوە، ڕێژیمی بەعسی ڕووخاو سوورەتی “الانفال”ی بە کردەوە بە سەر کوردا تەفسیر کرد، خومەینی حوکمی “جھاد” و کوشت و بڕ کردنی بە فیتوای زۆربەی مەرجەعیەتی شیعە بە کردەوە دەرھێنا و تا ئەمڕۆش درێژەی ھەیە، تورکە فاشیستەکان و حیزبی داد وگەشە پێدانی ئۆردۆغان ھیچ سنوورێک بۆ ژینۆسایدی نەتەوەی کورد ناناسنن و بە کافریان ناو دەبەن.

کەوابوو جەنابی قەرەداغی مرۆڤ نابێت نان و خوێن پێکەوە بخوات، پێویستە سنوورێکی لۆژیکی ھەبێت لە نێوان موسڵمان بوون و کورد بوونمان دا، پێموایە ھیچ سوورەتێک لە قورئان لە دژی ھیچ نەتەوەیەک نەھاتووە و تەنیا عەڕەب و عەجەم بۆ سەر خستنی خواستە چەپەڵەکانیان و بۆ قازانجی سیاسی و نەتەوەیی خۆیان تەفسیری دەکەن، جەنابت و ئەوانەی لە خوانی ڕێبەرایەتی سیاسی تورکیەی ئیخوانی دەخۆن دڵنیا بن ڕۆژێک دەبێت دەبێ وەڵام بە خودا و نەتەوەکەتان و مێژوو بدەنەوە.

جەنابی دکتۆر قەرەداغی ئەگەر ئایینی پیرۆزی ئیسلام و قورئان وەک موعجیزەی پێغەمبەری سەروەرمان موحەممەد د.خ لێ بێت بە زمانی عەڕەبی بووە وەک قورئان دەفەرمێت”إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ” (سورة یوسف) یان لەم شوێنەدا خودای گەورە مەبەست لە عەرەبی بوونی قورئان ئاوا باس دەکات “ وَ کَذلِکَ أَوْحَیْنا إِلَیْکَ قُرْآناً عَرَبِیًّا لِتُنْذِرَ أُمَّ الْقُرى وَ مَنْ حَوْلَها”(سورة شوری)،بەڵام وەک جەنابت باشتر ئاگاداری بە ھۆکاری ئەوە بووە کە زمانی عەڕەبی زۆر زەرافەتی ئەدەبی تێدایە و عەڕەبی جاھیلی و ڕەگەز پەرەستی ئەو سەردەم و ئێستاشی لەگەڵ بێت زمانەکانی دیکەیان بەلاوە گرنگ نەبوو، ئەگینا سەبارەت بە  ناردنی پەیامبەر و ئامۆژگار بۆ ھەر نەتەوەیەک قورئان ئاوا دەفەرمێت”وَ ما أَرْسَلْنا مِنْ رَسُول إِلاّ بِلِسانِ قَوْمِهِ لِیُبَیِّنَ لَهُمْ”(سورة ابراھیم).

لەمڕۆدا ڕاستە “خەتمی نبووەت” کراوە، و ھیچ نێردراوێکی دیکە لە لایەن خوداوە نایەتە سەر زەوی بە مەبەستی ئامۆژگاری کردنی مرۆڤ، بەڵام ئەوە کەسانێک ھەر دەمێنن کە حەقیقەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بە خەڵکی بگەیێنن، مامۆستایانی ئایینی و بانگخوازە ئیسلامیەکان ئەرکێکی زۆر گرینگیان لە سەر شانە کە وەک شمشێرێک وایە، ئەگەر جوان کەڵکی لێ وەرنەگرن و ئەنجامی نەدەن دڵنیا بن خۆیان دەبڕێت و جەنابیشت لەم بازنەی لێپێچینەوە و لێپرسینەوەیەی خودای خاوەن حیساب بەدەر نابیت. بەڕێز کاک دکتۆر قەرەداغی ئەرکێکی قورست لە سەر شانە و وەک ئاگاداری ھیچ پلە و پایەی سیاسی و ئایینی نیە کە لە ڕۆژی جەزا و لێپرسینەوەدا لە خوداوەند شارەوە بێت و خاوەن پۆست و کورسی دەبێ زیاتر ئاگاداری قەول و کرداریان بن، وەک شاعیری فارس سەعدی دەڵێت:” معصیت از هر که صادر شود ناپسندیده است و از علماء ناخوبتر که علم سلاح جنگ است…”  واتە گوناە و خەتا لە لایەن ھەر کەسەوە بێت ناپەسەندە بەڵام ئەگەر لە لایەن ئەھلی عیلم و زانستەوە کردەی خراپ ڕوو بدات زۆر خرابترە چونکە زانست سیلاحی شەڕە و ڕێ پێشاندەرە…

دکتۆر قەرەداغی، پێموایە کەس نیە بزانێت ئەوەی لەمڕۆدا بە ناوی ئیسلامەوە دەکرێت جگە لە شەرمەزاری و درووست بوونی گومان و ئیھانە کردنی ئیسلام ھیچ قازانجێک دیکەی ھەبێت، گرووپی مرۆڤ کوژ و وەحشی داعش، مەلا شیعەکانی ئێران کە خۆیان بە نوێنەری خودا دەزانن، ئۆردۆغانی مونافیق و پارتەکەی کە لە سەر بەرماڵی ئیخوان گەورە بوون، شێخ قەرزاوی و سەماحەتی سیستانی، و دەیان کەسایەتی سوونی و شیعە، سەلەفی و مەدخەلی و …ھتد، ھەر قسە و کردەوەیەک بکەن لە لایەن یاران و نەیارانی ئەم ئایینەوە کە ڕەحمەتە بۆ گشتی جیھانیان، لە سەر حیسابی ئیسلام دەنووسرێت، چونکە ئەوانە لەمڕۆدا دمڕاستی ئایینن.

دوکانداری بە ناو دینەوە مەکەن، ئیسلام حیزب نیە لەپاوانی کەس و خێلدا بمێنێتەوە، لێمان مەبنە موغەکانی ئایینی زەردەشت کە وایان سەر لە خەڵک شێواند کە سەرەڕای شارستانیەتی ئیمپڕاتۆری ساسانی، بەڵام لەمەڕ کردار خراپی پیاوانی ئایین و قێزەون کردنی ئایینەکەیان، خەڵکی ئەم ئیمپڕاتۆریەتە حازر بوون عەڕەبی دشداشە لەبەر ھێرش بکەنە سەر وەڵاتەکەیان، بەڵام دەیانزانی عەڕەب دوورن لە شارستانیەت بەڵام پەیامەکەیان کە ئیسلام و قورئانە ڕزگاری دەرە لە ڕەنج و مەینەتی و بەختەوەری ئەم دونیا و ئاخرەتیانە، ھەر بۆیە موسڵمان بوون.

دواتر بۆچی خەڵکی ئێران داوای جۆرێک ئیسلامی ئێرانیان دەکرد، چونکە عەڕەب مێژووی ئیسلامیان بە درۆ قۆرخ کردبوو بۆ خۆیان، کلتووری دواکەوتووی خۆیان بە شارستانیەتی ساسانی نەدەگۆڕیەوە و ئەمەش  بە دەیان شۆڕش و سەرھەڵدانی وەکوو شۆڕشەکانی “ئەبو موسلیم خۆراسانی” و “بابەک خوڕەمدین” لێ کەوتەوە.

لە ئێستاشدا نەتەوەی کرد پێویستی بە ئیسلامی کوردیە، ئیسلامێک کە جەنابت عەبا و جبەی عەڕەبی و ئیخوانیت دابنێیت و بە جل و بەرگی جوان و ڕازاوەی کوردەواریەوە بە بێ تەقیە کردن شانازی بکەیت بە کوردایەتی خۆتەوە و ڕیز لە ھەموو ھێما نیشتیمانیەکان بگریت و سەری ڕێز بۆ شەھیدانی ئەنفال، ھەلەبجە ، ئیندرقاش و قوومقەڵا و ڕوبۆسکی و کۆبانی بگریت.

 

 

 

 

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی