چ ناڕه‌وایه، به هێدی بڵێی هه‌راش
چ به‌ده، به به‌دکاریش بڵێی پیاوچاک و باش
چ جوانه، هه‌رکه‌سه کارنامه‌ی خۆی به‌یته ده‌ستی
نه وه‌سفی زیاده له که‌س که‌ی، نه ناڕه‌وایش هه‌ڵبه‌ستی
رۆژی(20/6/2015) له شاری ستۆکهۆڵم کۆڕێک به بۆنه‌ی کۆچی دوایی نووسه‌ر و شاعیر به‌ڕێز (ئه‌حمه‌دی قازی) به‌ڕیوه برا. له کۆڕه‌که‌دا ئاماژه کرا به (چوار ساڵ ژیانی نووسه‌ر له زیندان له ده‌ورانی محه‌ممه‌دره‌زا په‌هله‌وی دواین شای ئێران)، هه‌روه‌ها ئاماژه کرا به هۆنراوه و نووسراوه و وه‌رگێڕانه‌کانی که بریتبوو له کۆمه‌ڵێک کتێبی چاپکراو و ده‌سنووس، له کۆڕه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کرا که ئه‌وانه‌یش چاپ ئه‌کرێن. له په‌نای هه‌مان به‌رنا‌مه‌دا ناوی گۆڤاری (سروه) وه‌ک گۆڤارێکی کارا و به سوودیش هاته ئاراوه، له په‌راوێزی باسی گۆڤاری (سروه)دا به‌ڕێز (ناسری حیسامی) ئاماژه‌ی به‌وه کرد که (کۆمه‌ڵه) له ئۆرگانێک‌دا به‌ناوی: (کانوونی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی کرێکاری) سه‌باره‌ت به (سروه) دیدوبۆچوونێکی نیگتیڤانه هه‌بووه. دیاره باسه‌که‌یان وه‌ها خسته روو که کاره‌که‌ی کۆمه‌ڵه هه‌ڵه بووه. به‌داخه‌وه قسه و باسی کۆڕه‌که‌م به ده‌سته‌وه نییه تا ئاماژه‌م بکردایه‌ت به ژیانی ناو زیندان و به‌رهه‌مه‌کانی نووسه‌ر، هه‌روه‌ها ئه‌و باسه‌ی گۆڤاری (سروه)یشم وه‌ک خۆی بنووسیایه‌ت.
چه‌ن دێڕیک سه‌باره‌ت به گۆڤاری سروه
(سروه) پاش هاتنه سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران له شاری ورمێ به (2) زمانی فارسی و کوردی چاپ ئه‌کرا. ده‌وڵه‌تی ئێران رێگا به کورد نادات به زمانی خۆی بخوێنێ، به‌ڵام گۆڤاری سروه چاپ ئه‌کات؟! جگه له‌وه که رێگا نادات کورد به زمانی خۆی بخوێنێ، رێگایش نادات به قوتابییه‌کان له کاتی پشوودان واته (زنگ تفریح) له مه‌دره‌سه (قوتابخانه)دا به کوردی قسه بکه‌ن و په‌یتا په‌یتا به راگه‌یان (اطلاعیه رسمی) فه‌رمان ئه‌دات به قوتابخانه‌کان که‌س نابێت به کوردی قسه بکات، چۆناوچۆنه گۆڤاری (سروه) چاپ ئه‌کرێت؟!
خوێنه‌رانی ئه‌م چه‌ند دێڕه ئاگاداری ئه‌وه‌ن که زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان سه‌ر به ئایینی ئیسلامن!
خوێنه‌رانی ئه‌م دێره ئاگاداری ئه‌وه‌ن که رۆژی (12/1/1358) هه‌تاوی خه‌ڵکی ئێران له رێگای ده‌نگدانه‌وه ده‌نگیان دا به کۆماری ئیسلامی ئێران، له رۆژه‌دا زۆربه‌ی گه‌ڵی کورد له شاری (کامیاران)ه‌وه تا (ورمێ) ئه‌و ده‌نگدانه‌یان بایکۆت کرد و ده‌نگی نه‌دا به کۆماری ئیسلامی!
خوێنه‌رانی ئه‌م چه‌ند دێره ئاگاداری شۆڕشی کوردستانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که زۆربه‌ی کورد سه‌ر به ئایینی ئیسلامه، به‌ڵام له شۆڕه‌کانیاندا ئیدئۆلۆژی ئیسلامی ره‌نگدانه‌وه نه‌بووه، به‌ڵام له گۆڤاری (سروه)دا باسی (ئایینی ئیسلام) باسی سه‌ره‌کی ئه‌و گۆڤاره بووه. ئه‌و سیاسه‌ته بۆچی له (سروه)دا به‌ڕێوه براوه؟
بۆ روونبوونه‌وه ئه‌و باسه پێویسته له بیوگرافی سروه ئاگادار بین.
بناسه‌ی خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری سروه
(ئه‌سفه‌ندیار ره‌حیم مه‌شائی له مانگی هه‌شتی (1339) له رامسه‌ر له مازنده‌ران له دایک بووه. له ته‌مه‌نی لاوی‌دا قوعانی به‌باشی ئه‌خوێن و له کۆره ئایینییه‌کان ستایشی بنه‌ماڵه رابه‌ری ئیسلامی ئه‌کرد. ئه‌سفه‌ندیار له کاتی شۆڕشی ئیسلامی ئێران‌دا ته‌مه‌نی (18) سال بوو، له‌و ده‌ورانه‌دا و له ته‌مه‌نی (15) سالییه‌وه له شار و گونده‌کاندا قسه‌ی بۆ خه‌ڵک ئه‌کرد، له گه‌رمه‌ی راپه‌ڕیندا وه‌ک که‌سێکی به‌توانا ده‌نگی دابووه، له خۆپیشاندانه‌کاندا نووسراوه‌کانی (آیه‌توڵا خومه‌ینی) بڵاو ئه‌کرده‌وه، جگه له‌و کارانه له به‌رنامه‌کانی سه‌ره‌تای راپه‌ڕیندا به خوێندنی دۆعای کۆمه‌یل به‌شداری ئه‌کرد.
چالاکییه سیاسییه‌کانی خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری سروه
له ساڵه‌کانی (1357 تا 1384)
ئه‌و پێشتر ده‌سگیر نه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌ڵێت گه‌لێ جار که مترسی گرتنی له لایه‌ن ساواکه‌وه له سه‌ر بووه خۆی ده‌رباز کردووه. له زانستگای پیشه‌ی ئه‌سفه‌هان به‌شی ئێلکترۆنیکی وه‌ک موهه‌ندیسی خوێندووه، هه‌ر له‌م ده‌ورانه بوو که له به‌شی {(اطلاعات ئیتلاعات)ی پایه‌گای به‌سیج له مزگه‌وتی ئه‌لمه‌هدی مه‌رداویجی ئه‌سفه‌هان و رووداوی (مه‌هدی هاشمی)دا چالاکانه به‌شداری ئه‌کرد. ئه‌و وه‌ک هاوڕێکانی دیکه‌ی (ئهحمهدینژاد) له ساڵه‌کانی (1365 و 66)وه سه‌رله‌نوێ ده‌سیکردوه‌ته‌وه به خوێندن. ره‌حیم مه‌شائی پێش دامه‌زراندنی (وه‌زاره‌تی ئیتلاعات) په‌یوه‌ست بوو به به‌شی ئیتلاعات و ئه‌منییه‌تی ئێران که له‌لایه‌ن سپای پاستارانه‌وه دامه‌زرا و له به‌شی ئیتلاعاتی شاری (رامسه‌ر)دا ده‌سی کرد به چالاکی. پاشان به‌هۆی گیروگرفته‌کانی سه‌ره‌تای شۆڕش به‌تایبه‌تی ساڵه‌کانی (1358 تا 1361) که له ناوچه کوردنشینه‌کاندا روویده‌دا له‌سه‌ر داخوازی محه‌مه‌دره‌زا نه‌قدی چوو بۆ کوردستان وه‌ک جێگری ئیتلاعاتی به‌شی کۆمه‌ڵه‌ی قه‌رارگای هه‌مزه‌ی سه‌یدئه‌لشوهه‌دای ئیتلاعاتی سپای پاستاران ده‌سیکرد به چالاکی.
له‌م ده‌ورانه‌دا مه‌حمود ئهحمهدینژاد فه‌رمانداری شاری ماکۆ بوو ره‌حیم مه‌شائیش ئه‌ندامی شورای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئوستانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا بوو. حسین ئه‌لاکه‌رم سه‌باره‌ت به ئاشنای خۆی له‌گه‌ڵ (ئهحمهدینژاد و مه‌شائی)دا ئه‌نووسێت: ئهحمهدینژاد فه‌رمانداری شاری خۆ بوو، مه‌شائیش ئه‌ندامی تایبه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئوستانی له ئه‌ستۆدا بوو. پاشان ئهحمهدینژاد بوو به شه‌هرداری تاران ئه‌م ئاشناییه‌ی ئهحمهدینژاد له گه‌ڵ مه‌شائی که له کوردستان له کاری فه‌رهه‌نگیدا گه‌لێ سه‌رکه‌وتنی باشی به‌ده‌س هێنابوو بانگی کرد بۆ تاران و به‌ناوی نهێنی (مورتزا محب ئه‌لوئه‌ولیا) کردی به به‌رپرسی به‌شی ئیتلاعات و ئه‌منییه‌تی ناوچه کوردنشینه‌کان. ئه‌و هه‌ر به ناوه راسته‌قینه‌که‌ی خۆیه‌وه واته ئه‌سفه‌ندیار ره‌حیم مه‌شائی ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شۆرای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا بوو. پاش دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له ساڵی (1363) ره‌حیم مه‌شائی بوو به به‌رپرسی به‌رنامه داڕێژه‌رانی سیستمی کۆماری ئیسلامی به تایبه‌ت به‌شی کورده‌کانی ئێران. مه‌شائی له‌و کاته‌دا که (محه‌مه‌د محه‌ممه‌دی ری شه‌ری) وه‌زیری ئیتلاعات بوو، ئه‌ویش بوو به به‌رپرسی (ناوچه تایبه‌تییه‌کانی ئێران).
هه‌روه‌ها ئه‌و له دامه‌زرێنه‌رانی (به‌شی لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کانی) سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بوو له ساڵی (1376) کاری ئه‌و ده‌زگایه لێکۆڵینه‌وه بووه سه‌باره‌ت به (قومیتهای) ئیرانی که شاره‌زاییان ده‌رباره‌ی هه‌بوو. پاشان له کاتێکدا که (عه‌لی محه‌مه‌د به‌شاره‌تی وه‌زیری (کشور) بوو چووه ئه‌و وه‌زاره‌تخانه و بوو به یه‌کێک له به‌رپرسه‌کانی. ره‌حیم مه‌شائی بۆ ماوه‌ی (20) سال خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری (سروه) بوو، ئه‌م گۆڤاره به مه‌به‌ستی په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌ی له ئێران و جهاندا چاپ ئه‌کرێت. زمانی ئه‌م گۆڤاره کوردی سۆرانییه و (10) لاپه‌ڕه‌ی به زاراوه‌ی کرمانجی ئه‌نووسرێت. سه‌ر مقاله (نووسراوه فه‌رمییه‌که‌ی) به فارسی و کوردی چاپ ئه‌کرێت.
به تایبه‌تی له ناوی ئه‌ندامانی (وه‌زاره‌تی ئیتلاعات)دا ره‌حیم مه‌شائی به کارشناسی کوردستان به‌ناوبانگه.
***
وه‌ک ئه‌بینین خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری (سروه) که‌سێکه به‌ناوی (ئه‌سفه‌ندیار ره‌حیم مشائی)، ئه‌م که‌سه یه‌کێک له کارگێڕ و به‌رپرسانی گرنگی ده‌وڵه‌تی ئێرانه! جگه له‌و پۆسته ده‌وڵتییانه که بوویه‌تی، ئه‌و پۆست و کارانه‌ی که له کوردستاندا به ئه‌ستۆی گرتووه و ئه‌نجامیداوه هه‌مووی پێلان و پیلانگێڕی بووه، هه‌مووی بۆنی (خوێنی) لێدێت: ئه‌و که‌سه‌یان به‌و جۆره پێناسه کردووه:
به تایبه‌تی له ناوی ئه‌ندامانی (وه‌زاره‌تی ئیتلاعات)دا ره‌حیم مه‌شائی به کارشناسی کوردستان به‌ناوبانگە.
ئه‌م که‌سه ئه‌وه کارنامه‌یه‌تی، بۆیه ئه‌توانێ خۆی کاندید بکات بۆ پۆستی (سه‌رۆک کۆماری ئێرانی پاش مه‌حموود ئهحمهدینژاد).
له ئه‌مڕۆدا که ئێمه، ئێمه‌ی تاک تاکی کورد ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رکه‌وتووه که که‌سێکی وه‌ها خاوه‌نی گۆڤاری (سروه) بووه، شایسته‌یه به‌و جۆره بیر که‌ینه‌وه؟
به له به‌رچاوگرتنی ئه‌و بارودۆخه دژواره‌ی کوردستان که که‌سێکی (وه‌ها) ئه‌بێ به خاوه‌ن ئیمتیازی (سروه) پێویسته، وردبینانه له‌و گۆڤاره و گۆڤاره‌کانی دیکه که ده‌وڵه‌تی ئێران چاپیان ئه‌کات، بڕوانین. چاپکردنی گۆڤاری (سروه) و گۆڤاره‌کانی دیکه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه بۆ خزمه‌تکردن به زمانی کوردی و گه‌لی کورد نه‌بووه و نییه، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌یه له ماسمێدیای جهانیدا خه‌ڵک فریو بده‌ن و بڵێن کورد له ئێران‌دا به ئازادی سوود له زمان و ئه‌ده‌بیاتی خۆیان وه‌رئه‌گرێت! هه‌ر وه‌ک خۆیان به‌و جۆره‌یان نووسیویانه:
ئه‌م گۆڤاره به مه‌به‌ستی په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌ی له ئێران و جهاندا چاپ ئه‌کرێت.}*
ئه‌شکی خواکان دوو ره‌نگه
یه‌کێ جه‌نگ و یه‌ک نیره‌نگه
ئێمه به جه‌نگ نه‌دۆڕاوین
هه‌ر به نیره‌نگ فه‌وتاوین
له گۆڤاری سروه و گۆڤاره‌کانی دیکه‌ی وه‌ک سروه که ده‌وڵه‌تی ئێران چاپیان ئه‌کات تاکی کورد هیچ چه‌شنه ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌بووه و نییه، کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رێک بووه و به‌س! به فه‌رمانی ده‌وڵه‌تی ئێران گۆڤاری سروه له شاری (ورمێ)وه برایه شاری سنه و ….. .
**
گۆڤاری (سروه) و نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه
له ژماره (173)ی (سروه) و له به‌شی (ته‌نزی کۆمه‌ڵایه‌تی) شتێک له ژێر ناوی (ساتیر)دا چاپکراوه به‌ناوی:
(بیره‌وه‌رییه‌کانی گوێگرێکی زیز)
ئه‌و شته سه‌رتاپای درۆ و سوکایه‌تیی بوو به نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه! ئه‌و شته که‌سێک نووسیویه به ناوی (حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن). ئه‌م که‌سه له پێشدا ئه‌و شته‌ی ره‌وانه کردبوو بۆ چه‌ن لایه‌ن له شاری ستۆکهوڵم تا هه‌م چاپی که‌ن و هه‌م له رادیو بڵاوی که‌نه‌وه، ئه‌و لایه‌نانه زانییان به درۆکانی بڵاویان نه‌کرده‌وه. پاشان ناردی بۆ (نۆروێژ) و (ئاڵمان) و ورمێ. له {ژماره (1)ی گۆڤاری (هه‌ڵوه‌دا) له نۆروێژ} و له {ژماره (9)ی گۆفاری (هاوار) له ئاڵمان} و له {ژماره (173)ی (سروه)دا چاپ کرا.
به‌داخه‌وه به‌رپرسانی به‌ڕێزی به‌شی (ته‌نزی) گۆڤاری (سروه) هه‌ستیان به‌وه نکردووه که له نووسراوه‌ی (طنزی ته‌نزی)دا به‌ڵگه و دێکۆمێنت به‌کار نابرێت و ته‌نز بابه‌تێکی گشتگیره. له‌و شته‌دا که گۆڤاری سروه چاپی کرد (دێکۆمێنتێکی ره‌سمی) به‌کار براوه! له‌و دیکۆمێنته‌دا ئاماژه به {گۆڤاری (به‌ربانگ) به ژماره (16) و لاپه‌ڕه (25)ی گۆڤاری به‌ربانگ و ناوی (سه‌عید سه‌قزی)}کراوه! هه‌ر به‌و هۆیه که شاره‌زاییان له نووسراوه‌ی (ته‌نز)ی‌دا نه‌بووه هه‌ستیان به درۆی ئه‌و که‌سه نه‌کردووه و چاپیان کردووه.
سه‌باره‌ت به‌و باسه نووسراوه‌یه‌کم به‌ناوی:
(درۆی شاخدار چیرۆکی به‌ڵگه‌دار! وه‌ڵامێک بۆ حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن)
نووسی و ره‌وانم کرد بۆ گۆڤاره‌کانی (هاوار) و (هه‌ڵوه‌دا)، له ژماره (10)ی گۆڤاری (هاوار)دا بڵاو کرایه‌وه، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (هه‌ڵوه‌دا) له ژماره (2)ی گۆڤاره‌که‌دا نووسی: له ژماره‌ی داهاتووه چاپی ئه‌که‌ین! به‌داخه‌وه گۆڤاری هه‌ڵوه‌دا ئێتر چاپ نه‌کرا.
جگه له‌و نووسراوه کتێبکم به‌ناوی:(چیرۆک‌نووس یا کینۆکنوووس)
ئاماده کرد و ده‌یان درۆی ئه‌و که‌سه‌م به به‌ڵگه‌وه له‌و کتێبه‌دا خسته روو، له ساڵی(2001)دا چاپ‌کرا. به هۆی ئه‌وه گۆڤاری (سروه) له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه چاپ ئه‌کرا، ئاماده نه‌بووم تاکه دێڕێکش سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته چه‌په‌ڵه که (سروه) چاپی کردبوو، وه‌ک وه‌ڵام ره‌وانه که‌م بۆیان.
بۆ ئاگاداری خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئه‌و که‌سه هه‌مان شت له ساڵی (2007)دا ره‌وانه‌ی ئه‌کات بۆ (وه‌زاره‌تی “رۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان” که (فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی) وه‌زیره‌که‌ی بوو. ئه‌م وه‌زاره‌ته مه‌زنه له ژماره (438)ی گۆڤاری هه‌رێمی کوردستان و له به‌شی کاروباری سیاسی}دا چاپی ئه‌کات، به‌ڵام ئه‌و رسته دیکۆمێنتییه {گۆڤاری (به‌ربانگ) به ژماره (16) و لاپه‌ڕه (25)ی گۆڤاری به‌ربانگ و (سه‌عید سه‌قزی)} سانسۆر ئه‌کات و وه‌ک چالاکی سیاسی وه‌زاره‌تخانه‌که چاپی ئه‌کات.
ساڵی (2009) به‌و باسه‌م زانی، پاشان نووسراوه‌یه‌کم به‌ناوی:
هونه‌ری خۆسانسۆرکردن و ده‌سدرێژی کردن بۆ سه‌ر ده‌ستووری دادوه‌ری کوردستان)
ئاماده کرد و ره‌وانه‌م کرد بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری تا له گۆڤاره‌که‌یاندا چاپی که‌ن، به‌ڵام له بری چاپکردنی نووسراوه‌که له رۆژی (14/4/2009) له ژماره {(502)ی گۆڤاری هه‌رێمی کوردستان)دا لێبوردننامه‌یه‌کیان بڵاو کرده‌وه! دیاره ئه‌و دووهه‌مین لێبوردننامه‌یه سه‌باره‌ت به درۆکانی (حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن) بۆ نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه ده‌نووسرێت!
تێبییه‌کی پێویست سه‌باره‌ت به‌و بیوگرافییه فارسییه که کراوه به کوردی: وشه‌ی {(ئیتلاعات)، (ئه‌منیه‌ت) و (وه‌زاره‌تی ئیتلاعات) له سیستمی ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا بۆ ئه‌و داموده‌زگایانه به‌کار ئه‌برێت که له ناو خه‌ڵکدا کاری جاسوسی و … ئه‌که‌ن. له وڵاتانی عه‌ره‌بی پێیئێژن (ئه‌من و استخبارات)، له تورکییه پێی ئه‌ڵێن (میت) و زمانه‌کانی دیکه ….
سه‌عی سه‌قزی 8/7/2015