هێزی نه‌ته‌وه‌یی رزگاریخواز بریتی له‌و هێزه چه‌ک‌دار و بیریاره‌یه، به هۆی بارودۆخێکی تایبه‌ته‌وه که به‌سه‌ر وڵات و نه‌ته‌وه‌که‌یان دادێ، حه‌ول ده‌ده‌ن له رێگای شه‌ڕی چه‌ک‌داری و به‌ربه‌ره‌کانی فکرییه‌وه ده‌سته‌ڵاتی ناچاره‌کی و زۆره‌ملی هێزی داگیرکه‌ر بسڕنه‌وه یان لانی‌که‌م خه‌ڵکی لێ ئاگادار که‌نه‌وه و حه‌ول بۆ سڕینه‌وه‌ی بده‌ن.
ئه‌و هێزه به پێی که‌شی نه‌ته‌وه‌یی و جۆری هه‌ڵس‌وکه‌وتی هێزی داگیرکه‌ر یان داپڵۆسێنه‌ر، ده‌توانێ کایه‌کانی خۆی له ململانێی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵات دا بگۆڕێ، ته‌نانه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌که‌ی و له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی به‌ها ئینسانییه‌کاندا له‌گه‌ڵ هێزی داگیرکه‌ر بکه‌وێته دانوستان و به وریایییه‌وه دیالۆگ وه‌ک چه‌کێک بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانی خۆی ده‌کار بێنێ. واته بنه‌مای سه‌ره‌کی ئه‌و کێشه‌یه‌ی باسی ده‌که‌ین بریتییه له بوونی که‌شێکی ئاڵۆز به هۆی ده‌ست‌درێژی هێزێکی بیانی و جاری وایه سه‌ر‌ده‌ستی ناوخۆیییه‌وه، به مه‌به‌ستی تێکدانی یه‌کێک له ماکه پێکهێنه‌ره‌کانی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی.
له رێگایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئیمکانی گوورانی که‌شێکی ئه‌وتۆ له ئارادایه، جاری وایه شوناسی نه‌ته‌وه‌ییش ره‌نگه گۆڕانی به‌سه‌ر دا نه‌یه‌ت و ئه‌و گرفته هه‌ر له ناو لایه‌نێکی ده‌سته‌ڵاتدار له نه‌ته‌وه‌یه‌ک‌دا به نیسبه‌ت لایه‌نێکی دیکه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌وه روو بدا. له‌و دۆخه‌دا ئه‌و هێزه‌ی بنه‌ماکانی رێک‌هاتوو و ته‌با له گه‌ڵ مافی مرۆڤ ره‌چاو ده‌کا و بۆ ده‌رباز بوونی به‌شێک له مرۆڤه‌کان له به‌ندی کۆته جیاوازه‌کانی وه‌ک؛ به‌ربه‌ست له به‌رانبه‌ر ده‌ربڕین، به‌ربه‌ست له‌به‌رانبه‌ر زمان، به‌ربه‌ست له به‌رانبه‌ر فێربوون و … دا حه‌ول ده‌دا، له روانینی کۆمه‌ڵگای جیهانییه‌وه به هێزێکی رزگاریده‌ر یان یارمه‌تی‌ده‌ری ئازادی پێناسه ده‌کرێ. واته به هه‌ر بارێک‌دا بابه‌ته‌که بخه‌ینه به‌ر تیشکی تێڕامان، ده‌زووله‌ی رووناکی شه‌به‌نگه‌کانی ئه‌و بابه‌ته، یه‌کێک له بنه‌ماکانی مافی مرۆڤه، که‌واته ته‌با یان ناته‌با بوون له‌گه‌ڵ ئازادییه‌کانی مرۆڤه که هێزه رزگاریده‌ر و یارمه‌تی‌ده‌ره‌کانی ئازادی دیاری ده‌کا نه‌ک راڤه و بۆچوونی که‌س یان لایه‌نێک. با نموونه‌کانی ئه‌و هێزانه له دونیای به‌ربه‌رینی سیاسه‌ت و حکوومه‌تداری‌دا خوێنه‌رانی زیت و به تایبه‌ت به‌رده‌نگانی تایبه‌تی ئه‌و نووسینه ببیننه‌وه که وێده‌چێ سات و سه‌ودایه‌کیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌ی لیبڕاڵ هه‌بێ.!
به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م، کوردستانی ئێران گۆڕه‌پانی ململانێی هێزه ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و هێزه به‌رگریکاره‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی کورد بوون. جا ئه‌و هێزانه جودا له ره‌خنه‌یه‌ک که شێوازی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه و تاکتیکی هه‌ر کامیان‌دا ده‌گرێته‌وه، هه‌رکه‌س ده‌کارێ به پێی ئاراسته‌یه‌کی سیاسی که هه‌یه‌تی، دورری و نزیکی‌یان له خاڵه به‌رچاوه‌کانی ماڤی مرۆڤ هه‌ڵبسه‌نگێنێ و له جێگه‌ی شیاودا ره‌خنه‌یان لێ بگرێ، له پێگه‌ی لواویش‌دا که پێگه‌ی پارێزگاری له مرۆڤ و به‌ها ئینسانییه‌کانه، کاریان به چاکه بنرخێنێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو جوداوازییه‌ک که له سه‌ر ئه‌و هێزانه ئه‌گه‌ری بوونیان هه‌یه، ده‌توانین له سه‌ر ئه‌و خاڵه مکووڕ بین که هه‌موویان له مه‌به‌ستێکی گشتی‌دا، که به شێوه‌ی باو له پلان‌داڕێژیی ئیستڕاتێژی نه‌ته‌وه‌یی‌دا گرینگی پێ‌ده‌درێ هاوبه‌ش بوون، ئه‌ویش حه‌ول بۆ سڕینه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی زۆره‌ملی حکوومه‌تی نانه‌ته‌وه‌یی و دژ به ماکه پێکهێنه‌ره‌کانی شوناس و جێگیرکردنی ده‌سته‌ڵاتێکی خۆجێیی یان نه‌ته‌وه‌یی له جێگای ئه‌و ده‌سه‌ته‌ڵاته.
وه‌کی دیاریشه کاتێک باسی ماکه‌ی پێکهێنه‌ری شوناس ده‌که‌ین زمان، جل‌وبه‌رگ، مێژوو، ئه‌فسانه و وڵات له گرینگترینی ئه‌و ماکانه‌ن. ئازادبوونی ئه‌و خاڵانه واته زمان و جل‌وبه‌رگ و میراتی کولتووری و … واته ده‌رفه‌تێکی نیان بۆ ره‌خسانی مافی مرۆڤه‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌ک و پێچه‌وانه‌شی واته چارشێوی ره‌ش وه‌سه‌ر مرۆڤ کێشان و پاڵ پێوه‌نانی به‌ره‌و داماڵێنی له ماڤه ره‌واکانی ئینسانێکی ئازاد و لیبڕاڵ! جا له بارودۆخێکی ئاوادایه که هێزه یارمه‌تی‌ده‌ره‌کانی ئازادیی ده‌ست به چالاکی ده‌که‌ن. چالاکییه‌ک که ده‌توانێ مه‌ودا و شێوازی جۆراوجۆری بۆ دیاری بکرێ. مه‌ودای کورت‌خایه‌ن و جاری واشه درێژ ماوه. ئه‌گه‌ریش ئه‌و حه‌وله حه‌ولێکی درێژ خایه‌ن و زه‌مان ویست بێ، ئه‌وه دیسان حه‌ولی کورت ماوه‌ی هێزه کوردییه‌کان له به ئاگاکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له پلانی ده‌سته‌ڵات و … ده‌توانێ بۆ داهاتووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه رۆڵی یه‌ک‌لا که‌ره‌وه له مابه‌ین مان و نه‌مان‌دا بگێڕێ.
ئه‌وانه لایه‌نێکی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کان له گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی داگیرکا‌ر بوون. ئه‌گینا زۆر خواستی سیاسی هه‌ن که هێزه کوردییه‌کان حه‌ولیان بۆ داون و ئه‌و حه‌ولانه‌ش به‌رده‌وامن و دره‌نگ یا زوو به‌شێکیان وه‌دی دێن. ئاستی هه‌ره نزمی ئه‌و خواستانه مافی چاره‌ی خۆ نووسین له چوارچێوه‌ی وڵاتێکی فێدڕال دایه. ئه‌وه‌ش که ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه ئاستی نزمی داواکارییه‌کانه بۆ که‌متر هێزێک بۆ بیرازکردنی رێگای پڕ که‌ند و له‌ندی ئه‌و ویستانه له پانتای سیاسه‌ت و کرده‌ی سیاسی کورد دا وه‌به‌رچاو دێن، شرۆڤه‌ی جوداواز ده‌خوازێ و ئه‌و نووسینه نایهه‌وێ ئاماژه به خه‌سار و ده‌رفه‌تی ئه‌و واره بکات. ئه‌و باسه بۆ ده‌رفه‌تێکی دیکه هه‌ڵده‌گرین و ته‌نیا باسی خواسته مه‌ده‌نییه‌کان ده‌که‌ین که به هۆی ته‌نگ پێ‌هه‌ڵچنرانی چالاکان و بون‌به‌ستی که‌شی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئێران خه‌ڵک نه‌یانوێراوه یان بیانخه‌نه روو، یان ئه‌گه‌ر بۆ شڵه‌قاندنی گۆمه‌ی مه‌ندی ویسته په‌نگ خواردووه‌کان جووڵه‌یه‌کیان به خۆ دابێ، له لایه‌ن هێزه‌کانی یاری ده‌سته‌ڵات و نه‌یاری خه‌ڵکه‌وه، ده‌ستنیشان کراون و جووڵه‌یان لێ بڕاوه. بۆیه ناچار به‌شێکی زۆری ئه‌و ویستانه‌ش ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی نه‌یانتوانیوه ده‌ریان بڕن، هێزه سیاسییه کوردییه‌کان له قاویان داوه و داوایان کردووه. ئه‌و داواکارییه به ئاماده‌بوون له ناو جه‌ماوه‌ری گه‌ل و ئاگادار کردنه‌وه‌یانه‌وه ده‌ستی پێکردووه و زۆر جار له‌و رێیه‌دا تووشی تێکهه‌ڵچوونیش بوون و به رۆشنگه‌ری ره‌سانه‌یی‌شه‌وه تا هه‌نووکه ده‌وامه‌ی هه‌یه.
دیاره وه‌کی ده‌زانین هه‌رگیز ده‌سته‌ڵات راناوه‌ستێ هێزه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان کاری خۆیان بکه‌ن و ئه‌ویش ته‌نیا به رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چه‌ک‌داری حه‌ولی پاشه‌کشه پێکردن یان لانی‌که‌م چاوترسێن کردنیان بدا. به‌ڵکوو له لایه‌که‌وه به ته‌یار کردنی هێزی چه‌ک‌داریی هه‌ر له سه‌ره‌تای بزووتنه‌وه‌کانی چه‌ک‌داریی کورد به دژی ده‌زگای ده‌سته‌ڵات، حه‌ولی داوه گورزی نیزامی به کار بێنێ بۆ داگیرکردنی پانتایییه‌کی زیاتر له خاکی کوردستان و کۆچ پێکردنی به‌شێکی زیاتر له خه‌ڵکی ناوچه سنوورییه‌کان بۆ هه‌رێمه‌کانی دیکه. به‌رده‌وام بۆ هه‌ڵاییساندنی گڕی کێشه‌یه‌کی ئیتنی و ئوولی، پلانی تایبه‌تیشی بۆ ئه‌و ناوچانه بووه کورد و ئازه‌ری لێ نیشته‌جێن. واته له به‌رژه‌وه‌ندی ئازه‌رییه‌کان باری دێمۆگڕافی ناوچه‌که‌ی گۆڕیوه، ئه‌ویش نه‌ک به پێی ویستی ئه‌وان به‌ڵکوو به مه‌به‌ستی وه‌گه‌ڕ خستنی تاقمه توندئاژۆکانی و ئاڵۆزی نانه‌وه له ناوچه‌که‌دا. کارێک که حیزبی به‌عسیش له پڕۆژه‌ی ته‌عریب و ئه‌نفال‌دا کردوویه‌تی و بۆ وێنه تێکدانی بارودۆخی دێمۆگڕافی ناوچه‌کانی که‌رکووک و سنجار و … ده‌توانین به نموونه بێنینه‌وه. ئه‌وه‌ش باس ناکه‌ین که پێکه‌وه لکاندنی سنووره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و به‌زاندنی یه‌کیان له قازانجی ئه‌وی دیکه، به تایبه‌ت له مابه‌ین کورد و ئازه‌ری چ ئاکامێکی لێ که‌وته‌وه و له داهاتوو‌دا ده‌سته‌ڵات چه‌نده ده‌توانێ به‌ری ئاڵۆزی لێ بچنێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه به دوورخستنه‌وه‌ی تاکی خوێندوه‌واری ناچه‌ک‌دار و شارۆمه‌ندی ئاسایی ناو کۆمه‌ڵگا، حه‌ولی داوه هێزه نوخبه و تواناکانی خوێنده‌واری کۆمه‌ڵگای کورده‌واریی، هه‌رگیز ده‌رفه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و مودیرییه‌تی پۆسته گرینگه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان نه‌بێ، نه‌کا بتوانن پێش له‌و هێز و ره‌وته بگرن و به گشتی وه‌ک باڵی شاراوه و به هێزی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ناوخۆ ده‌رکه‌ون.
ده‌سته‌ڵات ته‌نیا به‌و دوو کاره‌ش ناوه‌ستێته‌وه و به میسداقی په‌ندێکی کۆن که ده‌ڵێ: “دار هۆره له خۆی نه‌بێ ناقه‌ڵه‌شێ” حه‌ول ده‌دا هه‌ر له ناو ئه‌و خه‌ڵکه تاقمێک، به هه‌ر هۆیه‌ک، و له ژێر هه‌ر ناوێک که به‌رده‌نگانی تایبه‌ت پێیان باشه، – من ناویان لێ نانێم، چون ئه‌گه‌ر که‌سانێک به ناوه‌کانی پێشووی ئه‌و تاقمه قه‌ڵسن نامهه‌وێ به‌و دووپات کردنه‌وه‌ی ئازاریان بده‌م. – من حه‌ول ده‌ده‌م ئه‌و تاقمه به یارمه‌تی‌ده‌ری ده‌سته‌ڵات ناودێر بکه‌م، که هه‌م سیمایه‌کی جوانتری بێ و هه‌م مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له خودی وشه‌که‌دا خۆ‌یا بێ و به دوور له راڤه‌هه‌ڵگر بوون واتای سه‌ره‌کی به ده‌سته‌وه بدا. به‌ڵام “یارمه‌تی ده‌ری ده‌سته‌ڵاتی نه‌ته‌وی (دوژمن)” به چه‌ند هۆ له‌باره، چون له به‌رانبه‌ر ئه‌و تاقمه‌دا “یارمه‌تی ده‌ری هێزی نه‌ته‌وه‌یی” هه‌یه و ره‌نگه له مابه‌ین ئه‌و دوو ده‌سته‌واژه لێکدژهدا بتوانین باشتر مه‌به‌سته‌که روون که‌ینه‌وه.
یارمه‌تی‌ده‌ری ده‌سته‌ڵاتی نه‌ته‌وی، که‌سانێکن که به دوو جۆر له دژی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان راده‌وستن. تاقمێکیان به هه‌ڵگرتنی چه‌ک و بوون به هێزی چه‌ک‌داری ده‌سته‌ڵات، حه‌ول ده‌ده‌ن گورزی چه‌ک‌داریی له هێزی چه‌ک به ده‌ستی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بوه‌شێنن. به هۆی شاره‌زا بوونیان له ناوچه کوردنشینه‌کان ده‌بنه که‌وا سووری به‌ر له‌شکری بێگانه و کون به کون و دۆڵ به دۆڵی کوردستانیان له‌گه‌ڵ ده‌پێون و له ناساندن و گرتنی خه‌ڵکانی دڵسۆزی هێزی نه‌ته‌وه‌یی‌دا یارمه‌تی هێزی نه‌ته‌وی ده‌ده‌ن. ئه‌و تاقمه له کۆنه‌وه بوونیان هه‌بووه و بۆ دۆزینه‌وه‌ی ریشه و ره‌چه‌ڵه‌کی ئه‌وان به جێی ئه‌وه‌ی له نموونه و سه‌رچه‌شنی ده‌ره‌کی بگه‌رێین، ده‌توانین له کۆمه‌ڵگای خۆمان‌دا ئاماژه به‌و هێزانه بکه‌ین که به گرووهی زه‌ربه‌ت ناسرابوون و ته‌نانه‌ت بۆخۆشیان ئه‌و ناوه‌یان قه‌بووڵ کردووه و به شانازییه‌وه دووپاتیان کردووه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه هیوادارم به نیسبه‌ت ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه هه‌ستیارێتی نه‌نوێندرێ، چون خودی ئه‌و هیزانه به درێژایی ته‌مه‌نیان سڵیان له‌و ناوه نه‌کردووه.
هێزه‌کانی گوروهی زه‌ربه‌تیش وه‌کی گوتمان به‌رچاوترین و دیارترین هێزه‌ی چه‌ک‌داری کوردی یارمه‌تی‌ده‌ری ده‌سته‌ڵات بوون، بۆ پێکهێنانی گوشار و راوه‌دوونانی هێزی نه‌ته‌وه‌یی، له لایه‌کی دیکه‌وه تاقمێک هه‌بوون که له‌و هیزه چه‌ک‌داره واته ئه‌ندامانی گرووهی زه‌ربه‌ت خوێنده‌وارتر و ئاگادارتر بوون، ئه‌وانه ئه‌رکیان ده‌ستنیشان کردنی تاکه تواناکانی کۆمه‌ڵ و گوشار خستنه سه‌ریان بۆ هاوکاری ده‌سته‌ڵات و به ده‌سته‌وه‌دانی به‌ڵگه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌خوازی خه‌ڵکی کورد و زۆر شتی دیکه بوو. واته ئه‌وانه ئه‌ندامانی هێزی نه‌رمی دژه نه‌ته‌وه‌یی ده‌سته‌ڵات له کوردستان بوون. ئه‌و که‌سانه تاکه ماف‌خواز و گه‌ل ویسته‌کانی کۆمه‌ڵگایان ده‌ستنیشان ده‌کرد و به به‌ربست سازکردن له به‌رانبه‌ر کرده‌یان‌دا، یان مه‌جبووریان ده‌کردن بێده‌نگ بن یان له‌گه‌ڵ زه‌بر و زه‌نگ ده‌سته‌و ئێخه بن.
چ ئه‌وکات واته ده‌یه‌کانی پێشوو که ئه‌و هیزانه وه‌کازی ده‌ستی حکوومه‌ت له کوردستان بوون و چ ئێستاش له لایه‌ن زۆربه‌ی ره‌های خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ئه‌و هێزانه ناوێکی له زاران خۆشیان نه‌بووه و له لایه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵکیشه‌وه به که‌سانێک ده‌ناسران که رێزیان له که‌ڕامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان نه‌گرتووه و حه‌ولیان داوه به زه‌ربه‌ر لێدان له هێزی چه‌ک‌داری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه و گوشار هێنان و ده‌ست به‌سه‌ر کردنی که‌سانی خوێنده‌وار، بێڕێزی به هێز و که‌ڕامه‌تی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بکه‌ن و به گوته‌یه‌کی دیکه له سڕینه‌وه‌ی سیمای نه‌ته‌وه‌یی‌دا هاوده‌ستی ده‌سته‌ڵات بن.
ئه‌و که‌ش و هه‌وایه له ده‌یه‌کانی 60 و حه‌فتای هه‌تاوی‌دا له هه‌ستیارترین دۆخی خۆی دابوو. ره‌نگه وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی هه‌موو شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی مابه‌ین حکوومه‌ت و هێزه کوردییه‌کان بۆ سه‌لماندنی ئه‌و گوته‌یه لێره‌دا زیاده بنوێنێ.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی به‌ره‌نگاری هێزه سه‌رده‌سته‌کان ده‌بوونه‌وه و پارێزگاری‌یان له خاک و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان ده‌کرد به “پارێزه‌رانی ئازادی” ناسرابوون. هه‌ر ئه‌و کات بوو که هێزه‌کانی ئه‌فغانستان له به‌رارنبه‌ر ئه‌رته‌شی سوور دا به “پارێزه‌ری ئازادی” ده‌ناسران. هێزه‌کانی فه‌له‌ستین به “به‌ره‌ی رزگاریده‌ر” و زۆر هێزی دیکه‌ش له زۆر ناوچه‌ی تر‌ی جیهان‌دا که‌م و زۆر هه‌ر به‌و ناو و ئاوه‌ڵناوانه‌وه ناسرابوون.
ئاڵۆگۆڕ له به‌ستێنی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی وایکرد که به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له سه‌رده‌سته‌کان پارێزراوتر بێ و هه‌ر ئه‌و هێزانه له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزه‌وه ئه‌وجار به تاقمی تێکده‌ر و ته‌نانه‌ت تیرۆریست پێناسه بکرێن. هه‌ڵبه‌ت نکۆڵی له‌وه‌ش ناکرێ که له ناو ئه‌و هێزانه‌دا که پاشگری “رزگاریده‌ریان” پێوه لکاوه، هه‌ندێکیان کرده‌ی له‌و شێوه‌شیان له به‌رنامه‌دا بووبێ و ته‌نانه‌ت ئه‌نجامیشیان دابێ. به‌ڵام هێزه کوردییه‌کان نه له‌به‌رنامه و نه له سیاسه‌تیان‌دا به لای کرده‌ی له‌و شێوه‌یه‌دا نه‌چوون و زیاتر له دۆخی به‌رگری له خۆیان‌دا بوون، هه‌ر بۆیه تا ئێستاش هیچ هێزێکی چه‌ک‌داری چالاکی سیاسی و چه‌ک‌داری کوردی ئێران ئه‌و په‌ڵه‌یه به داوێنییه‌وه نه‌نووساوه.
له دۆخی نوێ‌دا هێزه کوردییه‌کانی ئێرانیش پلانی تازه‌یان خسته روو و به راده‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له تێکهه‌ڵچووونی چه‌ک‌داری خۆیان پاراست و زیاتر کرده‌ی سیاسی‌یان کرده پیشه. جا ئه‌وه‌ی ئه‌و کرده سیاسییانه چه‌نده توانیوێتی وڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی ئێستای کۆمه‌ڵگای کورده‌واری بێ، قسه و باس و ره‌خنه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌ڵده‌گرێ.
به‌ڵام هه‌ر له‌و دۆخه‌ش‌دا ده‌سته‌ڵات کایه‌یه‌کی تازه و شارا‌وه‌ی ده‌ست پێکردووه. تاقمێک هێزی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی خستووه‌ته گه‌ڕ. ئه‌و هێزه ئه‌و جار نه‌ک له شێوه‌ی چه‌ک‌داری و نه‌ک له بیچمی به ده‌سته‌وه‌دانی تاکه چالاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا، به‌ڵکوو به ئه‌رکی رووشاندنی سیمای سامانی سیاسی کورد وه‌کار که‌وتوون و به نووسین و گوته‌ی دژ به ویسته‌کانی خه‌ڵکی قۆڵیان لێ هه‌ڵماڵیوه و باڵی تیۆریکی گرووهی زه‌ربه‌تی جارانن. ئه‌و هێزانه له لایه‌ک ئاگادارییه‌کیان له دۆخی کۆمه‌ڵگا هه‌یه و تاکه چالاکه‌کان ده‌ناسن و له لایه‌ک به ناسین و خستنه رووی ئاراسته‌ی سیاسی که‌سانی چالاک و به شێوه‌ی ناسراوی رۆژنامه‌ی که‌یهان ره‌خنه‌ی به مه‌به‌ستی کردنه‌وه‌ی “ده‌وسیه سازکردن” بۆ که‌سی به‌ر ره‌خنه ده‌خه‌نه روو. له ئاکام‌دا چالاکانی ناوخۆ به‌ره‌و کپ و په‌سیڤ بوون پاڵ پێوه ده‌نێن. ئه‌وان له دۆخێک‌دا ره‌خنه ده‌گرن و ده‌ست له سه‌ر ئه‌و خاڵانه دا ده‌نێین که به دڵی ده‌سته‌ڵاته و هه‌ر وڵامێکی چالاکی ناوخۆ به واتای به‌شداریکردنی له به‌ندکردنی خۆیه‌تی. واته ئه‌وان رێ‌یان بۆ ئاوه‌ڵا کراوه و که‌سانی تریش ناتوانن هیچ شرۆڤه‌یه‌ک به ده‌سته‌وه بده‌ن. ئه‌و بابه‌ته‌ش ئه‌گه‌ر پێویست بکا به نموونه‌وه ده‌خه‌ینه به‌ر باس.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌و گوروهی زه‌ربه‌تی ره‌سانه‌یییه به دژی کورد، مێژوو، سیاسه‌ت و که‌سایه‌تییه شوناس سازه‌کانی ده‌نووسن و ده‌دوێن، که‌چی بواری کرداری له‌چه‌شنی ئه‌وان بۆ به‌رانبه‌ره‌که‌یان به ته‌واوی داخراوه. واته هه‌ر وڵام دانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وانه له ناوخۆ، گیران و کۆت و به‌ندی به دواوه ده‌بێ. خاڵی جێی تێڕامان ئه‌وه‌یه؛ ئه‌و گوروهه زه‌ربه‌ته هێنده دژه لیبڕاڵ بیر ده‌که‌نه‌وه که ئه‌و مافه بۆخۆیان به ره‌وا ده‌زانن، تا ئه‌و راده‌یه‌ی چی‌یان له سووکایه‌تی و دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی گه‌لی کورد به سه‌ر زار و پێنووس‌دا بێ درێغی لێ نه‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌و مافه بۆ ئه‌و چه‌ند قه‌ڵه‌مه شاراوه‌یه‌ی که به ترسیشه‌وه و‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه قایل نین که به به‌ره‌ی نه‌یاری گه‌لیان له قه‌ڵه‌م ده‌ن. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر یه‌کیان زمانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به زاراوه‌یه‌کی لاوازیش بزانێ، له کاتێک دا به شایه‌دی هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له لایه‌ن زمان‌ناسانی به توانای بیانی و ئێرانی نووسراون و ئاماژه پێکردنیان لێره‌دا پێوست نییه، زمانێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌ربه‌خۆیه و به گرینگ‌ترین ماکه‌ی شوناس‌سازی نه‌ته‌وه‌ی کوردیش دێته ئه‌ژمار.
به کورتی و به کوردی ئه‌گه‌ر ئێستا هێزه کوردییه‌کان باڵی تیۆریکی نه‌ته‌وه‌یی‌یان هه‌یه، ئه‌وه ده‌سته‌ڵات باڵی تیۆریکی نه‌ته‌وی پێکهێناوه. که‌سانێک که به‌رژه‌وه‌ندیییان پارێزراو و زمانیان به‌ڕه‌ڵلا کراوه بۆ رووخاندنی بینای سیاسی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له رووخاندنی که‌سانی شوناس‌سازی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه بگره تا سووک‌کردنی به‌رنامه‌ی راگه‌یه‌نه گشتییه‌کانی ئه‌و هێزانه. ئه‌وان بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به زاراوه‌ی “چند ده نفر” ناودێر ده‌که‌ن و زۆر شتی دیکه‌ش که له نووسینه‌کانی دی دا ده‌خرێنه ڕوو. گوتاری نوێی نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌ی کورد گوتارێکی ناکارامه‌یه و له سه‌ره‌تای کاردا مستی قووچاویان بۆ خه‌ڵکی کورد کراوه‌یه. ئه‌گه‌ر جاران هێزی نه‌ته‌وی خزمه‌تکاری ده‌سته‌ڵات، مووچه خۆر بوو، ئێستا رانتی سیاسی و ئابووری و زۆر شتی دیکه، بۆ به‌رده‌وام بوونی دژایه‌تییان له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی خۆیان، وزه به قه‌ڵه‌م و مێشکیان ده‌دا.
پێشمەرگەکان: ئێمە لە ناوەڕۆکی بابەتەکە بەرپرسیار نین.