(رژیمی ئاخوندی) بنه‌مای ئایینی هه‌یه!
رێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران و (رژیمی ئاخوندی)
ساڵی 1357 هه‌تاوی خه‌ڵکی ئێران به‌دژی سیستمی پادشایی راپه‌ڕین، دورشمی سه‌ره‌کی ئه‌و راپه‌ڕینه بریتی بوو له (ئیستقلال – ئازادی – جمهوری ئیسلامی)، راپه‌ڕین رۆژی (22/11 /1357) کۆتایی هات و رۆژی (12/1/1358) به رابه‌رایه‌تی ئایه‌توڵا خومه‌ینی سیستمی کۆماری به باشکۆی ئیسلامییه‌وه کرا به جێنشینی سیستمی پادشایی.
کار و کرده‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران روونه و پێویست به‌وه ناکات کاتی ئێوه بگرم. سه‌باره‌ت به‌م ده‌وڵه‌ته تازه‌ی ئێران رێکخراوه سیاسی و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی فارس و …. ناڵێن ده‌وڵه‌تی ئێران، له‌بری ئه‌وه ئێژن (رژیم ئاخوندی)، هه‌روه‌ها ئێژن مه‌لاکان ده‌سکه‌وتی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی خه‌ڵکی ئێران که سیستمی پادشایی هه‌ڵته‌کان دزی و به یارمه‌تی ئه‌مپریالیسته‌کان ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست.
با له‌و بۆچوونه بکۆڵێنه‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌لاکان ده‌سکه‌وتی راپه‌ڕینیان دزیبێت ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆشیاری و توانایی سیاسییه‌کانی ئێران یا باشتر بڵێم سیاسییه‌کانی فارس که توانایی و هوشیارییان چه‌نده بووه!
سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مپریالیست، ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌کانی جهان له رووداوه‌کانی جهان و ده‌روبه‌ری خۆیان ئه‌کۆڵنه‌وه و ئه‌یانوێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان سوودی لێوه‌رگرن، دیاره له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا چاپۆشییان له لاپه‌ڕینی خه‌ڵکی ئێران نه‌کردووه و ده‌وری خۆیان گێڕاوه، به‌ڵام رابه‌رانی ئه‌و راپه‌رینه که بووه هۆی دامه‌زراندنی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئێران) که‌سانێکی دیکه بووه که تا ئێستا ئاماژه‌ی پێنه‌کراوه.
دامه‌زرێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئێران
هێزی بزوێنه‌ری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئێران ناگه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌ماڵه‌ی پادشایانی سه‌فه‌وی که په‌ره‌یاندا به مه‌زهه‌بی شێعه له ئێران!
هێزی بزوێنه‌ری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئێران ناگه‌ڕێته‌وه بۆ راپه‌ڕیی خه‌ڵکی ئێران له ساڵی 1357 به دژی شا!
هێزی بزوێنه‌ری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئێران ناگه‌ڕێته‌وه بۆ چالاکییه‌کانی ئایتوڵا خومه‌ینی، ئایتوڵا شه‌رێعه‌تمه‌داری، ئایتوڵا تاڵه‌قانی، حوجه‌تئه‌لئسیلام خامنه‌ی و حوجه‌تئه‌لئسیلام ره‌فسه‌نجانی، خاڵخاڵی ، دوکتۆر عه‌لی شه‌رێعه‌تی و مه‌سعود ره‌جه‌وی رابه‌ری (رێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران!
هێزی بزوێنه‌ری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئێران ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پروسه دادگایی به‌ڕێزان (خوسره‌و گوڵسورخی) و (مه‌ممه‌د ره‌زایی) که له‌و “دادگایه‌دا” ئاماژه‌یان به دامه‌زراندنی {ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئێران و (دادپه‌روه‌ری مه‌ولا عه‌لی و حسین سه‌رداری شه‌هیدان) ئه‌کرد و هێرشیان ئه‌کرده سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی محه‌ممه‌د ره‌زا په‌هله‌وی شای ئێران}.
هێزی بزوێنه‌ری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئێران ناگه‌ڕێته‌وه بۆ شمشێری (عومه‌ری خه‌تاب) – (عه‌لی ئه‌بوو تالب)- (سه‌عدی وه‌قاز) و (خالیدی وه‌لید)!
هێزی بزوێنه‌ری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئێران ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کار و چالاکی شاعیر و نووسه‌رانی فارس که خه‌ڵکیان به‌و رێبازه په‌روه‌رده کردووه.
لێره‌دا به‌س ئاماژه به چه‌ن هۆنراوه له چه‌ن شاعیری فارس ئه‌که‌م که به‌و جۆره‌ی خواره‌وه ئێژن:
1 – {فیرده‌وسی:
نبی آفتاب و صحابان چو ماه
به هم بستن یکدگر راست راه
منم بنده اهل بێت نبی
ستاینده‌ء خاک پاک وصی
*
نه‌بی تاوه و سه‌حابه‌یش وه‌ک مانگ
رێ‌یان هه‌موار کرد ئه‌وان به یه‌کده‌نگ
من خزمه‌تکاری خانه‌دان نه‌بیم
ستایشکه‌ریی خاکی پای نه‌بیم}
***
2 – {سه‌عدی:
مپندار سعدی که راه صفا
توان رفت جز بر پی مصطفی
سه‌عدی رێگایه‌کی هه‌ڵبژاردووه
که مسته‌فای پێیدا رۆیشتووه
*
کس را چه زور و زهره که وصف علی کند
جبار در مناقب او گفته هل اتی
*
هه‌رچه‌نده تۆ ستایشی عه‌لی بکه‌ی
خودا ئێژێ که‌مه و که‌میشی ئه‌که‌ی
**
زور آزمای قلعه خیبر که بند اوی
در یک دگر گسست به بازوی لافتی
*
تێشکان پاسه‌وانانی قه‌ڵای خه‌یبه‌ر
کاتێک که عه‌لی هێرشی کرده سه‌ر
**
در غزا بر پهلوانی دست یافت
زود شمشیری برآورد و شتافت
*
له غه‌زاکردندا بوو به پاڵه‌وان
شمشێر به‌ده‌سۆ ئه‌چووه مه‌یدان
**
گر تو قرآن بدین نمط خانی
ببری رونق مسلمانی
*
ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بخوێنیت قورئان
زیان ئه‌گه‌ێنی به موسوڵمانان}
***
3 – {حافز:
چو (احمدم) شفیع بود روز رستخیز
گو این تن بلاکش من پر گناه باد
*
رۆژی مه‌حشه‌ر که (ئه‌حمه‌د) پشتوپه‌نام بێ
با سه‌ر تاپای جه‌سته‌م نوقمی تاوانی بێ
**
آن را که دوستی علی نیست کافر است
گو زاهد زمانه و گو شیخ راه باش
*
ئه‌و که‌سه‌ی دۆستی عه‌لی نه‌بێ کافره
با پێاوچاک و خاوێنیش بێت به‌دفڕه
**
امروز زنده‌ام به ولای تو یا علی
فردا به روح پاک (امامان) گواه باش
*
ئه‌مرۆ له‌ژێر سایه و په‌نای (عه‌لی)ی دام
بۆ سبه‌یش ئیمامانی دیکه‌ن پشتوپه‌نام}
***
4 – {مه‌له‌وی:
عقل با حس زین طلسمات دو رنگ
چون محمد با ابوجهلان بجنگ
*
بجه‌نگه هه‌ستی هوشیار تۆ له‌گه‌ل دووره‌نگه‌کان
وه‌ک محه‌ممه‌د که جه‌نگیی له‌گه‌ڵ نادانه‌کان}
***
5 – {روده‌کی:
مثنوی مولوی
قرآن است در پهلوی
*
دیوانی مه‌له‌وی
قورئانه له په‌هلوی}
***
6 – {ئه‌بوو سه‌عید ئه‌بوولخه‌یر:
جمعیت کفر از پریشانی ماست
آبادی بتخانه ز ویرانی ماست
اسلام به ذات خود ندارد عیبی
هر عیب که هست از مسلمانی ماست
*
فره‌یی کافران هۆی که‌مکاریی ئێمه‌یه
ئاوه‌دانی بوتخانه له نادانی ئێمه‌یه
که‌موکوڕیه‌ک نییه له ئیسلاما
گه‌ر هه‌بێ هی موسڵمانی ئێمه‌یه}
***
7 – {نعمت الله ولی:
زید و عمر و بکر و خالد هر چهار
چهار باشد، نزد ما ایشان یکی است
عقل اگر گوید خلاف این سخن
حرف او مشنو که ابله مردکی است
*
زه‌ید و عومه‌ر و ئه‌بووبه‌کر و خالید چوارن
هه‌ر چواریان له‌لای ئێمه هه‌ر یه‌کن
هه‌ست و هۆشت جگه له‌وه‌ت بۆ باس بکا
گوێی لێمه‌گره نادانه و هه‌رزه‌گۆیی ئه‌کا}
**
8 – {نیما یوشیچ:
آن کس که نه با علی دل خویش بباخت
چیزی نشناخت، گرچه بس چیز شناخت
در ساخت دلم به هر بدی، لیک دلم
با آن که بدِ علی به لب داشت نساخت.
*
ئه‌و که‌سه‌ی که دۆستی عه‌لی نه‌بوو
با چاکیش بووبێ ژیانی له‌ده‌س چوو
له هه‌موو تاوانبارێک خۆشئه‌به‌م ئه‌من
به‌ڵام دوژمنایه‌تی (عه‌لی)م به دڵ نه‌بوو.}
***
با له کار و چالاکی چه‌ن شاعیر که هۆنراوه‌ی دوور و درێژ واته (قه‌سیده)یان سه‌باره‌ت به رابه‌رانی ئیسلامی نووسیوه، ئاگاداری بین:
1 – (سنائی): مرثیهء (جهان پر درد) و (نماز حضرت علی)
2 – (کسائی مروزی): در ستایش حضرت علی (ع)
3 – (قوامی رازی): در مرثیت سیدالشهداء (ع) و ذکر مصائب آنحضرت و اهل بیت او
4 – (بابافغانی شیرازی): در منقب امام همام علی ابن موسی الرضا (ع)
5 – (وحشی بافقی): در منقب حضرت ولی عصر امام دوازدهم (ع)
6 – (طالب آملی): قصیده بث الشکوی در مدح مولای متقیان علی(ع)
7 – (قاآنی): در مصیبت سیدالثقلین و فخرالکونین حضرت ابا عبدالله ا‌لحسین (ع)
8 – (یغمای جندفی): مرثیه برای خاندان طهارت و عصمت
9 – (محتشم کاشانی): مرثیه – در مرگ حسین (ع)
10 – (نیمایوشیج): قصیده در وصف بهار و منقب مولای متقیان علی(ع)
**
سه‌رچاوه: کتێبی هه‌زار ساڵ هۆنراوه‌ی فارسی له (رووده‌کی) تا (نیمایوشیج) و چه‌ن سه‌رچاوه‌ی دیکه.
***
دامه‌زرێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران ئه‌وانه بوون نه‌ک که‌سانێکی وه‌ک خومینی، تاڵه‌قانی، خامه‌نه‌یی، خاڵخاڵی، خاته‌می، ره‌فسه‌نجانی، ره‌جه‌وی و شمشێری عه‌لی و عومه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مپریالیستی!
کاتێک خه‌ڵک به‌و فه‌رهه‌نگه په‌روه‌رده بکرێ ناتوانێ کار و کرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆی ئێران که بریتییه له خوێڕێژی و تاڵان که به‌پێی ده‌ستووری ئیسلام ئه‌نجامیداوه و ئه‌یدات ببینێ، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی ئیسلام هه‌ر به پیروزی بمێنێته‌وه له رسته‌کانی ( رژیمی ئاخوندی) و (حکومه‌تی ئاخوندی) و (ئه‌بوو داعش) سوود ئه‌به‌ن.
رێکخراوه موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران و (رژیم ئاخوند)
یه‌کێک له‌و رێکخراوانه که رسته‌کانی (رژیمی ئاخوندی) و (ئه‌بو داعش) به‌کات ئه‌بات (رێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران) و دۆست و لایه‌نگرانی ئه‌و رێکخراوه‌یه. ئه‌م رێکخراوه له کۆڕ و سمینار و متینگه‌کانیدا په‌یتاپه‌یتا ئه‌و ره‌ستانه به‌کار ئه‌بات.
نموونه: به‌شی ده‌نگوباسی رادیۆ فه‌رانسه- مریه‌م ره‌جه‌وی: ئه‌وه رژیم ئاخونده‌کانه که له ژێر ناوی ئیسلامدا په‌ره به ترۆر و په‌روه‌رده کردنی ترۆریسم ئه‌دات. رۆژی 18/12/1393 – سه‌رچاوه {سایتی ئه‌نترنێتی( ئافتابکاران)}.
ئه‌م رێکخراوه سیاسیی دینییه له پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئێران گه‌لێ چالاکی سیاسی و چه‌کداری له زمانی محه‌ممه‌د ره‌زا په‌هلوی شای ئێران ئه‌نجامدا، کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی که‌وتنه زیندان و له زینداندا کوژراون. پاش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران له ساڵی(1358) رێکخراوه‌ی موجاهیدین (مه‌سعود ره‌جه‌وی) بۆ سه‌رۆککۆماری ئێران ده‌سنیشانکرا، به‌ڵام له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و کاته‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه په‌سه‌ند نه‌کرا و مافی ئه‌وه‌ی پێنه‌درا که خه‌ڵک ده‌نگی پێبده‌ن، ئێستا ئه‌و رێکخراوه خۆی به ئوپۆزیسیۆنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌زانێ و بۆ دامه‌زراندنی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دێمکراتیک) وه‌ک جێنشنی (ئانتی‌تێزی) ده‌وڵه‌تی ئێستای ئێران چالاکی ئه‌کات و له پێناو ئه‌و به‌رنامه‌دا په‌یتا په‌یتا په‌نا بۆ رابه‌رانی ئوروپایی و ئه‌مریکایی، (ئه‌مرێکاێک) که لای ئه‌و رێکخراوه (ئه‌مپریالیست) بوو ئه‌بات، تا یارمه‌تی بده‌ن تا ببێت به جێنشنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران.
**
تێبینی: ئه‌و هۆنراوه فارسییانه که کراون به کوردی، به‌س بۆ ئاسانکارییه نه‌ک وه‌رگێڕان.
28/7/2015
سه‌عی سه‌قزی