ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كۆنه‌پارێز ڕێگره لهوهكه سیسته‌می سیاسیی ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تیی به‌سه‌ردا بێ و كۆمه‌ڵگا هه‌نگاوه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن به‌ره‌و پێشه‌وه بنێت،
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش خۆی له هێزی بنه‌ماڵه، فاشیزمی سیاسیی، ڕه‌گه‌زیی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینێته‌وه. هه‌ركام له‌م دیاردانه‌ش پشتئه‌ستوورن به هێزی جه‌ماوه‌ریی و ده‌ماره‌كانی له‌نێو كۆمه‌ڵ خوێن ده‌درێن و ڕیشكی له كۆمه‌ڵگاوه وزه وه‌رده‌گرێت و هه‌ركام له‌و پڕۆسانه‌ش خاوه‌ن تیئۆری و فه‌لسه‌فه‌ی تاییبه‌ت به خۆیه‌تی، كه له ئاره‌سته‌كردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سیاسیی، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییدا ڕۆڵی سه‌ره‌كیی ده‌گێڕێت.
كردنه‌وه‌ی جۆگه‌ی دیموكراسی و دابه‌زاندنی كولتووری دیموكراتی بۆ نێو كۆمه‌ڵگا و به‌تاییبه‌ت ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی كه ئه‌زموونی كرانه‌وه‌ی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییان تێپه‌ڕ نه‌كردووه گه‌لێك قورس و دژواره و به ئاسانی ئه‌و پڕۆسه جێگیر نابێت، چونكه له‌لایه‌ن سیسته‌می دیكتاتۆری و بیروبۆچوونی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه و بیروهزری دواكه‌وتوو ڕێگری لێده‌كرێت و له لایه‌كی دیكه‌ش كۆمه‌ڵگا و تێنه‌گه‌ییشتنی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی چینه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌و پڕۆسه‌یه به له‌مپه‌ری بنه‌ڕه‌تیی جێگری بوونی دیموكراتی له كۆمه‌ڵگا ئه‌ژمار ده‌كرێت. سه‌پاندنی هێز به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و بیروبۆچوونی جیاوازی كۆمه‌ڵ ناكرێت وه‌ك چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه پێناسه بكرێت، چونكه له ئاكامدا ئه‌وه كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی و كۆمه‌ڵه كه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌دات و ده‌بێت به بێژنگ و هێڵه‌كی كولتووریی كۆمه‌ڵگا تێپه‌ڕێنرێت. كه‌واتا پێویسته له هه‌مبه‌ر جێگیر كردنی چه‌مكی دیموكراسی پشوودرێژیی بێته‌كایه‌وه و پێش ئه‌وه‌كه به‌هێز ئه‌و پڕۆسه‌یه بسه‌پێنرێته سه‌ر كۆمه‌ڵگا و هه‌وڵ بۆ جێگیركردنی كۆڵه‌كه‌كانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و به‌رابه‌ری نێوان ژن و پیاو بدرێت، پێویسته كه كۆمه‌ڵگه هۆشیار بكرێته‌وه و له‌پێوه‌ندیی به ماف و ئازادی و یه‌كسانی نێوان چینه‌كانی كۆمه‌ڵ و مافی تاكه‌كه‌سیی تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه ده‌رفه‌تیی تێگه‌ییشتن بڕهقسێنرێت و شی و شرۆڤه‌ی پێویست له‌و پێوه‌ندییه‌دا بۆ گه‌ل بێته‌گۆڕێ. به‌ده‌ر له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخ و قۆناغانه ئاڵۆزیی سیاسیی گشتگیر ده‌بێ و ولات به‌ره‌و وێرانه گا‌و ده‌نێ.
ناكرێ پێش ئه‌وه‌كه تێگه‌ییشتنی هاوبه‌ش له پێوه‌ندی به‌و كێشانه‌ی پێوه‌ندیدار به كۆمه‌ڵگا بێته كایه‌وه، ئه‌و چه‌مكانه‌ی نوێ بسهپێنرێنه سهركۆمهڵ و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له پێوه‌ندی به‌و پڕۆسه‌یه ئه‌ركدار بكرێن، چونكه ئه‌گه‌ر كۆڵه‌كه‌كانی پڕۆسه‌ی دیموكراسی به‌باشی له كۆمه‌ڵگادا جێگیر نه‌كرێن و تێگه‌ییشتی كۆمه‌ڵایه‌تیی و هاوبه‌ش له‌و پێوه‌ندییه‌دا نه‌ێته كایه‌وه، له ئاكامدا تووندووتیژی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و قه‌یران و كێشه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیی په‌ره ده‌ستێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه تێگه‌ییشتنی كۆمه‌ڵگا له پێوه‌ندی به ماف و ئازادی، یه‌كسانیی و به‌رابه‌ریی نێوان ژن و پیاو ڕۆخسارێكی نه‌رێنیی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه و پتر به‌ستراوه‌ته‌وه به كاریگه‌رییه‌كانی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگا و سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ش به‌شێكی بۆ یاساكانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ده‌گه‌ڕێته‌وه و بهشێكیتریشی له قووڵایی قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و كولتوور سه‌رچاوه ده‌گرێت كه له ڕێڕه‌ی مێژوودا ئاوێته‌ی ژیان بوونه و به‌رده‌وام به‌بێ پێشگیری له په‌ره سه‌ندندان و دۆخی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی كۆمه‌ڵگاش له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و قه‌یرانانه ڕێخۆشكه‌ر بووه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش كاریگه‌ریی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر داناوه.
ئه‌گه‌ر دیموكراسی پڕۆژه‌یه‌كی ڕۆژئاوایی بێت كه نییه، خۆ سیسته‌می جڤاكیی و شۆرایی پڕۆسه‌یه‌كی تاییبه‌ت به میزوپۆتامیایه و له ئایینی پیرۆزی ئیسلامیشدا وه‌ك باشترین چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا ئاماژه‌ی پێكراوه، ئه‌ی بۆ دیكتاتۆران، ده‌سه‌ڵاتداران و بنه‌ماڵه‌كانی ده‌ست ڕۆییشتوو دژایه‌تی ده‌كه‌ن. بێگوومان دژایه‌تی كردنی سیسته‌می جڤاكیی، شۆرایی و دیموكراسی ته‌نیا یه‌ك هۆی هه‌یه. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه بنه‌ماڵه و دیكتاتۆران ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و كه‌سانی شیاو و دڵخوازی كۆمه‌ڵگا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن. كه‌واتا كێشه‌كه ڕۆژئاوایی بوونی پڕۆسه‌ی دیموكراسیی نییه كه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی دیكتاتۆر و فاشیستییه‌وه دژایه‌تی ده‌كرێت. منیش سیسته‌می دیموكراسی به پڕۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌زن ئه‌ژمار ناكه‌م و پێموایه كه دیموكراسی سیسته‌مێكه كه بنه‌مای پێكهاتنی كاپیتالیزم پێك ده‌هێنێت و بۆ ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسییه كه تێیدا سه‌رمایه و سه‌رمایه‌دار ڕۆڵی سه‌ره‌كیی ده‌گێڕێت، به‌ڵام سیسته‌می جڤاكیی و شۆرایی به چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا پێناسه ده‌كه‌م و له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی چاره‌سه‌ری جڤاكییانهی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی. سیاسیی و ئابووریی دام.
درێژه‌ی هه‌یه …