Hoppa till innehåll
Hem » ئێرانی لە دوایی خامنەیی.دیار مۆلایی

ئێرانی لە دوایی خامنەیی.دیار مۆلایی

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا جار و بار هەواڵی مەرگی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامنەیی، بۆتە جێگای باس و خواسی مالپەرە ئینتەرنەتییەکان و کەسایەتییە سیاسییەکان و شرۆڤە جیاواز بۆ کراوە. بە تایبەت لە مانگی رابردوودا ئەم نووچەیە زیاتر ووژرایەوە و لە لایەن کەسانی نێو خۆدی رێژیمیش باسی کراوە. مەبەستمە لەم گۆتارەدا باسی ئێرانی دوایی خامنەیی بیکەم.diyar_molayi

ئەوەی کە کەسێک کەی دەمرێت بۆ ئێمە دیار نییە و تەنیا بە قەولی … خۆدا دەزانێت. بەڵام ئەوەی کە ئێمە دەزانن ئەوەیە کە عەلی خامنەیی تووشی شێرپەنجە پرۆستات بۆتەوە و ئێستا لە گەڵ مەرگ دەست و پەنجە نەرم دەکاتەوە.

لە هەموو سیستەمە دیکتاتۆرییەکان دا کەسی یەکەم کارگەرییەکی یەکجار زۆر هەیە و بە نەمانی ئەو، سیستەم بە گشتی تووشی شڵەژان دەبێت. لە کۆماری ئیسلامی دا کە لە چەند جەناحی جیاواز پێکهاتووە و هەر یەک لەمانە بوونی خۆی لە نەبوونی بەرانبەری دا دەبینت، بێ گۆمان لە دوایی نەمانی کەسی یەکەم کێشەکان چەند بەرانبەر دەبێت.

عەلی خامنەیی تەواونییەتی لە ماوەی رابردوو دا تا ئاستێک کێشەی نێو جیناحەکانی نێو رێژیم کۆنترۆل بکاتەوە و خۆی لە سەرەوی هەموویان دا بمێنێتەوە. بەڵام ئێستا بە پێی زانیارییەکان مەرگی ئەو نێزیک بووتەوە، کۆماری ئیسلامی لە دوایی مەرگی خامنەیی دەتوانێت و گۆمان دەکرێت کە چەند سناریۆ پەیرەو بیکات بۆ مانەوە سیستەمەکە.

١. سیلسیلەی خامنەیی دەسەلات بە دەست بیگرێت. بەم شێوەیە کە مۆجتەبای کۆری ببێتە رێبەری ئایینی وولات، کە لە ئێستادا زۆربەی جێناحی مۆحافزەکار پشتیوانی لێ دەکەن و ئامادەکاری بۆ ڕێبەری ئەو دەکەن، کە ئەمە بۆ بۆچوونی من مەحتەمەلێکی زۆر سەختە.

٢. بنەماڵەی خۆمەینی رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی دەسەلات بەدەست بیگرێن. ئەمەش بە رێبەر بوونی حەسەن خۆمەینی نەوەی رۆح اللە خۆمەینیە. ئەم سیناریویەش پشتیوانانی خۆی هەیە، بەڵام لە راستی دا ئەمەش مەحتەمەلێکی زۆر سەخترە.

٣. هاشێمی رەفسەنجانی ببێنە ڕێبەر، ئەم سیناریۆیەش دیسان هەواداری هەیە و هەوڵی جیدی بۆ دەدرێت، بەڵام بە بۆچوونی من ئەمەش ناتوانێت ببێتە راستی لە بەر ئەوەی کە مۆحازێزەکاران بە تەواوی لە دژێن.

٤. شۆرای رەهبەرییەت (ڕیبەری بە کۆمەڵ)، کە ئەمە بە بۆچوونی من لە هەموو سیناریۆکانیتر لە راستی نێزیکترە. شۆرایەک پێکهاتوو لە هەر دو بنەمالەی خۆمەینی و خامنەیی، رەفسەنجانی، مۆحافیزەکاران (یەزدی، میسباح و …) و رێفۆرمخوازەکان بە سەرۆکایەتی محەمەدی خاتەمی.

من لەم بروایەدام کە کۆماری ئیسلامی لە دوایی مەرگی خامنەیی کەڵک لە سیناریۆی چوارەم وەردگرێت، بەڵام بەم شێوەیە کێشەکانی نێو جیناحەکانی رێژیم فازێکی نوێ بە خۆیەوە دەگرێت و ئەمە دەبێتە سەرەتای هەلوەشانەوەی کۆماری ئیسلامی، و ئەم شۆرایە ناتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ پێکەوە کار بیکەن.

لەم نێوە دا بە داخەوە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بە کوردیشەوە لە دۆخێکی یەکجار خراب دایە و ئێستا پرتەوازەترینە لە ماوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامی دا. ئۆپۆزیسیۆنە سەرانسەرییەکان کە نوێنەرایەتی خەلکێک دەکەن کە ژۆمارەیان لە قامکەکانی دەست تێناپەرێت و هەموویان یەکتر ردەت دەکەنەوە، ئەمانە مافی نەتەوەکانیتر کە لە سنۆری جۆگرافییایی ئیستای ئێراندا دەژین، بە تەوایی رەت دەکەنەوە. سەلتەنەت تەلەبەکان، رێفۆرمخوازان، کۆمۆنیستەکان و … هەر هەموویان لە دەوری یەک بازنەدا دەخۆلێنەوە کە ئەویش ئینکارە.

لە هەمان کات دا بارۆدۆخی ئۆپۆزسیۆنی کوردیش لەمان باشتر نییە. حیزبە رۆژهەلاتییەکان تا ئێستاش ئامادە نین لە گەڵ یەکتر دانیشن و پێکەوە کار بیکەن. هەر کام لەم حیزبانە لە نێو خۆیان دا بۆنەتە چەند بەش بە هەمان نێو، کە ئەوانیش ئامادەی قەبوول کردنی یەکتر نین، بەڵام زۆر حەز لە نێزیکایەتی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دەکەن. و هەر کام لەم بەش یان بە قەوڵی (مەڵا…) لەتە حیزبانە لە نێو خۆیان دا لە چەند جیناح پێکتێن، کە تەنیا خەریکی شکاندنی مڵی یەکترن. بۆیە من گەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سەرانسەری ئێران سفر بیدەم، بە ئۆپۆزیسیۆنی کورد لە سەدا ١٠ دەتوانم رەوا بیبینم. بەڵام گەڕ هەر کام لە حیزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان رێفۆرمێکی بنەرەتی نێوخۆیی بیکات و گۆرانکاری لە سەدا هەشتای ڕێبەرایەتی ئێستایان دا بیکەن، چۆنکێ زۆربەی سەرکردەکانی ئێستا لە کینی ڕابردوودا دەژین، دەتوانن لە رابردوودا باندۆریان هەبێت.