ئه‌ڵێن ئیبراهیم كه‌شفی خودای كرد
بوتخانه‌ی رمان خه‌ڵكی ره‌زگار كرد 
به‌ڵام بۆ مرۆڤ ئه‌و‌یش هه‌روه‌ها
بوتێ زۆر گه‌وره و به‌سامی ساز كرد!
له مانگی سپتامبری (2015)دا نووسراوه‌یه‌ک به‌ناوی: (جیهاده یان جینایه‌ت؟!) به پێنووسی به‌ڕیز مه‌لا برایم مه‌جیدپوور له سایتی (پێشمه‌رگه‌کان)دا سه‌رنجی راکێشام. پاشان چه‌ن دێڕێکم به‌ناوی: {(خه‌بـاتی (گه‌لی کورد) به پێوه‌ری (ئیسلامی) ڕه‌وایه؟!} سه‌باره‌ت به‌و نووسراوه ئاماده کرد و ئه‌و سێ پرسیاره‌م خسته به‌ر ده‌س نووسه‌ر:
1 – کافر چییه و کێ کافره؟
2 – خوا چییه و ئه‌و ئه‌رکه‌یش که بۆ کوردی دیاریکردووه، کامه‌یه؟
3 – ته‌مه‌نی ئیسلام (1500) ساڵه، ئایا له پێشدا ئایینی ئیسلام بووه یا مرۆڤ؟
رۆژی(15/9/2015) ره‌وانه‌م کرد بۆ چه‌ن سایت، خۆشبختانه که‌وته به‌رده‌س خوێنه‌ران و خودی به‌ڕێز مه‌لا برایم. تا نووسینی ئه‌م چه‌ن دێڕه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام بووم، به‌داخه‌وه هه‌ر نه‌بوو. چاوه‌ڕوانی له‌وه زیاتر به‌پێویست نازانم و به کورتی ئه‌ڕۆمه ناو نووسراوه‌ی: (جیهاده یان جینایه‌ت؟!)
نووسه‌ر ئه‌و نووسراوه‌ی ده‌رباره‌ی فتوا‌ی جهاد که له لایه‌ن (ئایتوڵا خومه‌ینی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی خه‌ڵکی ئێران) سه‌باره‌ت به (کورد) راگه‌یاندرا، نووسیوه. بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌و فتوایه په‌نای بردووه بۆ کتێبی قورئان و له به‌شی (ئه‌نفال)دا رسته‌ی (74)ی هه‌ڵبژاردووه و به‌و جۆره‌یان نووسیوه:
به‌ناوی خوای بێهاوتا
بۆ باسکردن له به‌تاڵی فتوا‌ی جیهادی خومه‌ینی به‌دژی گه‌لی کورد به‌و ئایه‌ته له سوڕه‌ی ئه‌نفال به ژماره‌ی ٧٤ ده‌ست پێده‌که‌م
که ده‌فه‌رموێی:{ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن باوه‌ڕن و له وڵاته‌که‌یان ئاواره‌و ده‌رکراون، له‌ڕای خوادا تێکۆشاون و ئه‌وانه‌ش که په‌نایان داون‌و کۆمه‌گیان کردون ، خاوه‌ن باوه‌ڕی ڕاسته قینه‌نو خوا لێیان خۆش ده‌بێو بژیوی باشیش هه‌ر بۆ ئه‌وانه.}
ئه‌گه‌ر به‌کورتی مانای ئه‌و ئایه‌ته لێکده‌مه‌وه ده‌ڵێم: خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد به‌ته‌واوی شه‌رعیو ڕه‌وایه‌و به‌هیچ کلۆجه‌یه‌ک حوکمی کافری به‌سه‌ردا ناسه‌پێی . گه‌لێکی خاوه‌ن باوه‌ڕه‌و له‌سه‌ر داوایه‌کی ڕه‌وا ناچار به په‌ڕیوه‌یی هه‌نده‌ران کراوه، یان هه‌رواله‌ژێر زۆڵم‌و زۆری داگیر که‌راندا قه‌تیس ماوه . بۆ ڕزگاری له‌وته‌نگژه‌و نه‌هامه‌تیه به‌رده‌وام خه‌باتی کردوه‌و تێکۆشاوه. له‌و ڕێبازه‌دا به‌هه‌زاران شه‌هیدو قوربانیداوه. بۆ ئه‌و هه‌وڵو تێکۆشانه‌ش نه پشتی به‌که‌س به‌ستوه‌و نه خۆی به‌هیچ سیاسه‌تو ڕیبازێکی بێگانه‌وه گرێداوه. ڕاست وه‌ک خوائه‌رکی بۆ دیاریکردوه، بۆ دابینکردن‌و پاراستنی مافی خۆی هه‌رلـه‌سه‌ر ئه‌وبنه‌مایه تێکۆشاوه.هێرشی بۆزێدیکه‌س نه‌کردوه‌ومافی که‌سی ژێر پێی نه‌ناوه. به‌رده‌وام له ماڵی خۆیدا هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌روگه‌مارۆیان داوه. که‌وابـوخه‌بـاتی گه‌له‌که‌مان به پێوه‌ری ئیسلامی ڕه‌واو ئیزن دراوه. له به‌رانبه‌ردا ئه‌وه کۆماری ئیسلامی ئاخوندیه نیشتمانی داگیرکردوینو مافه خواییه‌کانمان له‌لای ئه‌وڕا پێشێل کراوه. هه‌زاران رۆله‌ی شه‌هیدو زیندانی کردوینوشۆڕشگێڕانی گه‌لی له زێدی خۆیان وه‌ده‌رناوه.
**
با له پێشدا له رسته‌ی (74)ی ئه‌نفال بڕوانین که به‌و جۆره‌یه:
(والذین آمنوا وهاجروا و جاهدوا فی سبیل الله والذین آووا و نصروا أولئک هم المومنون حقا له‌م مغفرة ورزق کریم).
(و کسانی که ایمان آورده و هجرت کرده و در راه خدا به جهاد پرداخته و کسانی که <مهاجران را> پناه داده و یاری کرده‌اند آنان همان مومنان واقعی اند برای آنان بخشایش و روز شایسته‌ای خواهد بود.).
(ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن باوه‌ڕن و له وڵاته‌که‌یان ئاواره‌و ده‌رکراون، له‌ڕای خوادا تێکۆشاون و ئه‌وانه‌ش که په‌نایان داون و کۆمه‌گیان کردون، خاوه‌ن باوه‌ڕی ڕاسته قینه‌نو خوا لێیان خۆش ده‌بێو بژیوی باشیش هه‌ر بۆ ئه‌وانه.) < مه‌لا برایم>.
ئه‌و رسته‌له‌و سێ به‌شه پێکهاتووه.
1. ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن باوه‌ڕن و له وڵاته‌که‌یان ئاواره‌و ده‌رکراون،
2. له‌ڕای خوادا تێکۆشاون و ئه‌وانه‌ش که په‌نایان داون و کۆمه‌گیان کردون،
3. خاوه‌ن باوه‌ڕی ڕاسته قینه‌نەن و خوا لێیان خۆش ده‌بێ و بژیوی باشیش هه‌ر بۆ ئه‌وانه.
کام به‌شی ئه‌و رسته له‌گه‌ڵ ژیانی کورد دێته‌وه؟
ئه‌و رسته هی (1500) ساڵ پێشه که (محه‌ممه‌د) بۆ دوو ده‌سته‌ی باس کردووه:
1. ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌گه‌ڵیا رۆیشتون بۆ مه‌دینه و ….. جه‌نگیان بۆ کردووه.
2. ئه‌و که‌سانه که له مه‌دینه و… یارمه‌تییان داوه.
**
جگه له‌و باسه نووسه‌ر به‌و جۆره‌یان نووسیوه:
(له به‌رانبه‌ردا ئه‌وه کۆماری ئیسلامی ئاخوندیه نیشتمانی داگیرکردوین و مافه خواییه‌کانمان له‌لای ئه‌وڕا پێشێل کراوه) .
ئه‌و بۆچوونه‌ی نووسه‌ر هه‌ڵه‌یه! ده‌سه‌ڵاتێک به‌ناوی (کۆماری ئیسلامی ئاخوندی) که کوردییه‌که‌ی ئه‌بێ به (کۆماری ئیسلامی مه‌لاکان) له جهاندا نییه تا کوردستانی داگیرکردبێت، ئه‌وه ده‌وڵه‌تی ئێرانه کوردستانی داگیرکردووه، له ده‌ورانی په‌هله‌وییه‌کان و پێش په‌هله‌وییه‌کانیش کوردستان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه داگیرکرابوو. ئه‌و ده‌وڵه‌ته که ئه‌مڕۆ له ئێران‌دا هه‌یه و کوردستانی داگیرکردووه (کۆماری ئیسلامی ئێرانه) نه‌ک (کۆماری ئیسلامی مه‌لاکان). خه‌ڵکی ئێران به دورشمی (استقلال – آزادی – جمهوری اسلامی) سیستمی (پادشایی) هه‌ڵته‌کان و (کۆماری ئیسلامی) به‌پێی رفراندۆمێک له رۆژی (12/1/1358)ی هه‌تاوی دامه‌زران.
**
با بگە‌ڕینه‌وه سه‌ر کتێبی قورئان که نووسه‌ر پشتی پێبه‌ستووه.
قورئان به عه‌ره‌بی نووسراوه، بۆ عه‌ره‌بیش دانراوه: به‌ڵگه بۆ ئه‌و باسه:
(إنا أنزلناه قرآنا” عربیا” لعلکم تعقلون. به‌شی یوسف – رسته‌ی (2)
فارسی: ما آن را قرآنی عربی نازل کردیم باشد که بیندیشید.).
کوردی: ئێمه قورئانمان به عه‌ره‌بی ناردووه تا بیر بکه‌نه‌وه.
**
عه‌ره‌ب به یارمه‌تی {(قورئان) که گوایه کتێبێکه له لایه‌ن خوداوه بۆ که‌سێک به‌ناوی (محه‌ممه‌د) که رابه‌ری ئایینی ئیسلامه هاتووه تا مرۆڤ به‌ره‌و خۆشبه‌ختی و ژیانی هه‌تاهه‌تایی له به‌هه‌شت ببات} ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و زمانیی خۆی به فریودان و زه‌بروزنگ و خوێنڕێژی سه‌پان به‌سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که‌دا.
جێگه‌ی داخه له‌و پرۆسه‌دا رووناک‌بیر و نووسه‌ر و شاعیرانی ناوچه‌که له‌بری ئه‌وه‌ی بڕۆنه ناخی قورئان و ناوه‌رۆکه‌که‌ی بۆ خه‌ڵک روون که‌نه‌وه، له خودی عه‌ره‌به‌کان زیاتر که‌وتنه کار بۆ دابینکردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان.
به‌ڕێز مه‌لا برایم وه‌ک نووسه‌رێکی کورد به‌و جۆریان نووسیوه:
(ڕاست وه‌ک خوائه‌رکی بۆ دیاریکردوه، بۆ دابینکردن‌و پاراستنی مافی خۆی هه‌رلـه‌سه‌ر ئه‌وبنه‌مایه تێکۆشاوه. هێرشی بۆزێدیکه‌س نه‌کردوه‌ومافی که‌سی ژێر پێی نه‌ناوه. به‌رده‌وام له ماڵی خۆیدا هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌روگه‌مارۆیان داوه. که‌وابـوخه‌بـاتی گه‌له‌که‌مان به پێوه‌ری ئیسلامی ڕه‌واو ئیزن دراوه}.
**
ئه‌و په‌راگرافه که سه‌باره‌ت به ژیانی کورد نووسیویانه (100%100) پێچه‌وانه‌ی (به‌شی ئه‌نفاله) که نووسه‌ر وه‌ک (دادوه‌ر) پشتی پێبه‌ستووه. نووسه‌ر ئه‌نووسێت:
(کورد هێرشی نه‌کردوه‌ته سه‌ر که‌س و مافی که‌سی پێشێل نه‌کردوه).
ئه‌گه‌ر چاوێ به به‌شی (ئه‌نفال)دا بگێڕین سه‌رتاپا باسی هێرش و خوێنڕێژی و غه‌نیمه‌ت و تاڵانه !
غه‌نیمه‌ت یا (تاڵان) ده‌سکه‌وتی جه‌نگ و خوێنڕێژییه! تا هێرش نه‌که‌یته سه‌ر ناوچه‌یه‌ک تا خوێن نه‌ڕێژی و کوشتار‌ی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه نه‌که‌یت تاڵان یا (غه‌نیمه‌ت) ناتوانی به‌ده‌س بێنیت !
فتوا‌ی جهاد سه‌باره‌ت به گه‌لی کورد
تێکڕای تاوانی هێزه ئێرانییه‌کان که پاش فتوا‌ی جهادی ئایه‌توڵا خومه‌ینی له کوردستان ئه‌نجامیانداوه و ئه‌یده‌ن هه‌ر ئه‌وه‌یه که له به‌شی ئه‌نفالدا نووسراوه.
پروسه ئه‌نفال سه‌باره‌ت به گه‌لی کورد
جگه له‌وه که فتوا‌ی جهاد له لایه‌ن ئایتوڵا خومه‌ینی رابه‌ری ئێران له‌سه‌ر کورد پیاده کرا، پرۆسه‌ی ئه‌نفالیش به‌پێی (به‌شی ئه‌نفال) له قورئان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه له‌سه‌ر کورد ئه‌نجامدرا، له‌و پروسه‌دا (4000) گوند و شاروچکه‌ی کوردستان وێران کرا و (182000) که‌سیش له ناوبرا و سه‌روه‌ت و سامانه‌کانیان وه‌ک (غه‌نیمه‌ت) تاڵان کرا و کۆمه‌ڵێکی زۆر ژنی کوردیش که دیل کرابوون، فرۆشران.
کورد و قورئان
ئه‌گه‌ر جاران به هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد عه‌ره‌بیمان نه‌ئه‌زانی و قورئانیان به هه‌ر جۆرێ پێناسه بکرداێت بۆمان له رووی نه‌زانینه‌وه بڕوامان ئه‌کرد، تاوانبار نه‌بووین! به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆشبه‌ختانه له سایه‌ی زانسته‌وه له به‌شی ئه‌نترنێتدا (قورئان به‌ش به به‌ش، رسته به رسته، وشه به وشه) کراوه به زۆربه‌ی زمانه‌کان و پێویسته خۆمان بیخوێنینه‌وه بڕوا به که‌س نه‌که‌ین و که‌سیش تاوانبار نه‌که‌ین که درۆیان له‌گه‌ڵ کردین و فریویان داین، خۆمان ئه‌توانین بزانین سوودبه‌خشه یا زیانی هه‌یه بۆمان. له کۆتایی ئه‌م باسه‌دا چه‌ن رسته‌ی به‌شی ئه‌نفال که کراون به فارسی و خۆیشم کردوومه به کوردی ده‌سنیشان ئه‌که‌م که به‌و جۆره‌ن:
)رسته‌ی (1) : (یسألونک عن الأنفال قل الأنفال لله و الرسول فاتقوا الله و أصلحوا ذات بینکم و أطیعوا الله و رسوله إن کنتم مومنین).
فارسی- ( ای پیامبر از تو در باره غنایم جنگی می‌پرسند بگو غنایم جنگی اخصاص به خدا و فرستاده او دارد پس از خدا پروا دارید و با یک‌دیگر سازش نمایید و اگر ایمان دارید از خدا و پیامبرش اطاعت کنید) .
کوردی – ( ئه‌ی پێغه‌مبەر سه‌بارت به تاڵان پرسیار له تۆ ئه‌که‌ن، بێژه تاڵانه جه‌نگییه‌کان تایبه‌ته به خودا و نوێنه‌ره‌که‌ی خودا، که‌وایه له خوا ترسن و له ناو خۆتان رێکه‌ون و ئه‌گر خاوه‌ن ئیمانن سه‌ر دانه‌وێنن بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی)}.
( رسته‌ی (39) : (وقاتلوهم حتی لاتکون فتنه و یکون الذین لله کله لله فان انتهوا فان الله بما یعملون بصیر).
فارسی – (با آنان بجنگید تا فتنه‌ای بر جای نماند و دین یکسره از آن خدا گردد پس اگر ( از کفر) باز ایستند قطعا خدا به آنچه انجام میدهند بیناست).
کوردی – (له گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بکه‌ونه جنگه‌وه تا ئاژاوه نه‌مێنێ و دینی خدا په‌ره بگرێ که وایه له به‌رانبه‌ر کافرا راوه‌ستن چون خود ئاغای له هه‌موو شتێکه)}.
(رسته‌ی (41) : ( واعملوا انما غنمتم من شی‌ء فان لله خمسه و للرسول ولذی القربی والیتامی و المساکین و ابن السبیل إن کنتم آمنتم بالله و ما أنزلنا علی عبدنا یوم الرقان یوم التقی الجمعان والله علی کل شي‌ء قدیر) .
فارسی – (بدانید که هر چیزی را به غنمیمت گرفتید یک پنجم آن برای خدا و پیامبر و برای خویشاوندان او و بیتمان و بینوایان و در راه ماندگان است اگر به خدا و آنچه بر بنده خود در روز جدایی < حق از باطل > روزی که آن دو گروه با هم روبرو شدند نازل کردیم ایمان آورده‌اید و خدا بر هر چیزی تواناست.
کوردی – (هه‌روه‌ها هه‌رچی به‌تاڵان که‌وته ده‌ستتان یه‌ک له پێنجی بۆ خودا و پێغه‌مبه‌ر و خزموکه‌سی و هه‌تیو و هه‌ژاره‌کانه، ئه‌گه‌ر بڕواتان به خودا و رۆژی هه‌ڵسه‌نگاندنی کاره (باش و به‌دکانه) بزانن که خودا ئاگای له هه‌موو شتێکه)}.
(رسته‌ی (67) : (ماکان لنبی أن یکون له أسری حتی یثخن في الأرض تریدون عرض الدنیا و الله یرید الاخرة والله عزیز حکیم).
فارسی – (هیچ پیامبری را سزاوار نیست که(برای اخذ سر بها از دشمنان) اسیران بگیرد تا در زمین به طور کامل از آنان کشتار نکند شما متاع دنیا را میخواهید و خدا آخرت را میخواهد و خدا شکست ناپذیر و حکیم است).
کوردی – ( بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک ره‌وا نییه که دیلی هه‌بێ و به‌ڕه‌ڵایان بکا به به‌ده‌لی ماڵی دونیا تا زه‌وی ره‌باس نه‌کا به خوێنی ناپاک و ناموسڵمانان، ئێوه ماڵی دونیاتان گه‌ره‌که و خواش مانی هه‌تاهه‌تایی و خۆشییه‌کی له‌بن نه‌هاتوو)}.
)کتێبی ئاده‌مزاد له کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا – عه‌بدولخالیق مه‌عرووف(**
( رسته‌ی (69) : (فکلوا مما غنمتم حلالا طیبا و اتقوا الله إن الله غفور رحیم).
فارسی – (پس از آنچه به غنیمت برده‌اید حلال و پاکیزه بخورید و از خدا پروا دارید که خدا آمرزنده مهربان است).
کوردی- ( هه‌ر تاڵانیێک که‌وته به‌ر ده‌ستان بیخۆن ره‌وایه بۆتان و خودایش مێهربانه و پیباشه **
تێبینی: ئه‌و رسته عه‌ره‌بی و فارسییانه له ئه‌نترنێت وه‌رگیراون. تکایه زۆر بایه‌خ به کوردییه‌که‌ی مه‌ده‌ن، چون فارسییه‌که‌م باش نییه!
**

به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراق سه‌باره‌ت به پیاده کردنی پروسه‌ی ئه‌نفال له کوردستان:
به‌ڵگه‌نامه‌ی ژماره(15)
بسم الله الرحمن الرحیم
الجمهوریة العراقیة- دیوان الرئاسة
السید عاصي مصطفی احمد
العدد/ ش. ع / ب / 4/ 65 115
محافظة السلیمانة/ قضاء چمچمال
التاریخ 6/ ربیع الثانی / 1411 –
محلة بینةر/ مسجد حجي ابراهیم
29/10/ 1990م
طلبک في 4/10/1990 م
أن زوجتک و اولادک فقدوا أثناء عملیات الانفال التي جرت في المنطقة الشمالیة عام 1988 –
مع التقدیر – سعدون علوان مصلح
ع/ رئیس دیوان الرئاسة
**
به‌ڵگه‌نامه‌ی ژماره(15)
به‌ناوی خوا
كۆماری عێراق
دیوانی سه‌رۆكایه‌تی
ژماره /ش.ع/ب/ع/ 11565
بروار 10/ ره‌بیعی دووه‌م / 1411 ك
29/10/ 1990 ز
به‌ڕێز عاصى مصطفى احمد پارێزگای سلێمانی/ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ
گه‌ره‌كی بێكه‌س/ مزگه‌وتی حاجی برایم
داخوازییه‌كه‌ت له‹ 4/10/1990 ز› ژنه‌كه‌ت و منداڵه‌كانت
له كاتی كرده‌كانی ئه‌نفالدا بێ سه‌روشوێن بوونه كه
له ناوچه‌ی باكوردا له ساڵی 1988 جێبه‌جێ كراون.
ئیمزا – سعدون علوان مصلح
له جێگه‌ی / سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی)
**
سه‌رچاوه كتێبی: تونی مه‌رگ لاپه‌ڕه (36) – (زیاد عه‌بدوره‌حمان)
**
7/1/2016