ئایا کۆماری ئیسلامی ده‌توانێ دوای ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ١+٥ له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی، بهخۆدابچێتهوه، سیاسه‌تێکی جیاواز له ڕابردوو بگرێته به‌ر و له‌و ده‌رفه‌ته بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری وڵات که‌ڵک وه‌ربگرێ، زیاتر له هه‌ر پرسیارێکی دیکه چاوه‌دێرانی سیاسیی نێوخۆ و ده‌ره‌کی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردووه.
بۆ وڵامدانه‌وه‌یه‌کی به‌نیسبه‌ت واقعبینانه به‌و پرسیاره، پێویسته ئاماژه به‌و ڕاستییه بکرێ که ڕێککه‌وتنامه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی ١+٥ ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ک نیه که له‌سه‌ر بنه‌مای متمانای دووڵایه‌نه وه‌دیهاتبێ. به‌پێچه‌وانه، ئه‌و ڕێککه‌وتننه له‌سه‌ر بناخه‌ی ئه‌وپه‌ڕی بێ متمانایی و لێک لهگومانبوون داڕژراوه:
یه‌که‌م، له ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه ئێران هه‌وڵی دا به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌تایبه‌تی له “ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ئینرژی ناو‌کی” IAEA بشارێته‌وه و بیروڕای گشتی ههڵفریوێنێ. له ساڵی ٢٠٠٢ی زایینییه‌وه که به‌رنامه‌ی ناو‌کی کۆماری ئیسلامی له‌قاو درا و پاشان ساڵی ٢٠٠٦ی زایینی شووڕای ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بڕیارنامه‌ی ژماره ١٦٦٩دا بۆیه‌که‌مجار دوای وه‌ستاندنی پیتاندنی ئورانیومی له ئێران کرد، هه‌تا ئه‌وڕۆ ڕێژیم ته‌نیا پێی له‌و شتانه ناوه که نه‌یتوانیوه بیانشاڕێتهوه! بۆیه ئێران بۆ ڕۆژاو جێگای متمانا نیه.
دووه‌م، ئێران له‌ژێر فشاری تاقه‌تپڕووکێنی سزا ئابوورییه‌کاندا ملی بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژاوا ڕاکێشا.
سێیه‌م، پێوه‌ر و مه‌رجه‌کانی که وڵاتانی ١+٥ له‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌دا به‌سه‌ر ئێرانیاندا سه‌پاندووه، گومانێک بۆ نه‌بوونی متمانای ئه‌و وڵاتانه به ئێران ناهێڵێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌ر له ئێران ده‌کوترێ که به‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه مافی سه‌روه‌ریی ئێران پێشێل کراوه!
چواره‌م، گونجاندنی ده‌سته‌واژه‌ی snap back که له ڕێکه‌وتننامه‌که دا به‌مانای داسه‌پاندنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌کان هاتووه، ئه‌گه‌ر له درێژه‌ی چاوه‌دێری و کۆنتروڵهکانیIAEA ده‌ربکه‌وێ که ئێران له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رک و “تعهدات”ـه‌کانی دا کۆتایی کردووه.
پێنجه‌م، لێکجیاکردنه‌وه‌ی سزاکان. ته‌نیا ئه‌و سزایانه‌ی پێوه‌ندییان به به‌رنامه‌ی ناو‌کی ڕێژیمه‌وه هه‌یه، هه‌ڵده‌گیرێن! ئه‌و سزایانه‌ی له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی مووشه‌کی، پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ و پشتیوانی کۆماری ئیسلامی له تێروریزم دا به‌سه‌ر ئێران‌دا داسه‌پاون، له‌جێگای خۆیان ده‌مێننه‌وه.
به زمانێکی دیکه یانی ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی قه‌بووڵی کردووه که پشتیوانی له تێروریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کا و ههڕهشيیه بۆ ئه‌منییه‌ت و ئاسایشی کۆمه‌ڵگای جیهانی!
بۆیه ڕێککه‌وتنامه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی ١+٥ ڕێککه‌وتننامه‌ی ئاشتی و دواییهێنان به کێشه‌که نیه، به‌ڵکوو سه‌ره‌تای تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ و چوارچێوه‌یه‌که بۆ کۆمه‌ڵێک ململانه و بێنه‌وبه‌ره له نیوخۆی ئێران و سه‌باره‌ت به کۆماری ئیسلامی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، ڕێککه‌وتننامه‌که باری ئه‌رێنیشی تێدا به‌دی ده‌کرێ:
• گه‌وره‌ترین خاڵی ئه‌رێنی و گرینگ‌ترین ده‌سکه‌وتی ئه‌و ڕێککه‌وتنه ئه‌وه‌یه که کۆماری ئیسلامی له هه‌وڵه‌کانیدا بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی شکستی هێنا.
جێی لێوردبوونه‌وه‌یه: کۆماری ئیسلامی ڕێژیمێکه که تێروریزمی ده‌وڵه‌تی له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌یاندۆته ئاستی سیاسه‌تی ڕه‌سمی و تاوانباره به پشتگیری‌کردن و په‌ره‌پێدان به تێروریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌ئاشکرا هه‌وڵ ده‌دا بۆ نانه‌وه‌ی ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیریی له وڵاتانی ناوچه‌دا، له کۆمه‌ڵگای نیونه‌ته‌وه‌یی یاغی بووه و ته‌نیا له‌ژێر فشار و هه‌ڕه‌شه‌دا یاسا و ڕێسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان پێشێل ناکا و به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو عورفێکی دیپلوماسی، به‌کرێگیراوه‌کانی هێرش ده‌به‌نه سه‌ر باڵوێزخانه و کونسوولگه‌رییه‌کانی وڵاتانی بیانی له تاران.
له‌نێوخۆی وڵات‌دا سه‌رکوت و هه‌ڵاواردن و ئیعدامی لاوانی کردووه به سیاسه‌تی ڕۆژانه‌ی خۆی و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی ئینسانی و سیاسی بێبه‌ش کردووه و هه‌رچه‌شنه داوایه‌کی ڕه‌وایان به کوشتن و ئیعدام وڵام ده‌داته‌وه و ساڵ نیه به‌هۆی پێشێکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤه‌وه مه‌حکووم نه‌کرێ.
ئه‌گه‌ر ڕێژیمێکی ئه‌وتۆ پێشی پێبگیرێ ده‌ستی به چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی ڕابگا، ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ێ ده ساڵیش بێ، بۆخۆی سه‌رکه‌وتنه و ده‌سکه‌وت بۆ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، بۆ مرۆڤایه‌تی و بۆ گه‌لانی چه‌وساوه‌ی ئێران.
• له یه‌که‌م تێڕوانین، سازان له‌گه‌ڵ ڕۆژاوا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی سهرکهوتنیک بوو بۆ سه‌رکۆمار حسن روحانی. چون چاره‌سه‌رکردنی پرسی ناو‌کی به‌ڵێنێک بوو که روحانی له‌کاتی خه‌باتی هه‌ڵبژاردن دا دابووی به ده‌نگده‌رانی.
دوای لهئاوکردنی سه‌دان میلیارد دوڵار، ڕه‌وتی به‌فیڕۆدانی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی، بۆ ماوه‌یه‌ک ڕاده‌وه‌ستێ.
هه‌روه‌ها، ئازادبوونی ده‌وری ٤٠ – ٥٠ میلیارد دوڵار دارایی ئێران (ڕاده‌ی ئه‌و پووڵه به‌ته‌واوی ڕوون نیه و ئاماری جیاواز بڵاوبۆته‌وه)، بێگومان ده‌توانێ ده‌رفه‌تێک بێ بۆ سه‌روساماندان به ئابووریی شپرزه‌ی وڵات به قازانجی خه‌ڵک.
له‌و پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پرسیاره‌که، کۆمه‌ڵێک کۆسپی جیدی “ماهوی” و ساختاریی به‌دی ده‌کرێن که ڕێگه بۆ گه‌شبینی ناهێڵنه‌وه ڕێژیم بتوانێ له ڕێکه‌وتنی ١٦ی جوولای ٢٠١٦ی زایینی به قازانجی خه‌ڵکی ئێران که‌ڵک وه‌رگرێ:
• بێگومان نیزامی داخراو و سه‌ره‌ڕۆی سیاسی ئێران گه‌وره‌ترین کۆسپه له‌سه‌ر ڕێی ڕیفورمی ئابووری. نیزامی سیاسیی ئێران زه‌رفییه‌تی پێکهێنانی ئاڵووگۆڕی پێویست و که‌ڵکوه‌رگرتن له ئیمکاناتی زۆر و به‌ربڵاوی وڵاتی نیه.
به‌قسه‌ی سه‌رکۆمار له کۆبوونه‌وه‌ی “به‌ڕێوه‌بردنی به‌رجام …” له ٢٩ به‌فره‌نبار/دی ١٣٩٤، ئێران بۆ گه‌یشتن به هه‌ڵدانی ئابووری دڵخواز، ساڵێ پێویستیی به ٥٠ میلیارد دوڵار سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌کی هه‌یه. به‌ڵام کام سه‌رمایه‌دار و کام وڵات ئاماده ده‌بێ به‌هاسانی له وڵاتێک‌دا سه‌رمایه‌ی خۆی وه‌گه‌ڕ بخا که حکوومه‌ته‌که‌ی یاغی و ناسه‌قامگیره و جێگای متمانای کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی نیه و یاساکانی له‌گه‌ڵ یاسا سه‌لماوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ سه‌رمایه‌گوزاری، نه‌گونجاون؟
وه ئه‌گه‌ریش لایه‌نێک ئاماده‌ی سه‌رمایه‌گوزاری بێ، ئه‌وکاته ئه‌وه‌نده مه‌رج داده‌نێ و ئیمتیاز داوا ده‌کا که سوودی چاوه‌ڕوانکراوی بۆ ئێران لێناکه‌وێته‌وه!
• یه‌کێ له پێشمه‌رجه سه‌ره‌کیه‌کان بۆ که‌ڵکوه‌رگرتن له ئیمکانات و سامانی وڵاتێک به‌قازانجی خه‌ڵک، ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ت بتوانێ هێزی مرۆیی (نیروی انسانی) وڵاته‌که وه‌گه‌ڕ بخا. به‌ڵام ئه‌و ئه‌رکه ته‌نیا به نیزامێکی سیاسیی دێموکرات و خه‌ڵکی به‌ڕێوه ده‌چێ. گه‌نده‌ڵی، هه‌ڵاواردنی جۆراوجۆر و دیکتاتوری ڕێگه‌ی به‌شداری خه‌ڵک له ژیانی سیاسی و ئابوورییان به‌ستووه. ئێران له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه دایه که به‌ده‌ست ڕاکردنی مێشکه‌کانه‌وه (فرار مغزها) ده‌ناڵێنێ!
که‌ڵکوه‌رگرتن له هێزی ئینسانی وڵات موستهلزمی پێکهێنانی ئاڵووگۆڕی قوڵی ساختاری، یاسایی و سیاسییه.
• نه‌بوونی سیستمێکی واحیدی بڕیاردان. لایه‌نی جۆراوجۆر و ده‌سه‌ڵاتدار که ده‌ست و ده‌خاله‌تیان له ئابووری ئێران‌دا هه‌یه، له “حیطه”ی کۆنتروڵ و ئیختیاراتی ده‌وڵه‌ت بهدهرهن و ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له‌به‌رچاوه و بیر له به‌رژه‌وه‌ندی وڵات ناکه‌نه‌وه: سوپای پاسداران، ئیتلاعات، به‌یتی رهبه‌ری، بنیاده جۆراوجۆره‌کان… چنگیان به‌سه‌ر ئابووریی وڵات‌دا گرتووه و بۆته کۆسپێکی جیدی بۆ بووژانه‌وه و حه‌سانه‌وه‌ی ئابووری سهقوشڕبووی ئێران.
• گه‌نده‌ڵی سه‌رله‌به‌ری سیستمی حکوومه‌تی ئێرانی به‌شیوه‌یه‌ک داگرتووه که ده‌ره‌تانێکی بۆ چاکسازی و ڕێکخستنه‌وه‌ی نیزامی ئابووری نه‌هێشتۆته‌وه.
ئێران ئێستا له چه‌ند وڵات خۆی تووشی شه‌ڕ کردووه و بۆته به‌شێکی سه‌ره‌کی له کێشه‌کانی عێڕاق، سوورییه، لوبنان، یه‌مه‌ن، فه‌له‌ستین. ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردان و ماجهراجووییانه هه‌زینه‌یه‌کی قورس به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئێران‌دا داده‌سه‌پێنێ.
به‌ڵام سوپای پاسداران هه‌تا پێی بکرێ کۆتایی به شه‌ڕ و کێشه له ناوچه‌دا ناهێنێ، چون ته‌واوبوونی شه‌ڕ و ئاڵۆزی له‌و وڵاتانه‌دا به‌مانای که‌مڕه‌نگبوونه‌وه‌ی ده‌ور و داکشانی نفووزی سوپا له ناوچه‌یه و ئه‌وه‌ش کورتبوونه‌وه‌ی ده‌ستی سوپا له ئه‌هرومه‌کانی ئابووری وڵاتی لێبکه‌وێته‌وه.
ده‌سه‌ڵات و نفووزی سوپای پاسداران به‌ستراوه‌ته‌وه به بوونی قه‌یران و شه‌ڕ له ناوچه‌دا.
• نرخی نه‌وتیش چاوه‌ڕوان ناکرێ به‌وزووانه تا ئاستێکی به‌رچاو به‌رز بێته‌وه. به‌تایبه‌تی دوای هه‌نگاوه‌کانی ئه‌مریکا بۆ به‌رهه‌مهێنان و ته‌نانه‌ت هه‌نارده‌کردنی نه‌وت.
به‌وجۆره، ئێران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له‌و ڕێککه‌وتنه به‌قازانی وڵات که‌ڵک وه‌رگرێ و به‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێو سیستمی ئابووری جهانی، پێویستیی به سه‌رمایه‌ی خارجی هه‌یه و بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ش ڕێگایه‌کی بێجگه‌له مودێڕنیزهکردنی خۆی نیه.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی فورمولێکی گشتی، به‌خۆداچوونه‌وه و پێکهێنانی هه‌رچه‌شنه ڕیفورمێکی زه‌رووری، پێویستیی به ئیراده‌ی به‌هێز و به بوونی زه‌رفییه‌تی سیاسی هه‌یه. ڕابردوو، ماهییه‌ت و سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی و کارنامه‌ی دوو ساڵی ڕابردووی حسن روحانی، ده‌ری ده‌خه‌ن که نیزامی سیاسیی ئێران توانا و زه‌رفییه‌تی سیاسی بۆ پێکهێنانی ئاڵووگۆڕی قووڵ و ئه‌ساسی نیه