16/3/2016، سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر رێكه‌وتنامه‌ی سایكس پیكۆ، تێده‌په‌ڕێت. كه له‌نێوان به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو روسیا 1916، مۆركرابوو. دوای شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری 1917، ئاشكرا كرا.
به‌ڵام رێكه‌وتنه‌كه هه‌ر سه‌پێنرا. سه‌ره‌نجام، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به‌پێی ئاره‌زوی چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێكی وڵاته ناوبراوه‌كان‌و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته كۆلۆنیالیسته‌كان، داگیر‌و دابه‌ش كرا. له‌وساوه تائێستا، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا به‌جۆرێك دژایه‌تی رێكه‌وتنه‌كه ده‌كات.
نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، ئه‌وكاته‌و دواتریش، بیست وڵاتی بۆ دامه‌زراوه، هێشتا دژی سایكس پیكۆیه. بۆ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی نیشتمانه‌كه‌یان دابه‌شكراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌درێژایی مێژوو، نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، یه‌كگرتوو نه‌بووه، پێش ئیسلام‌و دوای ئیسلامیش.
تورك، دژی رێكه‌وتنه‌كه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رزه‌مینی قه‌ڵه‌مڕه‌وی عوسمانی، له‌ده‌ست ده‌ركراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای هه‌ر ماوه. سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه، له‌هه‌موو سه‌رزه‌مینی له‌ده‌ستدراوی عوسمانییان، زیاتر خه‌فه‌ت بۆ ویلایه‌تی موسڵ ده‌خۆن. ئێستاش مه‌به‌ستیانه وه‌كو ئه‌سكه‌نده‌رونه، باشوری كوردستان، قوت بده‌ن.
فارس، دژی رێكه‌وتنه‌كه‌یه، له‌كاتێكدا هیچی له‌ده‌ستنه‌چووه. وڵاته‌كه‌ی وه‌كو خۆی ماوه. له‌جه‌نگی یه‌كه‌م‌و له‌جه‌نگی دووه‌میشدا، زلهێزه‌كانی جیهان، به‌بێ به‌ره‌نگاری، چونه‌ته ناو ئێران. ته‌نانه‌ت له‌ئێرانه‌وه، هه‌ندێك نه‌خشه‌ی سیاسی‌و ئه‌منییان سه‌پاندووه.
له‌ناو ئه‌م نه‌ته‌وانه‌دا، كورد زه‌ره‌رمه‌ندترینیانه. كه‌چی سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه، كاتێك دژی سایكس پیكۆ، ده‌نوسین، نوێنه‌ری باڵاده‌ستی ئه‌و نه‌ته‌وانه، به‌رپه‌رچمان ده‌ده‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن: دیسان ده‌تانه‌وێ نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه دابه‌ش بكرێته‌وه؟ هه‌روه‌كو به‌ده‌ستی كورد بێت، نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌ستكاری بكات. ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر بڕیار بێت نه‌خشه‌ی جوگرافی سایكس پیكۆ، هه‌ڵوه‌شێته‌وه، عه‌ره‌ب چه‌ند لای مه‌به‌سته ده‌وڵه‌ته‌كانی یه‌كبگرێته‌وه، كوردیش ئامانجێتی نیشتمانه‌كه‌ی كه له سایكس پیكۆدا داگیر‌و دابه‌شكراو له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بێبه‌شكرا، ئه‌گه‌ر بۆی لوا، یه‌كبخاته‌وه. ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆش دامه‌زرێنێ.
دوای سه‌ده‌یه‌ك له‌و رێكه‌وتنه، به دوربین‌و نزیك بین، هه‌رچی چۆنێك سه‌یری نه‌خشه‌ی سیاسی ئێستای رۆژهه‌ڵات‌و ناوچه‌كه ده‌كرێت، ساڵه‌هایه بۆچون هه‌یه گوایه، ره‌نگه، نه‌خشه‌ی سیاسی جوگرافی هه‌ندێك له‌م وڵاتانه، گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا بهێنرێت، له‌وانه: عێراق، سوریا، توركیا، سعودیه..تاد. هه‌رچه‌نده هه‌تا ئێستاش، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سیاسی به‌ده‌سته‌وه نییه، زلهێزه‌كان له‌نێوان خۆیاندا، یان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیقلیمیدا، یاخود له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه رزگاریخوازه‌كاندا، بڕیاری وایان دابێت، یان په‌سه‌ند كردبێت.
ئه‌م ژاوه ژاوه سیاسییانه، من مه‌ترسیم لێیان هه‌یه. مه‌ترسیه‌كه‌شم ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕیارێك، له دیدێكی ستراتیژی دیموكراسیه‌وه، درابێ. ژاوه‌ژاوی گۆڕانكاری جوگرافیای سیاسی، مه‌ترسییه‌كی به‌رچاوی خستۆته ناو توركیا، ئێران، سوریا، عێراق‌و سعودیه‌ش. ئه‌م مه‌ترسییانه وای له‌م وڵاتانه كردووه، جێگۆڕكێ به ستراتیژه‌كانیان‌و ئاراسته سیاسیه‌كانیان‌و چۆنیه‌تی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بكه‌ن، بۆ نمونه:
– سعودیه، له‌گه‌ڵ ئێران ناكۆكیه‌كانی قوڵ ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌پارێزێت. له‌گه‌ڵ روسیا كێشه‌كانی سارد ده‌كاته‌وه. له‌گه‌ڵ چین په‌یوه‌ندی ئابوری درێژخایه‌ن دروستده‌كات. له‌ژێریشه‌وه، له‌رێگه‌ی ئه‌م‌و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه، كه‌ین‌و به‌ینێكی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌یدا كردووه.
– توركیا، وه‌كو یه‌كێك له جه‌مسه‌ره به‌هێزه‌كانی سونیگه‌رایی، ده‌مێكه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ناكۆكن، كه‌چی دوای شكستی سیاسه‌ته‌كانی له سوریا‌و له‌به‌رامبه‌ر ئیسرائیل‌و دژی میسری ئێستا؛ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ته‌ی ژاوه‌ژاوی گۆڕینی جوگرافیای سیاسی‌و سه‌لماندنی فیدرالیزم بۆ رۆژئاوای كوردستان، هاتۆته‌ئاراوه، به‌ناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی ئیسلام، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا سه‌ردانی تاران ده‌كات‌و هه‌وڵی دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌موو چاره‌سه‌رێكی سیاسی، ده‌دا، كه له كۆنگره‌ی جنێف یان له وڵاته گه‌وره‌كانه‌وه، په‌سه‌ند بكرێت.
– عێراق، سه‌ره‌ڕای توشبوونی به شه‌ڕی داعش‌و كێشه‌ی قوڵی تایفه‌گه‌رایی، دوای ئه‌وه‌ی كورد گه‌رمتر باسی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140و ریفراندۆم‌و مافی چاره‌ی خۆنوسین، ده‌كات، هه‌روه‌ها خانه‌قین‌و كه‌ركوك‌و شه‌نگال، كه‌وتۆته ده‌ست هه‌رێمی كوردستان‌و هێزی پێشمه‌رگه‌وه، ده‌بینین عێراق، كێشه‌ی نه‌وت‌و بودجه‌و موچه‌ی قورس‌تر كردووه. له‌ناوچه‌كه‌شدا، روانگه‌یه‌كی ستراتیژی بۆ چاره‌سه‌ری كۆی كێشه‌كان، نییه.
– حكومه‌تی سه‌رۆكی ئێستای سوریا‌و ئۆپۆزسیۆنی سوریاش، كاتێك دێته سه‌ر مافی چاره‌نوس‌و فیدرالیزم، یه‌ك دیدی ستراتیژییان هه‌یه، ئه‌ویش دیدی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بییه، بۆ پاراستنی یه‌كێتی خاكی سوریا، هه‌روه‌كو سه‌ده‌ی سایكس پیكۆ. گۆڕانكارییه‌كی كه‌م له دیدی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا، له‌مباره‌یه‌وه، ده‌بینین، ئه‌ویش هێشتا ده‌سته‌به‌ر نییه. به‌ڵكو بۆ ده‌ستی به‌ده‌ستیی پێكردنه. هه‌روه‌كو سه‌رده‌می قاسمیه‌كانی عێراق‌و كه‌مالیه‌كانی توركیا‌و گۆڕانكاریه‌كانی ئێران‌و به‌عسیه‌كانی شه‌سته‌كانی سوریاش.
– كۆماری ئیسلامی ئێران، ستراتیژه‌كه‌ی رۆشنه. ئه‌ویش پاراستنی قه‌واره‌ی یه‌كێتی سوریا‌و سیسته‌می ئێستایه‌تی. كێشه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن‌و حزبوڵڵای لوبنانیشی زۆر به‌لاوه گرنگه. له‌عێراقیشدا، هیچ جۆره گۆڕانكاریه‌كی نه‌خشه‌ی جوگرافی په‌سه‌ند نه‌كردووه. به ریفراندۆمیشه‌وه.
– ئه‌مریكا، له‌دوای كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له‌عێراقدا، په‌ره‌سه‌ندنی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان‌و قاعیده له‌ئه‌فغانستان، سه‌رهه‌ڵدانی داعش‌و به‌ره‌ی نوسره‌و تیرۆریسته‌كانی تر له‌ناوچه‌كه‌دا، رۆڵی سیاسی پێش‌و پاش روخانی سه‌دامی، نه‌ماوه. ئه‌ویش وه‌كو یه‌كێك له وڵاته گه‌وره‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كی زیاتری بۆ دژایه‌تی تیرۆریزم هه‌یه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری سیاسی كێشه‌كان، به‌مانه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كانی ئێستاش، له‌دیدێكی دیموكراسیه‌وه، ره‌تنه‌كردۆته‌وه. ده‌شتوانین بڵێین: ئه‌گه‌ر، ئه‌گه‌ری رێكه‌وتنی سیاسی له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌مه‌رجێك كۆتایی به تیرۆریزم بێنێت، بێته ئاراوه، باوه‌ڕناكه‌ین ئه‌مریكا ره‌تیبكاته‌وه.
– روسیا، دوای ئه‌وه‌ی له ئۆكرانیا، سه‌ركه‌وتنی عه‌سكه‌ری به‌ده‌ستهێنا، له‌سوریا له‌پاره‌وه هه‌لی قۆسته‌وه، توانایه‌كی عه‌سكه‌ریی كاریگه‌ری خسته مه‌یدانی شه‌ڕه‌وه. به‌راستی خۆیان‌و ئێران، هاوكێشه‌كانی سوریا‌و هه‌تاڕاده‌یه‌كیش ناوچه‌كه‌شیان، گۆڕیوه. ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ری سیاسیش بۆ سوریا‌و لوبنان‌و عێراق‌و یه‌مه‌ن، به‌بێ روسیا‌و ئێران، ره‌چاو ناكرێت. له‌ئاینده‌شدا، ئه‌گه‌ر ناتۆ له ئه‌فغانستان بكشێته‌وه، به‌بێ ئێران، به‌ربه‌ست دانان له‌به‌رده‌م قاعیده‌و تاڵیباندا له ئه‌فغانستان‌و پاكستان‌دا (كه ژماره‌یان له 250 هه‌زار چه‌كدار تێپه‌ڕیوه) مه‌حاڵه.
رۆژئاوا، ستراتیژه‌كه‌ی پاراستنی ئاسایشی رۆژئاوا‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست‌و كه‌نداودا. روسیا، به‌م توانا عه‌سكه‌رییه‌ی هاتۆته ناو هاوكێشه‌كانی سوریا‌و ناوچه‌كه، جارێك هیچ ئه‌لته‌رناتیفێكی سیاسی نیه، جگه له پاراستنی سیسته‌می ئێستای سوریا‌و له‌پاڵیشیا جارجاره، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گره‌نتیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی‌و ئیقلیمی هه‌بێ، باسی چاره‌سه‌ری فیدراڵیش ده‌كات. به‌ڵام ستراتیژی سه‌ره‌كیی روسیا، دابینكردنی رێڕه‌وی ئاوه گه‌رمه‌كانه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا. ئه‌مه‌ش به‌بێ پێگه‌ی پته‌وی روسیا له سوریا‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، هه‌رگیز نایه‌ته‌دی. ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌م خواسته‌ی روسیا له‌سوریادا، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا هه‌ڵوێستی وه‌رنه‌گرتووه. هه‌تاراده‌یه‌ك وڵاتانی رۆژئاواش. بۆیه جگه‌له‌وه‌ی روسیا له‌سوریا باڵاده‌سته، كلیلی چاره‌سه‌ری سیاسی‌و عه‌سكه‌ری‌و ئه‌منیش، به‌گشتی، به‌بێ روسیا، له‌سوریا ناكرێت. هه‌ڵبه‌ته چاره‌سه‌ری سیاسیش له سوریا په‌یوه‌سته به چاره‌سه‌ری سیاسی‌و عه‌سكه‌ری‌و ئه‌منی ته‌واوی ناوچه‌كه.
له‌م شه‌ن‌و كه‌وكردنه‌ی دۆخی ناوچه‌كه، مه‌به‌ستمانه بڵێین: له‌هه‌موو بارێكه‌وه، ئه‌گه‌ری جۆرێك له رێكه‌وتن، به‌پاراستنی سیسته‌مه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه، به سیسته‌می سوریاشه‌وه، له‌پێشمانه. ئه‌م رێكه‌وتنه‌ش روبدات، راسته مه‌ترسیی له‌سه‌ر فیدرالی باشوری كوردستان، نییه. به‌ڵام بێگومان، مه‌ترسی ئاشكرا له‌سه‌ر رۆژئاوا‌و باكوری كوردستان، سه‌ره‌تاتكێی سیاسیمان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
ئه‌گه‌ر بێت‌و زلهێزه‌كان، له‌دوا ئاكامدا، قه‌باره‌ی وڵات‌و سیسته‌مه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه، له‌به‌رامبه‌ر دابینكردنی ئاسایش‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیاندا، بپارێزن، گومانمان نامێنێ كه ئه‌و مه‌ترسیه‌مان، له‌سه‌ر ئه‌و دوو به‌شه‌ی كوردستان، ده‌بێته راست‌و ده‌شسه‌پێنرێ. كه وایشی لێهات، ده‌بێت بزانین، فشارێكی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ریفراندۆم‌و به‌دیهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی باشوری كوردستانیش، دروستده‌بێت. لێره‌وه‌یه، ده‌ترسین، دوای سه‌ده‌یه‌ك له سایكس پیكۆ، به‌ئارایشتكراوی، رێكه‌وتنامه‌ی لۆزانێكی ترمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
سه‌ركردایه‌تی سیاسی‌و عه‌سكه‌ری، هێزه كوردستانیه‌كان، بێ‌باك نه‌بین له‌وه‌ی كه، پشتیوانییه‌كی فراوان، بۆ توانای پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕه‌ڤان هه‌یه. ئه‌م پشتیوانییه ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به ئاسایش‌و به‌رژه‌وه‌ندی رۆژئاواوه هه‌یه، بۆ باقی به‌شه‌كانی كوردستان، هیچ ده‌سته‌به‌رێكی سیاسی دیموكراسی، نیه. بۆیه، پێمانوایه، له‌ناو ئه‌م هاوكێشه‌یه‌دا، چه‌ند هێزه ئازادیخوازه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له شه‌ڕگه‌كاندا، نمونه‌ی ئازایه‌تی ژن‌و پیاوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستن، له‌هه‌مانكاتدا، نابێت له‌وه كه‌متر له كه‌ین‌وبه‌ینی سیاسه‌ت‌و گونجاندنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی زلهێزه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاته ئیقلیمیه‌كان، بترسین. ترس به‌مانای مشورخواردنی دۆخه‌كه. مشورخواردنیش ته‌نها به‌وه ده‌بێت، كورد له‌ئاستی روداوه‌كاندا هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت. به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوریه‌كانمان‌و ئه‌زمونه سیاسیه‌كه‌ی باشوری كوردستان‌و سه‌نگه‌ره‌كانی به‌ره‌نگاری له به‌شه‌كانی تری كوردستان، له‌چوارچێوه‌یه‌كی گونجاو‌دا، بزانین چۆن له‌پشت‌و له‌پێش په‌رده‌ی سیاسه‌تی سه‌رده‌م، له‌دانوستانه‌كاندا، ده‌خه‌ینه گه‌ڕ.
له‌سه‌رده‌مه‌كانی رابردوودا، زانیاری له‌سه‌ر كه‌ین‌وبه‌ینی وڵاتانی گه‌وره‌و ئیقلیمی، بۆ سه‌ردارو سه‌ركردایه‌تی راپه‌ڕینه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م‌و نۆزده‌هه‌م‌و بیسته‌م، هه‌ر نه‌بوبێ یان كه‌م بوبێ، سه‌ره‌نجام رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تی‌و ئیقلیمیه‌كان‌و نێوان ده‌وڵه‌تان، تێپه‌ڕێنرابن، بۆ مێژوو پاساویان هه‌بووه. به‌ڵام له‌سه‌رده‌می جیهانگیریدا، له‌م تۆڕی په‌یوه‌ندییه فراوانه‌ی هه‌یه، له‌م شۆڕشی زانیاریه‌ی دنیای ته‌نیوه‌ته‌وه، له‌م هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ی ئاوێته بووه، دوای 25 ساڵ حوكمڕانی له باشوری كوردستان، دوای زیاتر له 30 ساڵ له به‌ره‌نگاری به‌شه‌كانی كوردستان، ئۆباڵێكی قورسه، ده‌ستخه‌ڕۆ به‌دیار روداوه‌كانه‌وه دانیشین. به‌راستی ئۆباڵێكی قورسه.
چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه ناوخۆییه‌كان، نه‌بونی گیانی لێبورده‌یی سیاسی، قوڵكردنی شه‌ڕی راگه‌یاندن‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌تماغه‌كان، دابه‌زاندنی ئاستی به‌رپرسیارێتی بۆ خاڵه‌كانی رقه‌به‌رایه‌تی، گه‌مه‌كردن به قه‌یرانی دارایی به‌مه‌رامی سیاسی، هه‌موو ئه‌م راستییانه، تائێستا، ده‌یسه‌لمێنن كه خه‌مێكی ستراتیژی ئاینده‌ی روداوه‌كان، ناخورێ.
خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیارێتی بۆته مۆدێلی میدیای جیهانگیری. بارگاویكردنی یه‌كتر، كراوه‌ته خوی خۆدزینه‌وه له چاره‌سه‌ره‌كان. به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك له‌وه دڵنیا بین، كه قه‌وما، له‌هه‌موو لایه‌كمان ده‌قه‌ومێ. جا با قه‌ومانه‌كه له باشوری كوردستان رونه‌دات. به‌ڵام له‌هه‌ر به‌شێكی تری كوردستان، بقه‌ومێ، یان هه‌ر سیسته‌مێكی دژه دیموكراسی ناوچه‌كه، بپارێزرێ، یاخود هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی زلهێزه‌كان‌و ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی، بگه‌یه‌نرێته‌وه رێكه‌وتنێكی لۆزان ئاسا، به‌دڵنیاییه‌وه، زیانی ئێجگار زۆرمان لێده‌كه‌وێت. لایه‌نی كه‌م ده‌هه‌یه‌ك بۆ دوو ده‌هه‌ی تر، هه‌لی سیاسیمان له‌ده‌ستده‌دات. هه‌نگینێ، خه‌فه‌ت خواردن بۆ هه‌لی له‌ده‌ستدراو دادمان نادات.
سەرچاوە: کوردستانی نوێ