ئه‌وه ئاشكرایه كه كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌ندرووست له په‌ره‌سه‌ندنی خۆیدا ده‌گات به‌ئاستی به‌رهه‌مهێنان و بنیادنانی به‌رزترین دامه‌زراوه‌ی خۆی كه ئه‌ویش ده‌وڵه‌ته.
به واتایه‌كی تر ده‌وڵه‌ت ئه‌و دامه‌زراوه‌یه كه كۆمه‌ڵگه له په‌ره‌سه‌ندنی خۆیدا به‌رهه‌می دێنێت. ئه‌گه‌ر له رووی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه سه‌یر بكه‌ین ئه‌وا چه‌ندین ده‌روازه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لێیانه‌وه كۆمه‌ڵگه بگاته ئاستی درووستكردنی ده‌وڵه‌ت.
له روانگه‌ی تیۆری هیگڵه‌وه كۆمه‌ڵگه له خێزانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و به كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا تێده‌په‌ڕێت و ده‌گات به ئاستی درووستكردنی ده‌وڵه‌ت. یان له روانگه‌ی رۆحی گشتی كۆمه‌ڵگه‌وه، ده‌شێ رۆحی گشتی كۆمه‌ڵگه له كرداری یه‌كبوون و یه‌كگرتندا به‌ره‌و بڵندبوون بچێت و له درووستكردنی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تدا بتوانێت گوزارشت له خۆی بكات. له پێش ئه‌ویش كۆمه‌ڵناسی ئیسلامی ئیبن خه‌لدوون پێی وایه دامه‌زراوه‌ی خێڵ و عه‌شیره‌ت له رێگای به‌هێزبوون و له هه‌مان كاتدا كرانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خوێن و ده‌ماره‌وه كه بنه‌مای سه‌ره‌كی دامه‌زراوه‌كانی خێڵ و عه‌شیره‌تن، ده‌توانرێت فیدراسیۆنی خێڵ پێكبێت و ئه‌و فیدراسیۆنه‌ش كه بریتیه له یه‌كێتی خێڵه‌كان پایه‌كانی ده‌وڵه‌تی خێڵ پێكبهێن و ده‌وڵه‌ت له كۆمه‌ڵگه خێڵایهتیهكاندا له‌م ده‌روازه‌وه درووستبووه. ده‌وڵه‌تی بابلی و ئه‌كه‌دی و ئاشووری و مید نموونه‌ی ئه‌م جۆره ده‌وڵه‌تانه‌ن.
هه‌روه‌ك ئایین بووه‌ته ده‌روازه بۆ پێكهێنانی هه‌ندێ ده‌وڵه‌ت كه دیارترینی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش له مێژووی ئیسلامدا پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه له یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی سه‌رده‌می راشیدینه‌وه بۆ ئه‌مه‌وی و عه‌باسی و سه‌فه‌وی و عوسمانی و قاجاری و..تاد. هه‌روه‌ها ئایینی جو بنه‌مای سه‌ره‌كی پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بووه.
له روانگه‌ی تیۆری ماركسیزمیشه‌وه كه ئابووری بزوێنه‌ری مێژووه، چینی ناوه‌ند وه‌كو چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌مهێن و بنیادنه‌ری ده‌وڵه‌ته، كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش ده‌وڵه‌تی چینی ناوه‌ند یان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یه. بێگومان بۆچوونی له‌و جۆره‌ش هه‌یه كه پێی وایه ده‌وڵه‌تی هیند له مێژوودا له‌پاڵ پایه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تری پێكهێنانی ده‌وڵه‌تدا، سرووشتی هیندیستان به‌شداره له‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و دامه‌زراوه‌دا. دیاره له رووی كۆمه‌ڵناسیه‌وه كورد له هیچ كام له‌م ده‌روازانه‌وه نه‌یتوانیووه ده‌وڵه‌ت درووست بكات. هه‌روه‌ك پێشتر ئێمه باسی ئه‌وه‌مان كردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی په‌ره‌سه‌ندنێكی شێواوی هه‌بووه، له به‌رزترین ئاستی گه‌شه‌كردنیدا دامه‌زراوه‌ی میرنشینی درووست كردووه، كه دیاره به‌راورد به ده‌وڵه‌ت، میرنشین دامه‌زراوه‌یه‌كی ناكامڵه.
هه‌ڵه‌به‌ت چه‌ندین كۆمه‌ڵگه‌ی تریش هه‌بوون له مێژوودا كه هه‌مان بارودۆخی كوردیان هه‌بووه له رووی په‌ره‌سه‌ندنه‌وه، به‌ڵام له رێگای تره‌وه گه‌یشتوون یان گه‌یه‌ندراونه‌ته ئاستێك كه دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تیان بۆ درووست بكرێت ئه‌ویش به بڕیاری سیاسی ده‌وڵه‌تانی بڕیار به‌ده‌ست، واته ده‌وڵه‌تیان بۆ درووستكراوه نه‌ك له رووی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه گه‌یشتبنه ئاستی پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت. نموونه‌ی زۆرێك له‌و ده‌وڵه‌ته به ناو نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا یان له‌سه‌ر پاشماوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی درووستكران. له نموونه‌ی ئه‌وانه‌ش ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق و سوریا‌و لوبنان و ئۆردون و ده‌وڵه‌تان و میرنشینه‌كانی كه‌نداو…تاد، كه له رووی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌كانی ئه‌وان له كورد پێشكه‌وتووتر نه‌بوون به‌ڵام جووتبوونی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و جوگرافیایانه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تانی بڕیاربه‌ده‌ستدا هۆكاری درووستكردنی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه بوو، كه ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ئه‌وان ره‌خسێنرا ئه‌وكات بۆ كورد نهڕهخسێنراو دژایه‌تیش كرا، كه دیاره خراپ كاركردنی كورد خۆیشی له‌سه‌روبه‌ندی جه‌نگی یه‌كه‌م و پاش جه‌نگیشدا له‌و رووه‌وه ده‌وری بینیووه.
ئێستا خه‌ریكه سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و سایكس بیكۆدا تێده‌په‌ڕێت كه نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا داڕشت و چه‌ندین ده‌وڵه‌تی له ناوچه‌كه‌دا درووست كرد‌و كورد بوو به قوربانی له‌و پهیماننامهیهداو كرایه كۆڵۆنیهكی نێوده‌وڵه‌تی. كه‌واته ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه كه دواتر‌و تاكو ئێستاش زۆریان وه‌كو ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌ناسێنن، به‌رهه‌می په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كانیان نین، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تی به بڕیار درووستكراون. ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له ئێستادا له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كورد چه‌ند قۆناغ له كۆمه‌ڵگه‌كانی هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه پێشكه‌وتووتره كه ئه‌و كات ده‌وڵه‌تیان بۆ درووستكردن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیانیان كرد به فه‌رمانڕه‌وای به‌شێكی فراوانی كوردستان له باشوور‌و له رۆژئاوا.
هه‌روه‌ها له رووی سیاسی و ئاماده‌بوونه‌وه كورد له ناوچه‌كه‌دا ئێستا ئاماده‌بوونێكی دیاری هه‌یه‌و به تایبه‌تیش دوای به‌ره‌و شكستچوونی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی عێراق و سووریا‌و داگیركردنی رووبه‌رێكی فراوانی جوگرافیای ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌و ئه‌گه‌ری سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی جوگرافیای سیاسی ناوچه‌كه، ناكرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكرێت كه كورد له باشووری كوردستان له شوێنی خۆیدا بمێنێته‌وه، چونكه ئێستا ئه‌و كاته‌یه كه كورد پێویستی به بڕیاردانی بوێرانه هه‌یه كه ئه‌ویش بڕیاردانی درووستكردنی ده‌وڵه‌ته. دیاره ئه‌وه ئاشكرایه كه بڕیارێكی له‌م جۆره‌ش جۆرێك له سه‌ركێشی ده‌وێت، واته ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌ین ئه‌گه‌ر كورد له باشوور ئێستا ده‌وڵه‌ت درووست بكات، كه ره‌نگه رووبه‌ڕووی فشار‌و كاردانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر ببێته‌وه.به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه كه ده‌بێ ئێمه بترسین و هه‌رگیز نه‌وێرین بڕیار بده‌ین، نه‌خێر ده‌بێ هه‌م ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه مه‌ترسی دێته رێمان و ده‌بێ خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه، به‌ڵام به لۆجیكی عه‌قڵ و كاری دیپلۆماسیانه‌ی لێهاتوو به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به فشاری ده‌ره‌وه هه‌یه. له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه‌ش ده‌بێ ئاماده‌باشی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاترین پانتای كۆمه‌ڵایتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پاڵپشتی بڕیارێكی له‌وجۆره بێت كه ئه‌وه‌ش وه‌كو چه‌ندینجار گوتوومانه پێویستی به یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یش به پشتكردنه یهكترو هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر پێكنایه‌ت، به‌ڵكو به یه‌كتر قبوڵكردن و ده‌ستدانه ده‌ستی یهكترو پێكه‌وه كاركردن به‌رهه‌م دێت.
من ده‌زانم ئه‌م یه‌كێتی و یه‌كبوونه له ئاستی قوڵدا هوشیارییه‌ك درووستی ده‌كات كه هێشتا له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا پێنه‌گه‌یشتووه چونكه ئه‌و هوشیارییه به‌رهه‌می ناسیونالیستێكی خاوه‌ن شووناسه كه هه‌ڵگری پرۆژه‌ی ناسیونالیزمه. پرۆژه‌ی ناسیونالیزمیش له ساده‌ترین پێناسه‌یدا پرۆژه‌ی درووستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه. دیاره ئه‌گه‌ر ناسیونالیزم بوو به به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵگه ئه‌وا یه‌كێتی و یه‌كبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی به سرووشتی درووست ده‌بێت، چونكه ناسیونالیزم ئه‌و ئایدیۆلۆجیا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه كه هه‌موو دیواره ناوخۆییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه له پێناوی درووستكردنی یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوودا ده‌ڕوخێنێت و دامه‌زراوه جۆراوجۆره‌كانی له جۆری حیزب و ده‌سته‌و گروپ و خێڵ و عه‌شیره‌ت و ئایین و مه‌زهه‌ب و رێكخراو‌و ناوچه‌و زاری جۆراوجۆری زمان ده‌كاته یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوو كه ئه‌ویش وه‌كو تاكه هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و درووستكردنی ده‌وڵه‌ت، كه له‌وێشه‌وه نه‌ته‌وه پێكدێت.
به‌هه‌رحاڵ ده‌بێ ئێمه ریالیستانه سه‌یری واقیعی خۆمان بكه‌ین و دان به‌وه‌دا بنێن كه له ئێستاداو له‌م بارودۆخه وروژاوه ناجێگیره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ناتوانرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكرێت ئه‌و بزووتنه‌وه كۆمهڵایهته ده‌ستبه‌جێ درووست ببێت و كۆمه‌ڵگه بكاته یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی و درووستكردنی ده‌وڵه‌ت، بۆیه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نین، ئه‌وا به‌كاری هاوبه‌ش و به هه‌وڵدان بۆ رووخاندنی دیواره ناسروشتیهكانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌نگاوی به‌ره‌و جۆرێك له یه‌كبوون و یه‌كگرتن هه‌ڵبهێنین له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی و درووستكردنی ده‌وڵه‌تداو له پێناوی پاراستنیشیدا، كه ده‌شێ دواتر له‌ژێر چه‌تری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا هه‌نگاوی زیاتری به‌ره‌و گه‌شه‌كردن و په‌رسه‌ندن و سه‌قامگیری هه‌ڵبهێنین كه ئه‌مانه‌ش بنه‌مای پێویستن بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و دیموكراسی، چونكه ئاشكرایه به‌بێ چه‌تری ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی و پێشكه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌و سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دیموكراسی بێجگه له‌قسه‌ی بێ گه‌وهه‌ر هیچیتر نیه‌و قسه‌ی ئه‌وانه‌یه كه نه ده‌توانن كۆمه‌ڵگه بناسن نه میژوو بخوێننه‌وه، نه سه‌ر له‌زانستی سیاسی ده‌ربكه‌ن.
بێگومان یه‌كێتی و یه‌كبوون ئه‌گه‌ر وه‌كو پێویستیش نه‌بێت هێشتا هه‌ر له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی. ئێمه ده‌زانین له‌به‌ر لاوازی ناسیونالیزمی كوردی و له‌به‌ر پێكنه‌هاتنی گوتاری ناسیونالیزمی كوردی خاوه‌ن شووناس، ئومێدی یه‌كێتی و یه‌كبوونی هه‌موو كوردی باشوور له‌یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوودا وه‌كو جۆرێك له خه‌یاڵی رۆمانسیانه وایه، به‌ڵام ده‌كرێت به كۆشش و كاركردن و گیانی لێبورده‌یی و هه‌وڵی بڕیاربه‌ده‌ستان بۆ ده‌ستگرتنی ئه‌وانی تر‌و ته‌نانه‌ت به ده‌ستبه‌رداربوونی زۆرێك له ئیمتیازاته‌كانی خۆیان بۆ ئه‌وانی تر له پێناوی درووستكردنی كۆده‌نگیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی زیاتردا، ده‌شێ زه‌مینه‌سازی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی بسازێنرێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه رێكخستنی باری ئابووری و درووستكردنه‌وه‌ی ئینتیما له‌لای خه‌ڵك بۆ خاك و نیشتیمان و نه‌ته‌وه رێگایه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌ستهێنانی شووناس كه ئه‌وانه‌ش له هه‌نگاوه گرنگ و سه‌ره‌تاییه‌كانن بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت. هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی مه‌عنه‌ویش پێویستمان به جۆرێك له رێنیسانسی گشتگری نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه بۆ بیناكردنه‌وه‌ی كه‌سێتی تێكشكاوی كوردی تا بگاته ئاستێك كه ببێته بكه‌ری رووداودرووستكهر و چیتر له‌به‌رده‌می ئه‌وی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستدا بچوك و بسته‌باڵا خۆی نمایش نه‌كات. مه‌به‌ستمان له‌م قسه‌یه دوژمنایه‌تیكردنی هیچ نه‌ته‌وه‌و ئیتنیكێكی تر نیه، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان گه‌یشتنی كه‌سێتی كوردیه به‌ئاستێك كه تیایدا خۆی له‌وانی تر به‌بچووكتر نه‌زانێت.
به‌ڵێ ئه‌و قسه‌یه هه‌رگیز راست نیه كه گوایه ئێستا كاتی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و درووستكردنی ده‌وڵه‌ت نیه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر كورد خۆی ئاماده‌بێت بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت به‌و ئاماده‌كارییانه‌وه كه له‌سه‌ره‌وه باسمانكردن، ئه‌وا ئێستا باشترین و له‌بارترین كاته بۆ بڕیارێكی له‌وجۆره‌و ئه‌سڵه‌ن پێویست به‌وه ناكات چاوه‌ڕوانی بارودۆخی له‌مه‌ی ئێستا باشتر بكات. به‌ڵێ ئێستا بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره، هیچ هه‌نگاوێكی له‌م جۆره‌ش بێ كێشه‌و بێ سه‌ركێشی و بێ مه‌ترسی نابێت، به‌ڵام زه‌مینه‌سازی ناوخۆ زه‌مانه‌تی سه‌ركه‌وتنی بڕیارێكی له‌م جۆره ده‌كات. ئه‌گه‌ر باشووری كوردستان سوود له‌م بارودۆخه وه‌رنه‌گرێت ئه‌وا هه‌مان هه‌ڵه‌ی كاتی روخاندنی رژیمی سه‌دام حسێن دووپات ده‌كاته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به لۆجیكی عه‌قڵ بیربكرێته‌وه ئه‌وا به جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئاماده‌باشیه ناوخۆییانه‌وه كه باسمانكردن كورد بێ هیچ ترس و دوودڵیه‌ك ده‌توانێت بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی و درووستكردنی ده‌وڵه‌ت بدات. ره‌نگه له سه‌ره‌تاوه كێشه‌ی زیاترمان بۆ درووست ببێت، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ئه‌وه تاكه رێگای ده‌ربازكردنی باشووری كوردستانه له كۆی ئه‌و كێشانه‌ی كه ئێستا پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت، چونكه له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه درووستكردنی ده‌وڵه‌ت زۆرێك له كێشه‌كانی ئێستای باشووری كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كات، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆش درووستكردنی ده‌وڵه‌ت هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و گروپ و تاقم و تاكه كه‌سانه فڕێده‌داته په‌راوێزه‌وه كه بڕوایان به درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی نیه یان په‌روه‌رده‌ی دژه سه‌ربه‌خۆیی نه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و گۆرانی به باڵای به‌غدای پایته‌ختی عێراقی عه‌ره‌بیدا ده‌ڵێن یان راستهخۆو ناڕاسته‌خۆ دژایه‌تی درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن یان گاڵته‌یان پێی دێت.
سەرچاوە: خەندان