سیاسه‌تی ده‌ره‌كی وه‌كو به‌هێزترین برگه و به‌رنامه بو دروست بونی پێوه‌ندییه‌كانی وڵاتان له گه‌ڵ یه‌كتر له راستای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه و
نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ناو ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها دابین كردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتان له هه‌مو قۆناغه جیاوازه‌كانی داگرنگترین فاكتی دابین كردنی ره‌فاه و گه‌شانه‌وه‌ی ههلومهرجهلهباره ئابوری و تیجارییهكانه و له كوتاییدا ده‌بێ به‌هۆی گه‌شه‌ی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و بردنه پێشی وڵاتان له جیهانی چواره‌مه‌وه بو جیهانی سێهه‌م ودوههم و یه‌كه م . به‌ڵام به تێرامان له ٣٧ ساڵ سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئێران كۆمه‌ڵێك پرسیاردێته ئاراوه كه وڵامهكانییان ناكارامه‌یی وپاوانخوازی و پاشره‌وی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئه‌م وڵاته ده‌رده‌خه‌ن . ئه‌وپرسیارانه بریتین له: یه‌كه‌م كوماری ئیسلامی كام پێوه‌ری راسته‌قینه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی له به‌رچاو گرتوه و وه‌ك بنه‌مایه‌كی دابین كردنی مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی به كاری هێناوه؟ . دوهه‌م جیاوازی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئێران له پراكتیكدا چییه له گه‌ڵ تیوریی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی وڵاتانی جیهانی یه كه‌م وبه‌رهه‌می هه‌ردو لا چییه؟ سێهه‌م ئامانجه‌كانی ئه‌م جوره سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه جیاوازه‌ی رژیم بو چی ده‌گه‌رێته‌وه ؟ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ندین بابه‌تی تری پێوه‌ندیدار له‌م نوسینه‌دا باس ده‌كه‌ین.
به‌ر له هه‌ر شتێك پێویسته سیاسه‌تی ده‌ره‌كی پێناسه بكرێت و بزانین واتای راسته‌قینه‌ی چییهكه له گه‌ڵ ئامانجه‌كانی بگونجێت . سیاسه‌تی ده‌ره‌كی وه‌ك به‌شێك یان لقێك له زانستی سیاسی پێناسه‌ی جوربهجوری بوكراوه به‌ڵام به گشتی پێناسه‌كانی خاوه‌نی كومه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌شن كه سیاسه‌تی ده‌ره‌كی به‌ره‌و یه‌ك ئامانج به‌رێ ده‌كه‌ن كه ئه‌و ئامانجه خوی له دوخاڵی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی دا ده‌بینێته‌وه . به‌م پێیه سیاسه‌تی ده‌ره‌كی بریتییه له هه‌مو ئه‌و كرده‌وه‌و ئاكارانه كه له سه‌روی هه‌مو شتێكه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دابین ده‌كه‌ن بو وڵات و له لایه‌ن بنكه یان وه‌زاره‌تخانه‌ی تایبه‌ت بهوبهشهوه ده‌چنه قاڵبی پراكتیكه‌وه .
٣٧ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به ده‌یان هۆكاری ئاشكرا‌و شاراوه كه بینه‌قاقای گه‌لانی ئێرانی گرتبو،گه‌لانی ئێران دژ به سیسته‌می پاشایه‌تی ده‌ستی یه‌كیان گرت ودژی پاوانخوازی شاه ، شورشی گه‌لانی ئێرانیان رێكخست.شورش به‌به‌شداری هه‌مو چین و توێژه‌كان و لایه‌نه چه‌پ ونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێران سه‌ركه‌وت و شاه ئێرانی به‌جێ هێشت وخومه‌ینی گه‌رایه‌وه ئێران. باسی ئه‌وه‌ی كه خومه‌ینی چۆن له لایه‌ن روژئاواوهو به سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی جیمی كارتر و هه‌ڵه سیاسیه‌كانی شاوه گه‌یشته ده‌سه‌ڵات و به ناوی ئیسلامه‌وه سواری مه‌وجی شورشی گه‌ڵانی ئێران بوو باسێكی جیایه . ئه‌وه‌ی كه لێره ئێمه ده‌چینه بنج وبناوانی، ده‌ستپێكی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كوماری ئیسلامییه به‌رامبه‌ر وڵاتانی دونیا‌و به‌تایبه‌ت دو جه‌مسه‌ری روژئاوا و روژهه‌ڵاته . خومه‌ینی هه‌ر كه ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست چه‌ند رسته‌یه‌كی خسته سه‌ر زاری لایه‌نگرانی خۆی كه سه‌ره‌تای له ریشهدانی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئێران بوو به‌واتا راسته‌قینه‌كه‌ی . ئه‌و رستانه بریتی بون له نه روژئاوایی نهروژههڵاتی، كوماری ئیسلامی و نارده كردنی شۆرشی ئیسلامی بو وڵاتانی ناوچهكهودونیا و بچرانی پێوه‌ندی له گه‌ڵ زلهێزه‌كانی دونیا له ژێر ناوی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و ئابوری‌دا. هه‌ركام له‌م رستانه بو خه‌لكی بێ سه‌وادی ئه‌و سه‌رده‌می ئێران وه‌كو ئایه‌تی كتێبێكی پیروزی ئاسمانی به بێ وردبونه‌وه له ئاكامه‌كانی چاولێدهكرابهڵام بۆ خه‌لكی خوێنده‌وارو یێگهیشتو به هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی و بو وڵاتانی ده‌ره‌كیش مانا‌و مه‌به‌ستی خوی بوو. بهلهبهرچاونهگرتن و تێ نه‌گه‌یشتنی خومه‌ینی له گرنگی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و پێوه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵات، ئێران سه‌ره‌تای دژایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی له گه‌ڵ جیهان ده‌ست پێ كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی له هیچ بوارێكدا نه‌توانای خوڒاگرتنی هه‌بێت و نه زانستی به‌ره‌و پێش چون . خومه‌ینی به به ئامرازكردنی دین وه‌كو حه‌ربه‌یه‌كی دوسه‌ر، هه‌م بو سه‌ركوت كردنی خه‌ڵكی جیابیر‌و روشنبیری ناو خوو هه‌م بو ته‌یاركردنی خوی به خه‌لكی نه‌خوێنده‌وار به‌رامبه‌ر به ده‌ره‌وه سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئێرانی خسته بارودوخێكهوه كه به دۆراوی له دایك بوو . رسته‌ی نه‌رۆژئاوایی نه رۆژهه‌ڵاتی په‌یامێكی مه‌ترسیداربوو بو دژایه‌تی خومه‌ینی به‌رامبه‌ر به هه‌مو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له كه‌نداو به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی سیاسی و ئابوریان هه‌بوو به جورێك له جهمسهربهندییهكانداململانێیان ده كرد و هه‌ستیان به پاوانخوازی خومه‌ینی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ داگیر كردن و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و دروست كردن و زاڵ كردنی هه‌یمه‌نه‌ی شیعه‌ی دوازده ئیمامی له ناوچه‌كه كرد. هه‌ربویه به هه‌مو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵیاندا بكه‌ونه بهرپرچدانهوهو به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵی. له لایهكیتردروشمی ناردهكردنی شورش بو وڵاتانی ده‌وروبه‌ر زیاتر ئه‌وراستییه‌ی سه‌لماند كه خومه‌ینی ده‌یهه‌وی خوی به‌سه‌ر هه‌مو ناوچهكهدافهرزبكاتو خوی ببێت به تاكه زلهێزله روژهه ڵاتی ناوه‌راست و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و هه‌مو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به شێوازێك به‌رژه‌وه‌ندییان له‌و ناوچه‌یه هه‌یه بخاته مه‌ترسییه‌وه . هه‌ر بویه زلهێزه‌كان و له سه‌روی هه‌مویانه‌وه ئه‌مریكا كه‌وتنه پلان دانان بو راست كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه جیمی كارتر كردبوی بو دژایه‌تی كردنی شا‌و مه‌یدان پێدان به خومه‌ینی و ده‌ستیان كرد به دانانی گه‌ماروی ئابوری له سه‌ر ئێران كه زه‌برێكی هه‌تاهه‌تایی بوو له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئێران كه تا ئێستا ئێرانی خستوه‌ته قه‌یرانێكی دارایی و هه‌مو بربره كانی بژێوی كومه‌ڵگاو ژێرخانه سه‌ره‌كییه ئابورییه‌كانی ئێرانی توشی دارمان كردوه كه هه‌زاران ده‌ردی پێشكه‌ش به كومه‌ڵگا كردوه . شه‌ری ئێران و عێراق كه له نه‌تیجه‌ی ترسی عێراقی سونی له ناردهكردنی شورشی شیعه سه‌ری هه‌ڵدا یهكێكیتر له به‌رهه‌مه‌كانی سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه هه‌ڵه‌كه‌ی خومه‌ینی بوو كه‌له باتی ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ببێت به بنه‌مایه‌كی دروست بو رهفاو ئاسایشی خه‌ڵكی ئێران هه‌شت ساڵ شه‌ری ماڵ وێرانكه‌ری كرد به به شی خه‌ڵكی ئێران كه جگه له روخانی ژێر خانی ئابوری وڵات بو به‌هۆی له‌ناوبردنی هه‌زاران كه‌س كه ده‌یانتوانی له ئاوه‌دانی وڵات‌دا ئه‌ركێكی گرنگ وه ئه‌ستو بگرن . ئه‌م جوره سیاسته كه بناغه‌كه‌ی خومه‌ینی داینا دواتر و تا ئهمرو بوه به سیاسه‌تی سه‌ره‌كی له پێكهاته‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئێران‌دا دوای هه‌شت ساڵ شه‌ری عێراق و خواردنی جامه زههرهكه و مردنی خومه‌ینی بار‌و دوخێك هاته ئاراوه هه‌م له ئێران و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه ئاراسته‌ی تیره‌كان هه‌مو كوماری ئیسلامی ده‌پێكا، بویه سه‌رده‌مدارانی كوماری ئیسلامی به باسكردن له گورینی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی بۆ میانه‌ره‌وی و دور كه‌وتنه‌وه له بناژویی خوازی سیاسی ده‌ستیان دایه سناریوێك به ناوی سازه‌نده‌گی واته بنیات نانه‌وه‌ی وێرانهكاری و كاولكارییه‌كانی هه‌شت ساڵ سیاسه‌تی هه‌ڵه كه بینه‌قاقای گه‌لانی ئێرانی گرتبو . سیاسه‌تی سازه‌نده‌گی ته‌نها سیناریوێك بو بۆ مانه‌وه‌ی كوماری ئیسلامی و به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی ئێران و یاریكردن به ئه‌قڵی سیاسی كومه‌ڵگا. ناو‌و دههوڵی مهیانهرهو كه درێژه‌ده‌ری هه‌مان سیاسه‌تی ده‌ره‌كی سه‌رده‌می خومه‌ینی بوو ته‌نها بو ئه‌وه بو كه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی كوماری ئیسلامی درێژ بێته‌وه . له‌م سه‌رده‌مه دا ده‌ستێوه‌ردان له وڵاتانی ده‌ورو به‌ر به‌تایبه‌ت یه‌كێك بو له سیاسه‌ته ریشه‌ییه‌كانی میانهرهوهكان و هه‌وڵده‌درا به كه‌ڵك وه‌ر گرتن له ئیسلامی شیعی له‌و وڵاتانه‌دا كه به‌شێك له پێكهاته‌كانی شیعه‌بوون ئاژاوه‌و گێره شێوێنی دروست بكه‌ن و به‌و نیازه ی كه بتوانن له‌و وڵاتانه‌دا ریساله‌تی ناردهكردنی ئیسلامی شیعی خومه‌ینی جێبه‌جێ بكه‌ن یارمه‌تی مادی زوریان دا به‌و رێكخراوانه‌ی كه دژی دهوڵهتهكانییان بوون و شیعه مه‌زهه‌ب بوون . له نه‌سروڵای لوبنانه‌وه بگره تا فهتحو حه‌ماسی فلستین و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و ده‌ست تێوه‌ردان له به‌حره‌ین و ….. كه ئه‌مه هه‌مان ناردهكردنی شورشی ئیسلامی بو به‌ناوی مهیانهرهویوه . جێی ئاماژه‌یه كه هه‌مو ئه‌م كردارانه تێچووه‌كه‌یان له ره‌نج و زه‌حمه‌تی خه‌ڵكی ئێران بوو. سازه‌نده‌گی ته‌نها چیروكێك بوو بو گورینی ره‌وتی رخنه‌گرانه‌ی كومهڵگه له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵات له ئێران .ئه‌م ره‌وته هه‌ر به‌رده‌وام بو تا ساڵی ٧٦ كه له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا هه‌م كوماری ئیسلامی بناغه‌ی خوی بته‌و كرد دژی ئازادیخوازانی ناو خوو هه‌م خه‌ڵكیش له چییه‌تی و ناوه‌روكی كوماری ئیسلامی گه‌یشت . ساڵی حه‌فتاو شه‌ش كه ١٩ ساڵ به سه‌ر هاتنه سه‌ركاری كوماری ئیسلامی‌دا تێپهریب و زوربه‌ی به‌شه ئابورییه‌كانی ئێران له ژێر گه‌ماروی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا فه‌شه‌لی پێ هاتبوو سازه‌نده‌گی و مهیانهرهوی ببون به موره‌ی دۆراوی ده‌سه‌ڵات له به‌رچاوی خه‌لك و له ئاكامی سیاسه‌تی غه‌ڵه‌تی ده‌ره‌كیدا سیاسه‌تی ناوخویی له‌و په‌ری وێرانی دا بوو . رێژه‌ی گرفته كومهڵایهتییهكانیش له ئاكامی ناكارامه‌یی ئابوری به‌رهه‌مهێنراو له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی هه‌ڵه‌دا به‌رز ببوه تا ئاستی ته‌قینه‌وه ، رژیم به هێنانه‌به‌ر باسی كومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و حه‌ڵال كردنی مافی ده‌ربرینی ئازادی ودیموكراسی و كرانه‌وه به‌روی وڵاتانی ده‌ره‌كیدا به‌تایبه‌ت روژئاوا،یارییه‌كی تری له گه‌ڵ كومه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی و خه‌لكی ناوخۆ كرد . ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی پێكانی ئامانجه‌كانی خوی له پشتی زومی كامێراكانه‌وه خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ناوكی و چه‌كی كومه‌ڵ كوژ بوو. له‌م قوناغهدابهشێكی زوری خه‌لكی ناوخۆبهتایبهت خه‌لكی روژهه‌ڵاتی كوردوستان هیچ متمانه‌یه‌كیان به سناریوهكه نه‌بو به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوماری ئیسلامی له بیست ساڵی رابردودا سهلماندبوی كه له هیچ جینایهتیكی دژهمرویی خوی ناپارێزێت دژكرده‌وه‌یه‌كی ئه‌وتوی به‌رامبه‌ر سیاسه‌تێ به‌ناو نوێی ده‌وڵه‌ت نیشان نه‌دا . خاته‌می به‌ناوی خه‌ڵك سالاری و سرینه‌وه‌ی ناته‌بایی ئێران و وڵاتان باسی له گورینی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئێران كرد به‌ڵام ٨ ساڵی تر كوماری ئیسلامی له سه‌ر پێ راگرت و له سه‌رده‌می ئه‌ویشدا هیچ گورانێكی سیاسی له به‌رنامه‌ی كوماری ئیسلامی‌دا له هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی خارجی نه‌هاته پێش و سیسته‌می ده‌سه‌ڵات داواكاری و ئامانجه‌كانی هه‌مان داواكاری و ئامانج بوون كه له سه‌ره‌تای شورشهوه به‌ناوی به‌ها سه‌ره‌كییه‌كانی ئێرانه‌وه كاری بو ده‌كرا .ته‌نها سه‌رقاڵكردنی وڵاتانی ده‌ره‌كی و كرینی كات بوو بو ده‌ستپێراگه‌یشتن به چه‌كی ناوكی بو دروست بونی ده‌وڵه‌تێكی زه‌به‌لاح كه هه‌مو شت له ژێر كونتروڵ و هه‌یمه‌نه‌ی خوێدابێت . به‌و شێوازه له سێ قوناخی توندره‌وی و میانه‌ره‌وی وچاكسازیدا كوماری ئیسلامی ده‌ستی گه‌یشت به‌و چه‌كانه‌ی كه ده‌یهه‌ویست به‌ڵام باجه‌كه‌ی خه‌ڵكی ناوخوی ئێران به داروخانی ئابوری و گه‌شه‌كردنی گرفته كومه‌ڵایه‌تییه ماڵوێرانكهرهكان دای .و رهفاو خوشگوزه‌رانی لێ بو به بلقی سه‌ر ئاو. دوای ئه‌م سێ قوناغه قوناغی گه‌رانه‌وه‌ی توندره‌وی بو به هاتنه‌سه‌ركاری ئه‌حمه‌دی نژاد . راستییه‌كانی رابردوی كوماری ئیسلامی ئیتر به‌بێ ترس و بێ پرده له زمانی ئه‌حمه‌دی نژاده‌وه به ئاشكرا بیسترا. لابردن و سرینه‌وه‌ی وڵاتی ئیسراییل و وزه‌ی ناوه‌كی مافی ره‌وای ئێمه‌یه و ئیسلام له هه‌مو دونیا سه‌رده‌كه‌وێت هه‌مان سیاسه‌تی ساڵانی ٥٨ و ٥٩ ی رژیم بوو كه ئه‌مجاره به‌پشت به‌ستن به چه‌كی ناوكی باسییان ده‌كرد و ئه‌مه وای كرد كه گه‌مارۆكان له سه‌ر ئێران توند وتوندتر ببن و نرخی ئه‌رزی ئێران بگاته ئاستێك كه شایانی باس نه‌بێ و هه‌ڵاوسانی ئابوری هه‌مو برگه‌و بنه‌ماكانی ئابوری ئێران له ره‌گ و ریشه‌وه بته‌نێته‌وه‌و كێشه‌و گرفته‌كانی هه‌ژاری و نه‌داری ببێت به هوكاری ده‌ركه‌وتنی هه‌زاران گرفت و له‌ناوچونی سامانی مرویی و سرووشتی وده‌یان و هه‌زاران گرفتی كومهڵایهتیتر . سیاسه‌تی حه‌یسیه‌تی ئێران له پێوهندییهدهرهكییهكاندا بو به‌هوی قه‌یرانی ئه‌قڵی له ناوخوداو به‌رهه‌مه‌كه‌ی ماڵ وێران بوون و پاشره‌وی كردنی هه‌مو پارادایمه سیاسی و ئابوری و كومه‌ڵایه‌تییه‌كانی لێكهوتهوه و ئاسایشی كومه‌ڵگای كرد به‌قوربانی پاوانخوازی كومه‌ڵێك كه‌سی ناسیاسی كه له حوجره‌ی مه‌لایان گه‌وره‌ببون وفهلسهفهیی سیاسیان بو خویان به‌ره‌وا ده‌زانی . به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتی ئێران وڵاتانی‌تر كه بناغه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كییان له سه‌ر ئه‌قڵانییه‌تی سیاسی و به‌مه‌به‌ستی گه‌شه پێدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و دابین كردنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی دانا دوای چه‌ندساڵ هه‌مویان بوون به وڵاتانێك كه خاوه‌نی پێشكه‌وتوترین سیسته‌می ئابوری و سیسته‌می سیاسی دیموكراسی میحوه‌رن و خه‌لك و نهتهوهكانییان به‌رونی هه‌نگاوه‌كانی پێش خویان وپاش خویان لێ دیاره‌و هه‌مو پێوه‌رێكی دیموكراسی و مافی تاك و كومه‌ڵ له ناخیاندا جێی گرتوه‌و ره‌فاه و خوشگوزه‌رانی له هه‌مو چركه‌و ساتێكی ژیانی روژانهیاندا به دی ده‌كرێ.