خوێنەری خۆشەویست، ئەم بابەتەم لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٠ و لە پەیوەندی لەگەل وتوێژی کاک خالید عەزیزی کە ئەوکات لە گەل بڵاو کراوەی ڕووداو یکردبوو، نووسراوە.
لەگەل ئەوەی کە زیاتر لە ٦ ساڵی بەسەر دا تێپەڕیوە، بەڵام کە بۆچوون و لێدوانەکانی ئەم دوایانەی ئەو بەڕیزە دەخوێنین و دەبیستین، ئەو بابەتە بۆ وڵامی هەمان بۆچوونە کانی ئیستاشی وڵامی پڕ بە پێستن . بۆیە دیسان ئەو بابەتە بڵاو دەکەمەوە و پێموایە ئەگەر ئێستاش وڵامی بۆچوونە ناتەباکانی کاک خالید بدەمەوە، هەمان ئەوەی دەنووسم کە لەبەر دەستتان دایە.
نووسەر ١٤/٦/٢٠١٦
………………..
بەشی یەکەم
بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتووێژه‌که‌ی کاک خالید عه‌زیزی ئێره کلیک بکه‌ن
خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان شێوازی جۆراوجۆری هه‌یه‌و ده‌کرێ له فۆرم‌و وێنه‌ی فره‌چه‌شندا وه‌بیندرێن. بۆ وێنه کاتێک شه‌ڕکه‌رێک له مه‌یدانی شه‌ڕدا فیشه‌کی لێ قوتار ده‌بێ‌و هیچ ده‌ره‌تانێکی بۆ خۆرزگارکردن نامێنێ، ره‌نگه له‌ڕووی ناچاری‌یه‌وه خۆبه‌ده‌سته‌وه بدا. یا خود کاتێک دیلێک له به‌ندیخانه‌دا له حاند ئه‌شکه‌نجه‌و داپڵۆسین هێزی خۆراگریی لێ ده‌بڕێ، به‌چۆک دادێ‌و تووشی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ده‌بێ. یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌کانی ئه‌م جۆره خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه، زه‌خت‌و زۆری بێ‌ئه‌ژماره‌و له رووی ناچاری‌یه. له وه‌ها کاتێک دا دۆخێکی تایبه‌تیی نائاسایی پاڵی پێوه‌ده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی تووشی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانێکی ناچاری بێ. به‌ڵام جۆری خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه‌که، خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانێکی کاتی‌و رواڵه‌تی‌یه. چونکه نه له ئاکامی هه‌ڵبژاردنێکی خوازیارانه‌وه بڕیاری بۆ داوه‌و نه به هۆی سه‌رپشک بوون له بیر کردنه‌وه‌و به دواداچوونی خۆی هه‌ڵیبژاردوه.
به‌ڵام شه‌رت نیه هه‌موو جۆره خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانێک له‌م چه‌شنه بن. به‌تایبه‌ت له جیهانی سیاسه‌ت دا زۆر جاری وا هه‌یه خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له ئاکامی هیوابڕاوی، بێ‌متمانه‌یی به‌خۆ و هێندێک که‌ڕه‌تیش به‌هۆی پاشگه‌زبوونه‌وه له سیاسه‌ت‌و پره‌نسیپ‌و بنه‌ما فکری‌یه‌کان دێته جیهانی واقیعه‌وه.
وتووێژی ئه‌م دوایی‌یانه‌ی مامۆستا خالید عه‌زیزی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی “رووداو” وێنه‌یه‌کی ئاشکرایه له ناسنامه‌ی رێبازێکی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌رانه‌ی له‌م چه‌شنه. ده‌سپێکی وتووێژه‌که‌ی مامۆستا عه‌زیزی به کۆمه‌ڵێک پرسیاری گشتی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌و جۆری هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و رێژیمه له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه ده‌ست پێده‌کا. له‌م به‌شانه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیشاره به کۆمه‌ڵێک گرفت‌و ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌کرێ‌و باس له سیناریۆی جۆراوجۆر دیته ئاراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه سیناریۆی مانه‌وه‌ی رێژیم‌و رێفۆڕم له چوارچێوه‌ی ئه‌و نیزامه له گشت سیناریۆکانی تر زیاتر باڵ به‌سه‌ر فه‌زای گشتیی وڵامه‌کانی عه‌زیزی دا ده‌کێشێ. به وه‌رگرتن‌و قبووڵ کردنی ئه‌و ئه‌سڵه هه‌وڵ ده‌درێ پشتیوانییه‌کی جه‌ماوه‌رییش له ئێران بۆ مه‌سه‌له‌ی ته‌یاربوونی ئه‌و رێژیمه به چه‌کی ئه‌تۆمی بدۆزرێته‌وه‌و ده‌کوترێ ”تا ئه‌و جێگایه‌ی که پێوه‌ندی به پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه هه‌یه، پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی ئێران‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی که ئێران ده‌بێته خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمی، باسی رۆژانه‌ی خه‌ڵک نیه له شه‌قامی ئێران دا. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ئایدیای ناسیۆنالیستی پان ئێرانیستی له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌و له نێوخۆی وڵات ئایدیایه‌که که خه‌ڵک پیی خۆشه، خه‌ڵک ئه‌وه به‌راورد ده‌کا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل که بۆ چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌یه، بۆ پاکستان هه‌یه‌تی‌و بۆ هیندوستان هه‌یه‌تی‌و بۆچی ئێران ئه‌و چه‌که‌ی نه‌بێ”. ئه‌و وڵامه له هه‌ر روویه‌که‌وه لێی بڕوانی ناته‌واوی پێوه دیاره. بۆ وێنه ده‌بێ کوردێک چ خێر‌و خۆشی‌یه‌کی له‌و ولاته‌دا پێ بڕابێ تا به ته‌یار بوونی ئه‌و رێژیمه به چه‌کی ئه‌تۆمی شاگه‌شکه بێ! یاخۆ به‌لووچێک، تورکه‌مه‌نێک چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی له‌وه دایه ئه‌و رێژیمه ده‌ستی به چه‌کی ئه‌تۆمی رابگا؟ له‌وه‌ش بترازێ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و زانیاری‌یه له رای گشتی‌و پێکهاته‌ی فره‌نه‌ته‌وه‌یی ئێرانیش له وتووێژه‌که‌دا هه‌ر به نه‌درکاوی ده‌مێنێته‌وه. له کاتی دانی ئه‌و حوکمه روون ناکرێته‌وه مامۆستا عه‌زیزی به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی کام ناوه‌ندی راپرسی له بوونی ره‌وانناسی‌یه‌کی ئه‌وها ده‌دوێ؟
وتووێژه‌که ته‌ژی له هه‌ڵه‌ی له‌م جۆره‌و ده‌ربڕینی بابه‌تی ساکارو بێبناغه‌یه. بۆیه پێداچوونه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ش ناتوانێ له تاقه‌تی ئه‌م وتاره دابێ. له‌بری ئه‌وه هه‌وڵ ده‌دری ئه‌م بوارانه له وتووێژه‌که‌ی مامۆستا عه‌زیزی دا به‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه که ته‌رخان کراوه به مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران‌و جۆری روانینی ئه‌و لایه‌نه له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا.
عه‌زیزی له ده‌سپێکی ئه‌م به‌شه‌دا کۆمه‌لێک بابه‌ت ده‌ورووژێنێ که له‌مێژ ساڵه له سیاسه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان وه‌ک کۆمه‌ڵێک ئه‌سڵ قه‌بووڵ کراوه. وه‌ک ئه‌وه‌ی که کورد به‌شه‌ڕی چه‌کداری ناتوانێ ده‌سه‌لاتی سیاسی له تاران بڕووخینێ، یاخۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ رێژیم به مه‌رجی داننان به ویسته‌کانی کورد نابێ بدرێته دواوه.
له وتوویژه‌که‌ی عه‌زیزی دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک له‌و ئه‌سڵانه ده‌خرێنه‌وه بیر، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش به‌هۆی ورووژاندنه‌وه‌یانه‌وه هه‌وڵ ده‌دا بۆ مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی که‌ڵکی لێوه‌رگرێ. بۆ وێنه کاتێک باسی ئه‌وه ده‌کا کورد به شه‌ڕی چه‌کداری ناتوانێ ده‌سه‌لاتی سیاسی له ئێران بێنێته گۆڕاندن، مه‌به‌ستی ته‌نیا گوتنی ئه‌و راستی‌یه نیه‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه داهێنان‌و که‌شفێکی تازه‌ی ئه‌و نیه. بۆ هه‌ر که‌س بۆره تێکه‌لاوییه‌کی له‌گه‌ل ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی حیزبی دێمۆکرات هه‌بووبێ، ده‌زانی ئه‌و حیزبه قه‌ت ئیددیعای ئه‌وه‌ی نه‌کردوه به خه‌باتی چه‌کداریی کورد ده‌سه‌لاتی سیاسی له تاران ده‌ڕووخێنێ. به‌ڵام مه‌به‌ستی عه‌زیزی لێره‌دا ئه‌وه‌یه له رێگای زه‌ق کردنه‌وه‌ی بابه‌تی واوه له بیرێکی دیکه‌ی دڵخوازی سیاسیی خۆی بدوێ. ئه‌و خستنه‌وه بیرانه زۆرتر لێره‌دا که‌ڵکی ئامرازی‌یان هه‌یه بۆ ده‌ربڕینی سیاسه‌تێکی دیکه‌و زاڵ کردنی ئاڵترناتیوێکی دیکه‌ی سیاسی له‌نێو ئه‌و رێکخراوه‌دا. له‌لایه‌کی دیکه‌وه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ به هی دوێنێ بناسێنێ‌و رچه بۆ سیاسه‌تێک له‌نێو وتاری ئه‌و حیزبه‌دا بکاته‌وه که تا ئیستا نه نوێنه‌ری بووه‌و نه زمانحاڵی. بنه‌ماکانی ئه‌م رێبازه‌ش خۆ له‌و بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه: یه‌که‌م کۆماری ئیسلامی به‌شه‌ڕی کورد ناڕووخێ. دووهه‌م حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می سکرتێری دوکتور قاسملو خاوه‌نی ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی چه‌کدار نه‌ماوه. سێهه‌م ئێستا سه‌رده‌می شه‌ڕ نه‌ماوه‌و سه‌رده‌م سه‌رده‌می خه‌باتی سیاسی‌یه. چواره‌م ئێمه وه‌ک حیزبێکی سیاسی خوێندنه‌وه‌ی زۆر کورت له ساحه‌ی سیاسیی ئێران‌و له ته‌نیشت یه‌ک دانانی فاکته‌ره‌کان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی باڵانسه‌کانی هێز، له‌و باوه‌ڕه‌داین کۆماری ئیسلامی نه فیدرالیزم قه‌بوول ده‌کاو نه خودموختاری. پینجه‌م(بۆیه) ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی مه‌جالی ئه‌وه بدا له کوردستان خه‌ڵک نه‌گیرێ‌و له سیداره نه‌درێ، ئه‌گه‌ر مه‌جالی ئه‌وه بدا که حیزبه‌کان به‌شیوه‌ی سیاسی چالاکی بکه‌ن من پیم وایه هه‌موو حیزبه‌کانی کوردستان ده‌بێ بڕۆنه‌وه. شه‌شه‌م (ئینجا)له‌نێو خۆی وڵات‌دا چالاکی بکه‌ن‌و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی ئیسلامی‌و هه‌ڵبژاردنی شورای شار‌و دێهاته‌کاندا به‌شدار بن. ئه‌گه‌ر بۆ ئیمه ئه‌منییه‌ت هه‌بێ له‌نێوخۆی وڵات، ته‌نانه‌ت له چوارچیوه‌ی کۆماری ئیسلامی دا ئێمه ده‌چینه‌وه…
حه‌وته‌م مامۆستا عه‌زیزی دوابه‌دوای هێنانه‌به‌رباسی ئه‌م بابه‌تانه (به شێوه‌یه‌کی ژیرانه) پردیکی هاوبه‌شیش له نێوان حیزبی دێمۆکرات‌و کۆماری ئیسلامی دا ده‌بینێته‌وه‌و که‌سایه‌تی گه‌وره‌ترین رێبه‌ری مێژووی هاوچه‌رخی کورد به‌م جۆه‌ی خواره‌وه ده‌کاته پرده‌بازو ده‌ڵێ: ”… له‌لایه‌کی دیکه‌وه حیزبی دێمۆکرات پێشینه‌ی چالاکیی سیاسی بۆ خه‌ڵکی ئێران‌و وڵاتانی ناوچه‌و دونیای ده‌ره‌وه به حیزبێکی لیبراڵ‌و دیمۆکرات که دووره له توندوتیژی‌و شه‌ڕ ناسراوه‌و له‌هه‌مان کاتدا دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و حیزبه قازی محه‌ممه‌د، به شاهیدی ئێستای ئه‌و که‌سانه‌ی که ماون‌و ته‌نانه‌ت خودی کۆماری ئیسلامیش ده‌زانێ، حکومه‌تی شای پیشوو له سیداره‌ی داوه که کۆماری ئیسلامی له‌نێوی بردوه، بۆیه پێشینه‌ی دامه‌زراندنی حیزبی دێمۆکرات‌و ئه‌و په‌یامه‌ی که ئێمه هه‌مانه، ئه‌و خویندنه‌وه‌یه‌ی ئێمه بۆ سیاسه‌ت‌و مامه‌ڵه کردن هه‌مانه ، باوه‌ڕ ده‌که‌م هیچ کێشه‌یه‌ک له‌وه دانی که بڵێن نێوه‌که‌تان بگۆڕن”.
گه‌ڕان به‌دوای ناوێکی پڕ به‌پێست بۆ ئه‌م رێبازه
له دیاریکردنی ناوی هه‌ر رێبازێک نێوه‌رۆکی ئه‌و رێبازه دوایین بڕیار ده‌دا. بۆ وێنه کاتێک جه‌زایری‌یه‌کان رزگارکردنی خه‌لکی وڵاته‌که‌یان له ژێر ده‌سه‌لاتی داگیرکه‌رانه کردبوه بنه‌مای به‌رانگاربوونه‌وه‌یان، ریبازی جوولانه‌وه‌که‌یان به ناوی بزوونته‌وه‌یه‌کی رزگاریخوازانه‌وه نێودێر ده‌کرد. ویتنامی‌یه‌کانیش هه‌ر به هه‌مان شێوه. رێبازی ئه‌وانیش هه‌ر ده‌یتوانی خۆ له نازناوێکی وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی رزگاریخوازانه‌دا ببینێته‌وه‌و هه‌موو ناوێک نه‌یده‌توانی ده‌ربڕی سروشت‌و جه‌وهه‌ری ئه‌و رێبازه بێ که ئامانجی کۆتایی به ره‌وشی داگیرکاری له ولاته‌که‌یان بوو.
به‌لام تۆ بڵێی له که‌یسی رێبازی مامۆستا عه‌زیزی دا چ ناوێک شیاوی ئه‌م رێبازه بێ؟ له رێبازی عه‌زیزی‌و هاوڕێیانی عه‌زیزی دا چ باسێک بۆ کۆتایی هێنان له پیوه‌ندی حاکم‌و مه‌حکوم نیه. ته‌نانه‌ت باسی به‌ره‌سمییه‌ت ناسینی ناسنامه‌ش وه‌ک مه‌رجێک بۆ وتووێژ نایه‌ته گۆڕێ. فیدرالیزم‌و خودموختاریش له‌ژێر ناوی قبول نه‌کردنی له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی‌یه‌وه به‌ئاشکراو بێ‌دڵه‌ڕاوکێ ده‌درێته دواوه. به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له وتوویژه‌که‌دا کوتراوه داواکاریی هه‌ره به‌رزی، وتووێژه له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌و قه‌بوولی چوارچیوه‌ی ئه‌و ریژیمه بۆ تێکۆشانی سیاسی. خه‌وی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌وه‌یه رێگا به پیاده‌کردنی یه‌ک_دوو به‌ندی یاسای بنچینه‌یی کۆماری ئیسلامی بدرێ. یاخۆ شانازی ئه‌وه‌ی پێ بده‌رێ له هه‌ڵبژاردنه‌کان دا به‌شداریی پێ بکرێ. کارێکی که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی‌یه‌وه به کرده‌وه رێگای پێدراوه له هه‌موو کوردستان، به‌لام به‌قه‌درایی تاقه تۆسقاڵێک وڵامی به کێشه‌ی کورد نه‌داوه‌ته‌وه. گه‌لۆ لیره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌و رێبازه چ ناوێک شیاوه؟ تۆ بڵیی بۆ ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه له دۆزی کورد جگه له سیاسه‌ت‌و رێبازێکی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌رانه شیاوی گه‌ڕان به‌دوای ناوێکی تر بین؟!
به ساڵانێکی دوورودرێژ روحی نه‌سره‌وتووی نه‌ته‌وه‌یه‌ک باری قورسی خوێناوی‌ترین به‌ربه‌ره‌کانی ده‌گرێته ئه‌ستۆ، به‌هه‌زران قوربانی ده‌دا، ماڵی وێران ده‌بێ، قه‌لاچۆ ده‌کرێ، که‌چی هیچ نرخێکی بۆ دیاری ناکرێ! له مه‌زادخانه‌دا بۆ کڕین‌و هه‌ڵ‌گرتنه‌وه‌ی که‌ل‌وپه‌لێک لانیکه‌می نرخێک دیاری ده‌کرێ، که‌چی له‌و مه‌زادخانه‌یه‌دا هه‌موو شتێک به‌لاشه. نه بۆ وتوویژ مه‌رجێک له ئارادایه‌و نه نرخی قوربانی‌یه‌کان‌و به‌ری ره‌نجی چه‌ندین ساڵه‌ی کورد له‌و نیوه‌دا به هێند ده‌گیرێ. به‌گوێره‌ی ئه‌م تێڕوانینه کورد ناتوانێ له هیچ مافێکی بنچینه‌یی خۆی بدوێ‌و ده‌بێ ته‌سلیمی واقیعی سیاسی بێ! واقیعی سیاسیش لێره‌دا به مانای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان‌و واز هێنان له هه‌موو مافخوازی‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی دێته قه‌بووڵ کردن. ئه‌م جۆره تێگه‌یشتنه له واقیعی سیاسی له راستی دا خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تیشه له چه‌مکی سیاسه‌ت. به‌و مانایه له‌م خوێندنه‌وه‌یدا سیاسه‌ت ته‌نیا بریتی‌یه له هونه‌ری مومکین. واته چی ئه‌مڕۆ ده‌لوێ، چی ئێستا مومکین ده‌بێ، ده‌بێ بکرێته بنه‌ما بۆ راده‌ی مافخوازیی نه‌ته‌وه‌یه‌ک. داخوا ئه‌م ئارگۆمێنت‌و تێگه‌یشتنه له سیاسه‌ت‌و واقیعی سیاسی چه‌نده راسته؟ ئایا پانتایی مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ته‌نیا گرێدراوی پارسه‌نگی هێزه‌و سیاسه‌تیش ته‌نیا به مانای هونه‌ری مومکینه؟ ویست و ئیراده‌و هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی ریالیزمی ناله‌بار له‌و نێوه‌دا چ ده‌ورێک ده‌بینێ؟
سیاسه‌ت ته‌نیا هونه‌ری مومکین نیه
سیاسه‌ت ته‌نیا هونه‌ری مومکین نیه، به‌لکوو هونه‌ری گۆڕانیشه. هه‌ر به‌و پێیه‌ش واقیعی سیاسیش نه دیارده‌یه‌کی چه‌قبه‌ستووی نه‌گۆڕه‌و نه ئایه‌تی قورئانه نه‌یه‌ته گۆڕاندن‌و شتێک نیه له که‌شکه‌لانی ئاسمانه‌وه هاتبێته سه‌ر زه‌وی. هه‌لومه‌رج شێوه‌ی ژئۆپۆلۆتیک دیاری ده‌کا. ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجیش به‌شێکی به‌ده‌ست مرۆڤ خۆیه‌تی‌و پێویسته کورد بۆخۆشی ده‌ورێکی ئه‌رێنیی هه‌بێ له رێبازی ئه‌و گۆڕینه‌داو واقیعی سیاسی نوێ بخولقینێ.
ئه‌وه‌ی ئه‌ورۆ به واقیعی سیاسی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ، ده‌توانێ سبه‌ینێ رێک به ته‌واوی به‌پیچه‌وانه بێ. دیواری به‌رلین واقعێکی حاشاهه‌ڵنه‌گری سیاسی بوو، که‌چی له چاوتروکانێک دا تێکڕووخاو شوێنه‌وارێکی لێ نه‌ما. سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵکی کۆسۆڤۆ به خه‌ون‌و خه‌یاڵ ده‌ژمێردرا، به‌ڵام به هۆی بوونی ئیراده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی‌و به بڕیارێکی سیاسی‌و له‌ناو هه‌ناوی که‌ش‌و هه‌وایه‌کی ره‌خساو بوو به واقیع.
باشووری کوردستان به دوای راپه‌ڕین‌و کۆڕه‌وی به کۆمه‌ڵی کورد هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناو چوونی وڵاتێک‌و قڕ کردنی نه‌ته‌ویه‌کی به‌گوێدا ده‌چرپاند، به‌لام به بڕیارێکی سیاسی بۆ پیک هێنانی ناوچه‌ی پاراستن‌و دژه‌فڕین حکومه‌تی دوفاکتۆی بۆ کورد لێ که‌وته‌وه.
هه‌وڵ‌و تێکۆشانی باقرۆف له باکۆو سه‌رانی فیرقه له ته‌ورێز بۆ به‌پاشکۆ کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد به مه‌سه‌له‌ی ئازه‌ربایجانه‌وه واقعێکی سیاسی بوو، به‌ڵام راوه‌ستانی پیشه‌وا وه‌ک رێبه‌رێکی خاوه‌ن ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی درزی خسته نێو ئه‌و واقیعه سیاسی‌یه‌وه‌و ژیانێکی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی لێ که‌وته‌وه.
له‌م پانتایی‌یه دا ویست هانده‌ره‌و خوڵقێنه‌ری ده‌رفه‌ته‌و کار بۆ ره‌خساندن‌و قۆستنه‌وه‌ی هه‌لی له‌بارو گۆڕانی دۆخی ناله‌باری داسه‌پاو ده‌کا. بۆ وێنه هاتنه خوارێی هیزه‌کانی حیزبی دێمۆکرات له بناری قه‌ندیله‌وه بۆ ده‌شتی کۆیه، واقعێکی بێ‌ئه‌م لاو ئه‌ولای سیاسی نه‌بوو. ئیراده‌و ویستێک له‌و نێوه‌دا پێویست بوو بۆ گۆڕینی ئه‌و واقیعه. گیرسانه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه بۆ ماوه‌ی پتر له ده ساڵ قه‌ده‌رێکی حه‌تمی‌و چاره‌نووسێکی له‌پێشدا نووسراو نه‌بوو. رێبه‌رایه‌تیی حیزب ده‌یتوانی به بڕیارێکی دیکه‌و به‌گه‌ڕان به‌دوای ئاڵترناتیوێکی تر خۆی له خانه‌ی چاره‌نووسێکی تر دا دیتباوه. مانه‌وه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان به‌درێژایی هه‌موو ئه‌و ساڵانه له بناری قه‌ندیل به‌ڕوونی ئه‌و راستی‌یه نیشان ده‌دا که بوونی ویست چه‌نده ده‌توانێ واقعی سیاسی بێنێته گۆڕاندن.
بێگومان لێره‌دا له هێنانه‌وه‌ی ئه‌م فاکتانه ئه‌وه نیه که بڵێین ویست خودی هێزه. لیره‌دا مه‌به‌ست له هێز، مه‌ل که‌ج کردنی ئه‌وی تر‌و یه‌که‌ی پراکتیزه‌کردنی ویسته. ئه‌وه راسته له جیهانی سیاسه‌تدا ئه‌و که‌سه‌ی ته‌نیا له حه‌زو ئاره‌زوو… ده‌دوێ، خۆ له خانه‌ی چه‌شنێک ئارمانخوازی دا قه‌تیس ده‌کا. به‌ڵام ئه‌و کاته‌ش به بیانووی واقیعی سیاسی، ئیراده‌و ویست‌و سیاسه‌تی بێ خه‌ونیش ره‌چاو ده‌کرێ، گشت جووڵه‌و گیانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌ک له‌بار ده‌بردرێ‌و رێگا به هه‌موو هه‌وڵێکی داهێنه‌رانه‌ش لێژ ده‌کرێ. بۆیه سیاسه‌ت ته‌نیا شی کردنه‌وه‌ی ریالیزمی نه‌ته‌وه نیه، به‌ڵکوو هونه‌ری ئه‌شێ‌و گۆڕینی واقیعی ناله‌باریشه!
هونه‌ری گه‌وره‌ی سیاسه‌توانێکی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته‌ی وه‌ک کوردیش ده‌بێ له‌وه دابێ تێک هه‌ڵکێشێک له‌نێوان ئیده‌ئاله‌کان‌و گۆڕانی پارسه‌نگی هێز به قازانجی خۆی له سیاسه‌تدا دروست بکا.
به بنه‌ما وه‌رگرتنی ریالیزمی رووت‌و زه‌ق کردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی ناله‌بار قه‌بووڵی هه‌تاهه‌تایی ژێرده‌سته‌یی کورد ده‌گه‌یه‌نێ‌و ته‌نانه‌ت پێداگری له‌سه‌ر لانی که‌می مافخوازیی کورد زۆر به سانایی ده‌خاته خه‌ون‌و خه‌یاڵه‌وه. که‌چی له به‌رامبه‌ردا بردنه‌وه‌ی حیزبێک به تێکۆشانێکی چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌باتی چه‌کدارانه‌وه بۆ به‌ناو فه‌عالیه‌تی سیاسی له چوارچێوه‌ی یاساکانی کۆماری ئیسلامی‌دا ده‌خاته ناو خانه‌ی واقعبینی سیاسی‌یه‌وه.
کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی سی ساڵی رابردوودا له کوردستان له هیچ چه‌شنه جینایه‌تێک ده‌ستی نه‌پاراستووه، به‌لام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه نه‌یتوانیوه رۆحی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له مرۆڤی کورد بستێنێ. به‌ڵام له هه‌ناوی خوێندنه‌وه‌که‌ی مامۆستا عه‌زیزی دا به‌ر له هه‌ر شت سایکۆلۆژی مرۆڤی کورد دیته رووخاندن. که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی مرۆڤی کورد هیوابڕاو ده‌کرێ‌و به ئاینده‌ی رزگاری ره‌شبینیان ده‌کا.
له کار‌و تێکۆشانی سیاسی دا نییه‌تی خێرخوازانه‌ی مرۆڤه‌کان به‌ته‌نیایی نابێ بکرێته پێوانه‌ی قه‌زاوه‌ت کردن له‌سه‌ر جۆری ریبازی سیاسی‌یان. گرینگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئاکامی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه چ کاریگه‌ری‌یه‌کی له‌سه‌ر ژیان‌و چاره‌نووسی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه داده‌نێ. ئه‌و تیۆری‌یه‌ی له نیوه‌ڕێدا له مافخوازی ماڵاوایی ده‌کاو ته‌نانه‌ت که‌مترین داواکاریی نه‌ته‌وه‌یی ناکاته مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه، تیۆری بره‌ودانی قبولی شکست‌و چاندنی تۆوی هیوابڕاوی‌یه. مه‌زنانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ته‌نیا ئه‌و کاته مه‌زنن که له مه‌زنیی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان بگه‌ن.
پێشینه‌ی بیری خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌رانه له‌نێو حیزبی دێمۆکرات دا له باری مێژوویی‌یه‌وه ئه‌م جۆره رێبازه له‌نێو حیزبی دێمۆکرات‌دا بێ‌پێشینه نه‌بووه. ئه‌و ژماره‌یه له ئه‌ندامان‌و کادره‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان که ناوی په‌یڕه‌وانی کۆنگره‌ی چواره‌میان له‌سه‌رخۆ دانا، هه‌ڵگری هه‌ر هه‌مان ئه‌و جۆره تێڕوانینه بوون. به‌رز کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک داخوازی کولتوری‌و زمانی بۆ که‌مایه‌تی‌یه‌کان که له یاسای بنچینه‌یی ئێران دا هاتووه، ئه‌وانی بۆ پشتیوانی له ڕێژیم و جیابوونه‌وه له حیزبی دێمۆکرات هان دا. لایه‌نگرانی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چواره‌میش له ژێر ده‌مامکی چاره‌سه‌ریی مه‌سه‌له‌ی کورد به رێگای ئاشتیخوازانه هۆگرییان بۆ هه‌مان ئه‌و تێڕوانینه هه‌بوو که ئه‌مڕۆ خالید عه‌زیزی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌کا. که‌چی سه‌یر ئه‌وه‌یه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ په‌یڕه‌وانی کۆنگره‌ی چوار له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی ئه‌و به‌شه‌ش له حیزبی دێمۆکرات که عه‌زیزی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات شه‌قڵ‌و مۆری خه‌یانه‌تکاریان لێ ده‌درێ. ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه له‌دوای بلاوبوونه‌وه‌ی وتووێژه‌که‌ی عه‌زیزی له‌گه‌ڵ ”روودا” کۆی تێڕوانین‌و روانگه‌ی هه‌ر دوو لایان خۆ له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هاوبه‌شی فکری دا ده‌بیننه‌وه‌و کاکڵ‌و نێوه‌رۆکی هه‌ردووکیان یه‌ک شته.
یه‌کیان به بیانووی گرینگیی خه‌باتی دژی ئیمپریالیستیی روحانیه‌تی شیعه‌و بوونی برگه‌گه‌لێکی وه‌ک برگه‌ی 15ی یاسای بنچینه‌یی ئه‌و نیزامه، به کرده‌وه نکۆلی له مافی به‌رامبه‌ری نه‌ته‌وه‌کان له ده‌سه‌ڵات دا ده‌کردو ئه‌وه‌شیان له‌ژێر ده‌مامکی خوێندنده‌وه‌ی سه‌رده‌میانه‌و تێزی بێده‌ره‌تانیی کورد، دوای تێپه‌ڕبوونی نزیک به سی ساڵ بۆ هه‌مان داواکاری حازر بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ نیو رێژیمه. به‌گوێره‌ی هه‌ردوو روانگه، کورد جگه له پاشکۆیه‌تی‌و قه‌بوڵی بنده‌ستی نابێ شتێکی دیکه‌ی پێ ببڕێ.
به‌ڵام له‌ونێوه‌دا ئه‌گه‌ر نه‌مانه‌وێ تووشی خوێندنه‌وه‌یه‌کی ده‌مارگرژانه‌و یه‌کلایه‌نه بین، راستی‌یه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و هێڵه سیاسی‌یه‌ی ئه‌وڕۆ خالیدی عه‌زیزی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌کا له چه‌ند رووه‌وه له پله‌یه‌کی نزمتر دایه.
رێباز‌و سیاسه‌تی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چواره‌م له کاتێک دابوو هێشتا زیان‌و خه‌ساره‌کانی کورد له ده‌سپێکی خۆی دابوو، سه‌پاندنی شه‌ڕو قه‌ڵاچۆ کردنی کوردستان تازه ده‌هات به‌رده‌رگای به ماڵی کود ده‌گرت. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه وتار‌و سیاسه‌تی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار به مانایه‌کی تایبه‌ت به‌ری له عه‌وامهه‌ڵخه‌ڵه‌تێنی بوو. واته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ته سیاسییه‌که‌ی کاری بۆ هێشتنه‌وه‌ی بنده‌ستیی کورد ده‌کرد، به‌ڵام شێواز‌و هه‌ڵس‌و که‌وتی سیاسی‌یان به‌جۆرێک تێکه‌ڵاو به ئه‌خلاقی سیاسی بوو. له بیر‌و ته‌بیلغاتی سیاسیی ئه‌وان دا نه باسێک له دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆماری کوردستان‌و فیدرالیزم هاتبوه گۆڕێ‌و نه بۆ بازاڕگه‌رمی سیاسی به دژی بیری ئێرانچێتی گفت‌و له‌فزیان ده‌گه‌ڕا. بۆیه له مه‌سه‌له‌ی هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی کردن‌و لێپرسراویه‌تیی سیاسی دا له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌زیزی‌یه‌که‌ی خۆمان ئه‌و ورده جیاوازی‌یه‌یان ده‌بێ بۆ حیساب بکرێ. له رێبازی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چواردا بۆ خۆپاراستنی ره‌وا له په‌لاماری رێژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو رێگایه‌ک بۆ ده‌ست کردنه‌وه‌ی کورد نه‌بوو. کورد نه‌ده‌بوو له قاڕناو قه‌ڵاتان‌و ئیدرقاش مافی خۆپارستنی پێ ره‌وا ببیندرێ، بۆیه ئه‌وان نه پێویستیان به هێزی چه‌کدار هه‌بوو، نه به ناوی جه‌وله‌و کاری ته‌بلیغاتی‌یه‌وه مرۆڤی کوردیان به‌کوشت دا. که‌چی به پێچه‌وانه له حیزبه‌که‌ی عه‌زیزی دا له لایه‌ک باس له وه‌لانانی خه‌باتی چه‌کدارانه ده‌کرێ‌و قۆناغی ئیستا به خه‌باتی سیاسی پیناسه ده‌کرێ‌و به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش دا کۆمه‌ڵێک مرۆڤی گیان له‌سه‌رده‌ستی کورد ده‌کرێن به قوربانی.
په‌یڕه‌وانی کۆنگره‌ی چواره‌م ته‌نیا له باڵی دژی ئیمپریالیستیی رێژیم دیفاع‌و پشتیوانیان ده‌کرد، که‌چی له سیاسه‌تی به ته‌کبیری عه‌زیزی دا رۆژێک دۆزی کورد ده‌کرێته پاشکۆی ئیسلاح ته‌له‌بی حکومه‌تی‌و رۆژێکی تر داشکاندنی هه‌موو مافخوازی‌یه‌کی کورد بۆ ئاستی خۆ ته‌حویل دانه‌وه له باڵی کۆنه‌پارێز .
13.1.2010
درێژه‌ی هه‌یه….
….
بۆ خوێندنەوەی بەشی دووهەم لێرە کلیک بکە